
سه‌رۆكه‌كانمان كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك ده‌رده‌كه‌ون ؟
سه‌رۆكی وڵات له‌هه‌مو تاكێكی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات زیاتر به‌رپرسیارێتی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت به‌سروشتی كاره‌كه‌ی خوی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات له‌ئاست هه‌مو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به‌مانا خاوه‌نی یه‌ك چاو بێت بۆ ماشاكردنی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان به‌بێی جیاوازی .
ئێمه كورد چۆن له‌كه‌سێتی سه‌رۆك ده‌ڕوانین وچۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكدا مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ین ؟ سه‌رۆك وه‌ك كه‌سێكی نه‌مر ته‌ماشاده‌كه‌ین كه‌هێشتا له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا نه‌مان تواینه‌وه هه‌ڵی ببژێرین و بیكهینهسهرۆكی خۆمان , یان له‌دونیای ئێمه‌دا سه‌رۆك ئه‌وكه‌سه بوه كه‌سه‌رپه‌رشتی شۆڕێك بكات و ئه‌گه‌ر شۆڕشهكهیشی سهركهوتونهبو ههربهنهمری بمێنێته‌وه و به‌سه‌رۆكی خۆمانی بزانین ؟ كێ سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت , ئێمه له‌ڕیگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی چه‌پڵه ڕێزانه‌وه ؟ یان واقعێك ئه‌وه فه‌رزده‌كات به‌سه‌رماندا كه سه‌رۆكی حیزب ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌مومان بێت و له‌دوای خۆی سیًَبهرهكهی له‌سه‌ركورسی حكومكردن بهردهوامبێـت ؟ وێنه‌ی سه‌رۆكه‌كان خویان دێنهماڵهكانمانهوه و ده‌بێت له‌ته‌نیشت وێنه‌ی خۆمان یان باوكهكانمانهوه له‌چوارچێوه‌یه‌كی بگرین و لهسوچێكهوه هه‌ڵواسین , یان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه به‌رنه‌فره‌تی سه‌رۆك وێنه‌كه‌ی به‌ته‌نها لهژورێكدا هه‌ڵده‌واسین و ناوی لێده‌نێن ژوری میوان ؟.
سه‌رۆكه‌كانی ئێمه , سه‌رۆكی حیزه‌كان , سه‌رۆك خێڵه‌كان , سه‌رۆكی بانده‌كان , سه‌رۆكی قاچاخچیه‌كان …هتد , ئه‌و سهرۆكانهن كه‌ئێمه شانازی به‌به‌خشینی شوناسی سهرۆكایهتیانهوه ده‌كه‌ین , یان ئه‌وان خۆیان شوناسێان بۆخۆیان دیاری كردوه‌و ئێمهناچارانه قبوڵی ده‌كه‌ین ؟ سه‌رۆك ده‌بێت چی بكات و مه‌هامه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی چین له‌ئێستای كوردستاندا و له‌ئاینده‌دا سه‌رۆك چیمان بۆده‌كات ؟ ئایا هه‌رسه‌رقاڵی پێشوازی كردنه له‌سه‌رۆكی وه‌فدی وڵاتان و سه‌ردانی سه‌رۆكه‌كانی جیهان ده‌كات , یان وه‌ك سه‌رۆكێك دێته خواره‌وه‌و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانه؟بۆچی سه‌رۆكه‌كان نه‌چونه ناحیه‌ی ڕزگاری له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفال كراوكانی گه‌رمیان , له‌كاتێكدا هه‌مومان چاوه‌ڕوانی هاتنی سهورۆكهكان بوین بۆ ئه‌و مه‌راسیمه تا به‌شداری خه‌می ئه‌و خوشك و دایكانه‌ی بكات كه‌تائێستاش ئهنفالكرندی ئازیزه‌كانیان و له‌ده‌ستدانیان ژیانی كردونه‌ته دۆزه‌خ , ئاخۆ ئاماده‌نه‌بونی سه‌رۆكه‌كان به‌كۆمه‌ڵێك بیانوی سیاسیانه‌وه ئه‌گه‌ر چی به‌دیوێكدا ناچاری قبوڵكردنمان بكات , به‌دیوێكی تردا خۆدزینه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كان نه‌بو له به‌رپرسیارێتی و نه‌به‌خشینی كاتی زیَِڕینی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژێكی وه‌هادا كه‌ده‌بو ده‌ست له‌سه‌رسنگ تا ناشتنی ڕوفاته‌كان له‌مه‌مله‌كه‌تی ئه‌نفالدا وه‌ك كه‌س و كاره‌كانیان له‌شین و ماته‌م بوندایه؟
بۆچی سه‌رۆكه‌كان ئاماده‌ن به‌شداری ( گه‌شت و خۆشیه‌كان و گۆڤهندهكان ) بكه‌ن و ئه‌و كات هیچ ئیلتیزامێكی ئیداری و سیاسیان نییه , به‌ڵام كاتێك بڕٍیاردهدرێت به‌شداربن و داوایان لێده‌كرێت دور لهگۆڤهندو خۆشی ڕوبكه‌نه نیشتیمانی ئه‌نفالكراوه‌كان , ئه‌و ده‌مه سه‌رۆكه‌كان ناتوان بڕۆنه ئه‌و نیشتیمانه‌و ده‌یان ئیلتیزامیان بۆدروست ده‌بێت ؟!
