
ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ د. ئه‌لییدا گیڤارا- کچی گه‌وره‌ی چێ گیڤارا
ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئه‌لییدا گیڤارا- کچی گه‌وره‌ی چێ گیڤارا
ئاماده‌کردنی : رۆژ ئه‌حمه‌د
رۆژی دووشه‌مه ڕێکه‌وتی 29.06.2009، له شاری شه‌فێڵد له باکوری ئینگلته‌ره ، که‌مپینی هاوپشتی کوبا کۆڕێکی فراوانی بۆ دوکتۆر ئه‌لییدا گیڤارای کچی گه‌وره‌ی ئێرنیستۆ چێ گیڤارا سازدا.
کۆره‌که تایبه‌ت بوو بۆ نوێنه‌رانی یه‌کێتیه کرێکاریه‌کان و خوێندکاران و لاوان هه‌روه‌ها نوێنه‌ران له چه‌ند وڵاتانی تری جیهانه‌وه له فه‌ڵه‌ستین و ئێرله‌ند ا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا ئاماده‌ی کۆره‌که بوون. ئێمه‌ش وه‌ک ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان و نوێنه‌ری لاوانی یه‌کێتی کرێکارانی یونیسۆنی هه‌رێمی هه‌مبه‌ر به‌شداری کۆهڕهکهمان کرد. له تێکڕای هۆڵه‌که نزیکه‌ی 250 نوینه‌ر ئاماده‌بوون و هه‌ندێک له نوینه‌ران له‌سه‌ر زه‌وی و هه‌ندێکیش به پێوه ئاماده‌بوون و 3 کاتژمیری خایاند.
دوکتۆر ئه‌لییدا گیڤارا له 24.11.1960 له کوبا له دایک بووه و هه‌ر وه‌کو باوکی مارکسیسته و هه‌نووکه له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی هاڤانا دوکتۆره و ئه‌ندامی ڕێکخراوی ژنانی کوبایه. ئه‌لییدا خۆبه‌خشانه له‌گه‌ل تیمه خمهتگوزارییه ته‌ندروستیه کوبییه‌کان به چه‌ندین وڵاتانی دنیا گه‌ڕاوه وه‌ک وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریکا و ئاسیا و له ئه‌مریکای لاتینیش له نیکهراگیوا و ڤه‌نزویلا و بۆلیڤیا بووه. میوانی به‌رده‌وامی به‌رنامه‌و فیلمه دۆکیومینتهکانه که له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می ته‌ندروستی بهناوبانگترینیانچاوپێکهوتنی ده‌رهێنه‌ر مایکڵ مۆره له‌گه‌ڵیدا له فیلمی سیکۆ.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌تا
کۆڕه‌که به پێشوازی کردنی ئهلیدیا ده‌ستی پیکرد بۆ به‌ریتانیا، خستنه رووی خاڵبه‌ندییه پیویستیه‌کانی هاوپشتیکردنی وڵاتی کوبا پاشان ئه‌لییدا ده‌ستی به ئاخاوتنه‌کانی خۆی کرد.
