Skip to Content

28 Views

ئێواره‌ پاییز … به‌ختیار محه‌مه‌د

ئێواره‌ پاییز … به‌ختیار محه‌مه‌د

Be First!
by January 12, 2017 General, Poems
image_print

له‌ ئێواره‌یه‌كی پایزییدا،
له‌ تاقی ئاسماندا
ته‌ماشای خواژنی مانگ ده‌كه‌م و
تۆم به‌بیر دێته‌وه‌.
ئێستا نازانم،
نه‌ تۆ له‌ناو مانگی
نه‌ مانگ له‌ناو تۆدایه‌
وه‌ها تریفه‌دار و سپی و گه‌شی؟
ئاخ! چه‌ند پێم خۆش بوو،
ئێستا تۆش
له‌م ئێواره‌ سوریالییه‌دا
وه‌ك مانگی له‌ چارده‌
لێم هه‌ڵاتبای.
ئه‌ی خانمی كچی مانگ،
ئێستا ئه‌ستێره‌ی دڵی من
له‌ شه‌وانی ته‌نیاییمدا
دوو مانگی هه‌یه‌:
مانگی تۆ و
مانگی خوا.

Previous
Next

Leave a Reply