
ئیسلامییه‌كان، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌ونی دواڕۆژیان
ئیسلامییه‌كان، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌ونی دواڕۆژیان
هه‌ژێن
08/07/2005
بۆ ئه‌وه‌ی باسی لاوه‌كی یه‌خه‌مان نه‌گرێ، خۆم له گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی هێزگرتنی ئیسلامییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا لاده‌ده‌م و ناشچمه سه‌ر بنه‌وانی ئیسلامییه‌كان له عیراقدا، ته‌نیا له سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستانی عیراقه‌وه (باكع) ده‌ستپێده‌كه‌م.*
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، به‌هۆی شه‌ڕی عیراق- ئێران و شه‌ڕی لابه‌لایی پارت و ڕێكخراوه چه‌كداره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردی، به یارمه‌تی راسته‌وخۆی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانی عیراقدا، گروپی ئیسلامی كه‌وتنه په‌لوپۆ هاویشتن و گه‌رادانان و له‌ناو سه‌ربازانی هه‌ڵاتووی ناو ئۆردووگه‌كانی ئێران‌دا، كه ئه‌و كات دوو گروپی حزب الله و جندالله ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دهه‌م بارزانی و مه‌لا لوقمان، كه دوو به‌كرێگیراوی كۆماری ئیسلامی ئیران بوون، دروستكران. له‌ناوخۆشدا گروپێكی بیناو كه خۆی ئاشكرا نه‌كردبوو له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا له جموجوڵدا بوو، هه‌رچه‌نده ناسراوترین كه‌سایه‌تییان، كه مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز بوو، له‌به‌رامبه‌ر ڕێكخراوه چه‌په‌كانی ئه‌وكات حزبی شیوعی عیراق (حشح) و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان (كۆڕه‌ك)، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه پارێزگاری لێده‌كرا و چه‌كداری خالیدی خوله‌سووری ژنبرای پاسه‌وانیان ده‌كرد، كه مه‌لای ناوبراو و پاشكهوتووانی جیهادی سه‌ره‌كیان دژ به چه‌په‌كان بوو و مه‌ترسی كوشتنی ده‌كرد له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه.
كاتێك كه جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه به ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نگرانی ئاڵای شۆڕش و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران( ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمونیستی ئێران)، له ئایاری ساڵی 1987دا دژ به‌ڕاگواستنی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره، ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان ئودووگه و شارۆچكه‌كانی وه‌ك سیروان و سهیسادهقی گرته‌وه، خوێندكاره ئیسلامییه‌كانی نێو مزگه‌وته‌كان و مه‌لای ده‌مراستیان، كوونه مشكیان لێ بوو بوو بهههمبار. له‌بری بانگی نێوه‌ڕۆ و عه‌سران، ئه‌وه چه‌په‌كان بوون، له مینبه‌ر و بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه، هاواریان ده‌كرد "كرێكارانی جیهان یه‌كگرن! كرێكاران له‌م شۆڕشه‌دا بێجگه له زنجیره‌كانی ده‌ستیان هیچ له‌ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵام جیهانێك به‌ده‌ست دێنن".