سه‌ره‌تا ئه‌لییدا باسی له سروشتی مرۆڤ و شێوازه‌کانی ئازدبوونی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی کرد له ڕێگای خاوه‌ندارێتی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که به‌رهه‌می دێنیت به هێزی کاری خۆی:
"ئه‌گه‌ر کرێکاریک له کارگه‌که‌ی خۆی که کاری تیادا ده‌کات له به‌ریتانیا دزییه‌ک بکات و مشه‌خۆری بکات، پیده‌چێت کارێکی ئاسایی بێت چوونکه له سه‌رمایه‌داره‌که و خاوه‌ن کارگه‌که‌ی ده‌دزێت به‌ڵام له نێو کرێکارانی کۆمه‌ڵگای کوبا ئه‌مه کارێکی نه‌کرده‌یه چوونکه هه‌ر زیانێک بدات پێش هه‌موو شتێک زیانی به خۆی گه‌یاندوه و له سه‌ر ئاستی گشتیش له گه‌لی کوبا چوونکه خه‌لکی کوبا خۆیان خاوه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که به‌رهه‌می دینن"
دواتر ئه‌لییدا هاته سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی جه‌مکه جیاوازه‌کانی دیموکراسی و ووتی :
" ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که تێنه‌گه‌یشتنێکی ئێچگار مه‌زن هه‌یه له نێوان ئێمه و رۆژئاوادا. له‌وانیه بۆ خه‌ڵکی به‌ریتانیا جێگای سه‌رسورمان و تێنه‌گه‌یشتن بێت له‌و شیوازه دیموکراسییه‌ی ئێمه له کوبادا پیاده‌ی ده‌که‌ین به‌ڵام بۆ ئیمه‌ش وه‌ک کوبیه‌کان جێگای سه‌رسوڕمان و تێنه‌گه‌یشتنه له‌و دێموکراسیه‌ی که لێره په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئاخر دیمۆکراسی چی په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌یه به ده‌سه‌ڵاتی شاژن و سیسته‌می پاشایه‌تییه‌وه ؟ به هیوای که بتوانین له‌م کۆڕه‌دا ئه‌مانه و چه‌ندین لایانی تریش پێکه‌وه راڤه بکه‌ین"
ئه‌لییدا له‌سه‌ر گه‌مارۆ ئابووری و سنووریه‌کانی سه‌ر وڵاتی کوبا دواو باسی له سه‌ختتی په‌ره‌سه‌ندنه‌کان ده‌کرد له ژێر ئه‌م گه‌مارۆیانه‌دا که چه‌ندین وڵاتی دنیای داته‌پاندووه و ئه‌گه‌ر سیسته‌می ئابووری کۆباش به‌م شیوه‌یه‌ی ئیستا نه‌بوایه ئه‌وا داورۆژی کوباش له‌و وڵاتانه زێده‌تر نه‌ده‌بوو.
" په‌ره‌پیدانی خزمه‌ت گوزاریه‌کان و گه‌یاندنیان بۆ خه‌لکانی ده‌ره‌وه‌ی کوبا زۆر سه‌خته ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابووری و سنووریانه‌ی که زیاتر له 50 ساڵه له سه‌ر وڵاتی ئێمه‌یه. ئاشکراشه که ئێمه نه‌ک به ته‌نها توانیمان بژین له‌م قه‌یرانی گه‌مارۆیه به‌ڵكو وه‌ک دورگه‌یه‌کی بچوکی سۆسیالیست توانیمان ئه‌وه‌ی له تواناماندا هه‌یه به وڵاتانی تری جیهانی بگه‌یه‌نین"
له‌سه‌ر وڵاتی کوبا ئه‌لییدا ره‌هه‌نده‌کانی سیسته‌می سۆسیالیستی وڵاتی کوبای بۆ ئاماده‌بوان شیکار کرد و ئه‌و ئامانجانه‌ش که ئه‌و وڵاته سه‌رئه‌نجام له‌سه‌ری هاتۆته بوون، که خزمه‌ت کردنه به دۆزی مرۆڤ نه‌ک به ته‌نها له کوبا به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی نیونه‌ته‌وه‌ی و له هه‌ر سووچێکی ئه‌م جیهانه‌دا:
" تیمه‌کانمان له وڵاتانی ئه‌فریکا و ئاسیا و ئه‌مریکای لاتین به‌ردوامن له خزمه‌ت کردن منیش که له یه‌کیک له‌و تیمانه‌دا کارم کردووه له چه‌ند وڵاتی ئه‌فریکا له‌گه‌ل تیمێکی په‌روه‌رده‌ی کارمان کردنه‌وه‌ی قوتابخانه و فیرکردنی خویندن و نوسسین و زانسته‌کان بوو هه‌تاوه‌کو قۆناغی خویندنه باڵاکان له‌و ناوچانه‌دا سه‌ره‌تا له وڵاتی ئه‌نگۆلا و کۆنگۆوه ده‌ستمان به‌م کاره کرد. له خویندنی زمانه‌وانیشدا ته‌نها کاری ئیمه فیرکردنی زمانه کۆلۆنیاڵهکانی وه‌ک زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی و ئیسپانی نه‌بوو که ئه‌وان قسه‌یان پێده‌کرد به هۆی داگیرکاری ئه‌و زلهێزانه به‌ڵکو به یارمه‌تی هه‌ندێک له پرفیسۆرهکانی زمانه‌وانی توانیمان زمانی ره‌سه‌نی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش بکه‌ینه زمانێکی ستاندارد و فێری نووسین و خویندنه‌وه‌یان بکه‌ین به زمانی ره‌سه‌نی خۆیان"
دیاره کوبا باشترین سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌یه و پاکترین ژینگه‌شی هه‌یه له سه‌ر ئاستی جیهان هه‌روه‌ک راپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه یهکگگرتوهکان ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وای کردووه که خزهمتگوزاریهکانی ولاتی کوبا بۆ قه‌یرانه مرۆییه‌کانی وڵاتانی باشور و ناوه‌راستی ئاسیا و وڵاتانی تری جیهان له تێکرای وڵاته به‌شداربووه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیاتر بێت. چوونکه بۆ نموونه له‌و پێگانه‌ی تیمه کوبیه‌کان کاریان تیدا کردووه نه‌ک ته‌نها چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کان کراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆسخانه‌ی خۆیانیان بۆ کردونه‌ته‌وه و تیمی ته‌ندروستییان له خه‌ڵکانی ئه‌و ناوچانه پێکهێناوه و راهاێنان پی کراوه تا پله‌ی پرۆسه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری.
