
شه‌وێكی بارانــاوی
تێكستی شانۆیی
شه‌وێكی بارانــاوی
نووسینی / اسماعیل ئهكبرمحمد
و / كاردۆ
ژووری ئوتێلێكه پێكهاتووه له دوو چارپایه و مێزێكی چكۆلانه 000
كه‌شی ده‌ره‌وه باراناوییه 00 جاروبار گرمه‌ی هه‌ور ده‌بیسترێ و تیشكی بروسكه ژووره‌كه رووناك ده‌كاته‌وه
ده‌رگای ژووره‌كه به ئارامی واڵا ده‌بێ 00پیاوێكی ته‌مه‌ن چڵ ساڵ دێته ژووره‌وه 00 گلۆپێك پێ ده‌كات 00
هه‌ناسه‌یه‌ك دهرهدات پاڵتۆ باراناوییهكهی له‌به‌ر داده‌كه‌نێ 00له ئاسقییهك ده‌گه‌رێ و نایدۆزێته‌وه 000
به‌دیواره‌كه‌دا بزمارۆچكهیهكی به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئاهێكی به به‌ردا دێته‌وه 00گلۆپه‌كه ده‌كوژێنێته‌وه 00
له‌سه‌ر چارپایهیێك ده‌گیرسێته‌وه 00بریسكه ژووره‌كه رووناكده‌كاته‌وه00كابرا به ترسه‌وه هه‌ڵده‌ستێ
ده‌روانێته په‌نجه‌ره‌كه 00په‌رده‌كه داده‌داته‌وه 00باران رێژنه ده‌كات 00ده‌رگاكه ده‌كرێته‌وه
پیاو: (به‌په‌له راده‌بێ)00تۆ كێی ؟ِ
(لاوێكی ته‌مه‌ن بیستوپێنج ساڵ دێته‌ژووره‌وه00گڵۆپی ژووره‌كه پێ ده‌كات )
لاو:(به‌ده‌م داكه‌ندنی پاڵتۆكهیهوه) ببوره پێ ده‌چێ بێزارمكردبی
پیاو: (هێور ده‌بێ) نه‌خێر هه‌رگیز(بێده‌نگی) هێشتا ههردهبارێ؟
لاو :ئه‌رێ
پیاو: ئای كه رقم له زستانه (گه‌نجه‌كه بۆ پاڵتۆكه‌ی له ئاسقییهك ده‌گه‌رێ)
پیاو:خۆت ماندوومه‌كه ئاسقی لێ نییه له‌هه‌ر كوێیه‌كدا بوو هه‌ڵیواسه (بێزاربوونی پێوه دیاره ,نیگای ده‌كه‌وێته سه‌ر بزمارێك,هه‌ناسه‌یه‌ك دهرهدات)
لاو:(پاش ئه‌وه‌ی گلۆپه‌كه ده‌كوژێنێته‌وه ده‌چێته سه‌ر رایهخهكهی )پێ ده‌چێ زۆرمبێزار كردبی؟
پیاو:نه‌خێر00نه‌خێر
لاو:وابزانم ژووره‌كه تاریكه
پیاو:وایه
لاو:من رقم لهتاریكییه
پیاو:هه‌روه‌ها منیش
لاو:ئێوه له‌م ئوتێله‌دا جێ نشینن ؟
پیاو:نه‌خێر هه‌ندێك به‌رله‌تۆ هاتمه ئێره
لاو:ئوتێلێكی كۆنه
پیاو:بێ گومان
لاو: وابزانم ماندووی ؟(باوێشك ده‌دات)
پیاو: من 00وایه00دیاره ئێوه‌ش ماندوون (باوێشك ده‌دات)
لاو:شه‌و شاد
پیاو:شه‌و شاد (بێ ده‌نگی)
(هه‌ور ده‌گرمێنێ00بریسكه ژووره‌كه رووناكده‌كاته‌وه 00لاوه‌كه پرخه‌ی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه 00پیاوه‌كه به په‌له هه‌ڵده‌ستێت 00گڵۆپه‌كه پێ ده‌كات )
لاو:(به ترسێكه‌وه) ئه‌وه چییه00كێیه ؟
پیاو:(ده‌روانێته بنمیچه‌كه هیچ نییه 00هیچ نییه
لاو: چی بووه ؟
پیاو:(چاوانی دهگڵۆفێت ) پێم وابێ دووپشكێك به میچهكهوه بوو
لاو:(به‌ترسه‌وه راده‌بێ )چی ؟
پیاو: ووتم 00ووتم پێم وابێ
لاو: (سهرزهوییهكهو ژێر چارپایهكه ده‌پشكنێ )گه‌وره بوو؟
پیاو: پێم وابێ 00پێم وابێ گه‌وره‌بوو
لاو:ره‌نگی چۆنه؟
پیاو: (بیر ده‌كاته‌وه) ره‌نگی ؟نازانم له‌وانه‌یه بێ ره‌نگ بووبێت
لاو: چۆن ؟
پیاو : (چاوانی دهگڵۆفێت ) ئه‌شێ به هه‌ڵه‌دا چووبێتی
لاو: ( گۆشه‌كانی ژووره‌كه ده‌گه‌رێ) دڵنیای ؟
پیاو: له‌چی ؟
لاو: كه هه‌ڵه‌ی ؟
پیاو : ( بیرهكاتهوه ) ئه‌شێ 00ئه‌شێ خه‌تای چاوه‌كانم بووبێت (چاوی دهگڵۆفێت 00ده‌روانێته میچه‌كه)
لاو: به‌ڵام (هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك ده‌كات ) ده‌ی ئه‌شێ سیسرك یا00یان مار بووبێت
پیاو : (به گومانه‌وه ) به‌ڵا من پێم وابێ هین بوو 000
لاو: 🙁 به تووڕه‌یی )پێتوایه یا دڵنیای ؟
پیاو : د00 دڵنیام
لاو : كه ئه‌وه‌ی بینیت دووپشك بوو؟ (ده‌روانێته ده‌وروبه‌ری خۆی )
پیاو :ووتم ره‌نگه (بێ ده‌نگی )
لاو: ژه‌هره كه‌ی كوشنده‌یه
پیاو : من له دووپشك ده‌ترسم
لاو: كه‌وایه چاوه‌ڕوانی چیت ؟
پیاو : (په‌شۆكاوه) چی 00چیبكه‌ین؟
لاو : با ژووره‌كه بپشكنین (ده‌گه‌رێن)
پیاو : ئه‌شێ خۆی كردبێته كونێكه‌وه
لاو: (ده‌روانیته میچه‌كه ) هیچ كونێكت لێوه دیاره
پیاو : نه‌خێر
لاو : ئه‌شێ به‌ر بوبێته‌وه
پیاو : (به ترسه‌وه ) بۆ كوێ (گیرفانه‌كانی ده‌پشكنێ) (ده‌گه‌رێن00بێده‌نگن)
لاو: ئه‌وه‌م بیستووه كه گوایه یه‌كێك به دووپشك گیانی له ده‌ستداوه
پیاو :(بهسهرسوڕماویی) بهڕِاست ؟
لاو: خێرا گورزی خۆی ده‌وه‌شێنێ
پیاو :خێَرایه ؟ (به‌ره‌و پَاڵتۆكهی ده‌ڕوات)
لاو:بۆ كوێ؟
پیاو:ئێره جێده‌هێڵم
لاو: ئاسمان رێژنهدهكات..ره‌نگه له‌م دهوروبهرهیش ئوتێلت دهسنهكهوێت (گرمه‌ی هه‌ور ..رێژنه‌ی باران)
پیاو :(دوودڵه .. پاڵتۆكه‌ی داده‌نێت) به میچهكهدا گوزه‌ری ده‌كرد نه‌فره‌تی لێبێت(ده‌گه‌ڕێن
لاو: پێموابێ بهههڵهداچویته
پیاو :ئه‌شێ
لاو:(ده‌چێته سه‌ر رایهخهكهی) بیرتنه‌چێ گڵۆپه‌كه بكوژ ێَنهوه
پیاو :(بهترسێكهوه) بیكوژێنمهوه ؟
لاو: به‌ڵێ
پیاو :به‌ڵام ..دووپشكه‌كه؟!
لاو:(به كفتییهكهوه) به دۆزهخچێ..من ماندووم
پیاو :ووتت ژه‌هره‌كه‌ی كوشنده‌یه؟
لاو: (له‌ژێر پهتوووكهیهوه) هه‌مووی نا ..هه‌ندێكی
پیاو :من له به‌ر رووناكی داده‌نیشم
لاو: (راست ده‌بێته‌وه‌و داده‌نیشێت) به‌ڵام من خه‌وم لێناكه‌وێت
پیاو : تهنهأ ئه‌مشه‌و..تكات لێده‌كه‌م
لاو:(جه‌ختده‌كاته‌وه)له رووناكییدا خه‌و ناچێته چاوم..چاكتر وایه سبه‌ی بچیته لای پزیشكی چاو
پیاو :(چاوه‌كانی ده‌بزوێنێ) چاوه‌كانم؟!
لاو: بێگومان
پیاو :به‌ڵام من به باشی ده‌بینم
لاو :پێموانییه..
پیاو :به‌ڕاستیی گومانت هه‌یه له چاوه‌كانم؟
لاو:(بێزاره) تكات لێده‌كه‌م ..قسه‌كردن چ سودێكی نییه.. چاكتر وایه بچیته لای پزیشكی چاو (سه‌رخۆی ده‌پۆشێ)
پیاو :(راده‌بێ ..ده‌ڕوانێته ده‌ور و به‌ر و قه‌د دیواره‌كان)باشتر وایه بچمه لای پزیشكی چاو(سه‌ر خۆی ده‌پۆشێت)
لاو:(له ژێر پهتووهكهیهوه) كارێكی باشدهكهیت (پیاوه‌كه گڵۆپه‌كه ده‌كوژێنێته‌وه و ده‌چێته سه‌ر رایهخهكهی )
(گرمه‌ی هه‌ور..رووناكی بریسكه..پرخه‌ی خه‌وی لاوه‌كه ده‌بیسترێ..پیاوه‌كه راستده‌بێته‌وه و داده‌نیشێت..ده‌ڕوانێته میچه‌كه .. چاوهكانیدهگڵۆفێت.. بازێكده دهات وگڵۆپێك پێده‌كات.. چاو ده‌بڕێته میچه‌كه ..هانكه هانكێتی..لاوه‌كه‌یش برخهی دێ..به پهستیییهكهوه لێیده‌ڕوانێت..میچ و دیوار و زه‌وی ژووره‌كه ده‌پشكنێ)
پیاو :(لاوه‌كه له قاچه‌كانییه‌وه ده‌گرێ و رایده‌وه‌شێنێ ) هه‌سته.. هه‌سته
لاو: (راده‌بێ ..ترساوه) چییه ..چی رویدا؟
پیاو :(ئاماژه بۆ میچه‌كه ده‌كات) له‌وێدایه.. بینیم
لاو:(چاوه‌كانی دهگڵۆفێت) دڵنیای؟!
پیاو :به‌ڵێ..به‌ڵێ
لاو: هه‌مان دووپشك؟
پیاو : بێگومان خۆیه‌تی ..جوڵه‌كانی له‌سه‌ر خۆبوون.. زۆر له‌سه‌ر خۆ
لاو:(باوێشكدهدات) ئه‌ی تۆ چیتكرد؟
پیاو: به‌په‌له هه‌ستام و گڵۆپه‌كه‌م پێكرد
لاو: دواتر وونبوو؟
پیاو :به‌ڵێ..ئه‌شێ كه‌وتبێته سه‌ر زه‌وییه‌كه ..یان سه‌ر چارپایهكه
لاو: به‌ڵام هه‌ندێك له‌مه‌وبه‌ر له‌دووای گه‌ڕاین و نه‌بوو
پیاو :باوه‌ڕم پێبكه دووپشكێكی گه‌وره‌یه
لاو: به‌ڵام له‌كوێدا خۆی حه‌شارداوه..با له ده‌لاقه‌یه‌ك بگه‌ڕێین به‌ڵكو خۆی تێدا خزاندبێت (ده‌گه‌ڕێن)
پیاو :چاوم بڕیبووه میچه‌كه ..له‌سه‌رخۆ رێیده‌كرد..تهزوویهكم به‌له‌شدا هات..ووتت به پێوه‌دانێك ده‌تكوژێ؟
(رادوه‌ستێ)به‌په‌له هه‌ستام..ئێجگار په‌له..گڵۆپه‌كه‌م پێكرد(رایهخهكانیان ده‌پشكنن)
لاو: ….
پیاو :تا ئێستا سه‌ردانی هیچ پزیشكێكم نه‌كردووه
لاو : (بهههڵچوونێكهوه) به‌ڵام ئه‌م دووپشكه نه‌فره‌تییه بۆ وا زوو وونده‌بێت؟
پیاو :(بیرهكاتهوه) ده‌ی حه‌زه‌كه‌ی باوه‌ڕم پێبكه‌ی؟
لاو : باوه‌ڕت پێبكه‌م!
