
سه‌ركردایه‌تییه‌كی نهێنی له (ئیخوان موسلمین) حوكمی ئێران ده‌كات
كێ سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا؟
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی چاودێران و شاره‌زایانی بواری ئێران و بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان به‌دویدا ده‌گه‌ڕێن سه‌رچاوه‌گرتووه له باوه‌ڕێكه‌وه كه به‌م تازه‌ییانه گه‌ڵاڵه بووه و هه‌موانی سه‌رسام كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه (خاته‌می) و نه (خامه‌نه‌ئی) ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه‌ی وڵات نین، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتێكی شاراوه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی نهێنیی باڵا په‌تی یارییه‌كه ده‌جوڵێنێت و به ناوی شۆڕشی ئیسلامییه‌وه حوكم ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت له پشتی هه‌ندێك لایه‌نی فه‌رمییه‌وه كه ناوی (خامه‌نه‌ئی) به‌رزده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش ته‌نها وه‌ك تاكتیكێكی كاتی.
ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی (1998)، له كاتی سه‌ردانیكردنی وه‌فدێكی گه‌شتیاریی ئه‌مریكایی بۆ تاران، كه ژماره‌یه‌ك له بارمته پێشووه‌كانی ئه‌مریكای له خۆگرتبوو، ئه‌وانه‌ی له ساڵی (1979)دا له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران گیرابوون، ڕۆژنامه‌ی (القدس) كه له لایه‌ن باڵی توندڕه‌وه‌وه ده‌رده‌چێت، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه _ به گوته‌ی ڕۆژنامه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو و وته‌بێژ به ناوی گروپی (فیدائیان اسلام) به ته‌له‌فون پێی گه‌یشتووه_، تێیدا هه‌ڕه‌شه كراوه به ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژانه بۆ سه‌ر بارمته‌كان و هه‌ر ئه‌مریكاییه‌ك سه‌ردانی ئێران بكات. ئه‌و وته‌بێژه‌ی (فدائیان اسلام) ڕایگه‌یاندبوو: “پیاوانی گیانفیدای نێو گروپه‌كه‌ی، دوودڵا نین له خۆتاقاندنهوه”. ئاماژه‌ی به‌و كرداری خۆكوژییهش كردبوو كه له دژی باره‌گای مارێنز، ساڵی (1982) له به‌یروتی پێته‌ختی لوبنان ڕوویدا، هه‌ر ئه‌و وته‌بێژه داوای له سه‌ركرده ئێرانییه‌كان كردبوو پابه‌ندی ئه‌و ڕێگه دروسته بن كه (ئیمام خومه‌ینی) و پاشانیش جێگره‌كه‌ی (ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی) دیارییانكردووه و له‌سه‌ری ڕۆیشتوون. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیكردنه له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران، به‌تایبه‌ت ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵا ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی (فیدائیانی ئیسلام)دا كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه گروپێكی نه‌ناسراو بێت و یه‌كه‌مجار بێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێران‌دا ده‌ربكه‌وێت. دوای چه‌ند ڕۆژێك ئه‌و گروپه (فدائیان اسلام) جارێكی تر بازووی خۆی نمایشكرد و جه‌ختی له بوونی خۆی له گۆڕه‌پانی ململانێكانی ئێران‌دا كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی له‌و هێرشه ده‌ربڕی كه كرایه سه‌ر پاسی گه‌شتیاره ئه‌مریكییه‌كان له تاران. به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌یه له دڵسۆزانی شۆڕش و په‌یڕه‌وانی ڕێبازی ڕێبه‌رن.
