ئه‌خلاقی سیاسی و سه‌رنجێک بۆ سایکۆلۆجی تاکی کورد
سه‌ره‌رای هه‌موو پێشێلکردنێکی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستدرێژکردنی نا ئه‌خلاقی بۆ سه‌ر کلتور ،زمان و مافی ساده‌ی ژیانی رۆژانه،سه‌رانی نه‌ژادپه‌رستی تورک ،عه‌ره‌ب و فارس،کاریگه‌ریه‌کی به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌تێکشکانی سایکۆلۆجی تاکی کورد به مامه‌له‌کردنی رۆژانه‌ی له‌گه‌ل کوشتن و به‌ندکردن و بۆردومان کردن وناوزراندنی نه‌ته‌وه به تیرۆرست و شکاندنی ئیگۆی نه‌ته‌وه‌یی،هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌ریه‌کی خراپ دروست ده‌که‌ن له ناو کۆمه‌لگای کوردی‌دا له گوزارشت و په‌یوه‌ندی نێوان تاکه‌کان و نمایش‌کردنی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌ی به‌ترسێکی گه‌وره ده‌بینرێت رووخانی که‌سایه‌تی تاکی کورده له ژیان له هه‌موو بواره‌کاندا،هه‌م له ناوه‌وه‌و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان،له‌وه‌ش دلنیام، دوژمنانی گه‌لی کورد زۆرئاگامه‌ندانه کاری له‌سه‌رده‌که‌ن له‌گه‌ل هۆشیاریه‌کی که‌م له‌لایه‌ن سه‌رانی سیاسی کورد.هاوکێشه‌کان به جۆرێک ده‌که‌ونه‌وه که ته‌نیا تاکی کورد بێبه‌ش ده‌کات له هه‌موو جۆره خۆشگوزه‌رانیه‌ک وه ببێته قوربانی سیاسه‌تی چه‌واشه‌ی ناوخۆ و باجی هه‌ڵه یه‌ک به‌دوایه‌کانی به ناو سه‌رۆک و خه‌مخۆر بدات.به‌رئه‌نجام تاک ده‌بێته خاوه‌نی سایکۆلۆجیه‌کی وێران و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به دوارۆژێکی نادیار‌و نه‌بوونی توانای ئه‌زموونی واقیعیه‌تی ژیان ، ئه‌مه‌ش زۆرینه‌والێده‌کات په‌یوه‌ستبن به دونیای وه‌هم و چاوه‌رێی پاشه‌رۆژێکی به‌هه‌شتی بن له خودا .به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باری سایکۆلۆجی تاک و کۆمه‌لگای کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له رووی ده‌رونیه‌وه سه‌قامگیرنابێت کاتێک تاک ده‌ست و په‌نچه‌نه‌رمده‌کات رۆژانه له‌گه‌ل ئه‌م رووداوانه که ده‌کرێت تاک بکات به مرۆڤێکی شلۆق له‌باری ده‌رونییه‌وه مرۆڤی شلۆق مرۆڤێکی ته‌ندورست نیه له رووی بریار دان و خۆناسین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌میشه قه‌له‌قی و توره‌بون و بروابه‌خۆنه‌بوون،گه‌ر سه‌رنج بده‌ین زۆر به روونی ده‌یبینینن له ره‌فتاری تاکی کوردا چ له بواری کارکردن یا له په‌روه‌رده‌ی خێزانی‌دا،چ له‌خوێندگاو شوێنه گشتیه‌کاندا وه به‌هه‌مان شێوه له په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی و هاوسه‌رگیریدا.سایکۆلۆجی تاک رۆژانه ده‌که‌وێته به‌رده‌م پرسیاری قورس وه‌ک چۆنیه‌تی ژیانکردن و هه‌ڵبژاردن وه به‌رپرسیاریه‌تێکی له توانابه ده‌رچو ئایا بچه‌نگێ بۆ سه‌روه‌ری نیشتیمان یاخود ده‌رچێ له‌م به‌رپرسیاره‌تیه؟ که زۆر جار هه‌لبژاردنی تاراوگه ده‌بیته یه‌کێک له هه‌لبژاردنه‌کان ، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌زمنێکی بێکه‌ڵک و ناره‌حه‌ت یا زۆر کاتیش خۆ له ده‌ستدان،یا دووپارچه بوون له نێوان ئه‌م دوو بیرکردنه‌وه‌دا،تاکی کورد ده‌بێت باجی هه‌لبژاردنه‌کانی بدات که مافێکی بێ قه‌یدو مه‌رجی خۆیه‌تی جا چ له نیشتیمان بێت یا له ده‌ره‌وه.با له پێشا سه‌رنجێک بده‌ین له سیاکۆلۆجی تاکی ناو نیشتیمان کۆمه‌لێک رووداو رۆژانه له نیشتمان رووده‌ده‌ن زۆر به ئاسانی تێده‌په‌رن وه‌ک ئه‌وه‌ی هیج رووی نه‌دابێت که‌مترین لێکۆلینه‌وه‌ی سایکۆلۆجی بۆ ناکرێت ئه‌م رووداوانه له باره شاراوه‌که‌ی که سایکۆلۆجیه‌تی تاکه ج کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێ به‌تایبه‌ت له قۆناغی مندالی و نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتو‌و .