
نه‌وشیروان موسته‌فا، خه‌ونه یان مۆته‌که؟
<له هه‌موو هێزی سه‌ربازی دنیا کاریگه‌رتر ئه‌و بیر‌و بۆچونه‌یه، که کاتی وتنی هاتووه>
ڤیکتۆر هۆگۆئاری ئه‌بوبه‌کر
پێشه‌کی
ئیعلانکردنی لیستی گۆڕان که نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کا بوو به بابه‌ت(قه‌زیه)ی هه‌موو کوردستان و هیچ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێک نا‌بینیت له ئێستادا، که به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، به جۆرێک له جۆره‌کان، به فۆرمێک له فۆرمه‌کان باسی نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان نه‌کات به ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕۆژانه سه‌ده‌ها وتار و تێکستی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت، چه‌ندین سه‌عات کاتی ته‌له‌فزیۆنی بۆ ته‌رخانده‌کرێت، چه‌ندین نوکته و جۆکی له‌سه‌ر دروستده‌کرێت، چه‌ندین شیعار و هوتافی بۆ و دژی ده‌بیسترێت، بۆیه ناکرێت باسی وه‌زعی سیاسی ئێستای کوردستان بکه‌ین، بێ ده‌ستبردن بۆ نه‌وشیروان و لیسته‌که‌ی، ئه‌مه‌ی ئێمه‌ش ته‌نها نیشاندانی به‌شێکه له خوێندنه‌وه‌ی خۆم بۆ نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان، که هه‌ندێک به خه‌ونی ده‌زانن و هه‌ندێکی تر به مۆته‌که.
بۆچونه‌کان له‌سه‌ر نه‌وشیروان
نه‌وشیروان موسته‌فا ئه‌مین،هه‌ندێک به مۆته‌که‌ی خۆیانی ئه‌زانن و پێیان وایه به سه‌رکه‌وتنی ئه‌و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چرای به‌ختیان ئه‌کوژێته‌وه و ناتوانن به‌و بێسه‌روبه‌رییه‌ی ئێستا هه‌ڵسوڕێن بێخه‌م بیخۆن، یان به دوژمنی ئه‌زموونی هه‌رێمی ده‌زانن و پێیان وایه که ده‌یه‌وێت یه‌کڕیزی گه‌ل تێکبدات.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێکی تر هه‌موو ئومێدی خۆیان له‌سه‌ر نه‌وشیروان و لیسته‌که‌ی هه‌ڵده‌چنن و نه‌وشیروان به خه‌ونی ڕزگاربونی کوردستانی ده‌زانن له‌و چه‌ق به‌ستوییه‌ی کایه‌ی سیاسه‌ت له کوردستاندا تێی که‌وتووه و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ئومێدیان به نه‌وشیروان هه‌یه، که ئاماده‌ن هه‌موو قوربانییه‌ک بده‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی لیسته‌که‌ی و پێیان وایه یه‌کڕیزی میلله‌تی کورد ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی گوتارێکی سیاسی هاوبه‌شه‌وه دروستبکرێت له په‌رله‌مانێکی ئه‌کتیڤ دا.
به جیا له‌وه‌ی نه‌وشیروان به مۆته‌که بزانین بۆ سه‌ر ئه‌زمونه‌که یان به خه‌ونی ڕزگاربوونی ئه‌زمونه‌که‌ی بزانین له ترازان، به جیا له‌وه‌ی چ بۆچونێکمان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕیده‌یه هه‌یه که ناوی نه‌وشیروانه، به جیا له‌وه‌ی ئه‌م پیاوه بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست و به‌رژه‌وه‌ندی کورسی خوازی هه‌ڵساوه به‌م کاره(لیست دروستکردن)، یان فریاد ڕهسێکه و له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆی(جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی) خۆش بوو وه وازی هێنا، که ده‌کرێت به‌م هه‌ڵوێسته‌ی بڵێین تاکه سیاسی باڵا ده‌ستی وڵاتی ئێمه‌یه که له پۆستێکی وا گه‌وره‌دا وازبێنێت، وازهێنانی له ده‌سه‌ڵات و کورسی کرده کلتورێک، که پێش ئه‌و نه‌مان دیبوو.