پیاو : تۆ له‌سه‌ر رایهخهكهی مندا بنوو..منیش له سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ
لاو: (دوو دڵه) چاكه..(گڵۆپه‌كه دهكوژ ێنێتهوه ..هه‌ر یه‌كه‌و ده‌چێته سه‌ر رایه‌خی ئه‌وی تر..لاوه‌كه برخهی لێبه‌رزده‌بێته‌وه ..گرمه‌ی هه‌ور.. ئاسمان رێژنه ده‌كات ..پیاوه‌كه راستده‌بێته‌وه و داده‌نیشێت.. ته‌ماشایه‌كی كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات ..سه‌رێك ده‌له‌قێنێ..ده‌ڕوانێته میچه‌كه..راده‌كشێ.. ده‌نگی ته‌قه..پیاوهكهچاوی دهگڵۆفێ..راستده‌بێته‌وه ..هانكههانكێتی و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌كات ..رووی به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌كه وه‌رده‌چه‌رخێنێ..راده‌كشێ .. له داڵانه‌كه‌وه دنگی ترپه‌ی پێ دێت..راستده‌بێته‌وه..ده‌نگه‌كه نامێنێ..هه‌ناسه‌یه‌ك دهرهدات..راده‌كشێ..بێده‌نگی.. له‌سه‌ریه‌كه له‌ده‌رگای ژووره‌كه ده‌درێ)
پیاو : (ترسی لێنیشتووه و به‌ده‌نگێكی به‌رز) كێیه..كێیه؟
(لاوه‌كه به ئاگا دێ)
لاو: بۆ وا ده‌قیژێنی؟
پیاو :(راده‌بێ) ببوورن..نا..گوێم لێ‌بوو له ده‌رگا ده‌درا ( ده‌رگاكه ده‌كرێته‌وه)
ده‌نگێك: (له‌ده‌ره‌وه) ژووری ژماره بیست‌و یه‌كه؟
پیاو : (له‌ژووره‌وه) نه‌خێر
ده‌نگه‌كه :بمبه‌خشن(ده‌رگاكه پێوه ده‌دات)
لاو : (له ژێر پهتووهكهیهوه) چاكتر وایه گڵۆپه‌كه بكوژێنیته‌وه ( پیاوه‌كه گڵۆپه‌كه
ده‌كوژێنێته‌وه و ده‌چێته سه‌ر رایهخكهی .. قیژه‌ی ئافره‌تێك ده‌بیسترێ ..پیاوه‌كه به سهرمهقولاتێك ده‌گاته په‌نجه‌ره‌كه و په‌رده‌كه‌ی لاده‌بات ..
سه‌ری بهجامهكهوه ده‌چه‌سپێنێ ..بریسكه ژووره‌كه رووناكده‌كاته‌وه ..باران به‌خوڕ ده‌بارێ ..به‌سه‌ر په‌نجه‌كانی پێی ده‌گه‌رێته‌وه..ده‌ڕوانێته میچه‌كه و پاشانیش سه‌ر زه‌وییه‌كه..ده‌چێته‌وه سه‌ر رایهخهكهی ..بێده‌نگی..پرخه‌پرخ به‌رز و نه‌وی ده‌بێ..ژاوه‌ژاوێك له رێڕهوهكهدایه ..
ئارامیی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ژووره‌كه‌دا ..له ناكاوێكدا پیاوه‌كه بازێك ده‌دات.. گڵۆپه‌كه پێده‌كات ..چاوه‌كانی دهگڵۆفێت هه‌ناسه بڕكێیه‌تی)
پیاو :(به‌ده‌نگێكی به‌رز) باوه‌ڕناكه‌م..باوه‌ڕناكه‌م
لاو: (به‌لاره‌لار راستده‌بێته‌وه) پێده‌چێ دیسان خۆی شاردبێته‌وه
پیاو :(دڵنیایه) باوه‌ڕم پێبكه به میچی سه‌ر رایهخهكهی تۆوه بوو
لاو: رایه‌خی من؟
پیاو : به‌ڵێ
لاو: دڵنیای
پیاو : باوه‌ڕم پێبكه
لاو: به‌ڵام ئه‌و له‌سه‌ر رایهخهكهی تۆ بوو(ته‌ماشای میچه‌كه ده‌كات)
پیاو :ئه‌شێ شوێنی خۆی گۆڕیبێت
لاو: وادیاره ئه‌مشه‌و نابێ بنووم
پیاو :له شوێنێكدا دهنوی كه دووپشكت به سه‌ره‌وه بێت؟!
