
یار له باخه…هیوا قادر
یار له باخه
هیوا قادر
یه‌نیوه‌ری 2009
"لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی شاعیره کلاسیکی و عاشقه‌کان"تۆ که ئه‌چیته باخ
ماڵه‌که‌م پڕ ئه‌بێ له بۆنی گوڵه‌باخ،
کۆکه کۆک له خۆشیا هه‌ناسه‌م پڕ ئه‌بێ
له خوڕه‌ی جۆگه‌له، له‌گه‌ردی سه‌رخۆشی ناو هه‌تاو.که تۆ ئه‌چیته باخ
خۆر له‌گه‌ڵت دێت،
که من ئه‌چمه باخ
مانگ له‌سه‌ر کورسییه‌ک له به‌رامبه‌رم دائه‌نیشێت.سبه‌ینان، ئه‌و کاتانه‌ی خۆر هێشتا ساوایه،
تیشک به‌رچاوی جۆگه‌له ئه‌که‌وێت،
له‌خۆشیا ئاو ئه‌ڕژێته ژێر گوڵ،
ئه‌وده‌م یار به خۆی و زه‌رده‌ی لێوییه‌وه دێته باخ.ئه‌وه‌ی که گوێی له ده‌نگت بێ
ئه‌زانێت ته‌ڕ ته‌ڕیت،
چونکه من له‌ناوتا داومه‌ته قوڵپه قوڵپ،
تک تکیش به‌سه‌رتا دائه‌که‌م.ته‌ڕی من، بێ جوانی تۆ
خه‌ونێکی نییه سه‌وز،
ته‌ڕی تۆ، بێ ته‌ڕی من
ئاهێکی تیا نییه سوور.من دائه‌که‌م له تاوی خۆم
له تاوی تۆ،
تاوێک سه‌رتاپا خه‌یاڵم تهڕئهکات
له چاوما بریقه‌ی تۆ وه‌ک چرا ئه‌گڕێ،
ماچێک وه‌ک خونچه‌یه‌کی سوور ئه‌که‌وێته سه‌ر کۆشی ژیان.یار ئه‌چیته باخ
گوڵ ئه‌چیته باخ
ئاو ئه‌چێته باخ
ژیان له باخ پیاسه ئه‌کات.گه‌ردێک له هه‌ناسه‌تدا ئه‌فڕێت
زه‌نگی ده‌نگت با له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌یبات،
پشکۆیه‌ک له‌ژێر سنگما ئه‌گه‌شێته‌وه،
په‌پووله تێمدهئاڵێ،
یار له باخه
ئه‌مڕۆ، یار له‌باخه.
قونهقونی که‌روێشکه‌کان، جیکه جیکی چۆله‌که‌کان
گمه گمی ککوختییهکان، زیکه زیکی زیکزیکهکان
ته‌په‌ی باڵی کۆتره شینکه، له‌ره‌ی باڵی په‌پوله‌کان
هه‌موان ئه‌ڵێن، یار له‌باخه، یار له‌باخه.باخه‌وانه پیره‌که، ئه‌ڵێ: تۆ نه‌یه‌یته باخ، خونچه بۆ بپشکوێ،
منداڵه گوڵه‌به‌رۆژه فرۆشه‌که ئه‌ڵێ: تۆ گوڵه‌به‌رۆژه نه‌خۆیت،
خۆر له گوناهی ئینسان خۆش نابێت.
من ئه‌ڵێم تۆ نه‌یه‌یته باخ، که‌سمان ناچینه باخ.له پشتی عاشقه شهرمنهکانهوه،
تارمایی فریشته باڵ ته‌ڕه‌کان له باخن
ڕیشۆڵه غه‌مگینه‌کان له باخن
هه‌موو ڕه‌نگه‌کان له باخن،
نازناز له‌باخه، چونکه یار ئه‌چێته باخ.که یار ئه‌چێته باخ
ڕه‌نگی سه‌وز ئه‌وکات ئه‌زانێ باخ هه‌ر هی ئه‌و نییه،
با ئه‌وکات ئه‌زانێ بێ یار باخ بێ بۆنه،
ئاو ئه‌وکات ئه‌زانێ ژیان له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر قه‌ڵاندۆشکانی ئه‌وه،
که یار ئه‌چێته باخ، گیا ئه‌ڕوێ، گه‌ڵا ئه‌له‌نگێ، ئاو خوڕه خوڕ ئه‌ڕژێ.ئێواره که من له‌سه‌ر شۆسته چۆڵه‌کان ئه‌بینێ،
ئه‌ڵێت: پیاسه چه‌ند خۆشه له‌گه‌ڵ تۆ،
من ئه‌ڵێم، بێ تۆ عه‌شق شه‌وان نایه‌ته‌وه ماڵ.سه‌رخۆشه‌کان له باخ ئه‌خه‌ون
بێ ماڵه‌کان له باخ ئه‌خه‌ون
عاشقه‌کان له‌باخ ئه‌خه‌ون
باڵداره‌کان له باخ ئه‌خه‌ون
منداڵه تۆراوه‌کان له‌باخ ئه‌خه‌ون
چونکه به‌یانی یار دێت بۆ باخ.که یار سه‌یری ئاسمان ئه‌کات، باخ ئه‌چێته ئاسمان،
که پیاسه ئه‌کات، دره‌خت له‌گه‌ڵی ئه‌ڕوات،
باڵدار له‌گه‌ڵی ئه‌فڕێت که دڵی پڕ ئه‌بێت له ئیشتیاق،
با ده‌ست ئه‌گرێ به بۆنی زوڵفی یاره‌وه،
نه‌با سه‌ری چله شۆڕه‌بییه‌کی سه‌رخۆش مه‌حته‌لیکات به‌خۆیه‌وه.پۆلێ چۆله‌که‌ی زیوین
دوای هه‌نگاوه‌کانی یار که‌وتوون،
تا ئه‌و تۆوانه به ده‌نووک هه‌ڵگرنه‌وه
که به‌ده‌م خه‌یاڵی یاره‌وه ئه‌ڕژێن.که یاد ئه‌چێته باخ، سێ‌و پێ ئه‌گات
ده‌م پڕ ئه‌بێت له ئاوی نارنج،
ده‌مه‌شێر ناوی خۆی لهبیرئهچێتهوه
که ده‌م ئه‌گرێته‌وه بۆ ماچی با.که یار ده‌ست ئه‌خاته حه‌وزی باخه‌وه
بۆ ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێت مانگ بخنکێت،
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوڕه‌ی فواره‌یا
ختووکه تا ژێر شاپه‌ڕی کۆتر بگات.با بۆنی شیرینیی لێدێت
که یار نوقڵێک ئه‌خاته ده‌مییه‌وه،
چیمه‌ن پڕ ئه‌بێت له ئاو
که له بێده‌نگی نێوان که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو دڵۆپ شه‌ونمی سه‌ر گه‌ڵایه‌کدا،
ده‌نگی پێی یار ئه‌بیسترێ.موسیقا له باخه ئه‌وکاته‌ی یار خه‌یاڵ ئه‌یبات له‌گه‌ڵ خۆی،
سه‌ما له‌باخه ئه‌وکاته‌ی سێبه‌ر وێنه‌ی یار ئه‌کێشێ،
پێکه‌نین له باخه ئه‌وکاته‌ی یار ده‌ست به‌سه‌ر گه‌ڵاکاندا دێنێت،
خه‌م باخ جێدێڵێت ئه‌وکاته‌ی یار فوو له ئاره‌قه‌ی سه‌ر سنگی ئه‌کات،
یار که دێته باخ، هه‌رچی شاعیرانی ڕۆژهه‌ڵاته دێنه باخ.یار له‌باخه، یار له باخه، خوایه گیان یار له باخه.