كۆمه‌ڵێكی ئیسلامیی چه‌كدار
له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ڕۆژنامه ئێرانی و عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باسیان له ڕێكخراوێكی نه‌ناسراو ده‌كرد، ئه‌مه وای ده‌كرد گومان بۆ ئه‌وه بچێت ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كی بچووكی په‌راوێزخراون له لاوانی توندڕه‌وی ئێرانی، هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دا بوون ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه له لایه‌نگرانی (حزب الله) بن كه ڕژێم بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه و تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ڕه‌وتی ڕیفۆرمخواز و لێدانی سه‌ركرده‌كانیان به‌كاریان ده‌هێنێت، وه‌لێ زۆری نه‌برد ڕووداوه‌كان ئاراسته‌یه‌كی تریان به خۆوه بینی و، له‌گه‌ڵا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و تیرۆر و ڕفاندن و كوشتارانه‌ی چه‌ند نووسه‌ر و ڕوناكبیرێكی به‌رگریكار له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ناڕازی له (ویلایه‌تی فه‌قیه) و ده‌سه‌ڵاتی خامه‌نه‌ئی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، ورده‌ورده په‌نجه‌ی تاوان بۆ گروپێكی چه‌كداریی نهێنی (یان كۆمه‌ڵێكی ئیسلامیی چه‌كدار) درێژكرا، كه هه‌ڵده‌ستێت به تیرۆركردن و له‌ناوبردنی دوژمنانی شۆڕش. له 22ی نۆڤه‌مبه‌ردا ته‌رمی (داریوش فروهه‌ر) سه‌رۆكی (پارتی گه‌لی ئێرانی) و هاوسه‌ره‌كه‌ی (په‌روانه ئه‌سكه‌نده‌ری) له ئاپارتمانهكهی خۆیاندا له تاران دۆزرانه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین سه‌ر بڕاوبوون. داریوش سه‌ری لێكرابووهوه و ژنه‌كه‌یشی یه‌كێك له مه‌مكه‌كانی بڕابوون، دوو هه‌فته نووسه‌ران و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له بارێكی پڕ مه‌ترسیدا كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بوو بوو ژیانیان ده‌گوزه‌راند. به دوای ئه‌مه‌شدا هه‌ر ماوه‌ی جارێك ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران دیار نه‌ده‌مان و دواتر ته‌رمه‌كانیان به‌سه‌ربڕاوی ده‌دۆزرانه‌وه، له نموونه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ش: (مه‌جید شه‌ریف، موحه‌ممه‌د موختاری و موحه‌ممه‌د پویه‌نده) بوون. هه‌ندێ به‌ڵگه له ئارادابوون ئه‌وه‌یان ده‌رده‌خست ده‌ستی موخابه‌راتی ئێرانی (اگلاعات) له پشتی ئه‌م كارانه‌وه‌یه، یان هیچ نه‌بێت كه‌سانێكی نێو ئه‌و ده‌ستگایه له‌م كارانه‌دا به‌شدارن. هه‌ندێك له ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان و له‌وانه‌ش ڕۆژنامه‌ی (زن) كه فائیزه‌ی كچی هاشمیی ره‌فسه‌نجانی ده‌ریده‌كرد، په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ هه‌ندێك له ده‌ستگاكانی ئاسایش درێژكرد، كه گوایه به تیرۆركردنی ڕووناكبیران هه‌ڵده‌ستن. ڕه‌وتی سه‌رۆك (موحه‌ممه‌د خاته‌می)یش هاته ڕیزی ئه‌وانه‌ی هێرشی تۆمه‌تباركردنیان ده‌ست پێكرد، ئه‌مه‌ی دوایی ڕایگه‌یاند ئه‌م كردارانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خوێناوین و دژی ڕه‌وتی سه‌رۆك كۆمار و ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێن، به‌تایبه‌ت هه‌موو قوربانییه‌كان له لایه‌نگرانی سه‌رۆك و به‌رگریكاران له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و چاكسازی بوون. ڕه‌وتی سه‌رۆك خاته‌می دڵنیابوو له‌وه‌ی ئه‌م كرده تیرۆریستییانه ئه‌نجامیان په‌كخستنی پرۆژه‌كانی ئه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌وه ئاشكرابكات كێ له پشتیانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی زیاتر كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزكرد هاتنه ناوه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئێران واته (خامه‌نه‌ئی) بوو بۆ نێو ڕیزی تۆمهتباركهران، ئه‌و ئیدانه‌ی ئه‌م كارانه‌ی كرد و وریاییدا له بوونی (پیلانێك بۆ لێدان و شێواندنی ئارامیی ئێران و له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و تێكدانی ئاسایشی ناوخۆی وڵات). لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایش و ده‌ستگیركردنی هه‌ندێك له گومانلێكراوان و ته‌نانه‌ت هاتنه سه‌رخه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورا و گه‌وره به‌رپرسان و ئاخوندهكانیش، هیچ ڕۆڵێكیان نه‌بینی جگه له ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه. له كاتێكدا لایه‌نگرانی خاته‌می جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌شداربوونی هه‌ندێ له داموده‌زگاكانی ڕژێم ده‌كرده‌وه له‌و كرده تیرۆرستییانهدا، ڕه‌وتی موحافیزكار ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌تێكی پێچه‌وانه كه پڕبوو له ئاڵۆزی و دژیه‌كی و تاوانباركردنی چه‌ندین لایه‌ن و ده‌ستگای جودا جودا. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئه‌وكات (ناگق نوری)، (مونافیقین، واته: موجاهیدینی خه‌لق)ی تاوانبار كرد، سه‌رۆكی پێشوی سوپای پاسداران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێم باسی له بوونی به‌كرێگیراوانی زایۆنی كرد. له كاتێكدا ده‌ستگای دادوه‌ری به فه‌رمیی بوونی ده‌ستێكی ده‌ره‌كیی له‌م كارانه‌دا ڕاگه‌یاند. ئایه‌توڵڵا (عه‌لی خامه‌نه‌ئی) ڕێبه‌ری شۆڕش، هه‌مان ڕێچكه‌ی گرت و به‌كرێگیراوانی (ئیستكیباری جیهانی)ی تۆمه‌تبار كرد. جێگه‌ی سه‌رنجه، هه‌ر دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ڕاگه‌یاندنی فرمانی (خامه‌نه‌ئی) به وه‌ستاندنی ئه‌و كرده تیرۆریستییانه، ده‌ستبه‌جێ وه‌ستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستگاكانی ئاسایش كه پێشتر باری نائاساییان له وڵات‌دا ڕاگه‌یاندبوو، بتوانن سه‌ره‌داوێكی ئه‌و كردهیانه بدۆزنه‌وه، یان به‌رپرسێكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن. كرده‌كان وه‌ستان وه‌لێ پرسیار و گومان له‌سه‌ریان هه‌ر به‌رده‌وام بوون، هه‌رچه‌ند كه‌س نه‌یده‌توانی قوڵبێته‌وه له دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیی ڕووداوه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێی نهێنیی ترسناكترین هه‌ڕه‌شه كه ڕووبه‌ڕووی شۆڕشی ئیسلامی بووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه تا ئه‌و كات.
فیدائیانی ئیسلام كێن؟
به‌گوێره‌ی قسه‌ی یه‌كێك له چاودێره‌كانی ئاگادار له مێژووی (فیدائیان اسلام)، ئه‌مه سه‌ره‌تای كاره‌ساته‌كانه و خراپتر به‌ڕێوه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی چاودێره‌كه هه‌یه‌تی له باره‌ی مێژووی ئه‌و گرووپه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێران، په‌یوه‌ندیی به ڕه‌وته توندڕه‌وه‌كانی تره‌وه و هه‌روه‌ها به (اخوان المسلمین)یشه‌وه هه‌یه. زانیارییه‌كانی (الوگن العربی) _ئه‌و گۆڤاره‌ی بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه_ جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه (فیدائیانی ئیسلام) ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كه له پشت ئه‌م كرده تیرۆریستییانه‌وه ده‌وه‌ستێت، ترسناكتر له‌مه‌ش، ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕێكخراوه نه تازه‌یه و نه‌یش نه‌ناسراو، دووباره په‌یدابوون و ده‌ستكردنه‌وه‌ی به جموجۆڵه‌كانی، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ و زۆر ترسناكه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ئێران. به‌گوێره‌ی گوته‌ی (هه‌واڵگریی ئێران پرێس) هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له ڕژێمی ئیسلامیی ئێران ده‌كرێت له‌لایه‌ن باوكه ڕووحییهكهیهوه! ڕاستییه‌كه‌ی، فیدائیانی ئیسلام باوكی ڕۆحیی كۆماری ئیسلامی ئێرانه، ئه‌م پارته له چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ئێران په‌یدا بوو، به لقی (ئیخوان موسلیمین)ی ئێران حسێب ده‌كرا، هه‌ندێكیش به دووه‌م حیزبی سیاسی_ئایینی له دوای ئیخوان دایانده‌نا، له هه‌ردوو بارهكهیشدا یه‌كه‌م پارتی سیاسی_ئایینی بوو كه له ئێران‌دا و له‌سه‌ر ده‌ستی ڕێبه‌ره‌كه‌ی (نه‌واب صه‌فه‌وی) و له‌ژێر كاریگه‌ری و فرمانی ڕێكخراوه‌كه‌ی (حسن به‌ننا)دا له دایكبوو، نه‌واب صه‌فه‌وی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵا (اخوان المسلمین)دا هه‌بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی زۆر سه‌رسام بوو به (حسن البنا) و پرۆژه‌كه‌ی.
