
مه‌لا و هه‌ڵبژاردن ….. سه‌نگه‌ر زراری
مه‌لا و هه‌ڵبژاردن
سه‌نگه‌ر زراری
كاتێ ده‌چییه خوتبه‌ی هه‌ندێ مامۆستای ئایینی، وا ده‌زانی شه‌رحی "عه‌وامل جورجانی"ت بۆ ده‌كه‌ن، كه ئایه‌تێك یان فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌هێننه‌وه، جارێ به‌ر له هه‌موو شتێك باسی ئه‌و فاعیل و مهفعولیی بیهیانه ده‌كه‌ن كه له ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان به‌كارهاتوون و كاریگه‌ری ئه‌و زمانه جوانه‌ی كه له قورئان به‌كارهاتووه، هه‌ندێ له پیرهمێردهكانیش، به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێك له‌و قه‌واعیده زمانییه بزانن و تێی بگه‌ن، سه‌ری به‌دیاره‌وه باده‌ده‌ن و سوبحانهڵڵای بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و زیاتره كه ئێمه لای ئه‌م جۆره مه‌لایه ده‌یبینین و ده‌یبیستین، سه‌یری وڵاتێكی وه‌كو ئێران بكه كه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تارانی بۆ باسكردنی پێشهات و رووداوه چاره‌نووسسازه‌كانی وڵات ته‌رخانكردووه و هه‌رجاره و كه‌سێكی ده‌سه‌ڵاتدار و زانای ئه‌و وڵاته وتاری هه‌ینی تێدا پێشكه‌شی نه‌ك ته‌نها ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه، به‌ڵكو پێشكه‌شی هه‌موو گه‌لی ئێرانی ده‌كات و هه‌ندێجاریش هه‌ر له‌وێوه په‌یامی ئه‌و حكومه‌ته بۆ وڵاتانی دنیا ده‌نێرێت. یان سه‌یری ناوه‌ڕاست وخوارووی عێراق بكه، گه‌لێ له ده‌سه‌ڵاتدارنی عێراقی له ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆك حزب و كوتله‌كان، هه‌فتانه په‌یامه‌كانیان له رێگای وتاری هه‌ینییه‌وه ده‌گه‌یننه دۆست و دوژمنه‌كانیان.
لێره‌دا قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه باسی تێكه‌ڵاوی دین و سیاسه‌ت و به ئایینكردنی سیاسه‌ت و.. بكه‌م، ئه‌مانه بابه‌تی دیكه‌ن و قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم وتاری رۆژی هه‌ینی، بۆ ئه‌وه دانراوه كه هه‌میشه خه‌ڵك له شته نوێ و سهردهمییهكان و ئه‌و شتانه ئاگادار بكرێنه‌وه كه ئێستا و له‌م كاته‌دا پێویستن، نه‌ك جووینه‌وه‌ی رابردوو به شێوه‌یه‌ك كه سوودێكی نه‌بێت و خه‌ڵك خه‌ویان به‌دیارییه‌وه بێت.
وتارێكی "عه‌لی خامنه‌یی" رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، وای كرد هه‌موو جیهان بێته قسه و خۆپیشاندانه‌كانی ناو ئێران تووندتر بێته‌وه و كوشتن و برینداربوونی لێبكه‌وێته‌وه، له‌وه گه‌ڕێ كه تووندوتیژی لێكهوتهوه، مه‌به‌ستم دیوه‌كه‌ی تری مه‌سه‌له‌كه‌یه، ئه‌ویش كاریگه‌ری وتاری هه‌ینییه له‌سه‌ر خه‌ڵك و جیهان.
وتاری هه‌ینی بۆ ئه‌وه نییه له پرسه‌كانی رۆژ دوور بكه‌ویته‌وه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵوێستیان له هه‌موو پرسه‌كانی سه‌رده‌مدا هه‌بێت و قسه و هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خۆشیان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته، چونكه مامۆستایانی ئایینی پێشه‌وای خه‌ڵكن و خه‌ڵك گوێرایه‌ڵیان ده‌بێت، خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن هه‌ڵویستی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی مامۆستایانی ئایینی بنیات ده‌نێن، بۆیه‌ش ئه‌وه‌نده گێڕانه‌وه‌ی رابردوو و دووباره‌كردنه‌وه‌ی رسته‌ی سواوی وه‌كو "خێر بكه‌ن و گوناهـ مه‌كه‌ن"، "نوێژ بكه‌ن و رۆژوو بگرن" سوودی نییه، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه گرنگه كه رووداوێكی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌م خه‌ڵكه روون بكه‌یته‌وه و هه‌ڵوێستی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی له‌باره‌یه‌وه بخهیهڕوو، حه‌تمه‌ن ئه‌مه خێرێكی گه‌وره‌شه. بۆ نموونه زۆر گرنگه له‌م چه‌ند خوتبانه‌ی ئێستا، باسی هه‌ڵبژاردن بكرێت و روون بكرێته‌وه كه داخوا ده‌نگ بده‌ین یان نه‌ی ده‌ین.. یانیش پێمان بڵێن چی بكه‌ین باشه.