لاو:گه‌ر بزانی من .. من ماندووم (باوێشكدهدات)
پیاو :منیش.. باوه‌ڕم پێبكه ..به‌ڵام بۆ ده‌بێ به چزوویهكی پوچ بمرم؟ (بێده‌نگه)
لاو: پێشنیارت چییه ؟ من توانای بیركردنه‌وه‌م نه‌ماوه
پیاو: با نهنوین
لاو:(دوودڵه) تا سبه‌ی؟
پیاو :(ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات) وا نیوه شه‌وه ..ده‌كرێ كات به قسه‌كردن به‌سه‌ر به‌رین
لاو: (باوێشكدهدات) ده‌ی باشه(بێده‌نگه) تاسبه‌ی ..نه‌خێر من ماندووم
پیاو :ته‌نها شه‌وێكه و دواتر كۆتایی به هه‌مو ی دێت (ته‌ماشای میچه‌كه ده‌كات ) پێتوانییه ئه‌مه گه‌مژه‌ییه گه‌ر من یان تۆ..به دووپشكێك كۆتاییمان پێبهێنێت ( بێده‌نگی)
لاو: (چاو ده‌گێڕێ) ووتت چی؟
پیاو : گه‌ر یه‌كێكمان بمرین
لاو: بمرم
پیاو : تۆ بڵێی له كه‌شێكی ئاوهادا فریامان بكه‌ون ..تۆ نه‌توت گوایه یه‌كێك به ژه‌هری دووپشك گیانی له‌ده‌ستداوه؟
لاو: (بیرهكاتهوه) ئه‌شێ ..ئا به‌ڕاست هاوڕێیه‌كم بۆی گێڕامه‌وه ..
پیاو :جێی داخه كه مرۆڤ له به‌هاری ته‌مه‌نیدا بێت و دوچاری مه‌رگ بێت (بێده‌نگی)
لاو: جاروبار هه‌ستده‌كه‌م ئاره‌زووی مه‌رگ ده‌كه‌م
پیاو :جاروبار هه‌موومان وابیرده‌كه‌ینه‌وه ( ته‌ماشای میچه‌كه ده‌كات) به‌ڵام نه‌وه‌ك مه‌رگێكی پووچی له‌م چه‌شنه..باوه‌ڕبكه (لاوه‌كه چاوی بڕیوه‌ته ده‌ورو به‌ر)
پیاو : باتاكو سبه‌ی لێره‌بین .. یان با بڕۆین (ده‌نگی رێژنه‌ی باران)
لاو: (ته‌ماشای كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات) با ئوتێلێكی تر بدۆزینه‌وه پاشان كات ژۆر دره‌نگه
پیاو :باشه با دابنیشین و قسه‌بكه‌ین..باسی چی بكه‌ین (بێده‌نگی)
لاو:(بیرهكاتهوه ) باشه(باوێشكدهدات)
پیاو :(دوودڵه) باشه به‌ڵام (رووناكی نامێنێ) ئه‌وه چییه؟
لاو:(به‌ترسه‌وه) ره‌نگه به‌هۆی بارانهكهوهبێت!
پیاو : (تاڵه شقارته‌یه‌ك پێده‌كات) ئه‌ی ئێستا چی بكه‌ین؟
لاو: پێویستیمان بهمۆمه
پیاو :(تاڵێكی دیكه پێده‌كات) ده‌چمه پرسگه‌ی ئوتێله‌كه به‌ڵكو مۆمیان لا ده‌سكه‌وێ (به‌نیازه بڕوات)
لاو: (دوودڵه) راوه‌سته (ده‌وه‌ستێ)
پیاو : زوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه
لاو: به‌ڵام ئه‌م تاریكییه؟
پیاو :شقارته‌ت پێیه؟
لاو: نه‌خێر
پیاو :باشه شقارته‌كه‌ت بۆ جێده‌هێڵم و ده‌ڕۆم (ده‌ڕواو به‌په‌له ده‌گه‌ڕێته‌وه) راره‌وه‌كه زۆر تاریكه به‌بێ شقارته ناتوانم بڕۆم ..ئه‌ی چی بكه‌ین؟
لاو: (دوودڵه) با هه‌ندێك چاوه‌ڕوان بین به‌ڵكو كاره‌با هاته‌وه
پیاو :(تاڵێكی تر پێده‌كات و ده‌ڕوانێته میچه‌كه) ئه‌ی دووپشكه‌كه..پێتوانییه بگه‌ڕێته‌وه؟
لاو: بگه‌ڕێته‌وه؟
پیاو :له رووناكییدا ده‌رناكه‌وێت..دووپشكێكی سه‌یره ..