پارتی (فیدائیان اسلام) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دروشمی به‌ربه‌ره‌كانێكردنی (شا)ی به‌رزكردبووه‌وه، جیهادیشی له پێناو بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له ئێران‌دا ڕاگه‌یاندبوو، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ئه‌و پارته توانی ڕێكخراوێكی چه‌كدار دروست بكات و، سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا له ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌یه‌كی تیرۆریستی دژ به گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی، له ناویاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه (مصدق حسین فاگمی) و چوار سه‌رۆك حكومه‌ت، له‌وان: (عبدالحسن هزیر، علی رزم، حسن علی منصور). له به‌رانبه‌ر ئه‌م جه‌نگه شاراوه ههڕهمهكییهدا، شا فرمانی قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی (فدائیانی ئیسلام)ی ده‌ركرد و، (نه‌واب صه‌فه‌وی)ی ڕێبه‌ری پارتهكهشی له سێداره‌دا. ئه‌مه له ساڵی (1957)دا بوو.
گرنگتر له‌وه‌ی خرایه‌ڕوو ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئاخونده‌كانی كۆماری ئیسلامی و گه‌وره پهرپرسهكانی ڕژێم كاتی خۆی ئه‌ندامی پارتی (فدائیانی ئیسلام)بوون و هه‌ندێكیان له شهڕهكانیشیاندا به‌شداربوون، له‌وانه‌ش: هاشمیی ره‌فسنجانی، سه‌رۆك كۆماری پێشوو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئێستا، ئه‌و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی بینی له كڕینی ئه‌و چه‌كه‌دا كه له تیرۆركردنی (حه‌سه‌ن عه‌لی مه‌نصور)دا به‌كارهێنرا، هه‌روه‌ها زاوهكهیشی (موحسن ره‌فیق دوست) ڕۆڵی له‌م كاره‌دا هه‌بوو. سه‌رباری ڕه‌فسنجانی، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی و چه‌ندینی تر له ئاخونده‌كان، له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌م پارته بوون، ته‌نانه‌ت دوای قهدهغهكردنیشی. له‌گه‌ڵا سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێرانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی و ڕۆیشتنی (شا)یشدا، كه‌م كه‌سانێك هه‌بوون ئه‌وه‌یان ده‌زانی كه (ئیخوان مسلمین)ه‌كانی ئێران گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات به كرداری كه‌وتووه‌ته ده‌ست (فیدائیانی ئیسلام). زانیارییه‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن خومه‌ینی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پشتی به به‌ڵگه‌نامه و بنه‌ما فیكرییه‌كانی حیزبی فدائیانی ئیسلام به‌ستبوو بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌و سه‌روبه‌نده‌یشدا خومه‌ینی پێشنیاری زۆری ده‌گه‌یشته ده‌ست كه ڕایبگه‌یه‌نێت پارتی فدائیانی ئیسلام ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، كاتێك حیزبی (جمهوری ئیسلامی)ی ڕاگه‌یه‌نرا، خومه‌ینی ده‌ستبه‌جێ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پارته‌كانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌م پارته پێویستی به‌وه نه‌بوو ڕایبگه‌یه‌نێت ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، چونكه له ڕووی كردارییه‌وه، بوبوو به ده‌سه‌ڵاتداری تاك و ته‌نها و ڕاسته‌قینه‌ی ئێران و، ئه‌ندامه‌كانیشی چ ئایینی و چ مه‌ده‌نی، به‌سه‌ر پایه‌كانی ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش بووبوون.
