
په‌یامی ده‌رهێنه‌رێک …. ن/جه‌لال قادر
له گه‌رمه‌ی پرۆڤه کردن ده‌رهێنه‌ره‌که سه‌رسام بوو ئه‌کته‌ره‌کان سه‌ریان سووڕما!
ده‌رهێنه‌ر: ببورن چیتر ناتوانم کاری شانۆ ئه‌نجام بده‌م.
ئه‌کته‌ر1: بۆ چیبووه؟
ده‌رهێنه‌ر: ئێوه ه ئاره‌زوو ده‌که‌ن ببن به مه‌یموون و که‌ر و ..
ئه‌کته‌ر2: ئه‌وه چیدهلێیت؟
ده‌رهێنه‌ر: به کورتی من هه‌ست ده‌که‌م ئه‌کته‌ر وه‌ک مه‌یموون وایه منیش وه‌ک ڕاهێنه‌ره سێرکه‌کان هه‌لتان ده‌په‌ڕێنم جه‌ماوه‌ریش پێتان پێده‌که‌نن!
ئه‌کته‌ر1: ئه‌ی په‌یام و پیرۆزی شانۆ؟
ده‌رهێنه‌ر: هه‌زاران ساله ئه‌کته‌ره‌کان ههلخهلهتاون ، شانۆ با ببێته ده‌قی بۆ خوێندنه‌وه!
ئه‌کته‌ر2: لاموابێ توشی عه‌به‌س هاتووی و پسشوویهک بده‌ین باشتره.
ده‌رهێنه‌ر: ماندوو بوون لای من نییه ، به‌لام ئه‌م بیرۆچکه‌یه له میژه له ئه‌ندێشه‌م ده‌خوولێته‌وه نامه‌وێ درۆتان له‌گه‌لدا بکه‌م من شانۆ هوک سێرک ده‌بینم ئێوه مهموونهکانن جه‌ماوه‌رش نایه‌وێ له ئێوه هیچ فێربێ!
ئه‌کته‌ر3: نازناوی تۆ هه‌موو رۆژ له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانه ده‌رهێنه‌ره‌کانی تر ئیره‌یی به تۆ ده‌به‌ن و دژاتیت ده‌که‌ن . ئێمه به سکی برسی فلافل خواردن ده‌قێک ئاماده ده‌که‌ین ئه‌م ڕووخانه چی‌بوو؟
ئه‌کته‌ر1: ئێمه وامانزانی تۆ گۆدۆ بوویت چاوهڕووانت بووین !
ده‌رهێنه‌ر: سه‌یره، ڕووخانی چی و گۆدۆ كێیه؟ من له چاوه‌ڕووانی شتێ نابم به‌لگه‌م بۆی نه‌بێ!
ئه‌کته‌ره‌کانی ساموێل ووڕێنه ئه‌که‌ن!
ئه‌کته‌ر2: به زاتی خوا تێکچوویته!
ده‌رهێنه‌ر: لای ئێوه ئه‌گه‌ر یه‌کێ شتێکی نوێ بلێ شێته. وتم ئه‌وان ووڕێنه ئه‌که‌ن ده ئێوه‌ش كاوێژکهن.
ئه‌کته‌ر3: تۆ زهردهشتت زیندوو کرده‌وه ، به‌لێن بوو کفن بۆ ئه‌نفاله‌کان بدووریتهوه.
ده‌رهێنه‌ر: ئه‌وان کاپتن ته‌یاره‌که ( تارق ره‌مه‌زان )یان ئازاد کرد. من باسی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه و هۆلۆکۆست و ئه‌ده‌بیات و زانست ناکه‌م..من ده‌لێم چیتر نامه‌وێ ئێوه‌و کهسیتر بکه‌م به مه‌یموون خه‌لکی پێتان پێبکه‌نێ.
ئه‌کته‌ر1: با جه‌ماوه‌ر چێژ وه‌رگرێ ئه‌مه که‌ی کێشه‌یه!
ئه‌کته‌ر2: ئێمه شانۆمان خۆشده‌وێ!
ئه‌کته‌ر3: ئه‌گه‌ر مهیموونش بین په‌یامی خۆمان ده‌گه‌یه‌نن!
ده‌رهێنه‌ر: ئێوه ببن به مه‌یموون و ووڕێنه بکه‌ن . من په‌یامی خۆم پێتان وت.