Skip to Content

403 Views

ئایا ناكرێت ڕاپەڕین وەك مێژوویەكی دزێو نیشان بدەین؟ … کارا فاتیح

ئایا ناكرێت ڕاپەڕین وەك مێژوویەكی دزێو نیشان بدەین؟ … کارا فاتیح

Comment
by October 10, 2016 General, Opinion
image_print

دەسەڵاتی كوردی هاوشێوەی هەر دەسەڵاتێكی ستەمگەر، كۆمەڵێك ئەفسانەی موقەدەسی هەیە كە لە سەری دەژی: خوێنی شەهید، جەنگ و ڕاپەڕین، بۆنەی دینی و نەتەوەیی و ڕێكخراوەیی و هتد، كە زوو زوو دەیانهێنێتەوە سەر شانۆی كۆمەڵایەتی و دەیانكاتە ماسكێك بۆ جوان نواندنی خۆی و درێژكردنەوەی تەمەنی، كاری جیدی و كاریگەر بۆ لێدان لە دەسەڵات، لێدانە لە موقەدەساتی، نەك نواندنی دڵسۆزیی فرەتر لە دەسەڵاتداران بۆ ئەو موقەدەساتە، تێگەییشتن لە هۆیەكەش زۆر ساكارە، چونكە ئەو ڕاپەڕین وەك دەلاقەیەك بۆ ڕزگاری پێناس دەكات و ئەوەمان بیر دەباتەوە، كە ئێستا لە چ كۆیلەیەتییەكدا دەژین، وەهمی ئەوەی ڕاپەڕین ڕۆژێكی پرشنگداری مێژوومانە، نایەوێت قەناعەت بەوە بهێنین، كە ئێمە ئێستا لە چ شەوەزەنگێكدا دەژین، ئەوانەی دەڵێن ڕاپەڕین خاڵی وەرچەخان بوو، دەیانەوێن ڕێ لەوە بگرن، ئەم دۆخەی ئێستا وەرچەخێت، ڕاپەڕین نە دەلاقەیەك بوو بۆ ڕزگاری و نە ڕۆژێكی پرشنگداری مێژوومانە و نە خاڵی وەرچەرخان، ڕاستە خەونێكی گەورەی جەماوەری بوو بۆ ئازادی، بەڵام هەر لە سەرەتای سەرەتاكانەوە ئەم خەونە جەماوەرییە لە گۆڕ نرا، ئەوەیش بەوەی تەنها سیمای كۆمەڵێك ستەمگەر گۆڕرا، نەك تەواوی سیستمەكە، ڕۆژگاری دوای ڕاپەڕین هەر بە زووی دەروازەكانی خۆشگوزەرانی لە سەر خەڵك داخست و تەنها دەرگای قاچاخەڕێ و مەرگ و سەفەری بۆ خستنە سەر پشت، دونیای تازەی دوای ڕاپەڕین بە زوویی ئالوودەی ژن كوشتن بوو، سەرهەڵدانی ئیسلامیی توندەڕەو، هەڵبژاردنی تڕۆهات و ساختە، هەڵتەكاندنی كشتوكاڵ، بە مێگەلكردنی خەڵك و چاولەدەستیی حیزب بۆ مووچە و ئیمتیاز، بێ بەهاكردنی خوێندن و تاقەی گەنج و نەوەی نوێ، شەڕی ناوخۆ و بە میلیشیاكردنی كۆمەڵگا و هێنانی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت و ئاوارەكردنی سەدان هەزار كەس لە دەست و دیارییەكانی سەردەمی دوای ڕاپەڕین بوون، كەچی دەسەڵات و خەڵكانی بێ ئاگا هێشتا سوورن لە سەر ئەوەی بڵێن ڕاپەڕین دەلاقەی ڕزگاری بوو بۆ كورد.
كە هیچ خەونێكی خەڵك لە دوای ڕاپەڕین نەهاتبێتە دی، كە دونیای دوای ڕاپەڕین پڕبوو بێت لە وەحشیگەری و ژنكوشتن و دەرپەڕاندنی سەدان هەزار گەنج و هەڵتەكاندنی بنەمای ئابووری و شەڕ و ژیانی ناشایستە، لەم لایشەوە كۆمەڵێك مافیا و چەتە هەر لە سەرەتاكانەوە كەوتبێتنە تاڵانی و خۆدەوڵەمەندكردنی نائاسایی و گەیاندنی زوڵم و نادادپەروەری و بە ئاستی ترسناك و ئێجگار بەرز، ئیتر پێویستە سڵ لەوە نەكەینەوە بڵێین، كە ڕاپەڕین نەك هەر لە ڕۆژە پیرۆزەكانی مێژوومان نییە، بەڵكو لە ڕۆژە دزێوەكانە و تێیدا بە ناهۆشیاری لێشاوێك خوێنمان بە فیڕۆ دا بۆ لابردنی كۆمەڵێك ستەمگەر بە كۆمەڵێكی تر، كە بە هەموو ئامار و پێوانەیەك، ئەگەر زوڵم و نادادییەكانی ئەمانی دوای ڕاپەڕین زۆرتر نەبن لەوانەی پێش ڕاپەڕین، ئەوا كەمتر نیین، هێندە نەبێت ئەو حیزبی بەعس بوو، ئەو مافیای كوردی.
دەبێت ڕاپەِڕین لە پیرۆزی بخرێت، بۆ ئەوەی دونیای دوای ڕاپەڕین هێندە درێژە نەكێشێت و ڕاپەڕینی تر ڕوو بدات، دەبێت بزانین ڕاپەڕین ڕۆژێكی پرشنگدار نەبوو، بۆ ئەوەی هۆشیار بین لەوەی ئێمە لە چ شەوەزەنگێكدا دەژین، پێویستمان بە پرشنگی ڕاپەڕینی تر هەیە، لێدان لە دەسەڵاتی ستەمگەری ئێستا، بە دەستبردن بۆ كۆڵەكەكانی دەبێت، كە یەك لەوان ڕاپەڕینە و تا ئێستا بەهۆیەوە شەرعیەت بە خۆی دەدات و تەمەنی خۆی درێژ دەكاتەوە.

Previous
Next

One commentcomments

  1. کاکی برا ئه وانه ی وا هاومالی عره ب بوون له ژییانیاندا بوو گورین و نویگه ری جگه له شورش و شه ر و مروف کوژی شتیکی تریان به زه ین و بیر دا نه هاتووه . سه د مه خابن بوو ئه و بیره دور له عه قلانیه ته وا ته نیا شه ر و شور و شورش و ئینسان کوشتن به ته نیا ریگا چلره بوو دروست کردنی کومه لگا ئه بینیت، برای من ئه وه ی وا له زورینه ی ئینقیلابه کانی ده و ر به رمان بینیمان ئه وه ی پی نیشان داین ئینقیلابه کان ته نیا بازنه و چه رخه یه کی پر عه یبی ئیستبداد و دیکتاتورییه ده سته یه ک موسته بید لا ئه به یت چینیکی تر موسته بید جیگایان پر ئه که ن به جیگه ی ئه وه ی بیر له له شه ر و شوریکی بکه نه و ه بیر له ریگا چاره کان بکه نه وه چون بنوانن مروفه کان تاک تاکیان بگورن بوو ئه وه ی کومه لگا به ره و مه ده نیه ت بووه ن تا ئه و خه لکه تان نه گورین هیچ شتیک ناگوردریت خه لک هه ر ئه وانه ن. له جیگای ئه وه ی ویران بکه ن بوو ئه وه ویرانه یه کی تر دروست بکه ن به خه لکه کانتان رابگه ن و ئیش و کاری گه وره بوو دروست کردنی بیری خه لک بکه ن چونکو ئه وانه ی وا ئه توانن ولاتی ئاوه دان دروست بکه ن خه لکی زانا و به بیرو شاره زا و پسپورن نه ک خه لکی شه ر که ر ئه وانه ی وا ئه مرو له گه ل جه نابتان بوو تیکدان بین به یانی له ئیوه داوای جیگای تایبه ت ئه که ن چونکو هه موو شورش که ره کان خویان به ساحیب شورش ئه زانن و ئه و بازنه هه ر به یه ک شیواز ئه خولیته وه و شتیکی تری سه وز نه کردووه. تا خه لک مه ده نی و شاری به بیر و هزر نه بن هیچ شتیک ناگوریت.

Leave a Reply