سه‌رۆك مافی خۆیه‌تی چۆن نه‌خشه‌ی ژیانی ئاسایی خۆی ده‌كێشت و چۆن چێژ له كاته‌كانی ژیان وه‌رده‌گرێت , وه‌ك چۆن ئێمه‌ش مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ئاماده‌نه‌بونی سه‌رۆكه‌كان له پێشوازی ئهنفالكرهوكاندا بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه و پێان بڵێن وه‌ك سه‌رۆك نه‌بون و ناسهرۆكانه ڕه‌فتارتان كرد.
به‌شداری كردنی سه‌رۆك له‌ڤیستیڤاڵی زیندوكردنه‌وه‌ی دیوه‌خانه‌كان و گه‌شتی قوتابیان گرنگه,یان پێشوازی كردنیان لهڕوفاتی ئه‌و گهرمیانیانهی زیاتر چانسی بهسهرۆكهكان به‌خشی تاببنه سه‌رۆك ؟ ئاماده‌بونی سه‌رۆك له شینی نیشتمانی ئه‌نفالكراوه‌كان , ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئینسانیانه‌ی زیاتر ده‌به‌خشێت به‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان به‌شداری كردنی له گه‌شتی قوتابیاندا ؟ سه‌رۆك ئه‌و كاته خۆشه‌ویست ده‌بێت كه‌له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌بای پڕلهتۆزو گه‌رمای گه‌رمیاندا ڕوخساری وه‌ك جلی ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال غه‌می لێببارێت ؟ یان ئه‌وكاته‌ی ئامادهنــابێت ده‌ستی نازبه‌سه‌ر منداڵێكی پێخاوسی گه‌رمیاندا بهێنێت ؟ سه‌رۆك ئه‌وكاته جوانه خۆی تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دابنێت یان كه‌سێكی تر له‌بری ئه‌و به‌و كارهههستێـت ؟ سه‌رۆك له‌كامیاندا زیاتر جوان ده‌رده‌كه‌وێت و كه‌سایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زیاتر به‌هێز ده‌بێت , ئه‌وكاته‌ی ناڕواته گه‌شت و سه‌یران و سه‌رقاڵی ڕاپه‌ڕاندنی ئیش‌و كاری وڵاته ؟ یان ئه‌وكاته‌ی ئیشوكاری وڵات فه‌رامۆش ده‌كات و سه‌رقاڵی ئاهه‌نگ گیڕانه ؟ سه‌رۆك ئه‌وكاته وه‌ك سه‌رۆك كارده‌كات كه سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌خاته خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه , یان ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی كایهجیاجیاكانی گه‌له‌كه‌ی ده‌خاته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كه‌یه‌وه ؟ وێنه‌ی سه‌رۆك ئهوكاتهجوانه كه ههموڕۆژێك لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌كان داگیربكات ؟ یان ئه‌وكاته‌ی سه‌رقاڵی به‌كاركردنه‌وه بۆنهتهوهكهی بواری وێنه‌گرتنی پێنه‌دات ؟ سه‌رۆك ئه‌وكاته سه‌رۆكه له‌پێناو خۆشگوزارنی میللهتكهی شه‌قێك لهكورسێكی حكومكردنهكهی بدات , یان ئه‌وكاته‌ی بۆمانه‌وه‌ی خۆی لهسهركورسیی ده‌سه‌ڵات خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ ده‌كات ؟ .تێبینی : ئه‌م وتاره له‌ژماره ( 530 ) ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) ڕۆژی ( 3/6/2009 ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه .