Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
ئیزدیواجیەتى كەسایەتى لە دیدى (عەلى وەردى)ەوە.

ئیزدیواجیەتى كەسایەتى لە دیدى (عەلى وەردى)ەوە.

Closed
by April 2, 2008 گشتی

 ئارى رەفیق…
 (توێژەرى كۆمەڵایەتى)….
بەشى دووەم و كۆتایى…..
 
 لێرەوە دەتوانین بڵێین كە فۆرمى پەروەردەو پێگەیاندنى كۆمەڵایەتى كەناڵیزەیەكە بۆ بنیاتنانى كەسایەتى تاك ، بۆ نموونە ئەوە پەروەردەى دامەزراوەكانى ئێمەیە كە پێى دەكرىَ تاكێكى شەڕانگێزو توندوتیژ پەروەدەبكات و دەشتوانىَ لە شێوەى تاكێكى لێبوردەو ناتوندوتیژو عەقڵانى ئاراستەمان بكات ، كەلە دەروونناسى دا پێى دەگوترىَ (مۆتیڤى كۆمەڵایەتى ) .
 لێرەشدا (عەلى وەردى) كەدێتە سەر شیكردنەوەى گرفتەكانى نێو كۆمەڵگاى عێراقى ، تەڕو وشك بەیەكەوە دەسوتێنىَ ، ئەو فەلسەفەیەى (وەردى) لێكچوونى فۆرمى كەسایەتیمان (كەمەبەستمان تاكى كۆمەڵگەى عێراقییە) بۆ یەكلایى دەكاتەوە، چونكە بە قوڵبونەوەى زیاتر لەسەر تیۆریەكەى ، (عەلى وەردى) پێمان دەڵىَ كە كەسایەتى تاكەكانى مرۆڤى عێراقى بە نزیكیەكى زۆر لەیەك دەچن و لە زۆربەى رەفتارەكانیاندا چونیەك و یەكانگیرن .
 بەدیوێكى تردا بۆمانى شیكردۆتەوە كە هەر كۆمەڵگایەك لەسەر زەوى رەهەندو مقەومات و خەسڵەت و بەگشتیش كولتوورى خۆى هەیەو وەكو شوناسێك هەڵیگرتووە ، ئەوەتا (وەردى) لەدرێژەدا دەڵىَ ( دواى سەرنجدانم و لێكۆڵینەوەیەكى دوورودرێژ تێبینیم كرد كە عەرەب لە نەتەوەكانى تر زیاتر دووچارى ئەم دەردى دووجەمسەرى كەسێتییە بونە ) .
 هەروەها لە باكگراوندێكى مێژوویشەوە (وەردى) ئەو حەقیقەتەشمان بۆ دەخاتە ڕوو كە چۆن لە پەناى ئایینەوە كەسانێك كەناڵە پیرۆزەكان بەكاردەهێنن بۆ مەرامە تایبەتیەكانى خۆیان ، لە نموونەیەكدا بۆمان دەگێڕێتەوەو دەڵىَ : لەدانیشتنێكدا یەكێك لە(بابا عەشایریەكانم) بینى كە فەرموودەكانى پێغەمبەرى (د.خ) لەمەڕ دادپەروەرى و بەزەیى هاتنەوە بۆ خەڵكى دەخوێندەوە ،بەڵام دوایى دەركەوت كە ئەو خۆى لەپێشەوەى خەڵكە تووندو توڕەكانەو لەكاتى توڕەبووندا گوىَ نادات بەوەى ئەو كەسانە بكوژێت كە پێغەمبەر(د.خ) كوشتنیانى قەدەغە كردووە .
 
 
 ماوەتەوە بڵێین …
 دەكرىَ بەوپەڕى جورئەتەوە دان بەوەدابنێین كە كۆمەڵگاكەى لەمەڕ خۆشمان دووفاقەیى كەسایەتى لەگەڵ خوێن و ئێسقانیدا ئاوێتە بووە .خەستبوونەوەى سەدان كێشەى كۆمەڵایەتى و شاردنەوەى هەزارانى تر لەناو قەفەسى خێزانەكانماندا بەڵگەن بۆ نەخۆشى ئەم كۆمەڵگایە .
 ئاخر كۆمەڵگایەك زۆرینەى هەرە زۆرى نوێژكەربىَ و قورئان و بەرماڵى لەماڵەكەیدا هەبىَ چۆن دەتوانىَ لەیەك كاتدا ئەو هەموو نان و پارەى حەرامە دەرخواردى منداڵەكانى بدا ؟! كىَ دەتوانىَ پێمبڵىَ كە لەیەك كاتدا هەم زۆرترین نوێژكەرو هەم زۆرترین فێڵكەرو حەرامخۆریش لە كۆمەڵگاى ئێمەدا كۆنەبۆتەوە ؟!با واز لەخەڵكە رەشۆكیەكە بهێنین ، ئەى دەسەڵاتى دادوەرى حوكمى كام لەو ئینسانە خیانەتكارانەى دا كە بەنوێژى نیوەڕۆ شەهادەى تەزویریان دروست كردو پاشان بە پەڕۆیەكى پیس هەڵیاندانەوە دەرەوەى كوَلیجەكانیان ، كەسێكى دەستڕۆیشتوو دەناسم ساڵێك بەر لەئێستا بە شهادەى تەزویرەوە لە كولێجى زانستە سیاسیەكان وەرگیراو پاشان خیانەتەكەى لێ ئاشكرابوو دواى ئەوەى كە دەركرا (كەپێویست بوو بهێنرێتە سەر شاشەى تیڤیەكان و سەدانى پێ عاقڵ و تەمبىَ بكرىَ ) ئێستا هەمان ئەو ڤایرۆسە لە پۆلى (3)ى ناوەندیدا دەرس دەخوێنىَ! جگە لەوەى كە بەجۆرێك سەروەتى ئەو وڵاتەى دزیوە مەگەر تەنها من بزانم سىَ ساڵ بەر لەئێستا رەسمى لەگەڵ تاك دۆلاریان دەگرت وئێستاش سەرمایەكەى بەمن و ژمێریارە كاراكانیش لێكنادرێتەوە، بەدەر لەمانەش پێنج جار پەتپەتێنى لەنێوان حزبەكاندا كردووە ، ئەوەى لەهەموشى كارەساتترە فیشەكێكیشى نەك بۆ میللەت بۆ حیزبەكەشى نەتەقاندووە. كىَ دەتوانىَ بڵىَ ئەمە نەك دووڕووى بەڵكو تراژیدیا نیە .
 فاروق رەفیق دەڵىَ ( خیانەت كردن لە نیشتیمان زۆر سەختە ، بەڵام لە خیانەتى نیشتیمان سەختتر خیانەت كردنە لە زانست) .
 لەكوێدا خیانەت رژایە ناو دامودەزگا زانستیەكانەوە لەوێشەوە جەستەى نیشتمان و خاك و پیرۆزیەكانى شەكەت دەبن و دروشمە جوانەكانیش دەچنە گۆڕەوە .
   
Ari_rafik@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.