بۆ نمونه میدیاکانی نیشتمان به شێوه‌یه‌کی گشتی کار له‌سه‌ر راکێشآنی تاک ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وه‌ک ئاماژه به کوشتن و نیشاندانی وێنه‌ی پر مه‌ترسی و خویناوی که ناساندن وهیشتنه‌وه‌ی کلتوری خوێنه له ئه‌قلیه‌تی تاک وهه‌ڵگرتنیه‌تی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ناو لاشعوری مندال و گه‌نجدا که ده‌بێته هۆی تێک چونی باری ده‌رونی بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ستی پێ‌بکات به‌لام له‌کرداری ژیانی رۆژانه‌یدا زۆر به‌روونی ده‌رده‌که‌ویت،به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگا به‌هه‌مان شێوه په‌روه‌رده‌یه له ناو خۆیدا نابیته دیاریده‌یه‌ک که هه‌لوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت،دیاره مه‌به‌ست له‌وه نیه مێژوی نه‌هامه‌تی نیشتمان به‌لاوه بنیین به‌لام ریگای دروست زۆرن بۆ گرتنه به‌ر بۆ زیندو راگرتنیان،دیارده‌یه‌کی تر،گه‌وره‌کردن و پیرۆزکردنی کلتوری رق و دووبه‌ره‌کی وله‌هه‌مان کاتدا باس له خۆشه‌ویستی بۆ نه‌ته‌وه و سه‌رکرده‌و شه‌هیده نه‌مره‌کان،سایکۆلۆجسته‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌یه‌ک کاتدا دروستکردنی خۆشه‌ویستی و رق له ئه‌قلیه‌تی تاک ده‌بێته هۆی یه‌کیک له نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان ئه‌ویش[نه‌گونجان]ه له ناو خودی تاک خۆیدا به گران تاک ده‌توانێ بریار و چۆیسی ته‌ندروستی هه‌بێت وه‌ک ده‌بینینن تاکی کورد خالی مامناوه‌ندی نیه له چۆ‌یسه‌کانی یا زۆر ئاماده‌گی خۆبه‌ختکردنو خۆشه‌وستیه‌کی بی سنوری هه‌یه بۆ شته‌کان یا رقیک تا راده‌ی کوشتن وه ئازاردانی ئازیزانی.دیاریده‌ی سێیه‌م که زۆر گرنگه، به‌به‌هاو مانا کردنی داب ونه‌ریه‌تی کۆن و ده‌رنه‌چون له هه‌ندێ خووی نه‌ته‌ویی که ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گروپیک کۆمه‌ک دارن،ره‌وا دان به که‌سانی دینی به ده‌ستتێوه‌ردانی ماف و پێشێلکردنی ئازادی تاک و کۆسپ دانان بۆ ئاره‌زوو و هیواکانیان به‌ناوی[حه‌رام و حه‌لال] وه بێبه‌شکردنیان له هونه‌ری ژیان،مرۆڤی شه‌رمنۆک وخه‌مۆکی و خۆخواردنه‌وه له‌ناخدا به‌به‌رهه‌م دێت ئه‌مانه‌ش هۆکارێک ده‌بن بۆ ده‌ربرینی هه‌موو ئاره‌زوه شاراوه‌کانی به چه‌شنیکی تروه‌ک درۆکردن و بێ متمانه‌یی،هه‌ر تاکێک ده‌بیته مامۆستا‌و به‌رپرسیاری ئه‌وی تر‌و به‌دواداچون وسه‌رکۆنه‌کردنی یه‌کتری،زۆر دیاریده‌و هۆکاری تر هه‌ن بۆ تیکشکانی باری ده‌روونی تاکی کورد که وه‌ک باسم کرد له سه‌ره‌تا راسته دوژمنانمان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تاکی کورد که‌سانی ته‌ندروست و به‌ئاگا نه‌بن،خۆشمان تا ئێستا هیچ به‌رنامه‌و پرۆگرامێکمان نیه بۆ گۆرینی باری سایکۆلۆجی کۆمه‌لگا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مندالانه‌ی به باردۆخی ناهه‌مواردا تێپه‌ریون و تێده‌په‌رن یاهه‌ر هۆکارێک بوبێته هۆی که‌م ئه‌ندامیان،بۆ که‌سانی به‌سالا چوو له باره‌ی ده‌رونیه‌وه خۆیان به که‌م ده‌زانن و ده‌بنه هۆی شکانه‌وه‌ی گه‌نج له ناو مالدا،،بۆ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی له ژیانی هاوسه‌رگیردا نابه‌خته‌وه‌رن وهێنانه‌وه‌یان بۆ ژیان به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست ،،دانانی شوێنی تایبه‌ت و بینینی دکتۆر و پسپۆری نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان بۆ که‌س و کاری به‌جێماوی ئه‌نفال و کیمیاباران و مندالانی دایک کوژراو به‌هه‌رهۆیه‌ک بێت ،که‌می گونجانی کۆمه‌لگا و شێواندنی باری ده‌رونی به هۆکاره ده‌رکیه‌کانه‌وه بێ سۆزی له کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م ده‌هێنێ و بۆشایی له تێرامانی زینده‌گی ده‌رخستنی بۆشایه له وه‌فاو په‌یمانی کۆمه‌لایه‌تی.
14/12/2012
جوانه ئه‌سوه‌د
oqyanuseki-aram-k@hotmail.com