پرۆسه‌ی – به گوندبونی – شاره‌كان و كاره‌ساته چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی
ماوه‌یه‌كه له ئاستی جیهانیدا چاوه‌ڕوانی به‌رزبونه‌وه و گرانبونی نرخی خوارده‌مه‌نیه‌كان بۆته جێبایه‌خی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ستراتیجیانه‌ی له بواری ئاسایشی نیشتمانی و ئاسایشی خۆراكدا توێژینه‌وه‌و كار ئه‌كه‌ن , ئه‌مه‌یش له‌و ترس و نیگه‌رانیه‌وه هاتووه كه گرانی چاوه‌ڕوانكراوی نرخی ماده خۆراكیه‌كان دروستی كردووه , بێگومان پێش وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ئه‌م ترس و نیگه‌رانیه ئه‌و وڵاتانه‌ی گرتۆته‌وه كه كێشه‌ی زۆری و چڕی ژماره‌ی دانیشتوانیان هه‌یه , یاخود توانایه‌كی لاوازی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵی و خۆراكیان هه‌یه . له‌ناو ئه‌م نیگه‌رانیه گهردونیهشدا به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم , یاخود ئه‌وانه‌یان به‌شدارن له داڕشتنی سیاسه‌تی ئابوری ودارایی وڵاته‌كه‌دا , بی َخهمی و دهستهوهستانیهكی سه‌یرمان نیشان ئه‌ده‌ن , به‌جۆرێك كه مرۆڤ سه‌رسام ئه‌بێت له بێ ده‌ربه‌ستییان , ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌جێندای هێز و گروپه ئۆپۆزسیۆنهكانشیدا كه‌سێك نادۆزرێتـهوه به بایه‌خ و گرنگی خۆیه‌وه كاریگه‌ریه ترسناكه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه ببینێت , وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان وڵاتێكی پشت بهخۆبهستوی بێ كه‌موكوڕی بێـت له روی دابینكردنی خۆراكی پێویسته‌وه , یاخود كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌جۆرێك ڕێكخرابێـت كێشه و گرفته جیهانیه‌كان كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كات .. كه له راستیدا وانیه , سروشتی ئه‌و گرفتانه‌ی به‌ڕێگاوه‌یه بۆ وڵاته‌كه و ئه‌و كرده و بۆچونانه‌ی له ده‌ساڵی رابردودا كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم نیشانیانداوین مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێت كوردستان توشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش بكات .
ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌ی له كوردستاندا زۆر ههستیارو كاریگه‌ر كردووه چۆڵبونی گونده‌كان و قهرهباڵخكردنی په‌راوێزی شاره‌كانه , یاخود وێرانكردنی كه‌رتی ئابوری سه‌وز و ههڵایسانێكی گه‌وره‌ی چڕی دانیشتوانه له په‌راوێزی شار و شارۆچكه‌كاندا , ئه‌و دیارده‌ی ئه‌مڕۆ به (گوندبون , تریف ) ی شاره‌كان ناو ئه‌برێت و به‌شی هه‌ره زۆری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی گرتۆته‌وه . ئه‌م گرفته هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه خه‌ڵكی له كه‌رتێكی ئابوری سه‌وزی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه كۆچ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ژیانێكی پهراوێزكهوتوی پڕله بێ به‌شی و كه‌موكوڕی ناو شار و شارۆشكهكان رازی بن , به‌ڵكو هاوكات كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كۆمه‌ڵێك گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی و سیاسیشه , كه فه‌رامۆشكردن و حساب بۆنه‌كردنی جگه له تێكدانی ئارامی وڵاته‌كه و وێرانكردنی ئابوریه فشۆڵه‌كه‌ی هیچی ترمان بۆ ناهێڵێته‌وه .