كاتێك كه هێزه چه‌كداره‌كانی شاخ، هیچ ئاماده‌ییه‌كیان بۆ سهرتاسهریكردنهوهی خۆپیشاندانه‌كان له خۆیان نیشان نه‌دا، رژێم به هاوكاری سه‌رۆكهۆزه به‌كرێگیراوه‌كان، توانی جه‌ماوه‌ر تێكبشكێنێت و لایه‌ك له شار وێران بكات و برینداران له نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌ركا و زینده‌به‌چاڵیان بكه‌ت. ئه‌مه بووه هۆی ترسێكی گه‌وره و هه‌ڵهاتنی خه‌ڵكانێكی زۆر، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بووبوون یا زۆرێك له چه‌كداره خۆفرۆشه‌كان و له‌وانه‌ش خوێنكاره ئیسلامییه‌كانی نێو مزگه‌وته‌كانیش هه‌ڵهاتن و چوونه ئۆردووگه‌كانی ئێران و له‌وێ، به هاوكاری ئێران و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداره به‌كرێگیراوه هه‌ڵهاتووه‌كان، (باكع)یان ڕاگه‌یاند.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بووه هۆی ناكۆكی له نێو ڕیزه‌كانیان، چونكه هه‌ندێكیان به بیانووی ئه‌وه‌ی كاتی جیهاد نه‌هاتووه، گه‌ڕانه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و ئه‌وانه‌ی كه بوونه (باكع) هه‌ر زوو جیابوونه‌وه‌یان تێكهوتوو و گروپێكی تریان به‌ناوی (انصاروالله) كه لێپرسراوه‌كه‌یان كۆنه پێشمه‌رگه‌ی (ینك) بوو، لێ جیابووه‌وه. یه‌كه‌م ده‌سته‌گوڵی ئه‌م هێزه ئیسلامیانه له به‌رۆكی هه‌ڵه‌بجه -كه ئه‌گه‌ر خرۆشانی جه‌ماوه‌ری هه‌له‌بجه و تێكشكانی ئه‌و خرۆشانه و بارودۆخی په‌نابه‌ران له‌ناو ئۆردووگه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووایه، هه‌رگیز نه‌یانده‌ویست و نه‌یانده‌توانی جه‌ماوه‌ریكی وا كۆبكه‌نه‌وه- پێش پاسداركه‌وتن و هێنانی له‌شكری ئێران به یارمه‌تی هێزه چه‌كداره كوردییهكانیتر بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و كردنه قوربانی پێنج هه‌زار كه‌س و برینداربوونی زیاتر له بیست هه‌زاری تر به كیمیاوی و ئاوارهییهكی درێژخایه‌ن و وێرانی ئه‌م شاره له ناوه‌ندی شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی عیراق- ئێران‌دا.
جارێكی تر ئاواره‌یی دانیشتوانی بێده‌ره‌تانی ئه‌م شاره و ناوچه‌كانی تری وه‌ك گه‌رمیان و ده‌شتی هه‌ولێر و بادینان له پاش كیمیاباران و ئه‌نفال له 1988دا، هه‌لی زێڕینی بۆ هێزه ئیسلامییه‌كان ڕهخساندهوه و ئه‌و باڵه‌ی كه له ئاواره‌یی ساڵی 1987دا باوه‌ڕی به هاتنی كاتی جیهاد نه‌بوو، له ئۆردووگهكاندا، جیهادیان به‌رامبه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی عیراق(حشع) و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان (ینک) و پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق (پدكع) راگه‌یاند و به شمشێری ته‌خته و كوته‌كه‌وه، به‌یانییه‌ك زوو كوتایانه سه‌رماڵی ئه‌ندامانی (حشح) و پاش لێدان و به‌قژ ڕاكێشانی ژنه‌كانیان له په‌نجه‌ره‌ی مالهكانیانهوه**، دران به‌گرتن و داوای تۆبه‌كردنیان لێ كردن له مزگه‌وتی ئۆردووگهكاندا، له‌وانه ئۆردوگه‌ی [ سقز، كامیاران، صنقر، كانگاور و هیتر]. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جیهاده له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه راگه‌یێندرا، كه پێشتر باوه‌ڕیان به جیهاد نه‌بوو و هێنده له‌گه‌ڵ (باكع)دا ته‌بابوون، ئۆردووگهكانیان گرتبووه ژێر ده‌ستی خۆیان و پێكه‌وه شورای شاراوه‌یان هه‌بوو.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت، كه ئاشبه‌تاڵی (ینك) و (پدكع) و حزبی سۆشیالیستی كوردستانی عیراق (حسكع) و (حشح)، و هیوابڕانی خه‌ڵك به‌و هێزانه و ڕوخانی ڕژێمی عیراق، دانی مووچه‌یه‌كی باش له‌لایه‌ن ئه‌و ئیسلامیانه‌وه – كه ئه‌وكات له ئۆردووگهكاندا به وه‌هابی ناسرابوون و دوای ڕاپه‌ڕین خۆیان به یه‌كگرتووی ئیسلامی ناساند- به خه‌ڵكانی ناهوشیار و بێده‌ره‌تان، جارێكی‌تر هێزی به ئیسلامییه‌كان به‌خشی و وه‌ك چۆن داڵهكهرخۆره له‌سه‌ر كه‌لاكی مردارۆبوو، ده‌له‌وه‌ڕێ، ئاوا ئیسلامییه‌كانیش له‌سه‌ر ئاشبه‌تاڵی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و هیوابڕانی جه‌ماوه‌ر له ئۆردووگهكاندا، په‌ره‌یان سه‌ند. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كه‌شه دیكتاتۆری و سه‌ركوتگه‌رانه‌یه‌ی نێو ئۆردووگه‌كانی ئێران بێننه به‌رچاو، ده‌توانم ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌نیا به سه‌ركوتگه‌ری وه‌هابی له‌ناو كۆماری ئیسلامی شیعه‌دا نیشان بده‌م.
ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین دا، ژیابێ، ده‌زانێ، كه سه‌رده‌می پاشه‌كشێی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو و ته‌نانه‌ت جێگه‌ی بایه‌خی ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خۆشیان نه‌بوون. پاشه‌كشه‌ی هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كان، له سه‌راپای میژوودا تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بووه. به‌لام هه‌ر زوو، جارێكی‌تر كۆڕه‌وی ملیۆنی و تێكشكانی ڕاپه‌ڕین و بێ هیوابوونی جه‌ماوه‌ر به هودنهكهی به‌ره‌ی كوردستانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی تێكشاوی به‌عس و سه‌ركوتی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی دووه‌م، زه‌مینه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر شانۆی ڕامیاری خۆشكرد. ئه‌مه‌ش دوو پایه‌ی سه‌ره‌كی هه‌بوو:
یه‌كه‌م، ئابڵۆقه‌ی ئابووری و بێكاری و برسییه‌تی و دزی و تاڵانی به‌ره‌ی كوردستانی و له به‌رامبه‌ریدا توانای مادی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان كه له ئێران و سعودیه‌وه بۆیان ته‌رخانكرابوو، هانی خه‌ڵكی دا بۆ خۆ قوتاركردن له مردن له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك كۆمهكدا بچنه ناو ئه‌م هێزانه‌وه.
دووه‌م: شه‌ڕی ناوخۆ و نائومێدی جه‌ماوه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه و ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژیم و نه‌بوونی ئاسۆیه‌كی ڕۆشن و كۆمه‌كی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان به لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له ده‌ڤه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا، كه یارمه‌تی ملیۆنییان بۆ ته‌رخانكراوه، بووه هۆی دروستبوونی هه‌زار و یه‌ك ده‌سته و گروپی تیرۆریستی ئیسلامی.
ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی هێزگرتن و ئه‌مه مێژووی سه‌روه‌ری هێزه ئیسلامییه‌كانه و هه‌ر كه‌س ڕۆژێك له ئۆردووگه‌كانی ئێران و باشووری كوردستاندا ژیابێ، گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌م هیزه كۆنه‌په‌رستانه بووه و به‌شێك له كارنامه‌ی پڕ تاوانیان ده‌ناسێت و چنگی خوێناوی ئه‌م هێزانه له به‌رۆكی هاوڕێ، دراوسێ، هاوكار و هاوشارییه‌كی گیربووه. ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ری ڕاوه‌ستین و وه‌ڵامیان پێبده‌ینه‌وه، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادییه گشتییه‌كان و چاره‌نووسێكه كه كۆمه‌ڵگه له ئه‌گه‌ری ده‌سه‌لاتگرتنی ئه‌مانه‌دا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
پێش هه‌موو شتێك، سه‌رنجی خوێنه‌ران به پرسیارێك له ده‌مڕاستانی ئه‌م هێزانه ده‌كه‌م، ئه‌م هێزانه ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌لاتی ئیسلامی سعودییه و كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه، كه له ژێر فشاری ده‌ره‌كی و ناوه‌كی واته په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌كانیان، ملیان به شلكردنی هه‌وساری سه‌ركوتگه‌رانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داوه و به‌ته‌مان ئه‌مان – به توندڕه‌و و میانه‌ره‌و و نهرمبڕیانهوه – كۆمه‌ڵگه بۆ ژێر یاساكانی هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی بگێڕنه‌وه و ئه‌و داب و نه‌ریته دواكه‌وتووانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌پێننه‌وه. وابزانم هه‌مووان ده‌زانن، چی به‌ڕێوه ده‌بێ و پێویست به قسه‌كردنه‌وه له‌و باره‌وه ناكات. خۆ ئه‌گه‌ر نهرمڕهویش بن، ئه‌وا وه‌ك ئێستای فه‌رمانڕه‌وایی سعودیه، ده‌ستی خه‌ڵك به شمسێر ده‌بڕنه‌وه و وه‌ك كۆماری ئیسلامی وه‌لامی داخوازی ڕه‌وای هاوسێیانی نه‌ته‌وه‌یی، به ئاگر و ئاسن ده‌ده‌نه‌وه، ئیتر پێویست به‌وه ناكات باسی باری ژیان و ئازدی ژنان و لاوان و ئازادییه ڕامیاری و گشتییه‌كان و مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بكه‌م. چونكه له كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، نێوی ئه‌و شتانه له ئارادا نه‌بووه و خه‌باتی كارگه‌ران و زهحمهتكێشانێش، ناشوكرییه به به‌شی خوا و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له دادوه‌ری خوا و ئه‌و به‌خۆی مه‌نجه‌ڵی ئێمه‌ی سوتاندووه و مه‌نجه‌ڵی ده‌وڵه‌تمه‌ندانی لێوانڕێژ كردووه***.