هه‌ندێک پێمان ده‌ڵێن نه‌وشیروان دوو ڕووه و هه‌موو هه‌م وغه‌می ده‌سه‌ڵات و کورسییه و له‌لای ئه‌و میلله‌ت هیچ بایه‌خێکی نییه ، هه‌ندێکی تر پێمان ده‌ڵێن نه‌وشیروان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌بووه و زۆربه‌ی جار یه‌که‌م که‌سی ناو یه‌کێتی بووه هیچ گۆڕانکارییه‌کی نه‌کردووه ته‌نها مه‌به‌ستی له‌م پرۆژه‌یه(لیستی گۆڕان) بۆ تێکدانی ماڵی کورده و به‌س. ئه‌م بۆچونانه تاڕاده‌یه‌ک توشی گێژاومان ده‌کات، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا به‌ڕاست نه‌وشیروان ده‌سه‌ڵاتدار بووه له ناو حیزب دا یان بێده‌سه‌ڵات بووه؟ هه‌ردوو ته‌ره‌فی بۆچونه‌که پێمان ناڵێن که ئایا ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها بووه له ناو یه‌کێتی دا، ئه‌ی چی وای کرد که وازبێنێت و ده‌ستهه‌ڵگرێت له کورسی ده‌سه‌ڵات؟ خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی نییه، ئه‌ی چی وایکرد که سه‌رۆککۆمار نامه‌ی بۆ بنێرێت و نه‌وشیروانیش بێباکانه وه‌ڵامی نه‌داته‌وه، یان بۆچی تا ئیستا یه‌کێتی ئه‌ندامێتی له نه‌وشیروان ناسه‌نێته‌وه(له خواره‌وه به درێژی باسی ئه‌مه ده‌که‌م)؟هه‌ڵوێستی جیاوازی یه‌کێتی له به‌رامبه‌ر ڕه‌گ و نه‌وشیرواندا
یه‌کێتی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2009 دا هه‌ستی کرد به‌و گه‌مه‌یه‌ی نه‌وشیروان و بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی ئیعلانکردنی ڕه‌گه‌وه، بێ تۆله‌رانس ئه‌ندامانی ڕه‌گی ده‌رکرد و ئه‌ندامێتی یه‌کێتی لێسه‌ندنه‌وه، له‌کاتێکدا ڕه‌گ ده‌نگێکی کزی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، هێنده‌ی نه‌وشیروانیش زه‌ره‌ری له یه‌کێتی نه‌داوه که یه‌کێتی بکاته دووله‌ته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، ڕه‌گ نه داوای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان ئه‌یکات به‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگرێته ده‌ست، نه کارێکیش که بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌کێتی بخاته مه‌ترسییه‌وه، که‌چی به‌ناوی گێره‌شێوێنه‌وه براده‌رانی ڕه‌گ ده‌رکران. پاش ڕه‌گ نۆره‌ی ئه‌و کادێرانه‌ی یه‌کێتی هات که داوای یه‌کلایی بوونه‌وه‌یان لێ‌کرا و مووچه و ئیمتیازاتییان لێسه‌ندرایه‌وه، ئه‌و ئهندامهشی له‌وه زیاتر سوور بوو له‌سه‌ر پشتگیریکردنی نه‌وشیروان، ئه‌ندامێتیان لێسه‌نده‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش یه‌کێتی نه‌یتوانییه‌وه ئه‌ندامێتی یه‌کێتی له نه‌وشیروان بسه‌نێته‌وه، له کاتێکدا پێش ئیعلانکردنی ناوی لیسته‌کان به ڕه‌سمی، زوو زوو باسی ئه‌وه ده‌کرا که به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌توانن ئه‌ندامێتی له نه‌وشیروان بسه‌ننه‌وه.