راپۆرتی خزمه‌تی یه‌کتر ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه ده‌که‌ن : به ته‌نها له پاکیستان له دوای بومه‌له‌رزه‌که‌ی ساڵی 2006. تیمه ته‌ندروستیه کوبییه‌کان 2600 دانیشتوانی ناوچه زیانپێگههیشتوهکانیان راهێنان پیکرده‌وه و به سه‌دان نه‌خۆشخانه‌شیان بۆ کردونه‌ته‌وه که هه‌نووکه له‌لایه‌ن ئه‌و دانیستوانانهوه به‌ڕێوه ده‌چن. له دریژه‌ی ئاخاوتنه‌که‌یدا ئه‌لییدا باسی له‌م لایه‌نانه کرد به‌ڵام له هه‌مووی سه‌رسامتر بۆ ئێمه و ئاماده‌بووان نه‌شته‌رگه‌ری موعجیزه بوو !
"کاتێک که کارمان ده‌کرد له ئه‌فریکا له پرۆسیسه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌دا، کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌مان بۆ درووست بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو که زۆربه‌ی خویندکاره‌کان نه‌یانده‌توانی ببینن و نابینا بوون به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه به‌ربڵاوه‌ی که خه‌ڵکی نابینا ده‌کرد له ئه‌فریکا ته‌نانه‌ت له باکوریش جه‌زائیریشی گرته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تیمه ته‌ندروستیه‌کانمان نه‌شته‌رگه‌ری چاو بۆ یه‌کمجار بۆ ئه‌وان ئه‌نجام درا و بیناییان به دنیادا هاته‌وه و ئاماده‌ی پۆله‌کانی خوێندن بوون. ئه‌وه‌ش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌یه که ئیستا له دنیادا به نه‌شته‌رگه‌ری موعجیزه ناوی رۆشتووه و له هه‌موو نه‌خۆشخانه کوبیهکانی دنیا به بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو مرۆڤێک ئه‌نجام ده‌دریت"
باسکردن ته‌نها له باشیه‌کانی کوبا نه‌بوو، به‌لکو زیان له‌سه‌ر ئابووری کوبا به‌هۆی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه وه ته‌وه‌ره‌که‌ی فراوانتر ده‌کرد به هۆی گه‌مارۆ ئابووریه‌که‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌ڵام به هۆی یارمه‌تی گه‌لانی تر توانیویانه به‌سه‌ریاندا زال بن.
وڵاتی ڤه‌نزوێلا و رۆلی سه‌رۆک شاڤێز به‌شێکی تری ئاخاوتنه‌کانی ئه‌لییدا گیڤارا بوو په‌یوه‌ند به خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستیه‌کانی تیمه ته‌ندرووستیه کوبییه‌کان له وڵاتانی تری ئه‌مریکای لاتین.
