
به‌نیشتیمان بوون و به نیشتیمان گه‌رایی
نیگار نادر…..
گه‌له‌ک گاڤان نیشتیمانانێک هه‌ن به‌ناوی پیاو یا ژنه تێکۆشه‌روهه‌ڵکه‌وته‌کانیانه‌و ده‌ناسرێن و ناوده‌رده‌که‌ن،پیاو و ژن گه‌لکیش هه‌نه به‌ناوی نیشتیمانه‌کانیانه‌وه له‌بیر ناچنه‌وه‌و ناودێرده‌بن. به‌و دیوێکی دی‌دا نیشتیمان گه‌لێک هه‌ن به‌ناوی رۆشه‌نبیره‌کانیانه‌وه ده‌ناسرێن و ده‌خوێنرێنه‌وه،ڕۆشه‌نبیر گه‌لێکیش هه‌ن به‌ناوی نیشتیمانه‌کانیان نه‌مرده‌بن وده‌چنه ناو زمانانه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌نده‌ک گاڤان نیشتیمانێک له زمان و زه‌ینت هه‌ڵده‌نگوێ و ده‌ناسی هێنده به مێژوو شارستانیه‌تی سه‌رسام ده‌بی که‌یفت ده‌چتێ هه‌موو زانیاریه‌کی له‌سه‌ر وه‌ده‌ست بێنی و ڕۆشه‌نبیره‌کانی بناسی و به‌رهه‌مه‌کانیان بخوێنیته‌وه. له‌بۆیه ده‌کرێ بێژێن هه‌نده‌ک رۆشه‌نبیر ده‌بنه په‌نجه‌ره‌و له‌سه‌ر ڕووی نیشتیمانه‌کانیان ئاوه‌ڵا ده‌بن و نیشتیمانه‌کانیان دێننه به‌رچاوان و سه‌ر زمانان، به‌دیوێکی دیکه‌شدا هه‌نده‌ک نیشتیمان ده‌بنه په‌نجه‌ره‌و ده‌خرێنه سه‌رپشت رۆشه‌نبیره‌کانیان لێڕا وه‌ده‌رده‌که‌ون. هه‌میشه رۆشه‌نبیره تۆکمه‌و گه‌وره‌کان نیشتیمانی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م و زمان و ده‌نگیان دا ده‌پارێزن و هه‌ر وه‌جوڵێن جوانی و که‌لتورو ڕه‌سه‌نایه‌تی پێشان ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ نیشتیمانه‌که‌یان یه‌ک پێناسه‌یان بۆده‌کری. ئه‌ڤ نوسه‌رو به‌ناو رۆشه‌نبیرانه ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆ ده‌گوزه‌رێنن بێ له‌وه‌ی له‌ته‌واوی که‌لتوری خۆیان شاره‌زابن و شانازی به‌وه‌ده‌که‌ن که‌چه‌ند زمانێکی بیانی ده‌زانن له‌وده‌مه‌یدا هیچ دیدو زانیاریه‌کیان له دیالیکته‌کانی زمان و رێچکه‌یه‌کی زمانی ستانداردی خۆدا نیه له‌سه‌ر پێکهاته‌و نه‌خشه‌ی وڵاتێکی ئه‌وروپی ده‌نوسێ شاره‌زایی له‌نه‌خشه‌ی نیشتیمانی خۆی نیه! ناوی شارێک یا کافتریایه‌کی ئه‌وروپا ده‌خاته ناو ووتار یا شیعرێکیه‌وه کاتێک ئاشنایی ته‌واوی ده‌گه‌ڵ ده گوند و چیای نیشتیمانی خۆی نیه به سه‌رو بنی زمانی ووشه‌ی مۆدێرنه ده‌پرژێنێ ، لێ ناوی ده دره‌ختی خۆرسکی نیشتیمانی خۆی ئه‌زبه‌ر نیه! به ڕه‌وه ناوی فه‌یله‌سووف و هزرمه‌ندی بیانی ده‌رده‌فرتێنێ لێ دوو دێره شیعری نالی مه‌حوی نازانێ وئاگاو خه‌به‌رداری دوو وته‌ی هزرمه‌نده‌کی وه‌کوو مه‌سعود محه‌مه‌د نیه! گه‌له‌ک جاران زه‌ین و ڕێتده‌که‌وته نیشتیمانگه‌لێک ده‌بینی فیکر‌و ڕه‌نج و عه‌قڵی رۆشه‌نبیره‌کانی له سیماوڕه‌نگی خۆدا هه‌ڵگرتوه‌و پاراستووه له‌بۆیه هه‌ر که‌چاوت تێهه‌ڵه‌نگووت چاوت له‌مێژووی ڕۆشه‌نبیره‌کانیشی هه‌ڵده‌نگوێ. رۆشه‌نبیره مه‌زنه‌کان به قه‌ڵه‌مه‌کانیان فیکر‌و ناوی خۆیان له سه‌ر نه‌خشه‌ی نیشتیمانی خۆ هه‌ڵده‌قه‌نن تا دوونیا هه‌یه ناویان کاڵ نابێته‌وه، لێ نوسه‌ره گچکه‌له‌کان نووکه قه‌ڵه‌مه‌کانیان وه‌کو سه‌ره ده‌رزی لێده‌که‌ن و نووسین و ناوی خۆ به داوێن و که‌وای ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌دروون و ده‌گه‌ڵ ره‌ش بوونه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌وانیش ره‌ش ده‌بنه‌وه به‌سه‌ر ده‌چن! چوونه ناو زمانان به‌ناوی نیشتیمانه‌وه تاکه ئامانج و خواستی ڕۆشه‌ن فیکر‌و داهێنه‌رانه‌و به‌بێ به‌نیشتیمانی بوون هیچ نووسه‌رێک |