Skip to Content

Monday, May 23rd, 2022

فڕین ….. به‌ندی عه‌لی

Closed
by December 29, 2010 هۆنراوە

 

 .. 2010

ئه‌و شه‌وانه‌ی
مانگ له‌به‌ر تاڤگه‌ی شه‌به‌نگا
خۆی ئه‌شوات و ئه‌ستێره‌کان
بریسکه‌ بارانم ئه‌که‌ن به‌په‌نهانی
ئه‌و شه‌وانه‌ی
خه‌م ئه‌بێ به‌ساقیه‌کی به‌سه‌لیقه‌و
پیاڵه‌ی دڵم سه‌رلێو ئه‌کا
له‌شه‌رابی جاویدانی
ئه‌و شه‌وانه‌ی
په‌نجه‌ نه‌رمه‌کانی خه‌یاڵ
ده‌فی دڵم ده‌هێنێته‌
سه‌مای زیکری میهره‌بانی
ئه‌و شه‌وانه‌ی
به‌فر به‌ر بینایی ئه‌کا
به‌په‌ڕه‌ی نۆته‌ی موسیقاو
نیگاکانم ئه‌بنه‌ شیعرێ
بۆ گۆرانی
ئه‌و شه‌وانه‌ .. بێ پرس و ڕا
په‌ڕه‌سوێلکه مه‌حزونه‌که‌ی
روحم ئه‌فڕێ
به‌ره‌و کۆنه‌ هێلانه‌که‌ی موحیبه‌ت و
مه‌عبه‌دی عیشق .. سلێمانی

Previous
Next