ئێواره کۆڕێکی پڕزانیاری بۆ به‌ڕێز دکتۆر کاوه ئیبراهیم
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید،له دێژه‌ی ئه‌و کار‌و چالاکیانه‌ی خۆیدا، کۆڕێکی بۆ به‌ڕێز دکتۆر کاوه ئیبراهیم سازدا،به‌ناونیشانی( چه‌کی کیمیایی پێکهاته‌و نرخ و زیانه‌کانی).
کۆڕه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌مال حه‌سه‌ن به‌ڕێوه برا.
سه‌ره‌تا کاک جه‌مال کورته‌یه‌کی ژیانی دکتۆر کاوه‌ی باسکرد:
دکتۆر کاوه ساڵی1979-1980 چۆته کۆلیژی پزیشکی له‌زانکۆی سلێمانی.
ساڵی 1982 له‌گه‌ڵداخستنی زانکۆی سلێمانی ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر کراوه،یه‌کساڵ له کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین‌خوێندۆتی.
ساڵی 1983 دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی نه‌جه‌ف کراوه،سێ‌ساڵ به‌دوورخراوه‌یی کۆلیجی پزیشکی کوفه/زانکۆی موسته‌نسریه‌ی ته‌واو کردوه.
1985-1987 له سلێمانی پزیشک بووه،دوای کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه چۆته ئێرانه‌وه‌و دووساڵ له‌شاری سنه ئیشی پزیشکی کردووه.
ساڵی 1983 چۆته پاکستان له‌وێ ده‌ورێکی باشی هه‌بووه له یارمه‌تی دانی کورد و په‌ناهه‌ندان،کاتێک خۆی وه‌رگیراوه داوای له سه‌فاره‌تی که‌نه‌دی کردووه و به‌هۆی ئه‌مه‌وه ژماره‌یه‌کی دیار په‌ناهه‌نده وه‌رگیراون.
جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی بووه.
1991 گه‌یشتۆته که‌نه‌ده،له ئێدمنتۆن،زانکۆی ئه‌لبێرتا خوێندویه‌تی.
هه‌ڵبژێراوه به سه‌رۆکی کۆمه‌نیتی ئێدمنتۆن.
دووساڵ کۆلیژی نه‌خۆشیه نه‌فسیه‌کانی له‌ساسکاچوان خوێندووه.
دووساڵ پزیشکی خێزان بووه.
ئێستا ئه‌ندامی نه‌قابه‌ی پزیشکانی که‌نه‌ده‌یه.
ئه‌ندامی نه‌قابه‌ی پزیشکانی ئۆنتاریۆیه.
ئه‌ندامی کۆلیجی که‌نه‌دی دکتۆری خێزانه.
ئه‌ندامی کۆلیژی که‌نه‌دی ئازاره‌کانه.
ئه‌ندامی زانکۆی تۆڕۆنتۆیه.
ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه‌رجنسی کامبریج پزیشکه.
دکتۆر کاوه باسه‌که‌ی ئاوا داڕشتبوو:سروشت و پێکهاته‌کانی چه‌کی کیمیایی و به‌کار هێنانه‌کانی له شه‌ڕدا.-1
پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ کوشتاری به‌کۆمه‌ڵ.-2
هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال. -3
ئامانج له باسه‌که:
ئاگاداربوون له سروشتی چه‌کی کیمیاوی. – 1
مێژووی به‌کارهێنانی له شه‌ره‌کاندا. – 2
پێناسه‌ی جینۆساید. – 3
به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی و له کوردستان به‌گشتی. – 4
5-ڕابردوو ، ئێستا و داهاتووی قوربانیه‌کانی چه‌کی کیمیاوی.
دکتۆر کاوه،به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی،به‌قڕکردن و له‌ناوبردنی که‌سێک یان دوان یان کۆمه‌ڵی مرۆڤ،یان ئاژه‌ڵ و باڵدار و دار‌و سه‌وزایی و ئه‌وانه‌ی له‌و جێگه‌یه ئه‌ژین دانا‌و به پیلان و به‌رنامه بۆ دارێژراو ئه‌ژماردی.
هه‌ر پیلانێکی جینۆسایدکردن،له ڕابردوو ئێستا‌و داهاتودا، به‌هۆی بارێک یان ڕێکه‌وت ئه‌ژمار نه‌کرد،به‌ڵکو وتی ئه‌وده‌وڵه‌تانه‌ی که نیازیان به‌کارهێنانی ئه‌وچه‌که کۆمه‌ڵ کوژه‌یه،پێشتر به‌رنامه‌و رێگه‌وشوێنی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کراوه،ئه‌نجا ئه‌نجام دراوه،،،له‌وانه قرکرنی جوله‌که‌کان به‌ده‌ستی نازیه‌کان،ئه‌رمه‌نه‌کان به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی،جینۆساییدی ڕوه‌نده‌و،،هتد.
