ئه‌ندامێتی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا
ئه‌گه‌ر خه‌ونی مێژینه‌ی كورد دروستكردنی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بو بێت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نه‌خشه‌ی نوێ بریتی بێت له‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه كوردیش وڵاتێك بێت وه‌ك خه‌ونی مێژینه‌ی به تایبه‌ت له سه‌ده‌می به‌درخان پاشا و په‌یمانی پیرۆزه‌وه ئه‌م خه‌ونه‌ی بێته دی كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵ نیه كه گۆڕانكاریه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵگری ئه‌و ئاماژانه‌ن كه بكرێت ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد دروست بكرێت به تایبه‌ت دوای ڕوخانی سوریا و ئه‌گه‌ری كه‌وتنی ئێران كه بۆشاییه‌كی سیاسی دروست ده‌بێت وه‌ك عێراق و كورد ده‌توانێت بونی سیاسیانه‌ی خۆی له‌سه‌ر خاكی خۆی بسه‌لمێنێ خۆ ئه‌گه‌ر له دوای سوریا ئه‌گه‌ری كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی توركیا نه‌بێت ئه‌وا توركیا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ڕێگایه‌كی ناچارییه‌وه كه مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات كه‌واته با بپرسین ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی كوردستان چی بكات تا له ئێستاوه نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌نوسی خۆی له عێراق دیاری بكات ..؟ وه‌ئایا ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری كوردیدا چی بكات بۆ نهخهشهڕێگای كوردستانی گه‌وره ..؟
توركیا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه كه پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وروپاو ئاسیایه و ڕه‌گێكی مێژووی هه‌یه و پاشماوه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه له ئێستادا كه‌وتوه‌ته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری ئه‌ویش به‌وه‌ی كه هه‌وڵێكی مێژینه‌یی هه‌یه كه ببێت به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا و تاقه هۆی سه‌ره‌كی وه‌رنه‌گیرانی دۆسیه‌ی كورده‌كانه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كن له‌سه‌ر خاكی خۆیان مێژوی داگیركاری ئه‌م به‌شه‌ی به‌خشیوه‌ته ئه‌وان كه سێ به‌شی تری له ئێران و عێراق و سوریادایه كه ئێسته كوردستانی ڕۆژئاوا سه‌ربه‌خۆیه و كوردستانی باشوریش خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆیه‌تی كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌وه بزانن وه‌ك به‌هاری عه‌ره‌بی كوردیش له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری بههارێكدایه كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات توركیا دورتر بخاته‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا چونكه تا ئێستاش پرنسیپی یاساكانی ئه‌كێتی ئه‌وروپای جێ به جێ نه‌كردوه كه ئه‌ویش مافی نه‌ته‌وه‌كانی ناو توركیا به تایبه‌ت كورد بۆیه له ئێستادا كورد له باشوری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان پێویسته بیر له چاره‌نوسی كوردستانی گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی :
1-ئایا ئه‌گه‌ر ناوچه كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته چاره‌سه‌ر و كورد توانی له باشوردا سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت چی به‌رنامه و ستراتیژێكی هه‌یه بۆ كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ..؟
2- ئایا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سود له مه‌رجه‌كانی یه‌كیتی ئه‌وروپا وه‌ربگرێ بۆ ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له ناو توركیا ئه‌گه‌ری بونی هه‌یه ..؟
هه‌مومان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین كه له ڕوی جوگرافیا و جیوپۆله‌تیك و دانیشتوان و سیاسه‌ته‌وه كه كوردستانی باكور كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌گه‌ری كوردستانی گه‌وره‌یه كه‌واته هه‌رێمی كوردستانی باشور ده‌بێت له ئێستاوه به‌رنامه‌ی هه‌بێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ كوردستانی گه‌وره كه له ئێستادا نزیكیهك و لێكچونێك هه‌یه له نێوان داواكاری هه‌رێمی كوردستانی باشور و دواكاریه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه هه‌ردو لایان پێیان وایه ده‌بێت توركیا مافی كورده‌كانی باكور له ڕوی فیدراڵی و مافه‌كانیانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات كه ئه‌كرێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌وڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا چڕ بكاته‌وه ئه‌و نامه‌یه بداته توركه‌كان كه ئه‌وان وڵاتی درواسێ و ئه‌ڵقه‌ی پێكه‌وه گرێ دانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به یه‌كێتی ئه‌وروپاوه كه ده‌كاته به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان توركه‌كان و كورده‌كان له‌سه‌ر ئاستی گشتی وه ده‌كاته ئه‌و په‌یامه‌ی كه به‌شه‌ڕ ناتوانرێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده‌كان بكرێ كه ئێستا زه‌مینه‌یكی باش هه‌یه بۆ مافی كورده‌كان به تایبه‌ت له دوای گرتنه ده‌ستی حوكمی كوردستانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه .
لێره‌دا هه‌رێم چۆن ده‌توانێت ئه‌و یاریه بكات له نێوان عێراق و توركیا‌و سوریای سه‌رده‌می دوای بهشارئهسهدا كه یه‌كێك له به‌هێزترین كارته‌كان هاو ههