Skip to Content

371 Views

مامۆستا فه‌رهاد و گورگ و دز!‌ … لوتفی مێرخاس

مامۆستا فه‌رهاد و گورگ و دز!‌ … لوتفی مێرخاس

Be First!
by May 14, 2017 General
image_print

ئه‌گه‌ر فایه‌ق بێکه‌س نزیکه‌ی پێش ٧٠ ساڵ، دابێتی له‌ بنی کودیه‌که‌و به‌ڵام هێشتا شتێکی تیا هێشتبێته‌وه‌و گوتبێتی:
کورد ئه‌به‌د ناگاته‌ مه‌قسه‌د نۆکه‌ری بێگانه‌یه‌
دوو دڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ک بۆیه‌ وا بێ لانه‌یه‌
میلله‌تێکن بۆ نه‌مانی یه‌کتری هه‌ر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن
داخه‌که‌م وورد و درشتی شێتو شه‌یدای عانه‌یه‌
ئه‌وا مامۆستا فه‌رهاد دوای سوکایه‌تی پێکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که‌ی له‌به‌رچاوی جیهاندا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌دوێ و به‌ ئاشکرا دوو خاڵی زۆر سه‌رنجڕاکێش به‌ شێوه‌یه‌کی راشکاوانه‌ ده‌خاته‌ روو:
1- جینه‌تیکی مرۆڤ و رۆڵی کاره‌ساته‌ ناخۆشه‌کانی وه‌ك شه‌ڕو گه‌مارۆ و… به‌ گۆڕینی که‌سایه‌تی مرۆڤ بۆ گورگ.

2- ره‌خنه‌ له‌ خۆ گرتن به‌ بوێرانه‌ که‌ له‌ نێوان هه‌ر پێنج مرۆڤی کورد چور یان به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان له‌ پێستی مرۆڤ داماڵراون، باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ سیفه‌تی دزییه‌، که‌ له هه‌موو سه‌کته‌ره‌کانی حوکمه‌ت و به‌ڕێوه‌بردندا ده‌بینرێته‌وه، هه‌ر له‌ سه‌رترین که‌سی باڵاوه‌ تا خوارترین.
ئه‌م ره‌خنه‌ له‌ خۆ گرتنه‌ش‌ گیان و عه‌قڵییه‌تێکی زۆر پێشکه‌وتووخواز ده‌خوازێت، چونکه‌ له‌ پێنج که‌سی کورد، چواری رازی نییه‌ که‌س پێی بڵێت به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه‌، له‌ کاتێکدا زۆر ناله‌بارو ناجۆریش بێت، جا له‌ ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا (خۆبه‌زلزانی) و (هیچ له‌بارا نه‌بوون) له‌ بره‌ودا بێت و ره‌خنه‌ له‌ خۆ گرتنیش هیچ بوونی نه‌بێت، ئه‌وا عه‌قڵییه‌تی تیرۆرکردنی راگه‌یاندنکاران و رۆژنامه‌نووسان و ئافره‌تان و بیرمه‌ندان و خامه‌به‌ده‌ستان له‌ بره‌ودا ده‌بێت و ده‌روون و ویژدانی که‌سیش راناچڵه‌کێنێت، چونکه‌ له‌ هه‌ر قۆناغێکی نه‌هامه‌تی میلله‌تدا به‌شێك له‌ مرۆڤه‌کان مرۆڤایه‌تی خۆیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌کان ده‌کرێنه‌ کۆیله‌. کاتێك خوێنی لاوێکی کوردی وه‌کو سۆرانی مامه‌ حه‌مه به‌ هه‌ده‌ر بڕێژرێت و هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌دواوه‌ نه‌بێت، ئه‌وا زۆر ئاساییه‌ خوێنی سۆرانی سه‌قزیش له‌ ته‌مومژێکدا به‌هه‌ده‌ر بڕوات.
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ ره‌سمییه‌ی باشوور له‌ مێژه‌ متمانه‌و میسداقییه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و درۆ شاخداره‌کانیان وه‌ک خۆری رووناك بۆ منداڵێکیش ئاشکراو دیاره‌.

ئه‌و پرسیاره‌ی له‌ مامۆستا فه‌رهادی ده‌پرسم، ئه‌ویه‌ که‌ چۆنه‌ تا ئێستا له‌و جه‌نگه‌ڵستانی دز و گورگانه‌ خۆی بزر نه‌کردووه‌و نه‌چووه‌ته‌ (مێرگه‌سۆر) هاوڕێی ئاژه‌ڵان و سروشتی پاقژ بژی و نه‌فره‌تی له‌ هه‌موو دووربینی کامێراکانیش نه‌کردووه‌؟ به‌ هی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشه‌وه‌، باشتر نه‌بوو گه‌ر وانه‌ به‌ منداڵانی سه‌ره‌تایی بڵێته‌وه‌، وه‌ك له‌ قوتابیانی زانکۆ! چونکه‌ ئه‌وان له‌ ئه‌نجامدا گاڵته‌ی پێ ده‌که‌ن و به‌ڵام منداڵه‌کان لێوه‌ی فێر ده‌بن. ئێمه‌ پێویستمان به‌ گه‌شه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نوێی ته‌ندروسته‌، داماڵراو له‌ خیانه‌ت و گیانی رق و تۆڵه‌و ئازاردان و ئیره‌یی و وێرانکاریی و خۆپه‌رستی، هه‌ر بۆ مامۆستا فه‌رهادیش باشتر ده‌بوو تا له‌و هه‌موو زه‌للات و فه‌لته‌ی زمانه‌ رزگاری بێت، له‌ گوتنی ئه‌و دوو وته‌ به‌نرخه‌وه‌ هه‌ر باشه‌ ئێستاش خۆمان بناسین و بزانین هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ چ دێوه‌زمه‌و ئه‌هریمه‌نێکی له‌ ناخیدا په‌نهان داوه‌و به‌خێوکردووه‌.
مه‌گه‌ر مامۆستا فه‌رهاد ئامۆژگاریه‌که‌ی مه‌حوی باوکی له‌ یادکردووه‌ که‌ گوتی:

(دڵ تێکه‌ڵ هاتنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکه‌ تێکه‌ڵی)

تکایه‌ بۆ بینینی ته‌واوی ئاخاوتنه‌ ڕاشکاوانه‌که‌ی مامۆستا فه‌رهاد ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:‌‌‌‌‌

Previous
Next

Leave a Reply