دکتۆر زیاتر ئاماژه‌ی پێدا که پیلانی قرکردن و جینۆساید به چه‌ند قۆناخێکدا تێئه‌په‌ڕێت،له‌وانه ده‌ستنیشانکردنی که‌سه‌کان،شوێنیان،شیوه‌ی قڕکردنیان،که به‌رنامه‌یه‌کی پوخت و نهێنی ئه‌نجامی ئه‌دات.
دکتۆر کاوه چه‌ند ئامارێک و ساڵێکی ده‌ست نیشان کرد که سه‌ره‌تاکانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه:
1915 یولیس ملیونێک و سێسه‌د هه‌زار کوژراوه.
ئیتالیا 1935/1936 چه‌کی کیمیایی دژی ئه‌ثیوپیا به‌کار هێناوه…15000که‌سی لێ‌کوشتوون.
یابان دژی چین 1937/1945
شه‌ڕی جیهانی دووه‌م 1941/1945 نازیه‌کان ملیۆنێک جوله‌که‌یان کوشتووه.
شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به‌ریتانیا،گازی کرۆلینی له سلێمانی به‌کار هێناوه.
دووایی دکتۆر کاوه هاته‌سه‌ر پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چه‌کی کیمیایی و کۆمه‌ڵکوژی.
پاشان هاته سه‌ر باسکردنی به‌ده‌ست که‌وتنی چه‌کی کیمیایی،که ئاسنترین و هه‌رزانترین چه‌که بۆ قڕکرن.
وتی ئه‌وده‌رمانانه‌ی که بۆ له‌ناوبرنی زینده‌وه‌ران،به‌کار ئه‌هێنرێت،ئه‌کرێت بکرێت به مادده‌یه‌کی زۆر کوشنده‌و وه‌ک چه‌کی کیمیایی به‌کار بهێنرێت،که ئه‌مه له بازاردا به‌ئاسانی ده‌ست ئه‌که‌وێت.
ئاماژه‌ی پێدا که چه‌کی کیمیایی هه‌رزانترو ئاسانتر له‌سه‌ر به‌کارهێنه‌ر ئه‌که‌وێت،که ئه‌گه‌ر به ڕێگه‌ی فیشه‌ک و بۆمبه‌وه پانتاییه‌کی یه‌ککیلۆمه‌تر دووجا چه‌ند هه‌زار دۆلارێک بکه‌وێت،،،له‌ڕێگه‌ی چه‌کی کیمیایه‌وه،ئه‌و یه‌ک کیلۆمه‌تر دووجایه به دۆلارێک ته‌واو ئه‌بێت.
پاشان دکتۆر کاوه هاته‌سه‌ر زیانه جه‌سته‌یی و نه‌خۆشیه‌کانی کاتی و پاشماوه‌ی چه‌کی کیمیایی،که به چوار شێوه‌ی خه‌مڵاند:
Blister gas
Choking agents
Blood agent
Nerve agent
یه‌که‌میان بۆ سوتاندنی پێسته‌و به‌کارهێنه‌ر زیاتر بۆ تۆقاندن و ترساندنی به‌کار ده‌هێنێت.
دووه‌میان گازێکی خنکێنه‌ر و به‌ئازاره،توشبووه‌که سیه‌کانی له‌ده‌ست ئه‌داو له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌مرێت.
سێیه‌میان زیاتر به‌کاردێت بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاران،که‌ماده‌یه‌کی بێڕه‌نگ و تام و بۆنه،تێکه‌ڵاوی خواردن ئه‌کرێت،نه‌یارانی پێئه‌کوژرێت.
چواره‌میان،زۆر کوشنده‌یه‌و کار ئه‌کاته سه‌ر ده‌ماره‌کانی توشبوو له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ئه‌یکوژێت.
ئه‌م چه‌کانه زۆریان له کوردوستان به‌کار هاتووه،به‌تاک یان تێکه‌ڵاو کراوه،ڕژێمی عیراق 2850 تۆن گازی له کوردوستاندا به‌کارهێناوه.
هه‌روا ڕژێمی پێشووی عێراق 360 تۆن ماده‌ی کیمیایی هه‌بووه که نازانرێت که‌وتۆته کوێووه،بۆیه ده‌وڵتان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م ماده زۆره بکه‌وێته ده‌ست تیرۆریستان.