سه‌ركردایه‌تیه‌كی نهێنی
زانیارییه‌كانی “الوگن العربی” ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن پارتی (فدائیان اسلام) به‌رده‌وام له پشتی ناوه فه‌رمییه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بووه، ئه‌مه‌ش به ڕێككه‌وتنێكی تۆكمه له‌گه‌ڵا (ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی)دا بووه كه ئه‌و كات له پێگه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیكردنی فیدائیانی ئیسلامدا بوو، كه ده‌كاته‌وه (سه‌رۆكی نهێنی) یان (مه‌كته‌بی سیاسی) پارتی فه‌رمانڕه‌وا. ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌گه‌ڵا ڕێبه‌ری دواتریشدا (خامه‌نه‌ئی) به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵا پێدانی ڕۆڵێكی زیاتر به‌م سه‌ركردایه‌تییه نهێنییه شاراوه‌یه، كه خۆی به پارێزه‌ری خه‌تی حیزبی ناسراو به (خه‌تی ئیمام) ده‌زانێت، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا ڕوویدا له په‌یدابوون یان دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرپی (فیدائیانی ئیسلام)، یه‌كه‌م هه‌وڵی ئاشكرایه په‌رده هه‌ڵده‌داته‌وه له‌سه‌ر بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی نهێنی كه حوكمی ئێران ده‌كات و جڵه‌وی به‌رپرسه فه‌رمییه باڵاكانی له ئه‌ستۆدایه. چاودێران ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه به‌رپرسه فه‌رمییه‌كانی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ركردایه‌تیی نهێنیی فدائیانی ئیسلامه‌وه نه‌بێت، له‌وانه‌یه خودی خامهنهئییش له ئێستادا ئه‌ندامێكی ئه‌و (سه‌ركردایه‌تییه نهێنیه) نه‌بێت، ناوه‌نده چاودێره‌كان وای بۆ ده‌چن هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی (فدائیان اسلام)، بگره هه‌ر ته‌نها ڕاگه‌یاندنی بوونی خۆی، ئاماژه‌یه‌كه بۆ بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئینقلابكردن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی نهێنییه‌وه. شۆڕشكردن نه‌ك ته‌نها به‌سه‌ر خاته‌میدا، به‌ڵكو به‌سه‌ر خامهنهئیشدا و، وریاییدان به هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌ی ده‌رچوون له خه‌تی ئیمام و بنه‌ماكانی شۆڕش (هێڵی سووره) و به خوێن به‌رگری لێده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی باس له ده‌ستێكی ده‌ره‌كی ده‌كرا له ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تیرۆریستییانهدا، جارێكی تر باسی (فدائیان اسلام) هاته ئاراوه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه هات كه ڕۆژنامه‌ی (خرداد) به‌یاننامه‌یه‌كی به ناوی (فیدائیانی ئیسلامیی محمد ئهلحهنیف)ه‌وه بڵاوكرده‌وه، تێیدا به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان له‌و كرده تیرۆریستییانه ڕاگه‌یاندبوو و پرۆژه‌ی خۆیشیان به‌م شێوه‌یه ئاشكرا كردبوو: “خۆپیشاندانی شۆڕشگێڕانه له‌هه‌مبه‌ر هه‌ریه‌كه له داریوش فروهه‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌ی، موحه‌ممه‌د موختاری و موحمه‌د پویه‌نده، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پێنووسه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی بێگانه خستووه‌ته كار و بۆ ئه‌وانه‌شه كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه‌ن بۆ ئێران”. له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكراشدا بۆ خامه‌نه‌ئی و خاته‌می، به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئێستای وڵات، نه‌رمی ده‌نوێنن و پشتیوانی له كه‌سانێكی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن كه خۆیان له‌ژێر په‌رده‌ی كرانه‌وه‌ی سیاسی‌دا مه‌ڵاس داوه و، هاتنه ناوه‌وه‌ی هاوڕێیانی شۆڕش به ڕێگر داده‌نێن له به‌رده‌م ئازادیی ڕاده‌ربڕیندا، ڕۆڵه به غیرهتهكانی گه‌ل هه‌ستان به له‌ناوبردنی ئه‌وكه‌سانه”. شتێك سه‌رنجی چاودێرانی ڕ‌اكێشا، ئه‌وه‌بوو ئه‌م به‌یاننامه‌یه له ڕۆژنامه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك خاتهمییهوه بڵاوكرایه‌وه، به بۆچووونی چاودێران هه‌ستانی (خرداد) به جوڵاندنی كێشه‌ی (فدائیان اسلام)، ئامانج لێی هاندانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له پشت ئه‌م هه‌وڵانه‌وه ده‌وه‌ستن تا خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و چیتر به شاراوه‌یی نه‌مێننه‌وه. زانیارییهكامی “الوگن العربی” باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێران له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی فدائیانی ئیسلام و ئاشكراكردنی (سه‌ركردایه‌تیی نهێنی)دان، تابتوانن كێشی ئه‌وان له هاوكێشه‌ی كێشه‌كانی وڵات‌دا دیاری بكه‌ن.