" ئیستا له تێکڕای وڵاته‌کانی ئه‌مریکای لاتین به دوورگه‌کانی کاریبان ته‌نانه‌ت به‌و دورگه کاریبیهش که له ژێر ڕکێفی به‌ریتانیا داگیرکراوه و به‌ڕێوه ده‌چێت نه‌خۆشخانه کوبیه‌کان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاوڵاتیانیان کار ده‌که‌ن و نه‌شته‌رگه‌ری موعجیزه‌ش بۆ چاوی نابینایان به‌کاره به‌ڵام ئه‌مه بۆ وڵاتێکی بچوکی وه‌کو کوبا به گه‌مارۆی ئابووری و سنووری له‌سه‌ر زۆر کارێکی سه‌خته ، بۆیه ده‌بێ بڵێم ئه‌گه‌ر یارمه‌تی به‌رهه‌مه‌کانی خه‌ڵکی ڤه‌نزوێللا و سه‌رۆک شاڤێز نه‌بوایه ئێمه نه‌مان ده‌توانی ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین."
له درێژه‌ی ئاخاوتنه‌که‌یدا، ئه‌لییدا باسی له گرنگی پاڵپشیتکردنی وڵاتی کوبا کرد و ووتی :
"ڕاسته که پاڵپشتیه‌کی زۆر هه‌یه بۆ وڵاتی کوبا له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که پیگه‌یان هه‌یه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و به سه‌رۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆفی ئهنانیشهوه، هه‌روه‌ها له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌نگێکی پالپشتیمان هه‌یه و به‌گشتیش بزووتنه‌وه ئازدیخوازهکان پستگیریمان ده‌که‌ن به‌ڵام گه‌وره‌ترین پاڵپشتی و له هه‌مووشیان گرنگتر کاردانه‌وه‌ی پاڵپشتی شه‌قامه‌کانه بۆ ئێمه ، هه‌موومان لیره ده‌توانین بچین له‌و ناوچانه‌ی یارمه‌تییان پیویسته یارمه‌تییان بده‌ین به‌ڵام ناتوانین ره‌خنه له چۆنیتی هۆی ئه‌و چه‌شنه ژیانه‌یان بگرین یه‌کگرتن و ریکخستنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئێوه بۆ نموونه له که‌مپینیکی وه‌ک که‌مپینی پاڵپشتی کوبا بۆ کاردانه‌وه، ڕێگه خۆشکه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک مرۆڤ بتوانین ئه‌و ره‌خنانه به‌رینه ئاستیکی باڵاتر، به هیوای ببنه به‌شێک له‌م که‌مپینه‌و ببنه به‌شێک له خزمه‌ت کردن به دۆزی مرۆڤ ئیتر زۆر سوپاستان ده‌که‌م "
پرسیاری نوێنه‌ران و وهڵامهکانیانتهوهریکی تری کۆره‌که به پرسیاری ئاماده‌بوان له ئه‌لییدا به‌ڕێوه چوو له دوای هه‌ر پرسێک ئه‌لییدا وه‌ڵامه‌کانی به رووخۆشی وه‌ڵام ده‌دایه‌وه.
نوێنه‌ری پیرانی شۆشرشی ئیسپانیا
پێمان خۆشه له گۆرانکارییه‌کانی دوای فیدڵ کاسترۆ بۆ مان بدوێیت، کوبا دوای فیدێل چۆنه؟
ئه‌لییدا" له هه‌ر سه‌ده‌یه‌کدا یه‌ک فیدێل له دایک ده‌بێت وه خه‌ڵکی کوباش له خۆشه‌ویستیان بۆ فیدیل پێیان وایه که وڵات وه‌کو پێشوو نابیت که فیدڵ سه‌رۆک بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شانازییه‌کی گه‌وره بوو که فیدێل به خه‌ڵکی کوبای به‌خشی که له چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی بۆ دووباره سه‌رۆکایه‌تی له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه خۆی ره‌تکرده‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌زانی که ئیدی پیر بووه و نه‌خۆشه و نا‌توانیت به‌رده‌وام بیت هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی تر تا مردن گه‌ر هه‌ڵبژێردرین هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن. به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ڕاول کاسترۆش له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی پیدراوه و پره‌نسیبه‌کانی سیسته‌می کوباش له به‌رده‌وامی