
تێکشکاندنی ئایدێنتیتی*، جڤاك و کولتووری کوردیی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کێویی و تۆتالیتاریانه‌ی ینک و پ‌د‌ک دا
د.که‌مال میراوده‌لی–وه‌رگێرانی:کامیار سابیر…….
بێده‌نگیی دوورودرێژم راسته‌وخۆ له‌ئه‌نجامی ئه‌و گه‌شته‌دا بوو که بۆ کوردستانم کرد. هه‌رکاتێک ده‌ڕۆمه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، له‌رووی فیزیکیی، سایکۆلۆژیی و روحییه‌وه نه‌خۆش ده‌که‌وم. ئه‌گه‌ر بنووسم ده‌بێ به‌خوێنی دڵم بنووسم، هه‌رێمی کوردستان چیتر وڵات، خاك، کۆمه‌ڵگه، لای که‌م شوێنێکی شارستانیی نییه. به‌ڵێ بهربهریستانه, جه‌نگه‌ڵێکه له تاوانکاریی بێ لێپێچینه‌وه, له خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی نابه‌رپرسانه له کۆنترۆڵکردنی حیزبی تۆتالیتاریانیزمی خێڵه‌کیی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤ به‌بێ سنوور‌و لێپرسینه‌وه، هێجه‌مۆنی بێ ئه‌ندازه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئابووریی،میدیا، زه‌ویی و زار و مرۆڤ ، سووککردنی هه‌موو شتێک که به‌هاو رێزێکی مابێ و له‌ژیانی مرۆڤدا نرخێکی هه‌بێ.
" ئه‌م نووسینه‌ی د.که‌مال میراوده‌لیی، له‌چه‌ندین وێبسایتی ئینگلیزییدا بڵاوبووه‌ته‌وه، به ئیمه‌یڵ پێی گوتم ئه‌گه‌ر ده‌کرێ وه‌ریبگێڕی بۆ کوردیی،
له‌هه‌ندێ سایتدا له‌ژێر سهردێرێ کوردستان یان بهربهریستان دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
http://www.kurdishaspect.com/doc010508KM.html
به‌ڵام ئه‌م سه‌ردێڕه‌ی ئێره، ئه‌وه‌یه که‌خۆی ناردوویه‌تی. له‌به‌ر زمانی داڕشتنه‌که‌ی و ره‌خنه تونده‌کانی بۆ کوردیی وه‌رمگێڕا ، ئه‌و زمان و ره‌خنانه‌ی که بۆرهپیاوهکانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد، به‌زمانی زبر‌و جوێن و ره‌خنه‌ی توند وه‌سفی ده‌که‌ن. پێموایه هیچ سایتێکی ئینگلیزیی و رۆژئاوایی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دنیایه‌دا، ناڵێ ئه‌م نووسینه ره‌قه، سووکایه‌تیی تێدایه، جوێن و قسه‌ی بێ به‌ڵگه‌ی تێدایه، به‌ڵام زۆر له‌وه به‌گومانم خودی هاوڵاتی بوێرێ بڵاوی بکاته‌وه، چونکه ده‌که‌ونه به‌ر چه‌قۆی پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و بهیاساکهی سه‌دام و سوڵتان هاشم په‌تیان ده‌که‌ن"
کامیار سابیر ( ناوی پێشووتر:خه‌تاب سابیر)
تێکشکاندنی ئایدێنتیتی*، جڤاك و کولتووری کوردیی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کێویی و تۆتالیتاریانه‌ی ینک و پ‌د‌ک دا
د.که‌مال میراوده‌لیی
بێده‌نگیی دوورودرێژم راسته‌وخۆ له‌ئه‌نجامی ئه‌و گه‌شته‌دا بوو که بۆ کوردستانم کرد. هه‌رکاتێک ده‌ڕۆمه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه، له‌رووی فیزیکیی، سایکۆلۆژیی و روحییه‌وه نه‌خۆش ده‌که‌وم. ئه‌گه‌ر بنووسم ده‌بێ به‌خوێنی دڵم بنووسم، هه‌رێمی کوردستان چیتر وڵات، خاك، کۆمه‌ڵگه، لای که‌م شوێنێکی شارستانیی نییه. به‌ڵێ بهربهریستانه, جه‌نگه‌ڵێکه له تاوانکاریی بێ لێپێچینه‌وه, له خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی نابه‌رپرسانه له کۆنترۆڵکردنی حیزبی تۆتالیتاریانیزمی خێڵه‌کیی به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤ به‌بێ سنوور‌و لێپرسینه‌وه، هێجه‌مۆنی بێ ئه‌ندازه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه‌کانه‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئابووریی،میدیا، زه‌ویی و زار و مرۆڤ ، سووککردنی هه‌موو شتێک که به‌هاو رێزێکی مابێ و له‌ژیانی مرۆڤدا نرخێکی هه‌بێ.
