
کاتێک که ؛ متمانه ده‌کوژرێت…!
کاتێک که ؛ متمانه ده‌کوژرێت…!
کامه‌ران عه‌زیز
Kamaran91@gmail.com
کاتێک متمانه ده‌کوژریت ، ڕاستگۆیی ده‌مرێت .. په‌یوه‌ندی و دیالۆگ هه‌ڵده‌وه‌شێت … ئینتما مانای نامێنێت … سۆز و دڵسۆزی ده‌بێته ڕق … هیوا و ئامانجه هاوبه‌شه‌کان ون ده‌بن … ، ڕێڕه‌وی ململانێ ده‌گۆرێت به شه‌ڕ و جه‌نگ ، فه‌زای جه‌نگ هه‌موو سات ئاماده ده‌بێت..! په‌یوه‌ندیه‌کان بۆنی خوێن ده‌گرن ، هه‌موو به‌رامبه‌ر به یه‌کدی ده‌بنه جه‌نگاوه‌ر بۆ جه‌نگێکی بێ ده‌نگ یان ده‌نگدار ، بۆ جه‌نگێکی بێ چه‌ک و چه‌کدار ، بۆ جه‌نگێک که تێیدا دۆست و دوژمن یه‌ک ڕوخسار و یه‌ک ڕه‌نگ وه‌رده‌گرن ، جه‌نگێک له تاریکیدا ، جه‌نگێکی کوێرانه ، جه‌نگێکی بێ ئامانج، جه‌نگێکی بێ ناونیشان ، جه‌نگێکی ئهناشی ، جه‌نگێک به‌بێ ئاراسته و به‌بێ به‌رامبه‌ری ئه‌سڵی ..!
متمانه وه‌ک هه‌ستێک :
متمانه ئه‌و هه‌سته‌یه ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه ئه‌و ڕۆحه‌یه که مرۆڤه‌کان له په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ده‌یبه‌خشن به یه‌کدی ، بۆ دروستکردنی گیانی سۆزداری و هاوکاری و لێبورده‌یی ، تا بتوانن ژیان بۆ یه‌کدی ئاسان و شیرین بکه‌ن ، متمانه پیشاندان و سه‌لماندنی هه‌ست و نه‌ستی هاوژیانی نێوان هاوڵاتیانه ، متمانه کاردانه‌وه و پیشاندانی هه‌ستی ڕێزداری مرۆکانه به‌رامبه‌ر به نرخی مرۆیی یه‌کدی ، متمانه دڵنیاییه‌کی ڕه‌هایه له نێو چوارچێوه و سنوری په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مڕۆدا ، به‌بێ بونی ئێستا‌و ئاینده متمانه مانای نییه ، واتا بونی متمانه له ئێستادا گه‌ره‌نتی ئاینده‌یه‌کی ئارام و جێگیر ده‌دات ، متمانه پردێکی توندی به‌رینه بۆ په‌ڕینه‌وه و گۆڕینه‌وه ی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و ململانێی نێو په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به گشتی ، وه په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆک و ده‌سته‌ڵات و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی ، متمانه ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی هاوپشتی وهاوچارهیی له پێناو پاراستن و به‌رگری له مه‌هام و به‌ها هاوبه‌شه‌کانی ههرمیللهت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، متمانه زامنی ڕێگا گرتنی توند و تیژی و توڕه‌یی و بهگژاچونی نێوان هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانه …! متمانه ده‌بێته هۆی نه‌مانی ترس و گومان و دڵه‌ڕاوکێ له ده‌روونی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌کانی نیو کۆمه‌ڵگا ، به کورتی متمانه به‌شێکه له بزوێنه‌ر و هاندانی مرۆکان بۆ به‌رده‌وامی ژیان .
