ئه‌ی پیاو … به‌ندی عه‌لی
Closed
که‌مێ هۆشت هه‌بێ
ئه‌ی پیاو
گه‌ر دره‌ختێکی به‌رزیش بی
بیرت نه‌چێ
له‌کانیاوی سنگی ژنێ
ئاودراوی
که‌مێ هۆشت هه‌بێ
ئه‌ی پیاو
ئاخر ئه‌م ژیانه بێ ژن
چیتر نیه ، غه‌یری عه‌ده‌م
غه‌یری تونێلێکی دۆزه‌خ
غه‌یری خه‌یاڵێکی کرچی
ئه‌ودیو یاڵه‌کانی سروشت
که‌مێ هۆشت هه‌بێ
ئه‌ی پیاو
بوون .. فڕینه به‌ئاسمانی
زینده‌گیدا
ئه‌و مه‌له‌ی باڵێکی بشکێ
له‌زیندانی قه‌فه‌زێکدا
هه‌ڵده‌کوڕمێ و
دوا چریکه‌کانی ته‌مه‌نی
بۆ خه‌ونی ئازادی ده‌چڕێ
چ گهمژهیهتیهکه ئه‌ی پیاو
باس له‌هێزی باڵێک بکه‌ی
که‌مێ هۆشت هه‌بێ
ئه‌ی پیاو
که‌خۆت ده‌رئه‌نجامی عیشقی
که‌خۆت له‌ژوانی گوڵ و
هه‌ڵاڵه‌یه‌ک ، بووی به‌میوه
باخی گوڵان
بۆ شه‌ڵاڵی خوێن ده‌که‌یت و
ده‌ستی چڵکنی شه‌ره‌فت
بهخوناوی گڵ ئه‌شۆری
که‌مێ شه‌رمت هه‌بێ ئه‌ی پیاو
به‌ندی عه‌لی
.. 2012
.. 2012