دوو کۆنسێپت به‌ته‌واویی بزربوونه له کوردستانی باشووردا، کۆنسێپتی مرۆڤبوون و مافی مرۆڤ، کۆنسێپتی وڵات و خاك. هیچ شتێ ئه‌وه‌نده‌ی ژیانی مرۆڤ هه‌رزان نییه. هیچ شتێ ئه‌وه‌نده‌ی که‌رامه‌تی مرۆیی بێ‌نرخ نییه. ژنان هه‌موو رۆژێ ده‌کوژرێن و ده‌سووتێنرێن، نه‌ک له‌به‌ر دواکه‌وتوویی ستراکتۆری جڤاکی کوردیی، وه‌ک هه‌ندێ [قه‌حبه رۆشنبیر – prostitutes intellectual ] و فێمینستی پووچ [ phony ] بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵکوو راسته‌وخۆ له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژیی سێکسیی و خراپ به‌کارهێنانی فیزیکیی وبێزارکردنهوه، به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیکیی له‌لایه‌ن چه‌قۆکێشه‌کانی پ‌د‌ک و ینک ه‌وه ده‌رهه‌قیان ده‌کرێ، که کۆنترۆڵی ته‌واوی خۆیان به‌سه‌ر ئابووریی، کار،خزمه‌تگوزارییه‌کان و ده‌رفه‌ته‌کانی ژیاندا گرتووه‌و به‌وپه‌ڕی خراپیی به‌کاری ده‌هێنن، بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی چهپوچڵێسی سێکسیانه‌ی خۆیان که به میکانیزمی یه‌کسانیی ده‌رفه‌تدان له جڤاکی کوردییدا ده‌یناسێنن.
رۆژانه ده‌یان که‌س له‌ئه‌نجامی روودانی هاتوچۆوه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و شه‌قامانه ده‌مرن. ناتوانی خواردنێک بخۆی، ئایا ئێکسپایه‌ر نه‌بووه؟ یان ته‌نانه‌ت ژاراویی نه‌بووه! قوتابخانه‌کان و په‌روه‌رده، پرینسیپه‌کان و ئامانجه‌کانیان له‌ده‌ست داوه. له خوێندنگایه‌کدا، 67 منداڵ، یه‌ک کتێبی کوردی‌یان هه‌یه. له‌یه‌کێکی تردا 6 منداڵ له‌سه‌ر کورسییه‌کی سێ که‌سیی داده‌نیشن. زانکۆکان و "ئینستیتیوته" کولتوورییه‌کان بوونه‌ته شوێنی حیزبی عه‌شیره‌تگه‌ریی، زانست و زانین[ knowledge ] ، بناغه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان له‌ده‌ست داوه.
ده‌یان رۆژنامه که له‌لایه‌ن پارته سه‌ره‌کییه‌کان و پیاوه‌کانیانه‌وه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌کرێ و بڵاوده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بیانخوێنێته‌وه. سلێمانیی له شاری رۆشنبیریی و کوردیزمهوه [ کوردایه‌تییه‌وه] ، بووه به کوێره‌دێیه‌کی وێرانه‌ی بێ ره‌نگوڕوو، بێ خزمه‌تگوزاریی. زۆرجار ئاوی خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ زێرابدا تێکه‌ڵ ده‌بێ، کاره‌با تا دێت قاتیی و قاتییتر ده‌بێت. له‌ته‌واوی شاردا، شوێنی په‌ڕینه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ منداڵانیش نییه. هه‌ندێ شتی وه‌ک خزمه‌تگوزاریی پۆست، پاککردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان و چاودێریی خزمه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، زاراوه‌گه‌لێکی نامۆن [alien].
گه‌نده‌ڵیی و خزمخزمێنه[نێپهتیزم- nepotism ] له‌دامه‌زراندندا بوونه به‌کولتوور، رۆمانی ژانی گه‌لی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کراوه به فیلم، به‌ڵام له‌سلێمانییدا سینه‌مایه‌ک نییه ئه‌م فیلمه‌ی تێدا نمایش بکرێ، له‌کاتێکدا سلێمانیی له چله‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، کۆمه‌ڵی سینه‌مای رێکوپێک و سه‌رکه‌وتووی تێدا بووه. بۆیه ده‌بوو هۆڵی رۆشنبیریی به‌کاربهێنن که له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه دروستکراوه! هه‌موو شتێکی جوان،خاوه‌ن رێز، کو‌لتووریی، مێژوویی و لۆکاڵیی له‌و شاره‌دا وێران بووه. گه‌نجان بێزاربوونه له‌خوێندنه‌وه‌و حه‌زیان به رۆشنبیریی نه‌ماوه. له‌کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆن نییه، هیچ ئومێدێک به ئاڵوگۆڕ نییه. کاتێکیش ئومێد به گۆڕان نه‌بێ، خه‌ڵک به‌گشتیی و لاوان به‌تایبه‌تیی، له کوللهمهرگییدا ده‌ژین.
قوتابخانه له زۆربه‌ی ئه‌و گوندانه‌ی ماون، نزیکه‌ی 50-70 له‌سه‌دی، دانیشتوانه‌کانیان که‌میکردووه و دیار نه‌ماون. ته‌واوی نه‌وه‌ی گه‌نجان، بێبه‌شکراون،دابڕاون و سه‌ختیی ژیان گوشار ده‌خاته سه‌ریان بۆ ره‌وکردن، زۆرجار له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاراوگه‌دا بهبێکهسیی وههناسهساردیی ده‌مرن. به‌رهه‌مهێنان له‌کوردستان، له گونده جوانه‌کاندا نه‌ماوه، راسته‌وخۆ له‌ئه‌نجامی هه‌ڵسوکه‌وتی مافیاکانی پ‌د‌ک و ینک ه‌وه، به‌ئه‌نقه‌ست بۆ تێكشکاندنی ژێرخانی ئابووریی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ.
ئێرانییه‌کان به‌ئاره‌زووی خۆیان هێرش ده‌که‌ن، بۆمبارانی گونده سنوورییه‌کان، کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیل و پاتاڵ، ناچارکردنی هه‌زاران خه‌ڵک به‌هه‌ڵاتن که‌چیی هێشتا له رووانگه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه، ئێران باشترین دۆست و هاوپه‌یمانی کورده. فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا به‌ئاره‌زووی خۆیان دێن و ده‌چن، گونده‌کان به‌ناپاڵم ده‌کوتن، چه‌ندین ده‌رزه‌ن[ ده‌زن- dozen ] خه‌ڵکی سیڤیلیان کوشت، هه‌زاران خه‌ڵک لهجێگهکانی خۆیان هه‌ڵکه‌نران، نزیکه‌ی 2000 منداڵ، له‌خوێندن بێبه‌ش بوون. هه‌ر گرفت نییه، چونکه به‌تێڕوانینی تاڵه‌بانیی، ئه‌ردۆگان باشترین که‌سی دێمۆکراتخوازه له مێژوودا.
