
خه‌ونی مناڵێكی حه‌كیم ….. زانا سامان
خه‌ونی مناڵێكی حه‌كیم
زانا سامان
جارێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بچینه سه‌ردانی،و داوای لێ بكه‌ین چی به‌سه‌ر هاتووه بۆمان بگێڕته‌وه، له ئێستادا شتێكی ئه‌وتۆ نییه‌و مه‌رجیش نییه ئیتر كه كه‌سێك شتێكی لێ به‌سه‌رهات، یه‌كسه‌ر بچین بۆلای،به‌ڵێ.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاستان ده‌كه‌م كه هاتوون به‌دوامدا، هه‌تا بچینه سه‌ردانی.
مامۆستا به‌م شێوه‌یه له‌نێوان ئهوانو ده‌رگاكه‌دا كه به‌ته‌واوه‌تی نهیكردبۆوه له میوانه‌كانی ئه‌م قسانه‌ی كردوو، پاشان خواحافیزی لێكردن‌و ده‌رگاكه‌ی به نیوه كراوه‌یی به‌جێهێشتوو گه‌ڕایه‌وه بۆ ژووره‌وه.
وه‌كو باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، ماوه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا چووه كه پیاوانی گه‌ڕه‌ك چوون بۆ لای مامۆستا هه‌تا له‌گه‌ڵیان بچێت بۆ ماڵی ئازاد به‌گ، بێگومان تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش، كه‌س نازانێت چی به‌سه‌ر ئازاد به‌گدا هاتووه یان چی كردووه وا خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام فه‌ره‌یدونی باوه‌جان كه یه‌كێكه له هاوڕێ هه‌ره نزیكه‌كانی ئازاد به‌گ، گوێم لێ‌بوو ڕۆژێكیان به ژنه‌كه‌ی خۆی ئه‌وت ئه‌گه‌ر من وه‌كو ئازاد به‌گم بكردایه‌و ئه‌وه‌نده به‌جورئه‌ته‌وه ئه‌و كاره‌م بكردایه، جه‌نابت هه‌رگیز ئاماده نه‌ئه‌بوویت به‌دیارمه‌وه دانیشیتو ده‌زانم هه‌ر زوو داوای ته‌ڵاقت لێ ده‌كرم.
كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، كاتێك هه‌واڵی شتێكیان پێ ده‌گات، ئیتر به هه‌وه‌سی خۆیان ترش و خوێی پێوه دهكهنو هه‌ر یه‌كه‌و حیكایه‌تێكی لێ درووست ده‌كات، بۆ نموونه كۆڵانی ئه‌ودیو ماڵی ئازاد به‌گ، ده‌ڵێن گوایه ئازاد به‌گ چووه له به‌غداو به‌هاوكاری به‌رپرسێكی كورد كه له‌وێ ده‌وام ده‌كات، مناڵی كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌ره‌بیان فڕاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری لێوه‌رگرن، هه‌روه‌ها له كۆڵانی بازرگانه‌كاندا، حیكایه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌گێڕنه‌وه،ده‌ڵێن گوایه ئازاد به‌گ كاتێ له كه‌ركوكه‌وه له ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شار، له نێوان چومچهماڵو بانی مه‌قاندا مناڵێكی بوخچهكراوی بینیوه له قه‌راغی شه‌قامه‌كه فرێ دراوه‌و ئه‌ویش به دیتنی دیمه‌نی فرێدانی ئه‌و مناڵه، ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی ڕادهگرێتو هه‌ڵیده‌گرێته‌وه‌و ده‌هێنێته‌وه بۆ خۆی،ئیتر ئه‌وه‌ها هه‌ریه‌كه‌و به‌چه‌شنێك باسی لێوه دهكهنو حیكایه‌تی لێ درووست ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه.
ئه‌و ئێواره‌یه باران گه‌لێك به‌خووڕ ده‌باری، به‌جۆرێك كه خه‌ڵكی نه‌یان ده‌توانی به باشی بێنه ده‌ره‌وه‌و بگه‌ڕێن، ئازاد به‌گ له ده‌رگای ماڵه‌وه‌یان هاته ده‌ره‌وه‌و ئه‌و چه‌تره شینه‌ی كه بهدهستییهوهبوو كردیه‌وه‌و ئارام ئارام له ژێریدا چوو بۆ دووكانه‌كه‌ی فه‌ریدونی باوه‌جان، مامۆستا له‌و كاته‌دا له بازاڕ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و ئازاد به‌گی بینی و وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێت بیبینێ ڕووی خۆی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه سووڕاندو به‌ره‌و ماڵ بوویه‌وه، فه‌ره‌یدونی باوه‌جان به چوونی ئازاد به‌گ بۆ دووكانه‌كه‌ی گه‌لێك شاد‌و به‌خته‌وه‌ربوو.
– فه‌ره‌یدون، ها.. دهنگو باس چییه، هیچ شتێكی تازه ڕوویداوه، فه‌ره‌یدون كه‌مێك به واقوڕماوییه‌وه ته‌ماشایه‌كی كردوو له دڵی خۆیدا وتی: تۆ بڵێی ئه‌م پیاوه تێك نه‌چووبێت.