(بریسكه ژووره‌كه رووناكده‌كاته‌وه..ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دوور ده‌بیسترێ..رادهچڵهكن ..پیاوه‌كه تاڵێك پێده‌كات)
لاو: چار چییه؟
پیاو :(بیرهكاتهوه) با هه‌ر پێكه‌وه بڕۆین و بێینه‌وه ( بێده‌نگی) بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه؟
لاو:باشه( تاڵێك پێده‌كات..پێكه‌وه ده‌ڕۆن..له ڕارهوهكهدان و ده‌نگیان ده‌بیسترێ .. ژووره‌كه رووناكدهبێتهوه..دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م)
پیاو :با به‌ته‌واوی ژووره‌كه بگه‌ڕێین (ده‌گه‌ڕێن) (هه‌ردووكیان به‌یه‌ك ده‌نگ) هیچی لێ نییه(ده‌نگی بریسكه) ( بێده‌نگی)
(ده‌نگی ئۆتۆمبیلێكی فریاگوزاریی دوور ..ته‌ماشای یه‌كتر ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ڕواننه یه‌كتر)
پیاو 🙁 توڕه‌یه) سوودی نییه ..ده‌بێ تاكو سبه‌ی لێره‌بین (بێده‌نگی) ووتت چی؟
لاو: ب..باشه
پیاو: (سێری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌كات )كاتژمێر بۆ یه‌ك ده‌روات (ته‌قه‌ی تفه‌نگی دوور 00 ته‌ماشای یه‌كتر ده‌كه‌ن 00بێده‌نگی)
لاو:ب00 باشه (ده‌وێستێ)
پیاو: با قسهبكین (ده‌رواننه میچه‌كه)
پیاو :ده‌ی ..له دایك بوونی من له رۆژێكی ..(قیژهیهكه دوور..ردهچڵهكن)
پیاو: ( ئارامه) پێده‌چێ بیرت لێره نه‌بێ ( لاوه‌كه ده‌ڕوانێته ده‌وروبه‌ری خۆی پاشان چاوێك به میچهكهدا دهگیێڕێ)
(ده‌نگی پێكدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل) (بێده‌نگی)
پیاو: له شارێكدا له‌دایك بووم كه ..
لاو: ( به‌ترسه‌وه ته‌ماشاده‌كات)
پیاو: چیت به‌سه‌ردا هاتووه؟
لاو: ته‌ماشا.. ته‌ماشا (پیاوه‌كه ده‌ڕوانێته ده‌ورو به‌ری خۆ)
پیاو: ( به‌ترسه‌وه) چی..له كوێ؟
لاو: (بێده‌نگی) دووپشك ..دووبشك
پیاو:(به په‌له چاوانی دهگڵۆفێ..حه‌په‌ساوه) كوا..له كوێیه,هیچ شتێك نابینم ؟!
لاو: ( ترساوه) ئه‌وه‌تا نزیكه‌وه بوو.. نزیكهوهبوو (خێرا به‌ره‌و پاڵتۆكه‌ی ده‌ڕوا و ده‌یكاته به‌ر ) وریابه ..ئاگات لێی بێ
( ژووره‌كه جێده‌هێڵێ)
پیاو: (پهشوكاوه) هیچ نابینم.. نابینم (چاوێك به‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا ده‌گێڕێ.. به‌په‌له به‌ره‌و پالًتۆكهی ده‌ڕوا و له‌به‌ری ده‌كات.. له‌دوای خۆی ده‌رگاكه به‌توندی داده‌خات..رووناكییه‌كه نا( تاریكی)
ژێده‌ر:
اسماعیل أكبر محمد
مسرحیات من مشهد واحد
مكتبه الشروق – بغداد 1983