خۆیدایه، چونکه سه‌رۆک ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ره‌هایه‌ی نییه که بتوانیت سیسته‌می وڵاتی کوبا به ئاره‌زووی خۆی بگۆریت چونکه تێکرای خه‌ڵکی به‌رده‌وامن له‌و پره‌نسیبانه‌ی که سیسته‌می کوبای تیادا هاتۆته بوون و به‌رده‌وامیش کاری بۆ ده‌که‌ن وه له سێ چوار ساڵی داهاتووشدا خه‌ڵکانی تر دینه پێشه‌وه، لاوان دێن سه‌رۆکایه‌تی بکه‌ن که من پێم وایه کاری باشتریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن"
نوینه‌ری به‌ره‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین
باوکت پیگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له ناو بزاڤی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستینی و پارته شؤرشگێرهکانی فه‌ڵه‌ستین نه‌ک پارته ئسلامیستهکان ، ئایا به‌ڕێزتان پلانتان هه‌یه که که سه‌ردانی فه‌ڵه‌ستین بکه‌ن له‌گه‌ڵ تیمێک له‌و تیمه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی که باست لێوه کردن ؟
ئه‌لییدا" راسته خه‌باتێکی مێژوویی هاوشیوهمان هه‌بووه و هاوسۆزی یهکیشین له خه‌باتمان هه‌تاوه‌کو هه‌نووکه‌ش. به‌ڵی من ئاماده‌م بێمه فه‌لستین و تیمه‌کانیشمان ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تیادایه به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌بێت بانگهیشت بکرێین ئه‌گینا ناتوانین له خۆمانه‌وه بچینه هه‌ر وڵاتیک بمانه‌وێت به هۆی گهماۆرهکهی له سه‌رمانه وه هه‌تاوه‌کو ئێستاش به ڕه‌سمی بانگهێشت نه‌کراوین به‌ڵام بانگهێشتمان بکه‌ن به دڵنیاییه‌وه دێین بۆ هاوکاری گه‌لی خۆمان له فه‌ڵستینی ئازیز"
ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان
پیش‌تر به‌ڕیزتان باستان له هه‌ڵبژاردن کرد له وڵاتی کوبا، ده‌کرێت بزانین چی شێوازێکی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی کوبا به‌ڕێوه ده‌چێت؟
کورته‌ی وه‌ڵامی 20 خوله‌کی ئه‌لییدا بۆ ئه‌م پرسه
"کوڕه‌که‌م به‌ڵی ئێمه له کوبا هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵات به‌ڵام جیاوازتر له‌وه‌ی که لێره ده‌یبینیت و به‌شداری تیادا ده‌که‌ن له ساڵانی چله‌کاندا ئیمه‌ش له‌م سیستمی دیموکراسیه‌ی ئیرهمان هه‌بوو که چه‌ندین پارتی ڕامیاری به پاره‌ی خۆیان دژ به یه‌ک کاندیدیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان داده‌نا و کۆمه‌ڵگه‌یان به خۆشیانه‌وه دابه‌ش کردبوو به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام خه‌ڵکی کوبا ڕێره‌وی ژیانی خۆی دیاری نه‌ده‌کرد به‌ڵکو ئه‌مریکا سیسته‌می ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کوبای دیاری ده‌کرد به کورتی شیوازی به‌ڕیوه‌بردنی کوبا به ده‌ست خه‌ڵکی کوبا خۆیه‌وه نه‌بوو له کاتێکدا هه‌موو گه‌لێک مافی دیاریکردنی جارهنوسسی خۆی پیویسته به ده‌ستی خۆی بێت.
ئیمه له کوبا ته‌نها یه‌ک پارتمان هه‌یه ئه‌ویش پارتی کۆمۆنیستی کوبایه. ئه‌و کاندیدانه‌ی که ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یاخود هه‌ر پۆستێکی میری خۆیان هه‌ڵبژێرن ده‌بێت ئه‌ندامی ئه‌م پارته بن به‌ڵام بوون به ئه‌ندام له پارتی کۆمۆنیست کارێکی هه‌ر وا ئاسان نییه، من چه‌ندین سال هه‌وڵ کۆسشم کرد ئینجا به ئه‌ندامی ئه‌و پارته ده‌نگم ههڵبژیردرام و ده‌نگیان پیدام. کاتیک ده‌ڵێم ده‌نگ مه‌به‌ستم ده‌نگی خه‌ڵکه.
