Skip to Content

Tuesday, March 19th, 2024
نوسینەوەى دواهەمین كۆست ..دواى نغرۆبونى شار حەبیبە !!!

نوسینەوەى دواهەمین كۆست ..دواى نغرۆبونى شار حەبیبە !!!

Closed
by May 22, 2008 ئەدەب

  ئاسۆقادر…..

 دواى یاداشتێكى بابردوو
 كەوتین
 كۆڵمان لەووشە عەجولانە نەدا
 كەتا هاتنى عەسرێكى جەحێڵ
 لەحونجەكردنى  نەبوینەوە
 لێرەوە سەرسوڕمان هەمیشە بكەرى ژیانە
 تەواوكەریش غەمێكى بىَ سەروبەر
 ئێمەیەك غیاب لەدەرفەتەكانى بەختیارى
 سەرسام بەوسوڵتانانەى
 كێلانى شمشێرەكانیان بۆگەنى لێدىَ
 ئێمەیەك  لەوانەى مێژوودا تەنها
 لەحزەكانى دۆڕان ئەزبەرئەكەین
 پێكەنینیشمان هەرلەتەنیشت دەربەندەكانى
 خوێن فرێ دا
 موشتاقى چى بین ؟
 ئەوكات چرالەڕووناكى خۆى وون ئەبێت
 بەدواى لاكۆڵانێك لەتاریكى وێڵە
 بۆچى بگەڕێین
 كەنەزانین چمان لىَ وون بووە
 ئیدى سفر
 نغرۆبونى شارو
 نوسینەوەى دواهەمین  كۆست
 بەدەستەوە … حەبیبە
 
Aso_helea@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.