
تاكتیك به ئاوازی حوشتر …. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك‌دا هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیت ، ئه‌بێت له فه‌لسه‌فه‌و فه‌نی تاكتیكدا فوول بیت ، تاكتیك هه‌ر ئه‌وه نییه به چله‌ی زستانێ به‌رگی سپی له‌به‌ركه‌یت و خۆت له به‌فری قه‌ندیلی بده‌ی و له پشته‌وه‌ی دوژمنهكهتدا بسوڕێیه‌وه ، یان خۆت به چیلكه دار‌و گه‌ڵا داپۆشی و فێڵ له دوژمنه‌كه‌ت بكه‌ی ، یان هه‌ر بهنیوهشهوان تاكتیكهكهت جێبه‌جێی بكه‌یت .
تاكتیك ئێستا وه‌ك خواردن و خه‌و وایه ده‌توانی به نوێژی نیوه‌ڕۆ جێبه‌جێی بكه‌یت ، به‌شه‌رتێك ئاگات له پاش و پێشی خۆت بێت ، له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له خه‌یاڵی بیركردنه‌وه و تاكتیك داناندا نه‌بن ، نه‌توانن بۆ بیست و چوار سه‌عات له‌سه‌ر كورسییه‌ك ده‌نیشن ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی لۆ هه‌نده‌كان خێر‌و به‌ره‌كه‌تی له سه‌ر كورسی دانیشتن زیاتریشی تێدایه .
تاكتێك وه‌ك ئه‌و گۆرانییه‌ی لێهاتوه كه قه‌ت كۆتایی ناێت و پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ژیانه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بیت له جێبه‌جێكردنی تاكتیكهكهدا ، ئه‌بێت به‌رده‌وام له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه تاكتیكهكه بگۆڕیت ، تا ئه‌و شوێنه‌ی كه پێویست ده‌كات ده‌كرێ به ئاوازی قاز بخوێنیت ، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی ئاوازه‌كه‌ت خۆشتر بێت یان جێگیرتر بێت ده‌كرێ ئاوازه‌كه‌ت بگۆڕی و به ئاوازی عه‌له‌شیش بخوێنیت ، دواتریش ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یهێنا ده‌كرێ به ئاوازی مراوی بخوێنیت ، یان به هه‌ر ئاوازێكی دیكه كه خۆت پێت خۆشه ، له بیرت نه‌چێت له هه‌ندێ شوێن و هه‌ندێ جاریش له جیاتی تاكتیك ده‌كرێ به ئاوازی حوشتریش بخوێنی ، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆت نه‌چووه سه‌ر ده‌كرێ تاكتیكهكهت بگۆڕی و له یه‌ك كاتدا به هه‌موو ئاوازه‌كان بخوێنیت ، ئه‌وكاته‌ش ده‌رده‌كه‌وێت هه‌م گۆڕانێكی گه‌وره‌ت كردوه ، هه‌م داهێنانێكی گه‌وره ، ئه‌وانه‌ش كه تاكتیك به درۆ و فێڵی شه‌یتانی ده‌زانن و نازانن یان ناشتوانن به‌و ئاوازه خۆشانه بخوێنن ، ئه‌بێت وه‌ك گوێگر به دیار ئه‌و خۆشخوانانهوه بسوڕینه‌وه ، به شان و باڵیان هه‌ڵبڵێن بۆ ئه‌وه‌ی گووناهباری دونیا‌و قیامه‌ت نه‌بن
گوومانیش له‌وه‌دا نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی گۆڕان و داهێنانی گه‌وره ده‌كه‌ن مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و نه‌مریی بۆ خۆیان و خانه‌واده‌و رێبازه‌كه‌یان تۆمار ده‌كه‌ن .