قورسترین پرسیار که ده‌کرێت ڕوبه‌ڕوی سه‌رکدایه‌تی یه‌کێتی بکرێته‌وه ئه‌وه‌یه، بۆ چی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نه‌یتوانی ڕه‌گ و ئه‌ندامانی تری قبوڵ بکات، له کاتێکدا نه‌وشیروان به ئاشکرا و به به‌رنامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌ل له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی داده‌به‌زێت به لیست و که‌سیش له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له ئێستادا باسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامێتی نه‌وشیروان ناکات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که ده‌کرێت یه‌کێتی پێ ئیحراج بکرێتبهکایه کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت
به جیا له هه‌موو ئه‌و بۆچونانه له‌سه‌ر نه‌وشیروان، ڕاستییه‌ک هه‌یه که ده‌بێت هه‌مووان پێی ڕازی بین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نه‌وشیروان ڕۆحی کرده‌وه به به‌ری کایه‌ی سیاسه‌ت له کوردستان، له کاتێکدا کایه‌ی سیاسه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا بوو بووه قێزه‌ونترین کایه و سیاسه‌ت ته‌نها بۆ ده‌ستکه‌وت و پله‌وپایه پێناسه ده‌کرا، سیاسه‌ت پێناسه‌ی قێزه‌ونترین کایه‌ی وه‌رگرتبوو،به‌ڵام نه‌وشیروان هات و سیاسه‌تی کرده‌وه به کایه‌یه‌ک، که هه‌رچه‌ند خۆمان به دوور بگرین له سیاسه‌ت، به‌ڵام ناکرێت قسه‌مان نه‌بێت له‌سه‌ری.
ئه‌م به‌کایه بوونه‌وه‌ی سیاسه‌ت که نه‌وشیروان پێی هه‌ستا، ئه‌و مافه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ هاوڵاتی ئاسایی که تێبگات، ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌م(واتا هاوڵاتی ئاسایی) ده‌توانێت ببێته هه‌وێنی له‌دایکبوونی فۆرمێکی تر له سیاسه‌ت و سیاسه‌ت مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌کی ئاساییه، که ده‌کرێت موماره‌سه‌ی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌وه بکرێت، به واتایه‌کی تر ده‌کرێت ده‌نگی تاک مانایه‌کی هه‌بێت بێئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حزب بێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێزه بۆ ده‌نگی تاکی کورد بۆ یه‌که‌م جار له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ه‌وه، ده‌کریێت به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری دابنرێت، که نه‌وشیروان پێی هه‌ستا، چونکه سیاسه‌تی چه‌پکه گوڵه‌که و دابه‌زینی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان به‌یه‌ک لیست، خه‌ریک بوو خه‌ونی هه‌ڵبژاردنی له‌بار ده‌برد و هه‌ڵبژاردنی ده‌کرد به ده‌نگدان، به‌ڕاده‌یه‌ک، که ئه‌گه‌ر تاک ده‌نگی بدایه یان نا، هه‌مان نه‌تیجه‌ی ماتماتیکییمان ده‌ست ده‌که‌وت، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای کردبوو، که په‌رله‌مانی کوردستان نا ئه‌کتیڤ ترین په‌رله‌مان بێت له مێژووی دیمۆکراتییه‌تی دونیادا، به‌ڵام گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێز بۆ ده‌نگی ده‌نگده‌ران، لانی که‌م توانی که هه‌موو لیسته‌کان به‌دوای کاندیدی پسپۆڕ و شاره‌زا و ئه‌کتیڤ دا بگه‌ڕێن.