له کوبا ئه‌گه‌ر بته‌وێت ببیته ئه‌ندامی ئه‌م پارته ده‌بێت خه‌ڵکی رهوهندهکهت له شاره‌که‌ت یاخود ناوچه‌که‌ت ده‌نگت پێبده‌ن، دیاره هه‌ر دهنگدانیک بۆ بوون به ئه‌ندام چه‌ندین پاڵێوراوی دیکه‌ی هه‌یه ئه‌م پاڵێوراوانهش له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ڕێگای خۆ کاندیدکردنیان پێده‌دریت که‌واته سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ده‌نگت پینهدهن خۆت کاندید بکه‌یت ئه‌وا ده‌نگدان بۆ بوون به ئه‌ندام مه‌حاله. ئه‌مه‌ش ده‌گڕێته‌وه بۆ لێهاتووی و میژووی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی که وه‌ک مرۆڤێکی به‌رپرسیاری کۆمه‌ڵگا تۆ پێشکه‌شی کۆمه‌ڵت کردووه.
پاشان ئه‌گه‌ر ببیته ئه‌ندامی پارتی کۆمۆنیست ئه‌وجا ده‌توانی به‌شداری هه‌لبژارنی شاره‌وانییه‌کان بکه‌یت و ده‌نگ بده‌یت به نوینه‌رانی شاره‌وانییه‌کان، له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان، ئیدی ئه‌م نوێنه‌رانه ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسی هه‌ریمه‌کان ده‌ده‌ن، به‌رپرسانی ههریمهکانیش که ههڵدهبژیردرین ده‌نگ به پاڵێوراوه‌کان بۆ به‌رپرسیاری چه‌ند هه‌ریمێک ده‌ده‌ن که ئه‌مانیش پێشتر ده‌نگیان بۆ دراوه خۆیان کاندید بکه‌ن نه‌ک خۆیان خۆیان کاندید بکه‌ن به‌ڵام ئه‌مان ئه‌گه‌ر له پاڵاوتن سه‌رکه‌وتن هه‌ندێکیان ده‌بنه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارته‌که، که له دوانزده که‌سه‌یاتی پیک دێن و ئه‌مانیش به شێوه‌یه‌کی نهینی ده‌نگ بۆ پاڵیوراوانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌ده‌ن، ئا به‌م چه‌شنه سه‌رۆکی کوبا ههڵدهبژیردریت"
لاوانی کوبا له به‌ریتانیا
بۆ ئێمه شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه که لێره بین له‌گه‌ڵ به‌ڕیزتان کچی پیاوێکی خه‌باتگێری که‌م وێنه ، له ڕاستیدا ئێمه هیچ کیشه‌مان نییه له‌گه‌ڵ سیسته‌می دیموکراسی کوبا به‌ڵام پێمان باشه که سیسته‌می بازاڕی ئازاد و که‌رتی تایبه‌ت بێته کوباوه بۆ ئه‌وه‌ی پیشکه‌وتن بچێته ولاته‌که‌وه.
ئه‌لییدا" ئازیزه‌کانم کوبا سیسته‌می بازاری ئازد و که‌رتی تایبه‌تی هه‌بوو پێش شؤرشی کوبا، ئه‌و کاته‌ی که کوبا ببوه پیگه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رمایه‌داره‌کان و هه‌واری یه‌که‌مینیان بوو که گه‌وره‌ترین قومارخانه‌ی جیهان له هاڤانادا بوو و تیایدا یاریان به چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوباوه ده‌کرد. ئه‌و ده‌مانه خه‌ڵکی له برساندا پێکیاندا ده‌دا بۆ نان، کۆمه‌ڵگا دابه‌ش ببو به‌پیێ ناوچه و ناوچه‌گه‌ری، گه‌نده‌ڵی و سوکایه‌تی و نه‌بوونی مافی تاک و سه‌رکوتکردنی ئازدییهکانیش وه‌لاوه‌نێن جارێ به‌ڵام له‌و سیسته‌مه‌دا نیوه‌ی کۆمه‌لگای کوبی نه‌یانده‌توانی بخویننه‌وه و بنووسن و پاره‌ی چاره‌سه‌رکردنی ده‌رده تهندروستیهکانیشیان نه‌بوو، خه‌ڵک ئه‌مه‌ی نه‌ویست ئه‌وه‌ش هه‌ر خه‌ڵکه که ئێستا به‌رگری له‌وه ده‌کات که به‌ده‌ستیان هیناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه ئیمه نین که جوانکاری سه‌رده‌ممان نه‌وێت ئه‌وه ئه‌و گه‌مارۆیه‌یه که له‌سه‌رمان ناهیڵێت هیج بێته کوباوه چونکه سه‌رمایه‌داران هۆشیارن له‌وه‌ی که کوبا هه‌مووشتیک ده‌کات که ئه‌و کاڵایانه به بێ به‌رامبه‌ر یاخود به نرخیکی زێده هه‌رزان وه‌ده‌ست بهینیت به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه قبوڵ ناکه‌ن له ترسی دابه‌زینی نرخی کالاکانیان له بازاڕی جیهانیدا، بۆیه پێم وانییه که ئاماده‌بین چاره‌نووسمان بخه‌ینه‌وه ژێر ده‌ستی ئه‌و دڕندانه. کاتێکیش خه‌ڵکی کوبا ته‌ماشای ئاماره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات له به‌راورد به ژیان له هاڤانا و واشینگتۆن په‌ی به‌و راستییه ده‌به‌ن که چه‌نده پێویسته به‌رگری له ده‌ستکه‌وته‌کانیان بکه‌ن.