– كاكه فه‌ره‌یدون له‌گه‌ڵ تۆمه براده‌ر، ئه‌وه دهڵغهت بۆ كوێ ڕۆیشتووه.
– ها ببوره ئازادگیان، ببوره له ده‌ڵغه‌ی ئه‌و بارانه‌دا بووم
– ئه‌ڵێن گوایه تۆ…..
– من چی برا… من چی، له‌وانه‌یه بڵێن: ئازاد مناڵی واو وای هێناوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه وانییه، ئه‌شێ بڵێن ئازاد به‌گ كارێكی خراپی كردووه وانییه، بۆنا هه‌موو شتێك له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا مه‌حاڵ نییه، كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه ئاوایه.
– به‌لام ئازاد گیان شتێكی ئه‌وتۆم له باره‌ی تۆ‌و مناڵه‌كه‌وه نه‌بیستووه. ئه‌زانی.
– چۆن بابه چۆن، هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌و قسهبهت ناكه‌م، هێنانی ئه‌م مناڵه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم‌و دواجار ئه‌و بێدهگیو خۆ گۆشهگیركردنهمو هه‌وڵدانم بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هه‌موو میلله‌تی بناسێنم، ئه‌مه چۆن قسه‌و قسه‌ڵۆكی بۆم درووست نه‌كردووه.
– چیییییییییی.. مناڵ به میلله‌ت بناسێنیت..؟؟!!
– به‌ڵێ به میلله‌ت
– ئه‌و میلله‌ته‌ی ده‌رمانی ده‌ردیان لای مناڵه‌كه‌یه..!!
– كاكه ئازاد گیان ببوره، گه‌ر پێت بڵێم تۆ ڕه‌نگه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوبێتی، هاوڕێ گیان من نزیكترین برادهرتم، تكایه له‌گه‌ڵم وه‌ره با سه‌ردانی دكتۆرێكت پێ بكه‌م..
ئازاد به‌گ، به پێكه‌نینه‌وه ته‌ماشای فه‌ره‌یدونی دهكردو ملی بۆ خواركردبۆوهو لێی ئهڕوانیو پاشان به‌هێمنی وتی: كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه ئاوایه.
ئازاد به‌گ بێ خواحافیزی له دووكانه‌كه‌ی فه‌ره‌یدون به پێكهنینو قاقاوه هاته ده‌ره‌وه‌و به‌لای هه‌ر كه‌سێكدا ئه‌ڕۆیشت، پێی ده‌وتن: كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه ئاوایه وانییه.
ماوه‌ی دوو ساڵێك تێپهڕیو خه‌ڵكی تاكوته‌را نه‌بێت كه‌س مه‌سه‌له‌كه‌ی ئازاد بگی بیر نه‌مابوو، له‌پڕو به‌یانییه‌ك ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه كه ئازاد به‌گ كتێبێكی له‌باره‌ی مناڵه‌كه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و، ئه‌ڵێن گوایه به‌پێی حیكمه‌ته‌كانی ئه‌و مناڵه بێت، خۆشییه‌كی له ڕاده به‌ده‌ر سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه، وه‌كو باسی ده‌كه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌و مناڵه فریشته‌یه‌و توانای گۆڕینی هه‌موو سیسته‌مه‌كانی ژیانی تێدایه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانێ پێت بڵێ تۆ له داهاتوودا چیت به‌سه‌ر دێت چۆن ژیانت گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ، به‌ڵام وه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌یڵێن، گوایه ئه‌و مناڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌كیمێكی بلیمه‌ته، به‌ڵام بۆ هه‌ر شتێك كه‌باسی ده‌كات، داوایه‌كی هه‌یه‌و گوایه وتوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی قژتان سپی نهبێتو دهموچاوتان چرچ نهبێتو هه‌ر به گه‌نجی بمێنه‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه داهاتووی تێدا ده‌بینن، به ئاسمان خۆتان بشۆنو له‌به‌ر ڕووناكی مۆمدا داهاتوو ببینن، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، : كێشه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵكی پشتیوانی له قسه‌كانی مناڵه‌كه ده‌كه‌ن،و وه‌كو ده‌گێرنه‌وه، ئه‌م مناڵه ئێستا خه‌ریكه نه‌ك ته‌ها شته‌كانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵكو پرۆژه گه‌وره گه‌وره‌كانی تریش، گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێنێ.
فه‌ره‌یدونی باوه‌جانیش، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ڕۆژێك دێت ئه‌م مناڵه، ده‌بێته كه‌سایه‌تییه‌كی وا كه مێژوو پڕ ده‌كات له ژیانكردن.
ئه‌گه‌ر وابێت، ئێوه‌و تاریكایی زه‌مه‌ن، مه‌رحه‌مه‌تی مناڵه‌كه‌ی ئازاد بهگتان خۆش.