له سایه‌ی ئیسلامدا هیچ ئایینێكی‌تر ناتوانێت، ئازدانه ئه‌ركه‌كانی به‌جێبهێنرێن و ده‌بێت، هه‌ڵگرانی ئایینهكانیتر سه‌رانه به فه‌رمانڕه‌وایانی ئیسلامی بده‌ن و ههڵسوكوتیان له‌لایه‌ن وانه‌وه دیاری ده‌كرێت. مێژووی ئیسلامی هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه تا هه‌نووكه، پڕه له هه‌زاران نموونه چ له‌سه‌رده‌می خودی پیخهمبهردا كه یههودییكانی قهڵاچوكرد، چ لهسهدمی هێڕشهكانیاندا بۆ سه‌ر كوردستان له‌سه‌رده‌ستی ئهباعوبێده و چ له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و چ له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی (باكع) له شاری هه‌له‌بجه‌دا و بارودۆخی یارسانه‌كان (كاكه‌ییه‌كان) له سایه‌ی ئه‌واندا، وابزانم پێویست به باسی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئارایشگه‌كان و كوشتنی ئازادیخوازان، هه‌ر له بادینانه‌وه تا سلیمانی و به‌دووربین چاودێریكردنی ژنانی ته‌وێڵه و بیاره له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی خواوه، نه‌كا سه‌رپۆشیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ، ناكات. خۆ گه‌ر به‌ر نه‌فره‌تی ئامریكای كۆنهپاڵپشتیان نه‌كه‌وتنایه، ئه‌وا ئێستا له هه‌ڵه‌بجه و بیاره و ته‌وێڵه كارگه‌ی بارۆكه (حیجابی ئه‌فگانی) دوورینیان دانابوو و ئه‌سپێش له‌ناو ڕیشی پیاواندا كهڵكهڵهڕاوی بوو!
سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و پێوه‌ری ئیسلامییه‌كان بۆ مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان. وابزانم به‌خۆشیان نكۆڵی له‌وه ناكه‌ن، كه وان باوه‌ڕیان به نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی هه‌یه و شوناسی نه‌ته‌وه‌ی نا ئایینی به فه‌رمی ناناسن و له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌واندا، گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك داوای خودموختاری یا جیابوونه‌وه بكات، ئه‌وا به‌ر نه‌فره‌تی خوا ده‌كه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ چه‌ند شتی پروپوچی دونیایی (خۆیان واته‌نی) له خوا یاخیبوون و فه‌رمانڕه‌وایی قورئانیان خستۆته ژێر پرسیاره‌وه! هه‌مووان له‌به‌رده‌م خواوه‌ندا یه‌كسانن و هیچ هۆز و خێڵێك له پێش هیتره‌وه نییه. ئه‌مانه قسه‌ی من نین و له‌و كاته‌وه‌ی له دایك بووم گوێمانیان به‌م ئه‌فسانانه ئاخنیوه – ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خوێنده‌واریش بێت، ئه‌وا له بیستن و هه‌زار باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌دا، هێنده‌ی مه‌لایه‌ك له شته‌كان ده‌زانێت-. منیش نكۆڵی له‌وه ناكه‌م كه له‌به‌رده‌م هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكدا، ئه‌گه‌ر داوای مافه‌كانی خۆت نه‌كه‌یت و مل به كۆیله‌تی بده‌ی، هیچ دهردیسهریهكت بۆ دروست نابێت؛ له سه‌رده‌می كۆیلایه‌تیدا وابووه، له‌سه‌رده‌می پێخهمبهریشدا وابووه، له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی كلیسا و كه‌نیسه‌شدا وابووه، له‌سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیشدا وابووه، له‌سه‌رده‌می بۆلشه‌ڤیك _ه‌کانیشدا وابووه، له‌سه‌رده‌می هیتله‌ریشدا وابووه، له‌سه‌رده‌می سه‌دامیشدا وابوو و له ئه‌وروپای دیموكراتیشدا وایه و له فه‌رمانڕه‌وایی بۆرژوازی كوردیشدا وایه و ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وت ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه بێنێته پێشه‌وه و ئیسلامییه‌كان هه‌ركام له نهرمبڕهوه بیگره توندڕه‌و ، بێنه سهردهساڵات و هه‌ركه‌س له سایه‌ی دوڵه‌تی خوا و فه‌رمانڕه‌وایی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مل به كۆیله‌تی بدات، بێگومانم كه زیندانی ناكرێ، هه‌ڵناواسرێت، هاوسه‌ری لێناسێنرێتهوه. به‌ڵام وه‌یل لۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باسی مافی چاره‌نووس بۆ نه‌ته‌وه، ئازادی ڕامیاری، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئازادییه گشتییه‌كان و یه‌كسانی ژن و پیاو، قسه‌كردن له جیایی ئایین له فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر مه‌پرسه!
ئاخۆ ئیسلامییه به‌ناو نهرمهبڕهكانیان (نهرمڕهوهكان)، ئه‌وانه‌ی كه به‌ر ڕه‌خنه‌ی توندڕه‌وه‌كانیان (ڕه‌سه‌نه‌كانیان) ده‌كه‌ون، كه‌متر له‌وه‌ی ڕه‌سه‌نه‌كانیان ده‌یخوازن، به كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌زار كۆستكهوتووی كوردستان، ره‌وا ده‌بینین؛ موزیكی كوردی، سه‌مای كوردی، ئازادی گشتی و هاوتایی ژن و پیاو ڕه‌وا ده‌بینن؟ ئاماده‌ن بوار به هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هیچ ڕێكخستێكی سه‌ربه‌خۆی پیشه‌یی، هیچ داخوازییه‌كی جه‌ماوه‌ری، هیچ پارت و ڕێكخراوێكی نا ئیسلامی بده‌ن؟ ئاماده‌ن، ژنان و پیاوان له‌یه‌ك باس ( ترومبێل)، یه‌ك فێرگه، یه‌ك كارگه، یه‌ك كۆبوونه‌وه، یهكخوان پێكه‌وه له چێشخانه گشتییه‌كاندا دانیشن؟ ئایا ئه‌مه هه‌ر ئه‌وه نییه، كه تیرۆریسته‌كانی موجاهیدین، تالیبان، القاعیده و جندالله پێیهه‌ستان. ئیتر نازانم نه‌رمه‌بڕی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوێدایه؟ ئه‌مه خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه و فریودانی بێپه‌رده‌یه! ئیسلامییه‌كان وه‌ك هه‌ر هێزێكی بۆرژوازی تینووی ده‌سه‌لاتن و بۆ ئه‌وه‌ی قۆرخی بكه‌ن، ناچار چركهژمێر و ڕۆژمێر و ساڵنامه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ ده‌گێڕنه دواوه. ئاخر ته‌نیا له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌كی وادا ده‌توانن، حهرهمسهراكانیان ڕاگرن، كۆیله‌كانیان بخه‌سێنن، ئه‌و سروشته (سێكس)هی كه خوا له‌بیری چووه و به‌هه‌ڵه ده‌زگه‌ی له جه‌سته‌ماندا بۆ داناوه، ئه‌مان ده‌یخه‌سێنن، ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی ده‌مان هزرێنێ و خوا له ده‌ستی ده‌رچووه و له ملیۆنان یه‌كدا، زانستی خۆی پێبه‌خشیوین، ئه‌مان لغاوی ده‌كه‌ن، ئه‌مان كه‌ڕووی پێههڵدێنن، ئه‌مان له‌هه‌ر دهرككردنێك پاكی ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك مه‌ڕ و مالاتهكانیان، له گهوڕهكانی جههاڵهتدا رامانده‌گرن!