ئیستاکه پێنج رادیۆ به زمانی ته‌واوی ئیسپانی له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی بازاڕی ئازاد له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ته‌رخان کراوه بۆ کوبا له مایامیهوه په‌خش ده‌کات و له کوباش هیچ به‌ربه‌ستێک له په‌خشیان ناگیریت، چوونکه گۆرانی زۆر خۆش لێده‌ده‌ن (پیکه‌نینی ئاماده‌بوان)، به‌ڵام ئه‌م پێگه پرۆپهگاندیستانهی راگه‌یاندن ته‌نانه‌ت بچوکترین کارلیکیان له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوبا نییه ئه‌گینا ده‌بوایه ده‌نگێک له ناوخۆی کوبا هه‌تا ئیستا ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی بکردبایه بۆ بازاڕی ئازاد و که‌رتی تایبه‌ت "هاوجنسه‌کانی یه‌کێتی کرێکاری بیناسازی -ئه‌ڵمانیا
ئێمه له رۆژنامه و میدیا هه‌واڵییه رۆژانه‌کاندا دهیخوینینهوه و ده‌بیستین که هاوجنسهکان هیج ئازادیه‌کیان له ووڵاتی کوبا نییه و ده‌خرێنه به‌ندیخانه‌کانه‌وه بۆ ئه‌م ئاکاره بایۆلۆجییه ؟
ئه‌لییدا " ڕێم بده بیرم بکه‌مه‌وه (به پیکه‌نینه‌وه) من نازانم ئه‌م میدیایانه ئه‌م هه‌واڵانه له کوێوه دێنن پاشان ئه‌وه‌ش جێگای دڵخۆشییه که ئه‌م شیوازه هه‌واڵانه درووست ده‌که‌ن چوونکه پێشتر کارامانهتر له‌م بواری په‌یوه‌ندیه دروستکراوانه‌دا کاریان ده‌کرد.
هاوجنسهکان له وڵاتی کوبا ئازادن وه‌ک هه‌موو مرۆڤه‌کانی تری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بۆ زانیاریشتان نازانم ئه‌گه‌ر ئاگادار بن که کچه گه‌وره‌که‌ی فیدێڵ کاسترۆ هاوجنسه و ئیستا ئه‌ویش لێره‌یه (له ئینگلته‌ره) چوونکه هه‌فته‌ی داهاتوو ڤیستیڤاڵی جیهانی هاوجنسهکانه که له له‌نده‌نی پایته‌خت ساز ده‌درێت و ئه‌ویش بانگهیشت کراوه تا ڤیستیڤاڵکه بکاته‌وه و ووته‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ئازادییه پیشکه‌ش بکات. ئیدی له ڕاستیدا نازانم ئه‌م هه‌واڵه‌یان له کوێوه هیناوه؟ باشه هیج هه‌واڵێکی تر نه‌بوو کارامانهتر درووستیان کردبایه وه‌ک پیشووتریان ؟ (پیکه‌نینی ئاماده‌بووان)
له‌دوای ئه‌م ووته‌یه ئیلییدا هێرشی کرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی که خۆیان ناوناوه رۆشنبیر و له خودپه‌رستی و هیپۆکراسی و به‌رنامه‌ی پوچ هیچی تریان نییه که پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی بکه‌ن