ده‌وڵه‌تێك له‌ناو دهولهتێكدا
دوا زانیارییه‌ك ده‌ستی (الوگن العربی) كه‌وتووه، ئاشكرای ده‌كات سه‌ركردایه‌تیی نهێنی كه ئێستا حوكمی ئێران ده‌كات، پێنج شه‌ش كه‌س له كه‌سانی ئایینی و مه‌ده‌نی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئاشكرا كردنیان گرانه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌گه‌لێكی ئاگادار جه‌خت له‌سه‌ر لانی كه‌م دوو ناو ده‌كه‌نه‌وه كه شوێنی گرنگیان له سه‌ركردایه‌تیی نهێنیدا هه‌یه، ئه‌وانیش (ئایه‌توڵڵا موحه‌ممه‌د یه‌زدی)ی سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و (موحسین ره‌فیق دوست) به‌رپرسی پێشووی سوپای پاسدارانن. بوونی دوست له‌م سه‌ركردایه‌تییه نهێنییه‌ی فدائیانی ئیسلامدا ترسناكی و به‌ربڵاوی و توانای ئه‌م ڕێكخراوهمان بۆ ئاشكرا ده‌كات. ڕه‌فیق دوست كه به به‌شداریكردنی له دامه‌زراندنی (حزب الله)ی لوبنانیدا ناسراوه، هه‌روه‌ها شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله بووه كه ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، (ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی)ی تێدا بووه. دوست ڕۆڵێكی گرنگی بینیوه له بونیادنانی دامودهستگاكانی ئاسایشی ئێران‌دا، كاتێ له پۆستی به‌رپرسیاریه‌تیی سوپای پاسداران‌دا بووه، بگره ئه‌و ئه‌مڕۆكه به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك داده‌نرێت له‌نێو ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی (دامه‌زراوه‌ی لانه‌وازان)ه، كه وا پێده‌چێت (ده‌وڵه‌تی فدائیانی ئیسلام) بێت. دامه‌زراوه‌ی لانه‌وازان (بونیاد) ئیمپراتۆریایه‌كی ئابووری و بازرگانییه و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی جومگه‌كانی ئابووریی ئێران‌دا گرتووه و، به دووه‌م گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی وڵات دوای دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت دێته ئه‌ژمار. دامه‌زراوه‌ی لانه‌وازان زیاتر له حه‌فتاوپێنج هه‌زار كۆمپانیا و ده‌ستگا له خۆده‌گرێت، هه‌ندێكیان جێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ماڵا و سامانه‌كانی (شا)ن كه به زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلار له ساڵێكدا ده‌خه‌مڵێنرێت. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی پێدانی مووچه و به‌خشینه‌وه‌ی یارمه‌تی به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار له كه‌مئه‌ندامانی شه‌ڕی سه‌پێنراوی سه‌ر ئێرانیشدا ده‌كات. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ڕێبه‌ره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و دووره له ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ر لایه‌كی تری ده‌سه‌ڵاته‌وه. چه‌ند لایه‌نێكی هه‌واڵگریی ڕۆژئاوایی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌و كاره تیرۆریستییانه‌ی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی ئه‌نجامیان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئیمپراتۆریای لانه‌وازان (بونیاد) مه‌ته‌ڵی ئه‌و توانا مادییه به‌رفراوانه‌ی (فدائیانی ئیسلام)مان بۆ هه‌ڵبهێنێت، ئه‌وا هه‌ندێك ڕاپۆرت باس له توانای سه‌ربازی و ئاسایشیی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م كردانه‌ی دوایی په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵی، ئه‌م كردانه‌ی فدائیانی ئیسلام ئه‌نجامیدان، له ڕووی شێوازه‌وه لێكچونێكی زۆریان له‌گه‌ڵا كاری ده‌ستگاكانی ئاسایش‌دا هه‌بوو، دوا زانیارییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه فیدائیانی ئیسلام چه‌ندین شانه‌ی سه‌ربازیی چه‌كدار و ڕاهێنراویان هه‌یه، كه پڕچه‌ك كراون به تازه‌ترین جۆری ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری نوێ. كه‌سانی نێو ئه‌م ڕێكخراوه له‌وه‌وپێش له ڕیزی ده‌ستگا جۆراوجۆره‌كانی ئاسایش‌دا، له سوپای پاسداران و (به‌سیج)ه‌وه بیگره تا ده‌گات به (انصار حزب الله) و (ئیتیلاعات) كاریان