
ده‌نگ به‌ده‌ستورێك ده‌ده‌م چێژی یاسایی‌و ئینسانی لێوه‌ربگرین
عومه‌رمحمه‌د
Omer_m0287@yahoo.comتێپه‌راندنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان نه‌بوو، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی غه‌درێكی گه‌وره‌بوو له مهینهتبارترین میلله‌تی سه‌ر ڕوی زه‌مین، تێپه‌راندنی ده‌ستور نابهرپهرپرسیارانهترین كاری په‌رله‌مانی كوردستان بوو..! له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستور بۆ میلله‌تانی تری جیهان ئامرازی رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگه بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئه‌م میلله‌ته‌دا،دانانی ده‌ستورێك چێژێكی یاسایی‌و نهتهوهییو ئینسانی گه‌وره‌ی هه‌یه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌وه‌نده بهلاموبالاتیهوه تهماشایانكرد، به‌قه‌د ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌ی ئه‌زمڕ یان به‌قه‌د ئاهه‌نگی خولێكی مه‌شقی سه‌ربازی گرنگی پێنه‌درێ ..ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌چه‌نده بێبایه‌خ ته‌ماشای مافی خه‌لك‌و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
كێ هه‌یه نه‌زانێ، ئه‌و ده‌ستوره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ردا به‌مه‌زاجی تاكه‌كه‌سی‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی یهكێتیو پارتی به‌په‌له‌یه تێپه‌ڕێندرا..؟ ئه‌م راستییه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش خۆیانی لێ گیل بكه‌ن خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌یزانێ.. پرسیار ئه‌وه‌یه كه گرنگترین ئامرازی به‌رێوه‌بردن له‌نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ستوره، بۆچی چوار ساڵه له‌ناو چه‌كمه‌جه‌كانی په‌رله‌ماندا فه‌رامۆشكراوه، كه‌چی بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌م میللهتهپهرلهمان له‌كاتێكدا بۆی ده‌كه‌وێته خۆ كه‌ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌رچووه.. بهپهلهكردن له‌په‌سه‌ندكردنی،هه‌ر ئهوخوێندنهوهیهی بۆ ده‌كرێت كهرێگا له‌گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی ده‌گرێ، به‌تایبه‌تی كه ده‌زانن له‌داهاتوودا یهكێتیو پارتی ناتوانن په‌رله‌مان وه‌كو جاران بكه‌نه ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان..
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌ستوره‌وه18 ساڵهگیرۆدهی مامه‌ڵه‌ی خراپی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بووه، ئه‌وا به‌هۆی ده‌ستورێكی خراپه‌وه كهبهندهكانی له‌ئێستاوه به‌میزاجی تاكه‌كه‌س‌و تاكه سه‌ركرده، به‌هۆی ئه‌ندام په‌رله‌مانی بێده‌نگه‌وه به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێندرێ، له ئاینده‌دا جگهلهغهدرو سته‌مكاری هیچمان بۆ ناهێڵێته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كو رێزی له‌ئه‌ركی خۆی نه‌گرت، هیچ رێزێكی له‌ده‌نگه نارهزایهكانیش نه‌گرت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئه‌وه هه‌ڵوێستیان نه‌بوایه، مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كان چۆن ده‌یانتوانی په‌رله‌مان بكه‌نه شوێنی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان..؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان ته‌نها وه‌كو موچه خۆری حزب ته‌ماشای وه‌زیفه‌كه‌ی خۆی نه‌كردایه په‌رله‌مانیش نه‌ده‌بووه ئامرازی ده‌ستی حزب ، به‌ڵكو ده‌بوونه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و شوێنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی خه‌ڵك، بریاردانو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان..
دیموكراسیه‌ت به‌وه‌دا ده‌ناسرێته‌وه كه كه‌مینه‌ش رێزیان لێده‌گیرێ، نه‌ك بخرێنه ژێر هه‌ڵه‌مه‌تی تۆمهتباركردنهوهو به‌دوژمن وێنه‌یان بكێشرێ..؟ ده‌نگه ناڕازیه‌كان چی‌یان ووتووه تا به‌دوژمن تهماشابكرێن ..؟ ته‌نها داوای دواخستنیان كردبوو، له‌كام جۆری دیموكراسیه‌تدا مافی كه‌مینه به‌چاوی سوك ته‌ماشا كراوه..!! لهدیموكراسیهتهكهی كوردستاندا نه‌بێ ؟ ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ده‌ستوریان كردووه كه‌مینه‌ش نین .. كه‌چی به‌داخه‌وه گوێمان له‌قسه‌ی توند‌و برینداركه‌ره (به كوێرایی چاوی دوژمنان ده‌ستورمان تێپه‌راند..؟ دهستوردهكهینه چقڵی چاوی دوژمانان) باشه ئه‌مه چ لۆژیكێكه سه‌رۆك به‌هاوڵاتیانی خۆی بڵێ دوژمن..؟! ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌تێپه‌راندنی ده‌ستور هه‌یه..؟ ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی رێز له‌داواكاری زۆرینه‌ی خه‌ڵك‌و هێزه مهدهنیو پێشكه‌وتنخوازه‌كان، بگرن كهڕهخنهیان له‌پرۆژه یاساكه‌ی ده‌ستور هه‌یه.. ئه‌گه‌رچی پرۆژه یاساكه 800 ره‌خنه‌و تێبینی له‌سه‌ره، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش دان به 500،ره‌خنه‌و تێبینیدا ده‌نێ..! كه‌چی بێئه‌وه‌ی دوا نسخه‌ی پیشانی خه‌ڵك بده‌نه‌وه به‌په‌له‌و بهبێباكیهوه ده‌ستور تێده‌په‌رێنن.
