Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
ئەم بەرماڵى نوێژە بۆ سواڵ ڕائەخەم

ئەم بەرماڵى نوێژە بۆ سواڵ ڕائەخەم

Closed
by April 4, 2008 ئەدەب

  یوسف عەبدوڵا……

 عاشق بونم مەحاڵە ڕۆحەكەم..
 كاتێك كەمرۆڤەكان بەدیار تەرمەكانەوە سەرسام نابن
 ئیدى كەى هەست بەوەرینى گەڵایەك دەكەن
 كاتێك كە كەوتنە خوارەوەى مەلێك
 فڕینى فرۆكەیەك خەجاڵەت ناكات
 ئەوكاتە لەم مەرگى زەمەنەدا..
 تێدەگەیت سروشتیش گیرۆدەى تۆفانەكانى ئەم وڵاتەبووە
 زەمەنەكەت بێزراوە ڕۆحەكەم..
 ئەوكاتەى تۆپڕدەبیت لەئازارى ئەومەلەى
 كەلەئاسمانتدا دەكوژرێت..
 گوێەكانى منیش تەنها ئازارەكانى نێو سنگى تۆ دەبیستآ
 ئەوكاتەى شەوێك نیە
 پیاسەیەكى تەنیاى بەرگڵۆپە زەردەكانمان پێڕەواببینێت
 كاتێك كەتروسكایى لەڕوخسارى ئێمەدا نابینرێت
 كەحەزینى نێو چاوى یەكێكمان
 سیماى مەرگى ئەوى ترمانە
 ڕۆژگارەت شێواوە ئەزیزم..
 سەرۆكێك بەدنیایەك پاسەوانەوە
 لەخەمى ئەوەدایە كەتیرۆر نەكرآ،
 مەلایەك تەنهاتەفسیرى ئایەتە دۆزەخیەكمانمان بۆ باسدەكات،
 گەنجێك بەر لەخواردنەوەىو
 بەتێڕامان لەقاوەكەى بەردەستى
 لەسەرسامیدا وڕدەبێت،
 منداڵێك بەخەتى سورى سەركارتەكەى
 خوێنى ڕژاوى باوكى بیردەكەوێتەوە،
 پیرەكان لەچاخانەكاندا
 بەدیار كێشانى جگەرەو
 بەتێڕامان لەگەنجە بێزارەكان تەمەنى خۆیان دەژمێرن..
 هەموومان شێواوین دڵەكەم..
 ئەزانم تۆش بەدیار ئەم تابلۆ شێواوەى منەوە
 بیر لەشێوەكارەكان دەكەیتەوە كەبۆ وێنەكانیان ئاڵۆزە،
 ئاخر لێرە ئارامگاكان لەهەموو شوێنەكانى تر نائارامترن
 ئێرە پڕپڕە لەهاوارى ئەوژنە ڕەشپۆشانەى
 كەبەدیار كێلێكەوە بێهیوا گۆرانى چونە بەهەشت دەڵێن..
 لەم میحرابە سوتاوەى
 لانەى ئەوینى دێوانەكانى وڵاتمدا
 گەرتۆ نەبى پەیامەكانى خۆتم بۆتەفسیركەى
 ئەوا..لەم بێحەدیسیەدا نوقمى تاوان دەبم
 كاتێك كەدەرگاكەیان لێداخستم
 بەناچارى ئەم بەرماڵى نوێژە بۆسوالأ ڕادەخەم..
 لەبیرم نەكردویت خۆشەویستم..
 بەڵام ڕۆژێك نیە دوكەلأو تەپوتۆزەكان ڕێم پێنەگرن
 هێندە زۆرن ئەودێوانانەى كەوەك ئێمەن
 هەموو گۆڕەكان بونەتە مەرقەدو
 هێشتا فریاى چاك بونەوەمان ناكەون..
 ناكرآ لەنێو ئەم هەموو كارەساتەدا خەمى تۆم نەبێت
 ئەزانم ناسكیت گەیشتۆتە ئەوڕادەیەى
 كە بەوردترین نمەى باران تەڕدەبیتو دەبیت بەئاو
 بەكزترین تیشكى خۆریش دەبیت بەسوتوو.
 لەبیرتە گیانەكەم ئێوارەیەك لەنیگایەكدا
 ئاوابوون بەمنارەى مزگەوتێكى ئەم شارەى وت:
 جارێكى تر بانگم مەكەرەوە بۆ ئەوشارەى
 كە ڕێگەم نادەن گشت سنورێكى جەستەى ماچ بكەم.
 
gryanek@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.