
نه‌رمه ماچ…..به‌ندی عه‌لی
Closed
به‌ندی عه‌لی
به‌هاری 2009
نه‌رمه ماچپهیکهرێ بووم
له‌به‌ردی ڕه‌ق
بێ زمان و بێ چاوو گوێ
ئه‌وه‌ی روحی کرد به‌به‌رماو
فێری ده‌رسی سۆزی کردم
یه‌که‌م نه‌رمه‌ی ماچی مێ بوو
گیانه ئیتر من چۆن نه‌بم
به‌کۆیله‌ی مێ
به‌ڵام ئه‌ی بارانی ڕه‌حمه‌ت
له‌وشکێتیم زویر نه‌بی
چونکه من وه‌ک بیابانم
هیچی ترم نیه زیاتر
له‌دڕک و لم
له‌زام و خوێ
گیانه ئیتر چۆن تینوێتیم
به‌نه‌رمه ماچێکت ئه‌شکێ
ئه‌گه‌ر هاتیت
ئه‌مجاره‌یان وه‌ک ڕهێڵه‌و
شه‌سته .. وه‌ره
گیانه من ئه‌و کاته شادم
که‌تاڤگه‌ی ماچ به‌سه‌رسه‌رما
وه‌ک هه‌ره‌سی ئه‌ستێره‌کان
به‌خوڕ بڕمێ