
ده‌نگه‌كان و نه‌هێشتنی كۆمێنت نووسین …. زانا سامان
له كۆی هه‌موو ماڵپه‌ر‌و سایته جیهانییه‌كانه‌وه كه كۆمێنت داده‌نێن، بێگومان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌و ماڵپه‌ره‌دا داده‌به‌زێت، مسته‌وای چه‌نده‌و تاچه‌ند جێگه‌ی سه‌رنجڕاگێشه له‌لای خوێنه‌ر، هه‌روه‌ها كۆمێنت نووسین بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن‌و زیاتر گرنگی پێدانی بابه‌تی ده‌ستنیشان كراوه،كۆمێنت نووس بریتین له كۆ ڕه‌خنه‌گرێكی جیدی‌و هه‌وڵه‌كانیان له كاتی ئه‌م جۆره نووسینه‌دا بۆ ئه‌وه نییه كه فه‌زای مجامه‌كردن یان تێكشكاندنی خاوه‌نی بابه‌ته‌كه به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت، نه‌خێر‌و بێگومان ئه‌و كۆكه‌ڵه كۆمێنت نووسه وه‌ك وتمان زیاتر بابه‌ته‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی هه‌ریه‌ك له ماڵپه‌ری (ئیلاف)ی عه‌ره‌بی‌و bbc)) عه‌ره‌بی بكه‌ین، ئه‌و كات بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئاخۆ سووده‌كانی كۆمێنت نووسین چین‌و له‌به‌ر چی ده‌نووسرێن، به داخه‌وه ده‌ڵێم كه ئێمه وه‌ك ماڵپه‌ری ده‌نگه‌كان كۆمێنتمان بۆ زیاتر ده‌وله‌مه‌ندكردنی ئه‌و ده‌ق‌و بابه‌تانه دانابوو كه دامان ده‌به‌زاندن، به‌ڵام به داخه‌وه ده‌ڵێم كه نیگه‌رانین به‌وه‌ی كه كۆمێنت نووسین له‌لای ئێمه وه‌ك كورد ئه‌وه‌نده‌ی بۆ مجامه‌له‌و ته‌شهیركردن به‌كاردێت، ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كۆمێنتی جیدی نووسراوه، لابردنی ئه‌مجاره‌ی كۆمێنتیش په‌یوه‌ندی به‌و هۆكاره‌وه هه‌یه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌ڕێزه‌وه سوكایه‌تی نه‌ك به ده‌قی هه‌ر كه‌سێك، به‌ڵكو سوكایه‌تی به خودی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه ده‌كرا‌و سوكایه‌تی به ده‌نگه جوان‌و جیدیه‌كانی ئێستای ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه كرا‌و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی من وه‌ك به‌رپرسی به‌شی ئه‌ده‌ب، خه‌ریكی ئاشتكردنه‌وه‌و سولحكرنی ئه‌م نووسه‌ر‌و ئه‌و نووسه‌ربم، ئێمه وه‌ك ستافی ده‌نگه‌كان و به تایبه‌تی من وه‌ك به‌شی ئه‌ده‌ب، داوام له لێپرسراوی گشتیی ده‌نگه‌كان كه‌ك (گۆران عه‌بدوڵڵا) كرد كه كۆمێنت لاببه‌ین، داواشمان له ته‌واوی نووسه‌رانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه كه به‌و پێیه‌ی ده‌نگه‌كان ماڵی ئه‌لكترۆنی هه‌موومانه، له ڕێگه‌ی ئیمه‌له‌وه سه‌رنج‌و تێبینی خۆیانمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو.