په‌رده‌ی کچێنی شه‌رقی به پاره‌ی ئه‌وروپی ده‌دوردرێته‌وه
په‌رده‌ی کچێنی شه‌رقی به پاره‌ی ئه‌وروپی ده‌دوردرێته‌وه
فریشته که‌وه
ده‌رونناس
هاوکێشه‌ی سیسته‌می سکاندیناڤی، ڕۆژانه مرۆڤه له‌شساغ وگه‌نجه‌کان ده‌چن بۆ ئیش. بڕێک له موچه‌ی ئه‌م ئیشکه‌رانه به‌پێی یاسا ده‌درێته حکومه‌ت. دوباره به پێی یاسا حکومه‌ت ئه‌م پاره‌یه ده‌دات به‌و هاوڵاتیانه‌ی که پیرن، نه‌خۆشن، په‌ککه‌وته‌ن، بێکارن، په‌ناهنده‌ن و ده‌درێت به‌وانه‌ی که پێداویستیه‌کی تایبه‌ت و جیاوازیان هه‌یه. ماوه‌یه‌که له وڵاتی سوید و دانمارک ئاگر هه‌ستاوه له کۆمه‌ڵێک له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که ده‌ستی درێژی یاسان و بڕیارده‌رن کێ شایه‌نی وه‌رگرتنی ئه‌م کۆمه‌که‌یه.
شاره‌وانی پاره‌ی دروستکردنه‌وه و دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی ژنانی په‌ناهنده ده‌دات، کاتێک ژیانیان له مه‌ترسیدایه. ئامۆژگارانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن: ئه‌مه زۆر بێمانه‌یه و پێیان شتێکی هه‌ڵه‌یه.
" کۆمه‌ڵگا به‌مشێوه‌یه، ئه‌و به‌هایه‌ی ئه‌م په‌رده‌یه هه‌یه‌تی مۆریده‌کات. ناڕاسته‌وخۆ به‌م کچانه ده‌ڵێت: به‌ڵێ ڕاسته، ئێوه شتێکتان نوقسانه، وه‌رن ئێمه پاره‌که‌ی ده‌ده‌ین." ئه‌مه قسه‌ی (کریستینا ئامه‌ند)ه که نوسه‌ری کتێبی "په‌رده له‌سه‌ر مۆده" یه و هاوکات سسته‌ر و ئامۆژگاری کۆمه‌ڵایه‌تیه. سه‌رۆکی یه‌کێک له‌و شاره‌وانیانه که پاره ده‌ده‌ن بۆ دورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی ده‌ڵێت: "من له‌کێشه‌که تێده‌گه‌م که شاره‌وانی ئه‌م پاره‌یه ده‌ده‌ت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ڵوێستمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م مرۆڤانه‌ی که ژیانیان له مه‌ترسیدایه ئه‌م ڕێگاچاره‌یه زۆر هه‌رزانتره بۆمان. پرسیار ئه‌وه‌یه؛ ئایا سه‌لامه‌تی مرۆڤێک یان به‌ها کۆمه‌ڵیه‌تیه‌کان گرنگتره؟
به‌ڕاست تا ئێستاش یه‌کلا نه‌بۆته‌وه بۆ جالیه‌ی کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، که ده‌چینه شاری کوێران ده‌ست بگرین به چاومانه‌وه، تا ئێمه‌ش زه‌ق نه‌بینه‌وه؟ یان ده‌ست نه‌گرین به‌چاومانه‌وه تا ئێمه‌ش نه‌که‌وین به‌سه‌ر که‌سدا؟ دیسان به‌راست بۆ ده‌بێت ده‌ست بگرین به چاومانه‌وه گه‌ر شاره‌که هه‌موو نابینا بن؟ خۆ ئه‌وان هه‌ر نابینن تۆ ده‌ستت له‌سه‌ر چاوته یان له گیرفانتدایه. ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی مرڤی شه‌رقی ده‌یکات بۆ ئه‌وروپا یان وڵاتانی ڕۆژئاوا، زۆر جار سه‌فه‌رێکی ته‌نها جوگرافیه وه‌ک له‌وه‌ی سه‌فه‌رێکی کولتوری، گۆڕان ئامێز و پێشکه‌وتن بێت. هه‌ڵبه‌ت من ناڵێم هه‌ر خێزانێک گه‌شته ئه‌وروپا ده‌ستاوده‌ست کچه‌که‌ی په‌رده‌ی کچێنی له‌ده‌ست بدات،چونکه ئه‌وروپیه‌کانیش پێیان ناخۆشه که منداڵه‌کانیان(کوڕ و کچ) زوو له‌ڕوی سێکسیه‌وه ئه‌کتیڤبن، به شێوه‌یه‌ک که منداڵییان له‌ده‌ست بچێت. کێشه لێره‌دایه که لێره چۆن ئاگایه‌ن له کچه‌که‌یانه ئاواش ئاگایان له کوڕه‌که‌یانه. جیاواز له خێزانه په‌ناهنده‌کانی ئه‌وروپا که ته‌نها ئاگایان له په‌رده‌ی کچه‌که‌یه و کوڕه‌که هه‌رچی سێکس بکات حه‌یا و شه‌ره‌فی خێزانه‌که‌ی ناشکێت. کاره‌سات ئه‌مه‌یه که زۆرێک له کوڕه‌کان که دێنه ده‌ره‌وه له یۆنان و ئیتاڵیا له‌شفرۆشی ده‌که‌ن تا پاره بۆ قاچاخچی کۆبکه‌نه‌وه که ده‌گه‌نه جێگای مه‌قسه‌دیش له‌گه‌ل گۆڕینی کراسه‌کانیاندا کچیش ده‌گۆڕن. ئایا بۆ ئه‌مه حه‌یا و شه‌ره‌فی خێزان و تایه‌فه‌که ورد‌و خاش نه‌کات! گه‌ر دایک و باوکه‌کان که دێنه ئه‌وروپا ده‌ست نه‌گرن به چاویانه‌وه و سه‌یرێکی خێزانه‌کان بکه‌ن، ئه‌وا باشتر ده‌توانن ئاگایان له منداڵه کوڕوکچه‌کانیان بێت.تێبینی: ئه‌م وتاره له ژماره 160 ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوبۆته‌وه.