چۆن متمانه ده‌کوژرێت ؟!هه‌ر گروپێک .. خێڵێک .. میئللهتێک و نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌ک .. کۆمه‌ڵێک مرۆ که له هه‌ر ژینگه‌یه‌ک .. له هه‌ر وڵاتێک له هه‌ر نیشتمانێکدا نیشته‌جێ ده‌بن ، ئه‌وا ( سامانی هاوبه‌ش ، ده‌سته‌ڵاتی هاوبه‌ش ، مێژووی هاوبه‌ش ، زمانی هاوبه‌ش ، ئاین و باوه‌ڕ و کولتور‌و نه‌ریت و مۆڕالی هاوبه‌ش ، کاری هاوبه‌ش ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، ئامانجی ئێستا و ئایندهی هاوبه‌ش ، یاسای هاوبه‌ش ، پڕ نسیب و نۆرمی هاوبه‌ش ، ترسی هاوبه‌ش ، هێزو به‌رگری هاوبه‌ش ، دوژمنی هاوبه‌ش ، ململانێی هاوبه‌ش ، به کورتی ژیانی هاوبه‌ش…هتد ) کۆیان ده‌کاته‌وه له پێناوی مانه‌وه و ژیان کردن ، ئه‌م ژیان کردنه‌ش پێویستی به پلان وبه‌رنامه و ڕێکخستن و به‌ڕێوه بردنی هاوبه‌شه ، له تاکێکه‌وه بۆ گروپ بۆ کۆمه‌ڵگا و ده‌سته ڵات ، چونکه به شێوه‌یه‌کی گشتی ژیانی هاوبه‌ش له ژینگه‌یه‌کی هاوبه‌شدا ، واتا به‌هره‌مه‌ند بونی هاوڵاتیان له بهرژه وهندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری هاوبه‌ش ، بێ به‌ش بونی هه‌ر تاک و گروپێک له‌و چوارچێوه هاوبه‌شیه‌دا ده‌بێته هۆی دروستبونی پرسیار و گومان ، کینه ، نامۆیی ، بێ ئومێدی ، بێ متمانه‌یی ، بێ متمانهیهیش ده‌بێته نا دڵنیایی ، وه نا دڵنیاییش ده‌بێته هۆی پشێوی و شێواوی و نا ڕێکخراوه‌یی و تێکچونی شیرازه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان .
به‌ڵام مه‌رج نییه متمانه ته‌نها له نێو په‌یوه‌ندی گروپه مێژوویییه لێکچوهکاندا دروست ببێت ، گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێو گورپه جیاوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان به‌دی بکرێت و بدۆزرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆ دروست بونی متمانه و متمانه کردن به یه‌کدی و دروستبونی هاوده‌نگی و نزیکی و په‌یوه‌ندی و پساندنی دیوار و سنوری نێوانیان . وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر له نێو گروپه لێکچوهکاندا هه‌ست بکرێت که به‌شێک ، هه‌ندێک ، تاکێک دژ به مه‌هامی ئه‌وانی دی ده‌جووڵێته‌وه له و چوارچێوه‌دا ، ئه‌وا متمانه‌ی نێوانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌ڵقه‌ی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیان ده‌پچڕێت و له یه‌کدی دوور ده‌که‌ونه‌وه و ده‌بنه دوو ئاراسته‌ی دژ به یه‌ک ، ئه‌وکات له جیاتی نزیکی و په‌یوه‌ندی ، سنور و دیوارێکی ئه‌ستور له نێوانیاندا دروست ده‌بێت . که‌واته له په‌یوه‌ندی هه‌موو ئاست و پێگه جیاوازه‌کان و لێکچوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌توانرێت متمانه دروست ببێت و له هه‌مان کاتدا هه‌ڵبوه‌شێنرێت .
جۆری کۆمه‌ڵگاکان ، گه‌وره و بچوکی کۆمه‌ڵگاکان ، وه په‌یوه‌ندیه‌کانی شار و دێ و ناوچه، ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کان دیاری ده‌که‌ن ، وه په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ر یه‌کێک له په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه جۆرێک له پێوانه و کۆدی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، که به نه‌کردن و و کردن و پاراستنی ئه‌و پێوانه و کۆدانه که بونه‌ته باو، متمانه له نێو په‌یوه‌ندیه‌کان دروست ده‌بێت و ده‌کوژرێت ، وه پێشکه‌وتن و شارستانی هه‌ر یه‌کێک له‌م کۆمه‌ڵگایانه بنه‌ما و شێوه و ئاستی بون و نه‌بونی متمانه دیاری ده‌کات . بۆ نمونه له هه‌ندێک په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی خێڵه‌کی و به کۆمه‌ڵیدا ( شه‌ڕه‌ف و ئه‌خلاق ) به پێوه‌ری یه‌که‌م دێ ، بۆ بون و نه‌بونی متمانه ، واته هه‌ر تاکێک هه‌ر گروپ و خێزان و خێڵێک بتوانێت به پێی ئه‌و کولتور و نه‌ریته ، شه‌ره‌ف و ئه‌خڵاقی خۆی بپارێزێت ده‌بێته خاوه‌نی شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق ، ئه‌م خاوه‌نداریه‌تیه ده‌بێته هۆی په‌یوه‌ندی زیاتری کۆمه‌ڵایه‌تی و بونی که‌سایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه بون و به‌خشینی ئه‌م که‌سایه‌تییه به هه‌ر تاک و گروپ و خێزان و خێڵێک له لایه‌ن په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتیه‌کانه‌وه ، واتا بون و وه‌رگرتنی متمانه له نێو سنوری په‌یوه‌ندیه‌کانیدا ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه واتا له‌ده‌ستدانی شه‌ره‌ف و ئه‌خلا قی باو و نه‌ریتی ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی متمانه له نێو په‌یوه‌ندیه‌کانیدا . وه له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگای دی کراوه و دیموکرات و سکۆلاردا ڕاستگۆیی و شه‌فافیه‌ت و پاراستنی یاسا گشتی و هاوبه‌شه‌کان یان گه‌نده‌ڵی و بێ یاسایی ، ده‌بێته پێوه‌ری دروستکردن و کوشتنی متمانه له نێو په‌یوه‌ندیه‌کاندا .
