Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
مەسعودمحەمەد ئەو هزرڤانەى هەتاهەتایە جێى پڕ نابێتەوە

مەسعودمحەمەد ئەو هزرڤانەى هەتاهەتایە جێى پڕ نابێتەوە

Closed
by September 12, 2008 گشتی

 مەسعودمحەمەد ئەو هزرڤانەى هەتاهەتایە جێى پڕ نابێتەوە
   (نرخاندنى ڕۆشەنفکران شەرەفەو ئەرکێکى نیشتیمانیە)
   نیگار نادر
  هەڵکەوتنى کەسایەتى و رۆشەنبیرى سەنگین زۆر بەدەگمەن ڕێدەکەوى بەتایبەت لەنێو
  نەتەوەیەکى هەلڕپەسێردراوى وەکو ئێمەدا کە هەر رۆژەى بەدەنگى زوڕنایەک هەلڕپەریوین وبەقسەى دوژمنێک کەوتوینەتە هەلەکەسەماو بەکۆلکە ئایدۆلۆژیایەک تەواو ئاوەژوو بوینەوەو پێمان وابووە کەس نامانگاتآ وهەربەڕەوە بەدووى شۆڕش وشکەست و  هەرکوێخایەک کەوتووین و دەکەوین و قەتیش دەستمان بە فیکرو خوێن و رەسەنایەتى خۆوە نەگرتوەو ناشگرین ئەز زۆرم پێ گرینگە رۆشنبیری سەنگین بێ، رۆشەنبیرى سەنگینیش حەتمەن ژیانیشى سەنگینە و دەبێت وبە سەنگینی بژى وبمرێ بە پێچەوانەى ئەونووسەرەى لەبەرهەمەکانیدا پەل وپۆ بۆ زۆر بواران داوێن ولێ ژیانى راستەقینەى خۆی پڕە لەپینە وسازش وچاڵ وچۆڵى ناو وناوبانگ و گەیشتن بە دەسەڵات، لەنێو مێژووى هەموو نەتەوەیەکدا ورۆشنبیرانێکى هەڵکەوتە هەن کە هاوسەنگیان وەها لەگەڵ مێژوو هاوسەنگە کە نە بەتێپەڕبوونى زەمەن ونە بە دەسەڵاتى سیاسی ونە بەگۆڕانى کۆمەڵگە و شەپۆڵە فیکری و ئایدۆلۆژیەکان تێک ناچێ و لاسەنگ نابێت وهەمیشە لە ترۆپکدان…  رۆشنبیردەبێت زۆرى خاک و زمانى خۆى خۆشبوێت و زۆر بە هەستیارى قەڵەم و فیکرى ببزێوى ئەوجا دەتوانێ نەتەوەى خۆی خۆشبوێت و بە هەموو قومە ئاوێک نەکەوێتە هەڵە کەسەما وزمانگۆڕکێ و بیرگۆڕکێ عەوداڵى ناووناوبانگ ودەسەڵات بێت..
   چەند پێم شەرمەکەلەکوردستانێکى گەورەو پایتەختێکى کوردان کە هەولێرە و لەو سلێمانیەی بە پایتەختى رۆشەنبیرى نێوزەدکراوە نەکتێبخانەیەک نەکتێبێک فرۆشیەکى نەکلتوورى نەشارستانی وەبەرچاو دەکەوى! کە هێما ونیشانەى ئەوە بێت ئەو نەتەوەیە دەزانێ کتێب چیە وخودانی پیاوانێک بووە ژیانى بەخشیوەتە کتێب! ئەگەر هەریەکێک سەردانن بکا دڵنیام یەکەم شتى سەرنجى دەداتێ ئەوەیە وا هەست دەکات هەموو پێکهاتەى رۆشنبیری ئەو وڵاتە بەتەنها ئەو بینا قوتکردنەوەیە ئەو بینا شوشە بەند وبێ رەنگ وبێ روحانەى سڕت دەکەن هەست دەکەى دوو ساڵى دى وا بڕوا خەڵکى کوردستان مەڕمەڕ و شوشە لەجەستەىخۆشیان دەگرن وشانازى بە پێشکەوتن و بەدوبەى ئیمارات چوونیان دەکەن و بە بارانیش کتێب لەو دووسێ کتێب فرۆشیەکەى بن قەڵاتێدا لەسەریەک رۆنەراون یا لەبنەبانى هەردائیرەو دەزگەیاندا کەڵەکە کراون! لەهەر لاکۆڵانەش دەزگاى چاپ و دەزگاى وەرگێڕان ودەزگا هەڵدەتۆقن و دەکرێنەوە وبەبایی پیلانیش حەیبەلۆک سازدەدرێن بەناوى ڤیستیڤال و پەیکەر بە ڕادان دەدرێن وهەڵدەوەشێنرێَنەوە
  دەبێت هەموو دان بەوەدا بنێین کە ئێستا ئێمەى کورد لە قۆناغێکدا دەژین کە قۆناغی بە هەدەردان و قۆناغى لەخۆدەرچوون و قۆناغی نەدیبدیایەتیە و قۆناغى خۆ لەبیرکردنە و دەبێ پێمان ئاسایی بێت کە لەپڕ زۆر کەس و دیاردەى سەیر لەناو هەموو کایەکانى ژیانى کوردیدا هەڵدەتۆقن وبەکەیفى خۆو بەنەکامڵى خۆ پَیپڕکە لەناو مێژوو و جوگرافیا و زمانى نەتەوەى کورد
  دەکەن و بە مۆدێلى سەیرسەیر مێژوو و جوگرافی  زمان و فیکر دەبزێون و هەمووى لێمان روونە ئەورۆ چۆن بە چاونەپشکەوتوویی لە دونیا و شارستانیەتى گەلان هەڵدەڕوانین دڵنیا یین کە هیچیمان لەسەر هیچ نییە و ئەوەى هەشە بەسەریدا باز دەدەین و دەشێوێنین.
