
به‌ره‌و ستانداردکردنی زمانی کوردی.. به‌شی دووه‌م .. د. ره‌فیق سابیر
زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی و ئه‌لفوبێی کوردی…
به‌شی دووه‌م…
3-زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی و به‌ستانداردکردنی زمانی کوردی، وه‌ک زمانی هه‌ر گه‌لیکی دی، سه‌دان ساڵ ته‌نیا زمانی ئاخاوتن بووه. خه‌ڵکی کورد له زێد و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی وڵاته‌که‌یاندا به دیالێکتی جیاواز قسه‌یان کردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان به درێژایی سه‌دان ساڵ داگیر کراوه، زمانی زاڵ هه‌میشه زمانی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر، عه‌ره‌ب و تورک و فارس بووه. خوێندن و خوێنده‌واری به زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه بوون. چه‌ندان سه‌ده ده‌سته‌ی خوێنده‌وار و رووناکبیری کورد، له رێی ئه‌و زمانانه‌وه پێگه‌یشتوون و به جیهانی زانین و زانست و رووناکبیری ئاشنا بوون. ئاشکرایه ئه‌و زمانانه نوێنه‌ری کولتووری ئه‌و نه‌ته‌وانه و ده‌ربڕی بیر و دنیابینی و بۆچوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بیانییانه‌یش بوون. ئه‌و زانین و زانیاری و په‌یامه کولتوورییه‌یان هێناوه که له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدا گونجاون. بۆیه ئه‌و زمانانه له لایه‌که‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌ک بوون به رووی زانین و زانست‌دا، یان دروستتر بڵێم به رووی جۆرێکی تایبه‌ت و رێگه‌پێدراوی زانین و زانست‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه ئامرازێک بوون بۆ پێکهێنانی هۆشیارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی ساخته و چه‌سپاندنی کو‌لتوور و په‌یام و جیهانبینیی نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ر…….