به‌ڵام پێوه‌ری متمانه له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان جیاوزتره له پێوه‌ری په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ڵات و کۆمه‌ڵگا ، مادام ده‌سته‌ڵات هێزێکه له سه‌روی کۆمه‌ڵگا و حوکوم ده‌کات ئه‌وا جۆره کۆدو پێوه‌رێکی دی هه‌یه بۆ پاراستن و کوشتنی ( متمانه ) له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا . پێوه‌ری ئه‌سڵی له نێوان کۆمه‌ڵگاو ده‌سته‌ڵات ( نان و ماف و خوێنه ) واتا به‌خته‌وه‌ری و نا ئاسودهیییه … عه‌داله‌تی و ناعه‌داله‌تییه … به کورتی ( ژیان و مردنه ) ، کاتێک ده‌سته‌ڵات توانی ژیانی کۆمه‌ڵگا ئاسوده بکات و به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشیان ببات و به مافه‌کانیان بگه‌یه‌نێت و له ئازار‌و کاره‌سات و خوێن ڕشتن بیانپارێزێت ، ئه‌وا متمانه‌ی خۆی له لای کۆمه‌ڵگا به‌هێز و به‌هێزتر ده‌کات ، وه هه‌ر کاتێکیش له ژێر سایه‌ی ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتداران ، ژیان و به‌شی هاوڵاتیان ناخۆشی و بێ مافی و ترس و هه‌ژاری و کو شتن و توندوتیژی بێت ، ئه‌وا متمانه‌ی خۆیان له لای هاوڵاتیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .وه دروست بون و له‌ده‌ستدانی متمانه له نێوان ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتداران و کۆمه‌ڵگا و هاوڵاتیان ، بایه‌خی زیاتری هه‌یه و کاریگه‌ری خۆشی و ناخۆشی خۆی به ته‌واوی ده‌دانێت ، واتا بونی متمانه‌ی ته‌واو له نێوان ده‌سته‌ڵات و کۆمه‌ڵگادا ده‌بێته هۆی خۆشی و دڵنیایی و به‌ره‌وپێش چوون ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌مان و کوشتنی متمانه له نێوان ده‌سته‌ڵات و هاوڵاتیاندا ده‌بێته هۆی ناخۆشی و پشێوی شێواوی و وه‌ستا ن و دواکه‌وتن و نادڵنیایی و دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه و دژوه‌ستانه‌وه‌ی ( کۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ڵات ) ، واتا کاتێک هاوڵاتیان هه‌ستیان به له‌ده‌ستدانی متمانه کرد له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئانیدا ، ئه‌وا هاوڵاتیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵاتێکی متمانه پێکراو که بتوانێت به‌ڕێوه‌یان ببات و دڵنییایان پێ ببه‌خشێت ، له کاتێکدا که ده‌سته‌ڵات نه‌توانێت متمانه‌ی خۆی بگه ڕێنێتهوه بۆ هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگا .
وه متمانه‌ی نێوان په‌یوه‌ندیه‌کان به پێی کات و سه‌رده‌مه‌کان دهگؤڕیت و هه‌مان پێوه‌ری ڕابوردووی نییه ، بۆ نمونه ؛ گه‌ر سه‌رده‌مێک هه‌ر گروپ و ڕێکخراوێک .. تاکێکی سیاسی له سه‌رده‌می شاخدا ته‌نها به چه‌ک و هێز و دروشم هاوده‌نگی و هاوپشتی خۆی پیشان دابێت به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا ، ئه‌وا له ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ڵاتیدا ، یان له شاردا ناتوانێت هه‌مان پێوه‌ر و ستایل به‌کاربهێنێت بۆ دروست کردنی متمانه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان ، چونکه ئه‌و پێوه‌ره کۆن بوه و پێویستیه‌کی نه‌ماوه و مانای خۆشی له ده‌ست داوه به حوکمی جیاوزی سه‌رده‌م و زه‌مه‌نه‌کان و بونی دیدو تێڕوانینی نوێ و بۆ ژیان و بونی نه‌وه‌یه‌کی نوێی به مۆدێلێکی نوێی جیاواز ، واتا ئه‌و پێوه‌ره متمانه دروست ده‌کات که ده‌توانێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ویست و پێداویستییه‌کانی ئێستا و ئه‌مڕۆی ژیانی هاوڵاتیان و نه‌وه‌ی نوێ بێت ، واتا کاتێک بون و به‌خشینی متمانه‌ی دوێنێ گه‌ر نه‌بێته هۆی دروست کردنی متمانه له ئه‌مڕۆدا ، ئه‌وا ئه و متمانه‌یه ده‌مرێت و ناتوانێت متمانه‌یه‌کی مێژوویی و به‌رده‌وام بێت له په‌یوه‌ندیه‌کاندا .گه‌ر سه‌رنجێکی کورت بده‌ین له ده‌سته‌ڵاتی ئێستای کوردوستان ، وه به پێی به‌ها هاوبه‌شه‌کان هه‌ڵیسه‌نگێنن ، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته دژ به زۆربه‌ی به‌ها هاوبه‌شه‌کان و به‌ڵێنه‌کان وه‌ستاوه‌ته‌وه ، ته‌نها یه‌ک ڕایه‌ڵی هاوبه‌ش ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵ هاوڵاتیانی کوردوستاندا درێژه پێداوه ، ئه‌ویش بونی ترس و دوژمنی هاوبه‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جوگرافیایه، ئه‌م ترسه‌یه وا ده‌کات که ده‌سته‌ڵات جار جار ئاوڕێک له دوای خۆی بداته‌وه و بگه‌ڕیته‌وه ته‌نها بۆ هێز و ئیراده‌ی خه‌ڵک ، وه خه‌ڵکیش له ترسی ئه‌م ترسه ده‌ره‌کییه‌یه که به ده‌نگ دیعایه و دروشم و وتاری له ناکاوی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ده‌چن و هێزو و به‌رگری خۆیان له‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا کۆده‌که‌نه‌وه . وه هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردوستان و په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵگا و ده‌سته‌ڵات له کوردوستان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن و ده‌سه‌لمێنن که متمانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئێستا هێنده‌ی نه‌ماوه به ته‌واوی له‌لای هاوڵاتیان کۆتایی بێت ، وه زۆر له‌وه ده‌چێت که زه‌مه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه بۆ هاوڵاتیان به‌سه‌رچوبێت و ئه‌و خۆشخهێالییه ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی مابێت..! ، که ده‌سته‌ڵاتی ئێستای کوردوستان ناتوانێت فریای بکه‌وێت و ئه‌و متمانه‌یه بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌دیل و هێزێکی دی متمانه پێکراو و گؤڕانکار بێته ئاراوه و له دایک ببێت ، ئه‌وا ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر کز‌و لاواز و لاوازتر ده‌بێت له ئێستا ، واتا به بونی ئه‌م به‌دیله تا چه‌ند ده‌سته‌ڵاته کۆنه‌که وه‌ڵامی داواکانی خه‌ڵک بداته‌وه و تا چه‌ند بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی خه‌ڵک ئه‌وه‌نده ده‌توانێت متمانه‌ی خۆی به‌هێز و لاواز بکات و ده‌توانێت هاوڵاتیان له خۆیی و ئه‌و به‌دیله نوێیه دوربخاته‌وه یان نزیک بکاته‌وه . به مانایه‌کی تر به‌هێزی و لاوازی متمانه له نێوان ده‌سته‌ڵات و هاوڵاتیاندا هاو ته‌ریب و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن ، له‌گه‌ڵ ژیان و گوزه‌ران و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێستادا ..!
کڕینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له لای ده‌سته‌ڵات :
ده‌سته‌ڵاته تاکڕه‌و و دیکتاتۆر و خۆ سه‌پێنه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌کان خۆیان له سه‌ر مه‌تنی متمانه‌یه‌کی وه‌همی دروستکراو ده‌گه‌نه ده‌سته‌ڵات ، بۆیه ناتوانن متمانه‌ش ببه‌خشن چ به نێو خۆیان و چ به کۆمه‌ڵگا .. ! وه کاتێک هه‌ست به بێ متمانه‌یی به‌رامبه‌ر به هاوکار و ئه‌ندامی حیزب و ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن یان هه‌ست بکه‌ن که گروپێک ، ڕێکخراوێک و حیزبێک و میلله‌تێکی جیاواز له به‌ر بێ متمانه‌یی خه‌ریکبن خۆیان ڕێکبخه‌ن دژ به ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وان ، ئه‌وا زۆر به وه‌حشیانه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن به ته‌واوی بیانسڕنه‌وه و کۆتای‌یان پێ بهێنن ، وه کاتێک هه‌ست به نامۆیی و بێ متمانه‌یی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا ، یان کاتێک هه‌ست به دروسبونی که‌لێن و سنورێکی گه‌وره‌و فراوان بکه‌ن له نێوان خۆیان و کۆمه‌ڵگادا ، یان هه‌ست بکه‌ن که به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگا ده‌نگی ناڕازی و ڕه‌خنه‌یان دژ به ئه‌وان به‌رز بۆته‌وه و خه‌ریکن به ته‌واوی دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه ، گه‌ر نه‌توانن به هێز و تۆقین وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و هه‌موو خه‌یاڵێکی دژایه‌تی له بیر و زهنیاندا بسڕنه‌وه ، ئه‌وا چه‌نده‌ها ڕێگای جۆرا و جۆر ده‌گرنه به‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆیان بۆ نێو خه‌ڵک ..! ، تا نه‌کا ڕۆژێک ڕوو به‌ڕوویان ببنه‌وه و ده‌سته‌ڵاتیان له ده‌ست ده‌ربهێنن .
یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که ئه‌م جۆڕه ده‌سته‌ڵاتانه بیری لێده‌که‌نه‌وه ، ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن و پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن ، دۆزینه‌وه و دروستکردنی وه‌همی ( خاڵه هاوبه‌ش و به‌ها هاوبه‌شه‌کانه ) له نێوان خۆیان و کۆمه‌ڵگادا ، ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاتانه که بڕوایان وایه وه‌ک ( خودا ) تا ئه‌به‌د له ده‌سته‌ڵاتدا بمێننه‌وه ، له و وڵاته‌ی که پاوانیان کردوه ، ده‌بێت هۆکارێکی گه‌وره و به‌رده‌وامیی بدۆزنه‌وه که ئه‌م ئه‌به‌دیه مشه‌خۆرییه مسۆگه‌ربکات ، ئه‌ویش کرنی ده‌سته‌ڵاته به فریاد ره‌س ، وه به سه‌رچاوه‌ی هێز ، بۆ ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌موو ترسێک و دوژمنێک که له‌ده‌ره‌وه ئاماده‌یه ، واتا یه‌که‌م هۆکار که ده‌یانه‌وێت به‌کاری بهێنن بۆ مانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌یی خۆیان له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگادا دروستکردن و به زیندوو هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی پیشاندانی وێنه‌ی ( ترس و دوژمنی ده‌ره‌کییه ) . وه ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاته به وریایه‌وه ئه‌م ( دوژمنه ده‌ره‌کیه ) وه‌ک ئامرازێک ده‌قۆزێته‌وه و به‌کاری ده‌هێنن و له کاتی پێویستیدا ئیبرازی ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیدا ، تا وێنه و تێڕوانینی دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ڵاتی خۆیان له زهن و بیری خه‌ڵكیدا بسڕێته‌وه..! ڕێگای دووه‌م که به‌کاری ده‌هێنن دروست کردنی پلان و دروشم و به‌ڵێن و خه‌یاڵی وه‌همییه ، خه‌یاڵ و وههم و درۆیه‌ک که زۆر نزیک بێت له داوا و بیرکردنه‌وه و ژیانی واقیعی خه‌ڵک . وه ڕێگای سێیه‌م : به‌کارهێنانی به‌شێک له سه‌رمایه‌کانیان بۆ به‌خشین و ڕه‌نگ کردن و دیکۆرکرد ن و جوانکردنی ڕوخساری ناشیرینی گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی و کاولکاری ده‌سته‌ڵاتیان . چواره‌م : سات