
شیعری كوردی و مه‌رگی ڕه‌خنه …. عومه‌ر جه‌لال
بڕواناكه‌م له‌وه‌ته‌ی مرۆ درووست بووه تا هه‌نووكه كه‌سێك هه‌بێت توانیبێتی پێناسه‌یه‌كی نه‌گۆر و ڕه‌ها بۆ شیعر بكات ,یان به‌مانایه‌كی دی شیعر ئه‌و چه‌مكه‌یه كه‌پێناسه‌ی ئه‌سته‌مه ,ئه‌وه‌ی له‌مێژوودا به‌زیندووی ماوه‌ته‌وه له پاڵ چه‌مكه‌كانی ئه‌ده‌ب ته‌نیا شیعره ,ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌م سه‌رده‌می گڵۆباڵ و مودێرنه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه ئه‌مڕۆ شیعر له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دا ده‌ژێت,زۆر بوونی سایت و رۆژنامه‌كان ده‌رگایه‌كی نێگه‌تیڤبوون به به ڕِووی شیعردا ,له‌ساتێك رۆژنامه‌یه‌ك یان سایتێك به‌لایه‌وه گرنگ نیه ئه‌وه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه تێكسته به‌مانه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی,به‌ڵكو گرنگ دوانه‌كه‌وتنی رۆژنامه‌كه‌یه یان تازه‌كردنه‌وه‌ی سایته‌كه,ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی ده‌بینرێت له پاش ڕاپه‌رینه‌وه نه‌وه‌یه‌ك شاعیری ئاكتیڤ درووست بوون ,توانیویانه زمانی كوردی به‌زیندووی ڕابگرن,هه‌رچه‌نده له پاڵ ئه‌م نه‌وه نوێیه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ناو شاعیر په‌یدابوون ,(رێزم هه‌یه بۆ ماندوبوونیان) به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین كه گه‌وره‌ترین زیانیان له‌زمانی كوردی و ته‌كنیكی شیعر داوه,ئازاره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و بڵاَوكراوانهی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه,چه‌ندین جار چاپ ده‌كرێنه‌وه و به به‌رگێكی جوانه‌وه ,كه‌ز ۆر سات دڵنیام ڕه‌نگه خوێنه‌ر(مه‌به‌ستم ئه‌و خوێنه‌ره سادانه‌یه ئه‌وانه به‌شاعیر ده‌زانن) ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و وێنه ڕه‌نگاو ڕه‌نگانه‌ی كه به‌سه‌ره‌تای نامیلكه شیعرهكهوهیه بووه‌ته توانای نووسه‌ره‌كه,له كاتێكدا ده‌بینین قه‌ڵه‌مه به‌تواناكان ده‌كرێنه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شیعره‌وه كه هه‌ندێك سات بڵاوكراوه‌كانیان فه‌رامۆش ده‌كرێت,كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له زیانه گه‌وره‌كانی كه به‌ر پایه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیی كه‌وتووه ,جگه له‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ لاوازییه‌ك له شیعری كوردیدا ده‌بینرێت,ئه‌ویش زۆربه‌ی نوسه‌ره شاعیره‌كانمان له‌بری ئه‌وه‌ی تێكستێكی ناسك بنووسن ده‌چن وتارێكی سیاسی یان وتارێكی دوور له‌ئه‌ده‌ب (كه ئیشی ئه‌وان نییه) ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و فاكته‌ره گرنگانه‌ی كه‌رۆڵی هه‌بووه له لاواز بوونی شیعر و كه‌می نوسینی شیعر,هه‌رچه‌نده مه‌رج نییه زۆربوونی نووسین نه‌مریی به‌دوادا بێت به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه فره پسپۆریمان نییه.
خاڵێكی دیكه كه له هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌ی دی گرنگه باس بكرێت,ئه‌ویش ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندی تێكسته زیندووه‌كانن,له پاش ماوه‌یه‌ك شاعیرێكی به‌توانا دیوانه شیعریهك بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌مترین خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندی بۆ ده‌كرێت له پاش ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌مردووی ئه‌و دیوانه شیعرییه ده‌دۆزرێته‌وه ,به‌هۆی لاوازیی ره‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌ی تێكستی سه‌ركه‌وتوو,كه‌م كه‌س هه‌یه نه‌یبیستبێت كه كورد له‌سه‌ره‌تای رۆشنبیرییه‌وه به‌شیعر ده‌ستی پێكردووه ,ته‌نانه‌ت زۆر سات باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌موو كورد شاعیره (ده‌شێ ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سۆزداری وچه‌ند فاكته‌رێكی دی ژیانی كورده‌وه هه‌بێت) شیعری نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو توانیویه‌تی زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه له مێژووی شیعری كوردی دا لێبدات,به‌ڵام ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌رشیعری كوردی درووست بووه له پاش نه‌وه‌ی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه شاعیرێكی وا درووست نه‌بووه كه جودا بێت له شاعیره‌كانی پێش خۆی (له‌ڕوانگه‌ی ته‌كنیك و نوسینه‌وه) ده‌شێ زۆر لاوازبووبێت ,ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه شیعری جوان نانوسرێت به‌ڵكو له‌ئاستی سه‌رده‌م و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا نییه.
ده‌توانم بڵێم ئه‌و شیعرانه‌ی له پاش ساڵی دوو هه‌زاره‌وه نوسراون جیاوازییه‌كی كه‌میان هه‌یه به به‌راوورد له‌و شیعرانه‌ی كه له‌پێش ساڵی دوو هه‌زار نووسراون,جگه له‌چه‌ند شاعیرێك ئه‌وانه‌ش له ئه‌ندامه‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ر ناكه‌ن,هیچ نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه ئه‌مڕۆ له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا خاوه‌ن ده‌یان شاعیری سهركهوتوووین به‌ڵام ئهمهپێوانه نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه شاعیره‌كانمان له لوتكه‌دان,هه‌ڵه‌ی شاعیرانی ئێمه له‌وه‌دایه پاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك شیعر ده‌نووسن ,به‌ڵام به پێ ی ته‌مه‌ن و ڕووداوه‌كان ده‌وه‌ستن له شیعر یان(تێكستی لاواز ده‌نووسن له‌وه‌ی پێشوو نووسیویانه) دڵنیام له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسی و مێژوو نوسه‌كان , رۆژنامه‌نوسه‌كان رۆژانێك بووه شیعریان نووسیووه‌و چانسی خۆیان به شیعر ئه‌زموون كردووه و هه‌نووكه ڕوویان له بواری دی كردووه (زۆر كارێكی سرووشتی و ئاساییه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه شیعر فه‌رامۆش ده‌كه‌ن بتوانن له بواری دی سه‌ركه‌وتووبن) نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ ئێمه خاوه‌ن چه‌ند زانكۆیهكین له كوردستاندا چه‌ندین پرۆفیسۆر و نوسه‌رو ره‌خنه‌گرمان هه‌یه به‌ڵام به پێ ی پێویست نه‌یانتوانیووه كار بۆ جوانتركردن و ڕه‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ شیعری كوردیی بكه‌ن, كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌نوێ بوونه‌وه و پاراستنی شیعردا ,ئه‌فسوس زۆر جار نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ خوێندنه‌وه بۆ شاعیر‌و ڕه‌خنه‌ی سه‌ركه‌وتو له شیعر ده‌گرن ,ئه‌مه‌ش به‌روونی ده‌بینرێت له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا له‌كاتێكدا له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا زانكۆكان ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ره‌خنه‌و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت له ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی.*له هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری كوردستانی نوێ ژماره (648) ی 27/8/2009 بڵاوبووه‌ته‌وه.