له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابوردودا ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی هه‌رێمێكی بێ یاسا‌و بێده‌ستور، ناكۆكی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی بووه نه‌ك نا ئاماده‌یی خه‌ڵك..! رێگری سه‌ره‌كی له‌دانانی ده‌ستورێكی تهندروستو مه‌ده‌نی، كه ئه‌لته‌رناتیڤی سیستمێكی تۆتالیتار‌و یاساكانی رژێمی به‌عس بێت. ته‌نها نائاماده‌یی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ( یهكێتیو پارتی) بووه، نه‌ك خه‌ڵك، شهڕوناكۆكیو بێمتمانه‌یی ئه‌وان بووه، ئێستاش دوای 19ساڵ له‌سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵك‌و چه‌واشه‌كردنی،بێ یاسایی ده‌ستورێك په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كهپڕبهبهری خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌و نامۆیه به‌ئاستی تێگهیشتنو پێگه‌یشتنی خه‌ڵكی كوردستان.
چاوبه‌سته له‌خه‌ڵك دهكهنو ده‌ستور به په‌رله‌مانێك په‌سه‌ند ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌رچووه..! ئه‌مه‌ش به‌راشكاوی ئه‌و راستیه‌مان پێده‌ڵێت كه‌په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌ری حیزبه‌كانیانن، ئه‌مه چ گه‌مه‌یه‌كه بهچارهنوسوئایندهی ئه‌م كۆمهڵگایهوه ..؟
ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران فه‌رمانبه‌ری حزبه‌كانیان نه‌بونایه ده‌بوایه زۆرینه‌یان نه‌ك كه‌مینه جورئه‌تی ئه‌وه‌یان بكردایه‌و بلێن: ئێمه رهشنوشی ئه‌وده‌ستوره به شایه‌نی خه‌ڵكی كوردستان نازانین، ده‌بوایه بهوهقایل نه‌بوونایه ده‌ستورێك تێپه‌رێنن كه له‌ئاینده‌ی دورو نزیكدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌نگی بۆبده‌ن ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و بنه‌ماڵه‌یی قایمتر دهكاتو هه‌ڕه‌شه‌ی جدی ده‌بێت بۆسه‌ر دیموكراسیه‌ت، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ رێزگرتن له‌په‌رله‌مانیش بوایه ده‌بوو بیانزانیبایه ده‌نگدان به‌ڕه‌شنوسی ئه‌و ده‌ستوره سوكایه‌تیه به‌هاوڵاتی بوون‌و به‌خودی په‌رله‌مانیش، چونكه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه سیستمێكی سیاسی تاك ڕه‌هه‌ندو تاكڕه‌و داده‌مه‌زرێنێت كه‌خودی په‌رله‌مان ده‌خاته په‌راوێزه‌وه‌و سه‌ركوتی سیاسی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌ره‌نجام كوردستان پهلكێشدهكاتهوه بۆ سه‌ر زه‌مینێكی نامۆ كه‌هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاد‌و دیموكرات، به‌هه‌ڕه‌شه دهزانێو ده‌توانێ لێمانی زه‌وت بكات.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌م هه‌ڵویسته‌یان كه‌وتنه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه‌وه‌و هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك كه‌ده‌ستی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تێپه‌راندنی به‌رزكردووه‌ته‌وه به‌رپرسه له‌ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه، چونكه به‌لای كه‌مه‌وه نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌و هه‌ر خۆی نیه له‌ناوهۆڵی په‌رله‌ماندا، به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی سبه‌ی له‌سایه‌ی بێده‌نگی ئه‌وانه‌وه به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرن، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه‌ماوه‌ی یاسایی به‌سه‌رچووه‌و چیدی مافی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی وه‌ها دۆسێیه‌كی گرنگ‌و چاره‌نوسسازی نیه. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌وه‌دا به‌رپرسیاره كه وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵك بایی ئه‌وه‌نده به‌رپرسیارانه ره‌فتاری نه‌كردووه كه خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی رای خۆی له‌سه‌ر ره‌شنوسی ئه‌و ده‌ستوره بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك شه‌ریكه لهغافڵگیركردنی تاكی كورد له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌مه جگه‌له به‌شداری ئه‌وكاره‌ساته‌ی كه ته‌نانه‌ت شارهزایانو به‌شێكی ئه‌ندامانی پهرلهمانو لیژنه‌ی یاسایی ده‌ستوریش وه‌كو پێویست ئاگاداری ده‌ستوری به‌ناو په‌سه‌ندكراو نهبوونو زانیاری‌یان له‌سه‌ر نه‌بووه ئیدی چۆن تێپهرێنراو ده‌نگی له‌سه‌ردراوه..؟ ئه‌وه ته‌نها ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
له‌م ره‌شنووسه‌دا ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاونه‌گیراوه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستانه، سه‌ركردایه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی وه‌كو كاڵایه‌ك به‌باڵای خۆیاندا بڕیویانه‌و به‌رهه‌می رێككه‌وتنی ناو ژووره داخراوه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیه، ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌شكردنی ئیمتیازاته له‌نێوان خۆیاندا به‌مه‌به‌ستی ده‌مكوتكردنی ئۆپزسیون به‌تایبه‌تیش ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌میشه له‌پێناو ده‌سكه‌وتی تایبه‌تیدا دهنگو سه‌نگی خۆیان ههڕاجكردووهو پشتیانكردۆته داخوازیه‌كانی خه‌ڵك.