به سات له گه‌ڵ ئه‌م کارانه‌دا ده‌سته‌ڵات خۆی پیشانی خه‌ڵک ده‌دات ، وه ده‌یه‌وێت بیسه‌لمینێت که سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی پاره و زه‌وی و هێز و نان و ئاو و هه‌ناسه‌یه ، بۆیه خه‌ڵکیش ، ده‌بێت ئاماده‌ی تاعه‌ت و قوربانی و په‌یمان و هاوده‌نگی و خوێن به‌خشین بێت بۆ ئه‌وان ، واتا ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاتانه که وڵات و نیشتمان پاوان ده‌که‌ن و داگیری ده‌که‌ن و هه‌رچی خێر و بێر و سامان و زه‌وی و ئاسمانی هاوبه‌شی ئه و وڵاته‌یه به ڕێگای دزی و گه‌نده‌ڵی ده یفرۆشن و ده‌یکه‌ن به پاره و کۆی ده‌که‌نه‌وه و ده‌یخه‌نه سندوق و بانکه تایبه‌تیه‌کانیان ، واتا سامانی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته که به زۆر و داگیرکاری کردویانه‌ته موڵکی تایبه‌تی خۆیان ، ئه‌وا جارێکی دی هه‌مان سامان و پاره‌ی هاوبه‌ش و گشتی وڵات و هاوڵاتیان ، ڕێژه‌یه‌کی لێ به‌کار ده‌هێننه‌وه بۆ به‌رده‌وامی ده‌سته‌مۆکردن و به‌سیج کردنی هاوڵاتیان و کڕینه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆیان به ناوی خزماتگوزاری و هاوکاری کردنی هاوڵاتیان ، بۆ به‌هێزکردنه‌وه و درێژ بونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان .
به‌ڵام له دوا ویستگه‌ی بنبه‌ستدا به هۆی هوشیار بونه‌وه‌ی خه‌ڵک ، ده‌سته‌ڵات که نه‌یتوانی به تاقی کردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌زمونه‌کان به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان به ته‌واوی متمانه بکڕێته‌وه و بگه‌ڕێنێته‌وه ، ئه‌وا له ڕێگایه‌کی دییه‌وه ده‌سته‌ڵات هه‌موو هه‌وڵیک ده‌دات به‌شێک له خه‌ڵکه خۆشخهیاڵهکان و هێز و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌وری ده‌سته‌ڵات به‌کاربهێنێت بۆ په‌رش و بڵاوکرنه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی به نێو پیوه‌ندیه‌کانی هاوڵاتیاندا ، وه هه‌موو هێزێک ده‌خاته گه‌ڕ بۆ چاندنی بێ متمانه‌یی له نێو په‌یوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆی ، تا خه‌ڵک نه‌توانن ده‌نگه‌کانیان دژ به ده‌سته‌ڵات ڕێکبخه‌ن ، واتا ده‌سته‌ڵات ئه‌مجاره خۆی بێ متمانه‌یی له‌سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا دروست ده‌کات و وه‌ک ئه‌نفلۆنزا له نێو گشت په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بڵاوی ده‌کاته‌وه بۆئه‌وه‌ی سۆز و دڵسۆزی ڕاستگۆیی و دیالۆگ و ئینتمای جیاواز له ده‌سته‌ڵات و یه‌کبون و یه‌ک هێزی دژ به خۆی دروست نه‌بێت ، وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و دژی ئه‌سڵی له هاوڵاتیان تێکبدات و بشێوێنێت ، به دروست کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بێ متمانهیییه ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی ده‌ستی هاوکاری و یه‌کگرتن و هانابردن له نێو هاوڵاتیاندا جارێکی تر به‌ره‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆی پێچه‌وانه بکاته‌وه …! که (صدام حسین ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی بڕی و تا ته‌مه‌نی خۆی توانی متمانه له به‌رامبه‌ر خۆیی و له نێوان دراوسێ و دراوسێدا بکوژێت ).. !
بۆیه دوا جار هێزێک له ده‌ره‌وه هات و بێ متمانه‌یی خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌عسدا قۆزته‌وه و ئه‌م بنه‌مایه‌ی کرده دروستکردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌ستی هانابردن به‌رامبه‌ر به هێز و به‌رنامه و سیاسه‌تی خۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ڕێگای ئه‌م متمانه‌وه سنوره‌کان ببڕێت و بێته ناو ئه‌م وڵاته‌وه ، وه توانی تا ئاستێکی دیار و به‌رچاو ببێته فریادڕه‌سێکی متمانه پێکراو ، له‌لای زۆربه‌ی حیزب و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته و تا ئێستا بتوانێت بمێنێته‌وه .14.06.2009