دیاره له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هاوشێوه‌ی ئه‌م جۆره كۆچهمان هه‌یه , له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا به هۆی شۆڕشی پیشه‌سازیه‌وه لێشاوێكی به‌رفراوانی گوندنیشینانی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان رویانكرده شاره‌كان و له‌وێ بون به ئه‌و ده‌ستی كاره چالاكه‌ی پێداویستیه‌كانی ئیشكردنی ماشین داوای ئه‌كرد , هه‌مان ئه‌و ( پڕۆلیتاریا ) ی مانیفێستی كۆمۆنیسیتی چاوه‌ڕوانی شۆڕش و گۆڕینی دنیای لێ ئه‌كرد .. بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و بارودۆخه كۆچكردنی خه‌ڵكی لادێكان وه‌ك ئه‌نجامێكی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه‌كردنی شۆڕشی پیشه‌سازی ته‌ماشا ئه‌كرا , یاخود وه‌ك پێداویستیه‌كانی بازاڕ بۆ ده‌ستی كار و چانسی تازه بۆژیان له شاره‌كاندا ده‌بینرا , كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی كۆچبه‌رانیش هه‌ر وا بریتی بو له ( هه‌لی كار ), به‌ڵام ئه‌و كۆچه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ئهبینرێـت ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بارودۆخه ئابوری و سیاسی وكۆمهڵایهتیهیهی ئه‌وروپای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه , لێره ئه‌نجامی دروستبونی هه‌لی كاری پیشه‌سازی و گه‌شه‌كردنی بازاڕه‌كانی كوردستان نیه جوتیاره‌كان ڕائهكێشێته په‌راوێزی شاره بێكارهكانهوه , به هۆی خواستی زۆری بازاڕ نیه بۆ ده‌ستی كار , به پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی ئه‌و شێواوی وناماقوڵیانهیه سیسته‌می ئابوری مافیا ئاسای كوردستان دروستی كردووه , یاخود ئه‌و وێرانی و كاولكاریانهیه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له لادێكاندا خوڵقاندویه‌تی . ئه‌گه‌ر چی هه‌میشه هه‌لی كار و گه‌ڕان بۆ ئاسوده‌ییه‌كی ئابوری به‌هێزترین پالنه‌ری ئه‌مجۆره كۆچكردنه بووه , به‌ڵام لێره هۆكاره‌كان وسروشتی دیاردهكهیش زۆر جیاوازان , ئه‌وه هه‌لی كارنیه سه‌رنجی خه‌ڵكی گونده‌كانی ڕاكێشابێت , خواستی بازاڕ نیه بۆ ده‌ستی كاری ناشاره‌زاو ناپیشهوهریان , به‌ڵكو به‌هۆی لێشاوی پاره‌ی داهاتی نه‌وت و ئه‌و ههڵایسانه بهرخۆریهیه كه ژیانی ئابوری خه‌ڵكی شاره‌كان نیشانمان ئه‌دات . كاتێك ده‌بینین جوتیار و ئاژه‌ڵداره‌كان به‌هه‌ڵپه‌و پهلهپهلێكی نائاسیهوه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی چۆن هه‌ر چی زوتره مه‌ڕه‌كانیان بفرۆشن و له گه‌ڕه‌كێكی ته‌جاوزی بێ خزمه‌تگوزاری كه‌نارێكی فه‌رامۆشكراوی یه‌كێك له شاره‌كان خانویه‌كی بچوكی دورلهستانداردی ژیانی هاوچه‌رخ بكڕن , یان له‌به‌ر ده‌رگای به‌رپرسه‌كاندا ببنه پاسه‌وان و پۆلیس , به ته‌واوی له داڕوخان و پاشه‌كشێی ئابوری هه‌رێمی كورستانه‌وه هاتووه . نه‌ك ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی و دروستبونی هه‌لی كاره تازه ئه‌خوڵقێنێت , وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ئه‌زمونی وڵاتانی تردا ده‌یبینین .
ئه‌م كۆچه كاره‌ساتباره بۆ وا په‌ره‌ی سه‌ندووه , یاخود ئه‌وهه‌لومه‌رجه سیاسی و ئابوری وكۆمهڵایهتیهی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كورستانی تیا ئه‌ژی له ئه‌نجامی ئه‌م كۆچكردنه پڕ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌دا به‌كوێ ئه‌گات . له پرسیارهسهرهكیهكانی ئه‌م نوسینه ئه‌بێت , به‌ڵام پێش گه‌ڕان به‌دوای وه‌ڵامه‌كاندا پێویسته هه‌ندێك راستی سه‌ره‌تایی وه‌بیربهێنینه‌وه . راسته ده‌وڵه‌تی عێراق و سوپا كاولكارهكهی هه‌موو گونده‌كانی كوردستانیان ڕوخاند , كێشه‌كانی ( كورد – عێراق ) به‌رده‌وام هۆكار بوون بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته گرنگه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان به دواكه‌وتویی , به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له دوای راپه‌ڕین ئاوه‌دانكرایه‌وه راسته‌وخۆ له‌ژێر كاریگه‌ری وبه‌ر پرسیارێتی حوكمه‌تی هه‌رێمدا بوو , , هه‌ر كه‌سێك ته‌ماشای سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێمی كوردستانی بكردایه بێ لێوردبونوهیهكی ورد‌و قوڵ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وت كه چۆن له‌م وڵاته‌دا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو گونده‌كان به‌ره‌و چۆڵكردن ئه‌برێت , له به‌رامبه‌ریشدا خه‌ڵكی رائههێنرێـت بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ( شارێكی ) شپرزه‌ی بێخزمه‌تگوزاری دور له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شاری هاوچه‌رخ ڕازیبێت , له كاتێكدا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا شاری سه‌وز و سه‌وزكردنی شار بۆته ئامانج , به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌موو ئه‌و روبه‌رانه‌ی ده‌روروبه‌ری شاره‌كانیش كه بۆئهوهدهشیا بكریـَته روبه‌ری سه‌وز , یان حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كرد , یاخود به‌ته‌جاوز داگیركرا .