له‌وانه‌یه ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وروپییه‌ك باس بكه‌ی، به زیاده‌ڕه‌وی دایبنێن و بڵێن، ئه‌م خوانه‌ناسه، زیادی پێوه‌ده‌نێت و شتی وا له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا نییه و بڕواناكه‌ن، كه‌سی وا ڕوو قایم په‌یدا بێت و له سوچی ئه‌شكه‌وتدا نا، له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و له پالتۆك ( چه‌له‌حانێ) دا، بانگه‌واز بۆ ئه‌و خه‌ونه به‌سه‌رچوو و پڕ شه‌رمه‌زارییانه‌ی چاخه تاریكه‌كانی مێژوو بكات. ئاخر ئه‌وان نازانن، به پشتیوانی ده‌وڵه‌ته‌كانی خۆیان (ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌كان و ئه‌مریكا) هه‌ر له ئامریكاوه تا توركییه، له سایه‌ی ڕژێمه‌كانی وه‌ك به‌عس و به‌عسییه‌كانی تر، له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریكادا، چ جۆره جانهوهرانێك به‌ردراونه‌ته گیانی هه‌ژارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره! ئه‌وان مه‌ستی درۆ دیموكراسییهكانن و ئاگایان له گیانه‌ڵای ئازادی نییه، ئاگایان له ده‌ستوپێ بڕینی دادوه‌ری نییه، ئاگایان، له خه‌ساندنی مرۆڤه‌كان و له سڕینه‌وه‌ی مێشكیان نییه!
ئه‌مه په‌یامی ئه‌وانه و گله‌ییان له نهرمهبڕهكانیان، ئه‌وه‌یه كه نه‌یانتوانیوه به‌باشی هه‌له‌كه بقۆزنه‌وه و ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ڕاپه‌ڕیندا به‌ده‌ستمان هێناوه، لێمان حه‌رام كه‌نه‌وه! وه‌ی به حاڵمان، یوئێن و ئه‌وروپاش له‌تاو بێكاری خۆیان، پێویستیان به په‌نابه‌ر نه‌ماوه و ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ماندا كه مابێته‌وه، یا تێكۆشان یا گۆڕستان، ئه‌گه‌ر كۆیلهتیمان نه‌وێت! ئایا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌ته‌مان ده‌وڵه‌تی خوا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و له‌پێش هه‌موویانه‌وه بۆ به‌دبه‌ختی له كوردستانه وێرانه‌كه‌ی ئێمه دابمه‌زرێنن؟ ئایا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ته‌مای پیاده‌كردنی یاساكانی ( شه‌ریعه‌تی) هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌رن؟ ئایا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕیان به هاوتایی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو نییه؟ ئایا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕیان به ئازادی ڕامیاری، ڕێكخراوبوونی سه‌ربه‌خۆ، چالاكی فه‌رهه‌نگی، ئازادییه كه‌سییه‌كان نییه؟ ئایا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن، كه باوه‌ڕیان به هیچ ده‌نگێكی ناكۆك و جیاواز له خۆیان نییه؟ ئایا ئیسلامییه‌كان ئاماده‌ن، به‌پێی په‌یڕه‌وه‌كانی سیسته‌می پارله‌مانی – واته په‌یڕه‌وكردنی یاسا بۆرژوازییه بنچینه‌ییه‌كانی وڵات، كه له‌سه‌ر بنه‌مای سكیولاریستی داڕێژرابن-، ئه‌گه‌ر له شارێك یا پارێزگهیهكدا زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێنا، پابه‌ندی ئه‌و یاسا بنچینه‌ییانه بمێننه‌وه و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ پێشێل نه‌كه‌ن؟ ئایا ئاماده‌ن، دان به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا بنێنن؟ ئایا ئاماده‌ن، گوێ له ڕه‌خنه له ده‌قه ئایینییه‌كان بگرن و به په‌ره‌مێز سووتاندن و دهستولاق و گوێ بڕین، وه‌لام نه‌ده‌نه‌وه؟ ئایا ئاماده‌ی گفتوگۆن له‌سه‌ر داخوازییه هاوچهرخییهكانی مرۆڤ و ڕێگری شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌و داخوازی و بزووتنه‌وانه كه هه‌ڵگری ئه‌م داخوازییانه‌ن؟ ئایا له‌ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیاندا بوار به سیمینار یا ده‌ركردنی گۆڤار و ڕۆژنامه و شانۆ و هه‌ر شتێكی‌تر كه بیر و بۆچوونی جیاواز له خۆیان ده‌ربڕێ یا بیری ئاتاهیستی ( بێخوایی) خۆی ده‌رخات؟ ئه‌مه و هه‌زاران ئایای تر ..
ئیتر له‌پای چی فرمێسكی تیمساحی بۆ گه‌لی كورد، بۆ هه‌ژارانی كورد ده‌رێژن؟ چ په‌یامێكی نوێیان بۆ مرۆڤایه‌تی پێیه؟ كامه ئه‌لته‌رناتیڤی ئازادیخوازانه و یه‌كسانیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داره دیموكراته‌كان- ئه‌وانه‌ی كه به بۆمبای یورانیۆمی هاتن ڕزگارمان كه‌ن و چه‌ند ملیۆن ساڵێك له‌ده‌ست كارایی ئه‌و بۆمبانه‌دا ده‌بێ بناڵێنین، ئه‌وانه‌ی كه ئیسلامییه‌كان به كاره چه‌په‌ڵه‌كانیان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكردن و به كاره چه‌په‌ڵه‌كانیان بیانووی مانه‌وه‌یان ده‌ده‌نه ده‌ست، ئه‌وانه‌ی كه جاران له سه‌ده‌می شه‌ڕی ساردا، پێكه‌وه تاقیگه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بێهۆشكه‌ریان له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌فگانستان و پاكستان دانابوو و به ملیارد ته‌ن تلیاك و هیرۆئین و ئینهكانی تریان به‌رهه‌مده‌هێنا و به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م بازرگانییه‌یان، جیهادی پیرۆزیان پێده‌كرد؟*- هه‌یه. فه‌رموون پێمان بێژن، چۆن ئازادمان ده‌كه‌ن و ئه‌و ئازادییه كامه‌یه و چۆن ئازادییه‌كه كه ئه‌وان له سایه‌ی سهرهنێزهدا باسی ده‌كه‌ن؟ چۆن كوردستان ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه و پلانه ئابووری و ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان كامانهنهن؟ ئه‌و یهكسانیهیان كامه‌یه كه بڕیاره هه‌زار و چوارسه‌د میل پێشی سۆشیالیزمی دابێته‌وه؟ ئه‌و مافانه كامانه‌ن، كه ئه‌وان به‌ته‌مان به‌سه‌ر نووكی شمشێره بمانده‌نێ؟ ئایا كاتی ڕامان و بیركردنه‌وه نه هاتووه؟ ئایا زه‌نگی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی رابوردوو، بۆ داچڵهكانمان له خه‌وی خهفڵهتهی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه، به‌س نییه ؟…؟…؟…؟…!
پهراوێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــز:
* سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ په‌رتووكی (طالبان- اسلام ، نفت و بازی بزرگ ن‌و در آسیای میانه) نووسینی : احمد رشید، ژورنالیستی به‌ناوبانگی پاكستانی، كه به ئینگلیزی نووسیویه‌تی و له‌لایه‌ن I.B.Tauris & Co Ltd بڵاوكراوه‌ته‌وه و عبدالودود ظفری وه‌ریگێڕاوه. نووسه‌ر له به‌شی نۆهه‌می په‌رتووكه‌كه‌یدا له‌ژێر نێوی " مشبوع از هیرۆئین، مواد مخدر و اقتصاد طالبان"، ده‌نووسێت :مالیات بر صادرات افیون ستون اصلی درامد و اقتصاد جنگی طالبان را تشكیل میدهد. صادرات مواد مخدر پاكستان – افغانستان سالانهحدود 50 بلیون روپیه(35/ بلیون دلار امریكی) عاید دارد. تا 1998 صادرات هیرۆئین، به ارزش 3 بلیون دولار، دو برابر شد. پول مواد مخدرات هزینه اسلحه، مهمات و مواد سوخت جنگرا تامین می‌كند… .