  هەموو نەتەوەیەک پیاو رۆشنبیرانێکى هەڵکەوتووى هەن کە هاوسەنگیان لەگەڵ مێژووى ئەو نەتەوەیە وا هاوسەنگ بووە نەبە تێپەڕبووى زەمەن و نەبە گۆڕینی دەسەڵاتى سیاسی
   و نەبە گۆڕانى کۆمەڵگە وشەپۆلى ئایدۆلۆژی پیگەیان لاسەنگ نابێ و تێک ناچێ وێنەیان کاڵ نابێتەوە، بۆیە منیش بە پێویستى دەزانم سەرنج بخەمە سەر یەک لە کەسایەتیە دیار و رۆشنبیر و بیرمەندە سەنگینەکانى کورد کە دوژمنانى کوردیش مەجبور بوون دان بە شارەزایی و عاقڵى ئەو رۆشنبیرە دابنێن.
  ئەوەى بڕەک دڵم پێخۆشە ئێمەش وەکو نەتەوەیەک خودان ئەو رۆشنبیرە گەورەین کە دەکرێ بە تەرازووىفیکر تاریفى بکەین چونکە لە بەدرێژایی تەمەنی توانیویەتى زمان و فیکرى دەگەڵ کەسایەتى خۆی هاوسەنگ رابگرێ ئەویش "مامۆستا مەسعود محەمەد"ە ئەو بیرمەندەى بۆ هەمیشە زمان و فیکرى کورد قەرزداریەتى و نابێ جێگەو ناوى لە بزاوى رۆشنبیری کوردى درزى تێکەوێ و خاڵى بمێنێتەوە… حەتمەن لێرەدا نامەوێت بە قوڵى روبچمە سەر تاریف کردن ونرخاندنى رۆڵى مامۆستا (مەسعود محەمەد) بەتەواوى چونکە لەسەر نووسین و قەڵەم و بزاوتن بۆ بەسەر کردنەوەى ئەو رۆشنبیرە و وتارگەلێکى قوڵ و زمانێکى تۆکمەو پڕ لەماناى پێدەوێت، لێ ئەوەى جێی سەرنجمە ئەو هەست کردن بەو بۆشاییەى کەخەریکە دەکەوێتە مابەینى ئەو رۆشنبیرە و ئەونەوەى سەرقاڵى نووسین و خوێندنەوەیەوهەروەها ئەوکتێب فرۆشانەى پڕبوون لەکتێبی بازرگانى وئەو ناوەندە ئەدەبی و رۆشنبیریانەى کەنوقمى بە بازرگانى بوون بوون وئەوهەلاهەلا بوونەى کایەى فیکرى کورى تێیدادەژی لەبویە هەست بەترسیک دەکەم جآى سەرنجێشە بەرلەمن چەند نوسەریکى دی بەچەند وتارى چڕ ئاماژە و تیشکیان هاویشتۆتەسەر رۆلى فیکرى و دانسقەیی وفەرامۆشکردنى  ماموستا مەسعودمحەمەد .
  ئەزکەیف خۆشم کە نەتەوەى کورد خودان رۆشنبیرێکى ئاسبەرزە، لێ زۆریش دڵشکاوم دەبینم کە جێگا و پێگەیەکى دیاریکراوى بۆ تەرخان نەکراوەو، دوو ساڵبەرى ویستم هەندێک لە بەرهەمەکانى بکڕم و لەلاى خۆم بیپارێزم لێ کەدەچوومە هەر کتێبێک فرۆشیەک هەندێکیان هەرنەیاندەزانى مەبەستم کتێیەو کتێبەکانى  تاق وتەرا نەبێ وەدەست نەدەکەوتن
  لەبۆیە ئەز زۆر هەست بە شەرمێکى قوڵ دەکەم کە بەرهەمى مامۆستا بەرەو بزربوون بچێ و نەوەى داهاتوو ئاگایەکى لەو بەرهەمانە نەبێت، لەبەر هەندێک دواى ئەو ژانە قوڵە بەپێویستى زانى هەندێک پێشنیار بخەمە بەردەست لایەنى پەیوەندیداو دەزگەىئاراس بەم شێوەیەکە ئومێدێ دەکەم هەنگاو بە هەنگاو بێنە جێهبەجێ کردنێ:
   بۆ پتر خۆشویستنى نَەتەوەو دەبآ پتر رۆبجینە ناو هەڵچنینى  میژووى خۆً بەدیارىکردنى جآ پەنجەو فیکرى رۆشەنفیکرانى کورد کەیەک لەوان مامۆستا مەسعود محەمەدە کەجێی فیکر و زمانى هەندە دانسقەیە پیۆیست دەکا پر بەدانسقەیى خۆى پیگەیەکى سەنگینى لەبۆ بنیاد بنرآ لەبەر هەندیش من پیشنیار دەکەم
  1 دروستکردنى پەیکەریکى شایستە بۆ مامۆستا مەسعود مەحەمەد
  2 لەچاپدانەوەى تیکراى بەرهەمەکانى
  3 چاپکردنى هەموو دەسنوسەکانى
  4 ناونانى کتیبخانەیەکى گەورە بەناوى
  ئەز ئەڤ دەستنیشانکردنە بەئەرکیکى نەتەوەیی دەزانم و هیواش دەکەم هەموو کوردیک بەئەرکیکى نەتەوەیی بزانیتن بۆخزمەتی نەتەوەى کورد.
  
  20/7/2008
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.