تا ئێستاش، ئاواره و ده‌رکراوه‌کانی که‌رکوک، پاش چوار ساڵ بۆ شوێنی خۆیان هه‌ر نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ، زۆرینه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان، له نوێترین ئاماردا، ئاواته‌خوازن له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه له‌گه‌ڵ نزیکه‌کانی خۆیاندا لهناوببرانایه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو بێڕێزییه بچێژن. ئازاری ژنانی ئه‌نفال، بۆ تاڵه‌بانیی نۆرماڵه. له‌کاتێکدا هه‌رگیز چاوی پێیان نه‌که‌وتووه‌و منداڵێکیانی ماچ نه‌کردووه. ئه‌وه‌ی وا له تاڵه‌بانیی ده‌کات، شه‌و خه‌وی لێنه‌که‌وێ، بارودۆخی خراپی عه‌لی کیمیاویی و سوڵتان هاشمه له زیندانه‌کانیاندا. چونکه ئه‌و که‌سانه پێویستیان به پاراستن و چاودێریی هه‌یه. زۆر شانازییان به‌وه‌وه ده‌کرد، که ته‌نانه‌ت په‌شیمانیش نین و داوای لێبوردنیشیان نه‌کرد له پاکتاوی 200000 کورد‌و خاپوورکردنی 4000 گوندی کوردیی.
ته‌نها رۆژنامه‌یه‌ک[هه‌فته‌نامه] نیمچه سه‌ربه‌خۆ بێت له‌کوردستاندا،" هاوڵاتی"یه[ ئاوێنه‌و رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ش له‌هه‌مان ئاستدان. وه‌رگێڕ]. رهخنهگرترین به‌ش له‌م رۆژنامه‌یه‌دا له‌ژێر تایتڵی"هه‌ناسه"دایه، هه‌ناسه‌یه‌کی کورت لهجهنگهڵێکی بێ یاسا، پڕ لهدزیی ، خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات دژی خه‌ڵک و پیاوکوژییدا. که‌چیی هێشتا ئه‌مانه‌ش زۆر زۆره بۆ تاڵه‌بانیی، دێمۆکراتخوازێکی مه‌زن، پارێزه‌ر،سه‌رکرده‌و جه‌نگاوه‌ری هیومانیستیی، که زۆر هه‌ستیار و دڵفراوانه بۆ واژۆ نه کردنی سزای مه‌رگی سه‌دام، یان بۆ رێگه‌دان به بکوژانی 200000 له خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی( ئه‌م ده‌ربڕینه له‌سه‌ر سه‌دام که‌وته بواری نووسینه‌وه پاش قه‌سابخانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال) تا به داد بگات، که له‌لایه‌ن دادگایه‌کی گونجاو و پرۆسێسی قه‌زاییه‌وه به‌ڕێوه چوو، که ئه‌و هه‌میشه وه‌ک پارێزه‌رێک داکۆکیی لێده‌کرد.
ساڵی رابردوو، دوو له سه‌رنووسه‌رانی هاوڵاتی، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتییه‌وه گوشار خرایه سه‌ریان بۆ وازهێنان، که بڕیاره یاساییه‌که‌ی له ئه‌ده‌بی حیزبییانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و له‌لایه‌ن یاسای شه‌رمهێنه‌رانه‌ی به‌عسه‌وه بۆ سزادانی ژۆرنالیسته‌کان به‌کار ده‌برێن، له‌کاتێکدا، ئێمه نیو میلیۆن شه‌هیدمان دا، ده‌مانویست کۆتایی سه‌دام و داگیرکاریی عه‌ره‌بیی ببینین و له جیاتی عه‌ره‌بی به‌عسیی، ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌رجه‌سته بکه‌ینه‌وه. خاوه‌نی ئیمتیازی هه‌فته‌نامه‌که، به‌ئاشکراو به‌که‌ڵه‌گایی لێیدراو له یانه‌یه‌کی گشتیی‌دا سووکایه‌تیی پێکرا. ژۆرنالیستێکی تر له هه‌ڵه‌بجه، ده‌ستبه‌جێ له‌دوای نووسینی وتارێکی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر تاڵه‌بانیی، فڕێنرا،دارکارییکراو له‌سه‌ر شه‌قام فڕێیاندا. سه‌رنووسه‌رانی گۆڤاری بزاو له‌هه‌ولێر، زۆریان بۆ هێنرا که دایبخه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی وتارێکی شیکاریی له‌سه‌ر گه‌شته‌که‌ی تاڵه‌بانیی بۆ قاهیره بڵاوکردبووه‌وه.