** له‌و پێشه‌كی جیهاده‌دا- وه‌ك پێشه‌كی فیلم-، كاتێك كه له ئۆردووگه‌ی صنقر ده‌كوتنه سه‌ر ئه‌ندامانی (حشع)، له یه‌كێك له خانووه‌كاندا، كه چه‌ند لۆزهنگهرێك (زوگورتی) پێكه‌وه ده‌ژیان و گومانی ئه‌ندامبوون له یه‌ك دووانیان ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێخه‌فی سه‌ریان لاده‌ن، ده‌كه‌ونه كوتهككارییان، ئه‌و به‌دبه‌ختانه به‌ده‌م خه‌وه‌وه هاواریان لێهه‌ڵده‌ستێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان (د. و_هـ.) لایه‌نگری (حشع) ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وان (د. م_ع.)هش كوته‌ككاری ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی بهتانییهكانیان، لاده‌ن و بزانن، ئه‌وانه‌ی له‌وێ خه‌وتوون، كێن. ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی چوون، هه‌ر له‌وێش نه‌بووه! ئه‌مه پێشه‌كی و كارنامه‌ی ئه‌وانه‌یه، كه ئه‌وڕۆكه باس له مافی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژگار وه‌رگه‌رێ و ئه‌و خه‌ونه پۆخڵهیان بێته‌دی، له‌نێو ئه‌و فیلمه‌دا چ چارهڕهشییهك، چاوه‌ڕێمان ده‌كات، ئه‌بێ چی له فیلمی ڕژێمه دیكتاتۆره شۆڤێنیسته‌كانی عیراقدا، ته‌واو نه‌كرابێ، ئه‌مان به‌ته‌مای ته‌واوكردنی بن؟ له‌م نووسینه‌دا به پێویستی نازانم، قسه لووت و گوێ بڕینی كوژراوه‌كان له‌شه‌ره‌كانی 1993ی خۆرماڵدا ناكه‌م، كه یه‌كێك له‌و كوژراوانه، كاتی خۆی له جیهادی ئۆردووگه‌ی كامیاراندا تێهه‌ڵدانی خوارد، (م- ع)، جیهاده‌كه‌ی (قه‌سابخانه‌كه‌ی) خێڵی حه‌مه (ئاوایی حه‌مه) ناگێڕمه‌وه، خۆتان بینیوتانه و بیستووتانه!
*** ئه‌مه یه‌كێكه له داستانه‌كانی موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بوڵڵا پێخه‌مبه‌ری ئیسلام ، كاتێك كه له گه‌شتی حه‌وت ئاسمانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وه‌ڵام به پرسیاری هه‌ژاران له‌مه‌ڕ هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی، ده‌ڵێت " له ڕێگه‌دا دوو مهنجهڵم دیت، یه‌كێكیان هیچی تێدا نه‌بوو و ده‌سووتا، ئه‌وتریان پڕ بوو و لێی ده‌ڕژا، منیش له مهلائیكهكانم پرسی، ئه‌و دوو مه‌نجه‌ڵانه چی بوون، له وه‌ڵامدا وتیان: ئه‌ی پێخه‌مبه‌ری خودا، ئه‌وه دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تمه‌ندی هه‌ژارییه و گه‌ر بهاتایه یه‌كسانت بكردنایه، ئیتر هه‌ژاری و ده‌وڵه‌تمه‌ندی نه‌ده‌ما، چونكه تۆ خوشه‌ویستی خودای و خودا ئه‌و كاره‌ی له بۆ تۆ ئه‌نجام ده‌دا.
هه‌رچه‌نده وه‌ڵامه‌كه پڕه له فه‌نتازی ئه‌فسانه‌یی، به‌ڵام خودی پرسیاره‌كه له‌و ڕۆژه‌دا، نیشانه‌ی هه‌بوونی جیاوازی قووڵی هه‌ژاری و دهوڵهتمهندییه له سه‌رده‌می خودی پێخهمبهریشدا، ئیتر نازانم ئیسلامییه‌كان چۆن به‌ته‌مان، نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو به‌رن!