ووتی: " بوونه‌وه‌رێک په‌یدابووه که به‌داخه‌وه ناوی خۆی ناوه رۆشنبیر به داخه‌وه، که پێی وایه له هه‌مووان گرنگتره به‌ڵام بیری چووه که هه‌موو که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه گرنگه! هیج که‌س له‌وی تر گرنگتر نییه، ئه‌م بوونه‌وه‌ره که به‌خۆی ده‌ڵێت رۆشنبیر له راستیدا که‌سایه‌تییه‌کی هیپۆکریته، بۆ نموونه دێت باس له پیس بوونی ژینگه ده‌کات به‌ڵام هه‌تاوه‌کو ئیستا سه‌ردانێکی جه‌نگه‌ڵه‌کانی ئه‌مازۆنی نه‌کردووه که سییه‌کانی هه‌ناسه‌دانی ئه‌م زه‌وییه‌ن و کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان رۆژانه به هه‌زاران داری تیادا ده‌بڕنه‌وه و دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌شیان ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ و حاڵ کردووه سه‌رباری ئه‌مه‌ش دێت له دووره‌وه بانگه‌شه بۆ بازاری ئازاد ده‌کات یان هه‌واڵێکی پوچ درووست ده‌کات بۆ تێرکردنی هه‌سته خۆپهرستیهکانی خۆی به‌داخه‌وه"گۆڤاری ئه‌کتیڤیست
له‌گه‌ڵ هاتنی باره‌ک ئۆباما و په‌یامی ئه‌و بۆ گۆران هیچ گۆرانکاریه‌ک روویداوه له په‌یوه‌ندی نیوان ئه‌مریکا و کوبا ؟
ئه‌لییدا " هه‌ڵبژاردنی ئۆباما ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی بوو له خه‌بات دژی ره‌گه‌زپه‌رستی وه به وه‌رچه‌رخانیکی میژوویی له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین ده‌ستخۆشیش بۆ سه‌رکه‌وتنی ئۆباما له‌م خه‌باته‌دا . به‌ڵام سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه، وه‌ک هه‌میشه هه‌وڵی خۆمان داوه بۆ نموونه ئۆباما داوای داخستنی گرتووخانه‌ی گوانتانۆمۆ و یه‌کلای کردنه‌وه‌ی که‌یسی گرتووه‌کانی کرد، ئێمه‌ش داوایه‌کمان پێشکه‌ش کرد که له ڕاستیدا گوانتانامۆ بای دورگه‌ی ئێمه‌یه و ئێوه داگیرتان کردووه به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌مه‌مان به ده‌ست نه‌گه‌یشته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و پێنج هاوڵاتییه کوبییهش که به لاوی له میامی گیران و به ناوی جاسوسیه‌وه هه‌تاوه‌کو ئیستاش له گرتوخانه‌کانی میامی به پیری ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئێمه داوای دادگایمان کرد که به پیێ ده‌ستووری ئه‌مریکا ره‌وای خۆیانه به‌ڵام له وه‌ڵامدا (نا) یه‌کی بێ هۆیان وه‌ڵام داینه‌وه بۆیه نه‌خێر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا په‌یوه‌ند به کوبا هه‌ر له جیگای خۆیه‌تی"
کۆتایی
له کۆتاییدا ئه‌لییدا سوپاسی ئامدهبوانی کرد و شیعرێکی به زمانی ئیسپانی پێشکه‌ش کردین و دواتریش ئاماده‌بوان داوایان لێکرد ئه‌و گۆرانییه بڵێت که له‌گه‌ڵ شاڤیزی سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلا و ئیڤۆ مۆرالێسی سه‌رۆکی بۆلیڤیا و ئۆرتێگای سه‌رۆکی نیکاراگیوا ووتویه‌تی له مانگی 6ی ساڵی پار که له بۆلیڤیا کۆبونه‌وه. ئه‌ویش گۆرانییه‌کی بۆ ئاماده‌بوان چڕی و هه‌ندیک له ئاماده‌بوان له‌گه‌ڵیان ده‌وته‌وه، دواتریش دوو کتێبی که باوکی نووسیویه‌تی بۆ ئیمه ئیمزا کرد، ئه‌وانیس رۆژانه‌ی ماتۆره‌که له‌گه‌ڵ رۆژانه‌ی بۆلیڤیهک.