درێژه‌ی باسه‌که‌ی دکتۆر کاوه،باسی ئه‌وه‌ی کرد که کاری چه‌کی کیمیایی تا ده‌یان ساڵ له‌سه‌ر ناوچه به‌رکه‌وتوه‌که و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری ژیاون،کاری له‌سه‌ر جینات و بۆماوه زۆره‌و،تا چه‌نده‌ها ساڵ مناڵ به‌شێواوی له‌دایک ئه‌بێت.
هه‌روا باسی ئه‌و باره ده‌رونیه‌یه خراپه‌ی که چه‌کی کیمیایی دوای خۆی به‌جێی ئه‌هێڵێت،به‌شێکی تری کۆڕه‌که‌ی دکتۆر کاوه بوو.
له‌گه‌ڵ پیشاندانی وێنه‌و سلاید،،،بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی باسه‌که‌ی.
دووایی ده‌رگای پرسیار و گفتووگۆ کرایه‌وه و زۆرێک له به‌ڕێزانی ئاماده بوو به‌شدار بوون:
سه‌ره‌تا کاک ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌سوور،،،پێشنیاری کرد که ئه‌م کۆڕه به‌سووده چاکانه، له چوارچێوه‌ی خۆمان بیبه‌ینه ده‌ره‌وه و بۆ گشت بیگێڕین و بچینه ناو که‌نه‌دیه‌کانه‌وه.
کاک گۆران به‌شداری کرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که به‌رده‌وامی و ترسی ئه‌م چه‌که زیاتر به‌کارمان بکات و ئێشی هه‌موومانه هه‌وڵه‌کان چڕ بکه‌نه‌وه بۆ قه‌ده‌غه کردنی کۆتایی .
کاک دارای محامی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که جینۆسایید و چه‌کی کیمیایی هێشتا له‌ناو خۆماندا به‌باشی نه‌ناسراوه،هه‌ر له‌ڕێگه‌ی میدیا جیهانیه‌کانه‌وه لێی تێگه‌یشتووین،خۆمان که قوربانی ئه‌م چه‌که‌ین،زۆر لێی حاڵینین بۆیه هاته پای ئێشکرن بۆ قه‌ده‌غه کردنی که‌مه.
پاشان کازیوه ساڵح چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێکیدا ،که‌مچالاکی له‌م بواره‌ی گێڕایه‌وه بۆ ته‌رخاننه‌کرنی ئیکۆنه‌می که ئێمه تائیستا ده‌وڵه‌مه‌ندی وامان نیه که سامانێک بخاته گه‌ڕ وه‌ک جوله‌که‌کان بۆ ئه‌م که‌یسه،یان ئه‌گه‌ر هه‌شمان بێت،دڵسۆزیه‌کی وای نیه که ئه‌م که‌یسه به‌هه‌ند وه‌ر بگرێت.
موعه‌زه‌ز عه‌زیز،سه‌رنجه‌کانی خۆی پێشکه‌شکرد،گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی که ئیش بۆ ئه‌م که‌یسه کراوه و به‌تاک یان به‌کۆمه‌ڵ که‌مته‌رخه‌می نه‌کراوه،،،نمونه‌شی ئه‌و پاره کۆکردنه‌وه‌یه بوو بۆ پارێزه‌رێکی ئه‌مه‌ریکایی که ئه‌و که‌مپانیانه‌ی چه‌کیان به ڕژێمی عێراق فرۆشتووه بگه‌یه‌ننه دادگا.
کاک سه‌فین کاکه‌یی،سه‌رنجی خۆی پێشکه‌شکردو باسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی خۆی کرد که له‌م دوواییانه له گه‌ڵ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێکی که‌نه‌ده بۆ کوردوستان و به‌سه‌رکه‌وت و خه‌مڵاندی.
کاک کاروان دوا سه‌رنج بوو له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ی دکتۆر ،که داوای کرد ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه‌و با نه‌بێت به نان پێوه خواردنی حیزب.
دکتۆر کاوه وه‌ڵامی پرسیار و پێشنیاره‌کانی هه‌مووی دایه‌وه‌و کۆڕه‌که به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات.
پاشان کاک جه‌مال حه‌سه‌ن کۆتایی به کۆڕه‌که هێنا.
ئێمه زۆر ده‌ستخۆشی له‌به‌ڕێز دکتۆر کاوه ئه‌که‌ین بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌نرخ و به‌پێزه‌ی،،هیوادارین به‌رده‌وام بێت و سه‌رکه‌وتو نونه‌ی زیاد بێت،،بێگومان که‌یسی جینۆسایید زۆر پێویستی به‌که‌سانی وه‌ک دکتۆر کاوه هه‌یه،دڵنیاشین که ئه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له پای ئه‌م که‌یسه‌وه‌یه.