هه‌روه‌ک له چاوپێکه‌وتنێکدا له مانگی جوندا[حوزه‌یران] له‌گه‌ڵ هاوڵاتی وتم، به‌ڕاستیی تاوانه، وشه‌ی وه‌ک دێمۆکراسیی و کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی بۆ وه‌سفی هیچ لایه‌نێکی جیهانیی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌کاربهێنرێ که له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و به‌ره‌بابی تۆتالیتارییانه‌ی تاڵه‌بانیی و بارزانیی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیانه‌وه قۆرغکراوه.
ئه‌مه ئه‌و مۆدێله دێمۆکراسییهیه که ئیداره‌ی بوش به جڤاکی کوردیی دا، جارێکیان پاوڵ و برێمه‌ر شانازییان به بردنی نموونه‌ی ئه‌و دێمۆکراسییه‌ی ینک و پ‌د‌ک ه‌وه بۆ به‌شه‌کانی تری عێراق ده‌کرد. هه‌نووکه پاش 4 ساڵ له کۆنترۆڵی سیاسه‌تی عێراقیی له‌لایه‌ن ئه‌مێریکاوه، ئه‌م مۆدێله جوانه به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێ. بۆی هه‌یه ئه‌مه ئه‌وه بێت که به‌ڕێز فریدمان Freedman پێیده‌ڵێ’ نهێنیی کوردیی’. نووسیبووی " ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردیی، پێویسته ببێ به‌و مۆدێله‌ی بۆ عێراقمان ده‌وێ. ئایا جۆرج بوش و کۆندۆلیزا رایس رایه‌کی باشتریان هه‌یه؟ ئایا هیچ رایه‌کیان هه‌یه؟" { New York Times, September3,2007 }.
نا، نییانه. ئه‌گه‌ر به‌م مۆدێله کوردییه دڵیان ئاو ناخواته‌وه، چیتر ده‌توانن بکه‌ن؟ ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ که به‌ڕێز بوش به‌و راده‌یه گه‌لۆره[ گه‌لحۆ] ! ره‌نگه به‌ڕیز فریدمان شتێکی باشی بکردایه، بهئامۆژگارییکردنی بوش و رایس بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله کوردییه له‌سه‌ر جڤاکی ئه‌مێریکیی تاقیبکه‌نه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئۆفیسه‌که‌یان جێبهێڵن.
* جاران له‌بری ئایدێنتیتی Identity ناسنامه‌یان به‌کار ده‌هێنا، دواتر ده‌نگێ په‌یدابوو، گوتیان خۆ ته‌سکه‌ره نییه، کۆمه‌ڵی نووسه‌ر له‌ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه، شوناسیان داهێنا، که‌چیی شوناسهکهش "شناس" هه‌ر ته‌سکه‌ره و "هه‌ویه" عه‌ره‌بییه‌که ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه هیچ شه‌رم نییه، زمانی کوردیی له‌رووی وشه‌و سێمانتیکهوه لاوازه، باشترین چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه راسته‌وخۆ له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ریبگرین، نه‌ک له عه‌ره‌بیی و فارسییه‌وه. چۆن ئۆڵتێرنهتیڤ و ریفهرێندهم و فه‌نده‌مێنتال و پارله‌مان و کۆنگره وفاکتهرو کۆنترۆڵ و ………..سه‌دان وشه‌ی تر جێگه‌ی خۆیان گرتووه،" ئایدێنتیتی" ش وا خه‌ریکه به‌ته‌واویی جێگه‌ی خۆی بگرێ.