به کلتور کردنی چه‌مکی گۆڕان
نه‌وشیروان تاقه سیاسییه که توانی زاراوه‌ی گۆڕان بکات چه‌مکێکی زیندووی ناو کۆمه‌ڵگا، دیاره زۆر له ڕۆشنبیرانی ئێمه هه‌ر له گۆڤاری ئاینده و ڕه‌هه‌نده‌وه، تا ده‌گاته ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین و که ئه‌مانه هه‌موویان به‌شێکی مه‌عریفی بوون له به چه‌مک کردنی زاراوه‌ی “گۆڕان” بۆ ناو هه‌ناوی هاوڵاتی ساده‌ی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام له دواجاردا ئه‌م پرۆژانه ته‌نها پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری بوون و به‌شێکی کۆمه‌ڵگا لێی سوودمه‌ند بووه، له‌لایه‌کی تره‌وه حزبه سیاسییه‌کان ئه‌م چه‌مکی گۆڕانه‌ی ڕۆشنبیرانییان به قسه‌ی تیۆری و کۆمه‌ڵێک ناو و ناتوۆره تاوانبار ده‌کرد، که ده‌یانویست به هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت له نرخی ئه‌م چه‌مکی گۆڕانه‌ی ڕۆشنبیران که‌م بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی تر کاتێک باسی خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی ده‌کرا، ئیتر ده‌سه‌ڵات شتێکی نه ده‌هێشته‌وه بۆ گوتن، ئه‌گه‌ر یه‌ک تۆز بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه وتارانه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌رامبه‌ر گۆڤاری ڕه‌هه‌ند، ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی، که دوو جار به خه‌ستی تا ئێستا هێرشی ناشرینکردن هه‌ڵی کردووه‌ته سه‌ر هاوڵاتی، به ڕاده‌یه‌ک، له یه‌کێک له وتاری ڕۆژنامه حزبییه‌کان دا وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی نووسرابوو”ڕۆژنامه‌ی هاولاتی به چ حه‌قێک داوای شه‌فافی بودجه ده‌کات، له‌کاتێکدا خۆیان قه‌رزاری چه‌ندین باڕی مه‌شروب خواردنه‌وه بوون، ئه‌ی بۆ ئه‌وان بودجه‌ی خۆیان که‌شف ناکه‌ن”، مه‌هزه‌له‌که گه‌یشتبووه ئاستێک، که حوکمڕانانی ئه‌م وڵاته بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که بڵێت مادام ڕۆژنامه‌یه‌ک که ته‌نها به‌رپرسه له مووچه‌ی کارمه‌نده‌کانی بودجه‌که‌ی شه‌فاف نییه، که‌واته حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه که بزانێت بودجه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ شه‌فاف نییه.
بۆیه له‌م ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که تا نه‌وشیروان نه‌هاته ده‌ره‌وه له گه‌مه‌که چه‌مکی گۆڕان ته‌نها وه‌ک هاواری نوخبه‌یه‌ک وێنا ده‌کرا و نه‌گه‌یشتبوو به کایه‌کردنی چه‌مکی گۆڕان له دونیای سیاسه‌ت دا، بۆیه ده‌کرێت بڵێین نه‌وشیروان زاراوه‌ی گۆڕانی هێنایه ناو کلتوری سیاسی وڵاتی ئێمه، له کاتێکدا تا پێش نه‌وشیروان، سیاسییه‌کانمان به‌هانه‌ی ده‌سه‌ڵاتییان ته‌نها و ته‌نها ئه‌و گه‌نجینه‌یه بوو له‌سه‌ر خه‌باتی ڕابردوویان وه‌ک به‌هانه‌ی گه‌مه‌که‌ری سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بوون و به‌ڕێوبردنی وڵاتیان به گوێی هاوڵاتی دا ده‌دا، به‌ڵام کاتێک نه‌وشیروان هات، ئیدی به‌هانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بوون به هۆی خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌وه بووه هه‌ڵم، چونکه نه‌وشیروان به فعلی خۆی یه‌کێک بووه له هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شۆڕشی دوای نسکۆ و ئێستا هاتووه گه‌نج ده‌کات به ڕاوێژکاری سیاسی خۆی و ئاماده‌یه ناوی له‌گه‌ڵ ناوی گه‌نجێکی 25 ساڵدا له‌یه‌ک لیست دابێت بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مانه وایان کرد، که چه‌مکی گۆڕان به دیوه سیاسییه‌که‌ی دا ببێته چه‌مکێک له‌سه‌ر زاری زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
