
ئه‌و كه‌هێنده ره‌قه – به‌عه‌شق ده‌سته‌مۆ نابێ
سۆران ئازاد – چۆمان
ئاگام لێ‌بوو باران به‌نیازی ماچكردنی لێوی تۆ
باری و وهلاَمێكی دڵته‌نگی درایه‌وه
دڵره‌ق بووی به‌رامبه‌ر به‌و بایه‌ی
ویستی تێكه‌ڵ بهپرچت بێ
سارد بووی به‌رامبه‌ر ئه‌و گوڵه‌ی
سه‌یری جوانی تۆی كرد.بولبول له‌ترسی وه‌رین
ناتوانێ غه‌زه‌لی ناورۆحی عاشقێكت بۆبخوێنێتهوهئاسمانێكم باوه‌ش بۆئه‌و چۆله‌كه ئه‌كه‌مه‌وه
و به‌ئاوازی لقهدارێك برینه‌كانی سارێژ ئه‌كه‌م
ماندویهكانی ناورۆحی ئهحهسێنمهوه
ماندووبوو لهشهركردن له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوول
ماندوو بوو له‌فرین به‌سه‌ر ئۆقیانوسه بێ كۆتاییه‌كانی عه‌شق
بۆیه باوه‌شی بۆئهكهمهوهرێگهبده ئه‌ستێره‌یه‌ك
له‌ناو رۆحتا بێ
تاریكی له‌رۆحتا نههێڵێرێگه بده به‌خۆر
بێزاری خۆی له‌باوه‌شتا دهربكاخۆر عاشقه
كه‌سمان وه‌ك خۆر عاشق نه‌بوینه
زۆر گه‌را به‌دوای ئه‌و وشه‌یه‌ی پێناسه‌ی تۆبكا
تۆ ون بویت و بۆدۆزینهوهت
هه‌موو روناكیه‌كانی خۆی بلاَوكردهوه
له‌جێگای خۆی وه‌ستاوه و
چاوه‌رێی گهرانهوهته
دڵته‌نگه لهرووناكی خۆی
كه‌ناتوانێ ئه‌و دونیایه رۆشن بكا
كه‌تۆی لێنیشتهجێی
به‌ڵام تۆ خۆت تاریكی لهرۆحتایا
هه‌ر دونیایه‌ك رووتی تێبكه‌ی
ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ رووناكی ئه‌پچرێ
ناوێرێ له‌جێگای خۆی بجوڵێ
ئه‌ڵێ نه‌كا گری تینی رووناكی
ئه‌و بستوتێنێ
خۆریش بۆهه‌میشه پۆشكای ره‌ش بپۆشێ
بمان بووره ئه‌ی ئه‌و هه‌وره‌ی
بۆ جوانی هیچ شتێك نه‌باری
پاراناوهكانی بیابانت كرده یاسای نه‌بارین
كه‌چی بۆ جوانی ئه‌و باریت و
قه‌درت نه‌گیرا
بمان بووره ئه‌ی ئه‌و بایه‌ی
هه‌موو باغێك باوه‌شی بۆ كردبویه‌وه
هه‌موو به‌هارێك داوای ئه‌كردی
په‌یامه رووناكیهكانیان بده‌یێ
بۆ عه‌شقی ئه‌و ههڵتكرد و
پایز بۆباوه‌شی خۆی بردیه‌وه
بمان بووره ئه‌ی خۆری عاشق
به‌یانیان له‌په‌نجه‌ره‌ی باغی هه‌موو
جیهانێك سۆراخێكی ئه‌وت ئه‌كرد
له‌ئاسمان ئه‌پارایه‌وه
رێگات پێ‌بدا له‌كیشوه‌ری دڵره‌قی هه‌ڵبێت و
ئه‌و بدۆزیه‌وه
هه‌ڵده‌هاتیت و نه‌ت ئه‌ویست ئاوابی
ئه‌و هه‌موو دڵره‌قیه به‌تۆ له‌ناوناچێ
هه‌رچه‌ند لێره دڵره‌قی ئه‌و بكوژیت
دڵره‌قی زیاتری له‌دایك ده‌بێ
بهشپرزهیی له‌كیشوه‌ری مردن ههڵئههاتیت و
ئه‌ت ویس تیشكی بێ زه‌یی و تیشكی ره‌ق و قینه
له‌و پێنوسه بده‌ی كه‌ناوی ئه‌و
له‌لیستی مردن ئه‌نوسێ
ئه‌و كهنهمرێ ده‌سته‌مۆ نابێ
خۆت ماندوومه‌كه
ئه‌و هێنده جیایه به‌ئێمه ئاشنای عه‌شق ناكرێ
له‌عه‌شق ده‌سته‌مۆ نابێ
ئه‌و هه‌ر ئه‌روات و رێگای گه‌رانه‌وه‌ی
لێ ون بووه.
نه ده‌ستی ئێمه
نه‌ده‌ستی تۆی پێئه‌گا
ئه‌و هه‌ر ئه‌روات و رقی له‌و شه‌قامه‌یه
كه‌دووباره بهسریا بروا
له‌گه‌ڵ شه‌یتان ئه‌روا و
پاكیهكانی خودای بهلاناوه
ئه‌و ئه‌روا و هه‌موو رێگاكانی گه‌رانه‌وی
له‌خۆ عه‌رام كردوه
هه‌موو رێگاكانی عه‌شقی ون كردوه
چاوه‌رێت له‌ئه‌و نه‌بێ
قه‌دری عه‌شقی تۆ بزانێ.
تۆ كه‌عه‌شق دڵۆپ دڵۆپ لهسیماتا ئهچۆرێ
ئه‌ویش بێ میههربانی و ناپاكی به‌سه‌ریا ئه‌بارێ
چاوه‌رێت له‌ئه‌و نه‌بێ قه‌دری عه‌شقی تۆ بزانێ.