كردووه. ده‌كرێت بڵێین هه‌موو ده‌ستگا فه‌رمییه‌كانی ئاسایش له ڕیزه‌كانیاندا هه‌ڵگری (خانه‌ی خه‌وتوو)ی (فیدائیان اسلام)ن، كه له ئاماده‌باشیدان بۆ جموجۆڵا و جیابوونه‌وه و، دروستكردنی یه‌كه‌ی كۆماندۆسی ڕاهێنراو له‌سه‌ر تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه و كاری گه‌ریلایی، هه‌ر كاتێك فرمانیان پێبگات. له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئاسایش ئه‌ندامی دیار و به‌رپرسن له نێو پێكهاته‌ی پارتی (فدائیان اسلام)دا. هه‌ندێك زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن پارتی (فدائیان اسلام)، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دهسهڵاتگرتنهدهستییهوه له‌گه‌ڵا ئایه‌توڵڵا خومه‌ینیدا ڕێككه‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت (ده‌وڵه‌تێكی هاوشانی ده‌وڵه‌ت) یان (ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تدا) بێت و كۆنترۆڵی به‌سه‌ر توانا و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی فه‌رمییدا هه‌بێت و ئاماده‌ی ئینقلابكردنیش بێت به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه هه‌وڵی لادان له خه‌تی ئیمام و خه‌تی ڕێبازی (ئیخوان موسلمین) بدات، ئه‌و ڕێبازه‌ی (نه‌واب صه‌فه‌وی) دایهێنا و (ئیمام خومه‌ینی) ئامانجه‌كانی به‌دیهێنا.
پلانێكی داڕێژراو
شاره‌زایان باس له لایه‌نه شاراوه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی (فدائیان اسلام) ده‌كه‌ن، سه‌ركردایه‌تیی نهێنی حیزب بڕیاری جموجۆڵا و دابه‌زینه نێو گۆڕه‌پانی دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی كرد مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕژێمی كۆماری ئیسلامی له ئارادایه و، سه‌رۆك (خاته‌می)یش سه‌ره‌ڕای شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی، له ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستییه‌وه تا ئێستا، كه‌چی هێشتاش هه‌ر سووره له‌سه‌ر پاشگه‌زنه‌بوونه‌وه له ڕێبازی خۆی و، تا ئێستا ڕه‌وته‌كه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر (ئینقیلابی ئیسلامی). سه‌رچاوه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌ندێك ئاماژه له‌م دواییانه‌دا به‌دیار كه‌وتوون، بوونه‌ته هۆی نیگه‌رانیی سه‌ركردایه‌تیی نهێنی (فدائیانی اسلام)، له‌وانه: نه‌خۆشكه‌وتنی خامه‌نه‌ئی و، هه‌وڵدانی سه‌رۆك كۆمار بۆ دامه‌زراندنی حیزبێكی تایبه‌ت به خۆی و، داڕووخانی باری ئابووری كه وریایی ده‌دات له نزیكبوونه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تیی نهێنی پلانێكی داڕێژراوی چه‌ند قۆناغیی به ده‌سته‌وه‌یه، كه له‌ناوبردن و تیرۆركردنی ڕۆشنبیران و كه‌سانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن هه‌نگاوی یه‌كه‌می بوو. له‌م قۆناغه‌دا فیدائیانی ئیسلام هه‌ستان به كۆتاییهێنان به كێشه كۆنه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵا (داریوش فروهه‌ر)دا، كه بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵا بوو سه‌ركردایه‌تیی به‌ره‌یه‌كی دژ به (ئیخوان موسلمین)ه‌كانی ئێرانی ده‌كرد، ئه‌مه‌ی دوایی پارته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ئه‌ویان به دووژمنی خۆیان ده‌زانی. وا پێده‌چێت توندڕه‌وه ئێرانییه‌كان له‌وه ترسابێتن (خاته‌می)ی له‌گه‌ڵا (فروهه‌ر)دا ڕێككهوێت، بۆیه هه‌ستان به تیرۆركردنی هاوپه‌یمانه شیمانهییهكانی سه‌رۆك كۆمار له (ناسیۆنالیسته‌كانی ئێران) و بهرههڵستكارهنی ناڕازیی له ده‌سه‌ڵاتی (ویلایه‌تی فه‌قیه). له هه‌مان كاتدا په‌یامێكیش بوو بۆ سه‌رۆك كۆمار و گروپه‌كه‌ی كه ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندان، هه‌روه‌ها بیرهێنانه‌وه‌ی ڕێبه‌ریش (خامه‌نه‌ئی) بوو به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی نهێنی ئاماده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌تی بۆ ڕێبازی ئیمام، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ی دوایی لێی ده‌رچوو.
*ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست:
ئه‌م بابه‌ته له (8/1/1999)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، واته سه‌رده‌مێ كه (موحه‌ممه‌د خاته‌می) سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو، ئه‌مڕۆ زیاتر له چوارده ساڵ به‌سه‌ر نووسینیدا تێده‌په‌ڕێت، زۆر ڕووداو له‌و كاته‌وه تا ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی ئێران ڕوویانداوه و بوون به ڕابردوو, نایشارمه‌وه به‌شێكی زۆری بابه‌ته‌كه به ئه‌فسانه ده‌زانم, پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌م كرد به كوردی و هه‌ر ئه‌و كات له گۆڤاری (ئێرانناسی)دا بڵاوكرایه‌وه. ئه‌م ڕووداوانه‌ی دوایی وڵاتی میسر، كه ده‌ستی بنه‌ماڵه فه‌رمانڕه‌واكانی كه‌نداویان به ڕوونی تێدا دیاربوو، بابه‌ته‌كه‌ی بیرخستمه‌وه و پێم باش بوو جارێكی تر لێره‌دا به‌رچاوی خوێنه‌ری كوردی بخه‌م, ڕه‌نگه یارمه‌تیمان بدات له تێگه‌یشتنی ئه‌و شاگهشكهبوونهی شا و میره‌كانی خه‌لیج به ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان له میسر. ئاخر ئه‌وان ئێران به دووژمنی سه‌ره‌كیی خۆیان ده‌زانن و زۆر له په‌یوه‌ندیی ئیخوان و ئێرانیش ده‌ترسن، هاتنه سه‌ر حوكمی ئیخوان له میسر ئه‌و ترسهیانی گه‌یاندنه ئه‌وپه‌ڕی و خه‌ریك بوو زه‌نده‌قیان ده‌چوو، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانیان دا و سه‌ره‌نجامیش ئه‌وه‌ی ویستیان بهدییانهێنا، وه‌لێ هێشتا زووه بۆ بڕیاردان و نازانین داهاتوو چی له باردایه. ده‌توانین ئه‌م بابه‌ته به تێڕوانینی وڵاتانی خه‌لیج، به‌تایبه‌ت (كوه‌یت, سعوودییه، ئیمارات) بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان ئیخوان موسلمین و كۆماری ئیسلامیی ئێران دابنێین. به‌شێكی زانیارییه‌كانی نێو بابه‌ته‌كه ڕاستن یان له ڕاستییه‌وه نزیكن, وه‌لـێ به‌شێكیشیان خه‌یاڵی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ن و فڕیان به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نییه!
ئه‌وه‌ش بڵێم، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی بابه‌ته‌كه‌م نه‌كردووه‌ته كوردی، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كاتی نووسینی بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه و بۆ ئێستا بوون به ڕابردوویه‌كی دوور.
(وه‌رگێڕ)
نووسینی: ریاچ علم ا‌لدین
به‌كوردیكردنی: هێمن خورشید
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (الوگن العربی)، ژماره (1140)، 8/1/1999ـ لاپه‌ڕه‌كانی (4_8).
Hemnxurshid79@gmail.com