لایه‌نێكی تری كێشه‌كان سروشتی گونده‌كان وئابوری گوندنیشینی كوردستانه , به شێكی زۆری ئه‌و هۆكارانه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی دروستكردووه ئه‌و ژیانه دۆزهخیهیه گونده‌كانی كوردستانی تیا ئه‌ژی , جوانترین وباشترین گوندی كوردستان وه‌ربگره , كێشه‌ی بێ كاره‌بایی , بێ ئاوی , خراپی شوێنی نیشته‌جێبونی هه‌یه , جاده‌و پرد و ڕێگای هاتوچۆی باشی نیه , ئامێری پێشكه‌وتوی كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری نیه , بازاڕێكی هانده‌ری نیه به‌رهه‌مه‌كانی تیا ساقبكاتهوه , ئه‌مه جگه له‌و كێشانه‌ی به‌م دواییانه كه‌مبارانی و وشكه ساڵی دروستی كرد . زۆر به ساده‌یی ژیانی لادێ نیشینانی كوردستان بۆ ته دۆزه‌خێك ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ئه‌توانن ته‌حه‌مولی بكه‌ن كه فرۆشتنی مه‌ڕه‌كانیان به‌شی سه‌ندنی خراپترین خانوی گه‌ڕه‌كێكی پهراوێزكهوتوی شاره‌كان ناكات , یاخود توانای دابینكردنی كرێ خانویان نیه .
دیوێكی تری كێشه‌كان بۆ ئه‌و ئابوریه هه‌ڵایساوه ئه‌گه‌ڕێـته‌وه كه به هۆی پاره‌ی ( ره‌شی ) بزنسمانه گومانلێكراوه‌كانه‌وه ژیانی ئابوری شاره‌كانی فوتێكردووه , له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ژیانه پڕ كه‌موكوڕیه‌ی لادێكاندا , ده‌بینین شاره‌كان بۆته شوێنی موچهخواردنی بێ ئه‌رك , پارهدهستكهوتنی بێ ماندوبون و ده‌وڵه‌مه‌ندبون به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت . بۆیه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م كۆچكردنه به لای هیچ چاودێرێكی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه كوت‌وپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بووه , ئه‌وه‌ی نائاساییه ته‌نها ئه‌و په‌له‌په‌ل و خێراییه‌یه فشاری كه‌مبارانی و وشكه ساڵی بۆ هێنانه پێشه‌وه‌و خێراتر كردنی ره‌وتی كۆچكردنهكه و ته‌شه‌نه‌كردنی قه‌یرانه‌كه دروستی كردووه .سیاسه‌تی خۆكوژانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم .
تا ئێستاكه‌یش هیچ ناوه‌ند وده‌زگاو به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم نابینرێت حساب بۆ ئه‌و ئه‌نجامه تراژیدیانه بكات كه ئه‌شێت له بارودۆخێكی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌هاوه بیـَته دی , بێگومان ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی ئه‌م كێشه‌یه ده‌رگای له‌به‌رده‌مدا ئه‌كاته‌وه زۆر مه‌ترسیداره بۆ تێكدانی دۆخی هه‌رێم , هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سلمی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردیش . چونكه ئه‌م گرفته ئهبیـَته هۆی دروست بونی چهندكێشهیهك كه چاره‌سه‌كردنیان له‌توانای حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ر ئه‌بێـت , یه‌كه‌م باجیش كه هه‌رێم بیدات ئه‌وسه‌قامگیریه سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌بێت كه وه‌ك ته‌نها ده‌سكه‌وتێك هه‌میشه به‌رپرسانی وڵاته‌كه پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه ..
نمونه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له به‌رده‌وامی ئه‌م قه‌یرانه‌دا ئه‌گه‌ری دروستبونیان زۆر به‌هێز ئه‌بێت .