بێبایه‌خ کردنی حزب و ئه‌ندامانێتی حزب
نه‌وشیروان به هۆی لیست دروستکردنییه‌وه هیچی نه‌کردبێت و هیچ خه‌باتێکی بۆ حساب نه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه کافیه که بۆ یه‌کمجار توانی وا بکات، که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی کاراو چالاک بن بۆ داخوازییه‌کانیان و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و فیکر و فهلسهفهییهی که بڕوایان پێی هه‌یه، ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی حزب هه‌ڵسوڕێن و کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر کۆی گشتی ڕوداوه‌کان و کایه سیاسییه‌کان، بێئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حزب بن، ئه‌م دابڕانه‌ی خه‌ڵک له” ئه‌ندامێتی حزب” چه‌ندین ئاماژه‌ی به‌ره‌و دیمۆکراسییه‌ت له‌خۆی ده‌گرێت، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌ندامی گهێڕایهڵی حزب نه‌بن، ئه‌وا ئه‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن به لیست و قه‌واره‌یه‌ک، که ڕه‌نگه هه‌ر هه‌مان تاک له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگ نه‌داته‌وه به هه‌مان قه‌واره و هه‌مان لیست، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌واره و لیسته له‌گه‌ڵ ویستی تاکدا یه‌کی نه‌گرته‌وه یان ئه‌گه‌ر لیسته‌که دژی ئه‌و به‌رنامه‌یه کاری کرد که بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ کردبوو، ئه‌مه‌ش به جیا له‌وه‌ی ده‌توانێت مه‌ودای بیرکردنه‌وه و ڕه‌خنه‌مان زید بکات له‌و لیست و قه‌وارانه‌ی ده‌نگمان داونه‌تێ، ده‌بێته جۆرێک له ترس له‌لای قه‌واره‌کان که کۆشش بکه‌ن بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی که بانگه‌شه‌یان بۆ کردووه له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا.
ئه‌م جۆره له بێبایه‌خکردنی ئه‌ندامێتی حزب له زۆربه‌ی وڵاتانی دیمۆکراتی دونیادا کاری پێده‌کرێت و مه‌ودای ئه‌ندامێتی حزبی ئه‌وه‌نده که‌مه، هه‌ندێک جار حزبه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروچالاکییه‌کانیان ڕیکلام بڵاوده‌که‌نه‌وه له میدیاکاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ببێته ئه‌ندام، که‌چی کاتی هه‌ڵبژاردن ده‌بینیت زیات له نیوملێۆن ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن.ده‌رکه‌وتنی سه‌رکرده له کاتی خۆی دا
نه‌وشیروان له کاتی دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه‌وه تا ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، که‌مترین وتاری بڵاوکراوه‌ته‌وه له ڕۆژنامه‌که‌ی دا، که‌مترین جار ناوی هاتووه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌مدا، باسی هاتنی وه‌فدی فڵان و فیسار بۆ لای نه‌وشیروان و کۆبونه‌وه و سه‌ردانیکردنی ئه‌م و ئه‌و یان به پێچه‌وانه‌وه که‌مترین ڕوبه‌ری ڕۆژنامه‌که‌ی داگیرکردووه، له ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی کۆمپانیای وشه‌شه‌وه که‌مترین کات باسی نه‌وشیروان کراوه تا کاتێک که ده‌بوو قسه بکات و ده‌رکه‌وێت، له کاتێکدا له کلتوری سیاسی کوردستان دا به پێچه‌وانه‌وه کاتێک که پێویستی نه‌کردبێت سه‌رکرده‌کان ده‌رکه‌وتوون، کاتێكیش پێویستی کردبێت ده‌رنه‌که‌وتوون، له هه‌موو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که‌مترین که‌س که قسه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر کردبێت و به‌رنامه‌یان بۆ ڕونکردبێتنهوه، جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانییه، تا ئێستاش که‌س نازانێت مه‌سعود به‌رزانی به‌رنامه‌ی کۆنکرێتی چییه بۆ هاتنه سه‌رکورسی سه‌رۆکی هه‌رێم، له‌کاتێکدا که ده‌زگا ئیعلامییه‌کانی حزبه‌کان زۆرترین بابه‌ت و یه‌که‌م هه‌واڵیان هه‌میشه کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌کانیان بووه له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌س و لایه‌نێک دا بوبێت، به ئه‌ندازه‌یه‌ک سه‌ردانی کردنی سه‌فیر یان کارمه‌ندی سه‌فاره‌تی وڵاتان بۆ لای سه‌رکرده‌کانمان ده‌بێته یه‌که‌م خه‌به‌ر و گه‌وره ده‌کرێت، له‌کاتێک دا ئه‌م کلتوره زیاتر بۆنی به‌عسی لێوه دێت تا وڵاتانێکی دیمۆکرات، چونکه یه‌که‌م که‌س که ده‌بێت داکۆکی له به‌رنامه‌ی لیست و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بکات سه‌رۆکی ئه‌و قهوارهسیاسییهیه، ئه‌وه سه‌رۆک قهوارهکانن یان حزبه‌کانن گفتوگۆی سیاسی ده‌که‌ن له به‌رنامه ڕاسته‌وخۆکاندا و زۆرترین وتاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌نوسن و زۆرترین که‌سن که له‌کاتی هه‌ڵبژاردن دا قسه ده‌که‌ن و که‌موکوڕی به‌رامبه‌ره‌کانیان ده‌رده‌خه‌ن، که‌چی به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا له‌کاتێکدا که پێویستناکات، سه‌رکرده‌کان قسه‌ده‌که‌ن و هه‌میشه یه‌که‌م هه‌واڵ باسی سه‌رۆکه‌کانه، که‌چی له‌و کاتانه‌دا که پێویسته سه‌رۆکه‌کان قسه بکه‌ن، سه‌رۆکه‌کان که‌مترین قسه ده‌که‌ن، کاتێکیش که شکستێک بێته پێشیان ده‌یخه‌نه سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان.کۆتایی
له کۆتایی دا به جیا له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا کێ یه‌و تا چه‌ند گه‌نده‌ڵ بووه، تا چه‌ند خه‌ڵک خۆشی ئه‌وێت یان ڕقی لێیه‌تی، به جیا له‌وه‌ی وه‌ک مۆته‌که به ئه‌م کاره‌ی(لیستی گۆڕان) ئاره‌زووی داڕزاندن و که‌رت وپه‌رت کردنی یه‌کێتی هه‌یه، یان خه‌ونێکه ده‌یه‌وێت له دواساڵاکانی ژیانی دا ببێته سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌مر که باوک بۆ کوڕی خۆی بگێڕێته‌وه و نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که‌م بکاته‌وه له‌و هه‌موو بێدایی و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی که هه‌یه، به‌جیا له‌م بۆچونانه، ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین، که نه‌وشیروان هه‌رچییه‌ک بێت و هه‌رچییه‌کی کردبێت، بیرکردنه‌وه‌ی ناو ناخی خۆی هه‌رچ شتێک بێت، تاقه سه‌کرده‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورده که هه‌م دانی ناوه به هه‌ڵه‌کانی دا به ڕون و ئاشکرایی، له‌بری مکیاژکردنی نشوستی وێستگه‌ی سیاسی خۆی، که ئه‌مه جگه له نه‌وشیروان تا ئێستاشی پێوه بێت هیچ سیاسییه‌کی کورد پێی هه‌ڵنه‌ساوه.
به جیا له‌مانه‌ش نه‌وشیروان به فعلی گۆڕانی کرد و کارێکی وایکرد، که حزب ئه‌وه‌نده بێمتمانه بێت له خۆی، که ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی خۆی بانگبکات بۆ ئه‌وه‌ی که بزانێت ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌جه‌ی وه‌لائیان بۆ حزب چه‌نده و ئه‌ندامان و دۆستانی خۆی سوێند بدات بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌نگی پێبده‌ن، ئه‌مه هیچ نه‌بێت و نه‌وشیروان هیچی نه‌کردبێت، گۆڕانکاری دروستکردووه به‌وه‌ی که ئومێد بۆ میلله‌تێکی هیلاک و ڕه‌شبین بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 541 ، 12.7.2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
Arei1976@hotmail.com