1- شارێكی شپرزه‌ی بێ كۆنترۆڵ : ئه‌وشاره قه‌ره‌باڵخ و ناڕێكانهی له سایه‌ی ئه‌م گرفتانه‌دا دروست ئه‌بێـت هه‌رگیز له‌توانای حكومه‌تدا نا‌بێـت خزمه‌تگوزاریان بۆدابینبكات , توانای جێبه‌جێكردنی ههمووحكومهتێك له‌وه سنوردارتره به‌رگه‌ی ئه‌وهه‌موو گه‌شه‌كردنه خێرای دیمۆگرافیاو بیناسازی هه‌ڕه‌مه‌كی شارێكی ناڕێك بگرێت . ئیتر چه‌نده توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری حكومه‌ت لاوازتربێت , له‌به‌رامبه‌ردا بێزاری و توڕه‌یی ئه‌وخه‌ڵكانه‌ی له‌دۆزه‌خی ئه‌م شارانه‌دا ئه‌ژین دژ به حكومه‌ت گه‌وره تر وفراوانتر ئهبیـَت , هه‌موو بزوتنه‌وه تیرۆریست و توندڕه‌و و ده‌مارگیره‌كانی دنیایش له‌ناو ئه‌م جۆره بێزاریه‌وه هه‌ڵقوڵاون .
2- گیتۆ و كۆمهڵگاپهراوێزیهكان : ژینگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگا پهراوێزیانهی لادێیه كۆچكردووه‌كان دروستی ئه‌كه‌ن به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌یه‌كی خاوه بۆ دروستكردنی مافیای كرمیناڵی و قاچاخچی پرۆفیشیناڵ , زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارن بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان و گروپه تیرۆریسته‌كان , ئه‌مانه له‌و جۆره كۆمه‌ڵگانه‌وه نزیكن كه ئه‌مڕۆ له كه‌ناری شاره‌گه‌وره‌كاندا به (گیتۆ ) ناو ده‌ناسرێن , هه‌ر له‌پاریس و له‌نده‌نه‌وه تا ئه‌گاته بغداد وقاهیره و كاراچی شه‌وانه له‌شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه كاره‌سات وگرفتی گیتۆكان ئه‌بینین , كه به‌دڵنیاییه‌وه گیتۆكانی هه‌ولێر و سلێمانیش باشتر و هێور تر نابن .
3- به‌رهه‌مهێنانی توندڕه‌وی سیاسی : خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه هه‌ژارانه بۆ ده‌ربڕینی ئازار و نه‌هامه‌تی و نائومێدیهكانیان به‌رده‌وام هێزی سیاسی گوزارشكهری خۆیان دروست ئه‌كه‌ن , بێگومان هێزی توندڕه‌و و ده‌مارگیر و تائیفی و له‌یاسا یاخیان لێ دێتـهبهرههم , كه ره‌وتی سه‌در وگروپه‌كانی قاعیده نمونه‌یه‌كی باش و نزیكی ئه‌و هێزه سیاسیه‌ن كه له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگا په‌راوێزییه‌وه دێن .
4- به لادێیكردنی فه‌زای شار: كۆچكردوی لادێی كه‌دێته ئه‌م شاره شپرزانهوه ناتوانێت له گه‌ڵ ژیان ونۆرم و به‌های شارستانیانه‌دا ئامێزانبون integration دروست بكات , به پێچه‌وانه‌وه هه‌مان ئه‌و به‌هاو داب ونه‌ریته خێڵه‌كی و جوتیاریانه‌ی ژیانی لادێیی كه له سه‌ری په‌روه‌رده بووه ده‌یهێنێته ناو شاره‌كانه‌وه , به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كۆچبه‌ر توشی گرفته‌كانی وه‌ك بێ كاری و هه‌ژاری ئه‌بێت . بۆیه هه‌ست بهنامۆیكردن له ناوئه‌م گه‌ڕه‌كه هه‌ژار و پهراوێزیانهدا به‌رده‌وام هه‌ستێكی زاڵ و بینراوه لای به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌یان .
هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه وه‌ك زه‌نگی مه‌ترسین بۆ ئارامی و ئاسایشی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان , هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌ی دروستی له‌گه‌ڵ نه‌كرێـت , سبه‌ینێ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی دێت بۆئه‌وه‌ی ژیانت لێتێك بدات . پێكهاته‌ی ئابوری وسیاسی كوردستانیش له‌وه فشۆڵتر و لاوازتره به‌رگه‌ی هه‌ندێك گرفت بگرێت , ئهوخۆشگوزهرانیهی ئه‌مڕۆكه به ئابوری نه‌وت دروستكراوه , له‌هه‌موو كاتێكدا قابیلی تێكچون و داڕوخانه به هۆی لاوازی ژێرخانی ئابوری كوردستانه‌وه , ئه‌وسه‌قامگیریه ڕیژهییهی له بواری سیاسی وئاسایشیدا ده‌بینرێت به‌هه‌مان شێوه لاوازه و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بچوك توشی شله‌ژان ئه‌بێت . بۆیه زۆر پێویسته پێش دروستبونی هه‌ڕه‌شه‌كان , حساب بۆ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان بكرێـت و ئه‌و هۆكارانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌بونه‌ته هۆكاری دروستبونی كێشه‌كه . muhe79@yahoo.comمحمد حسین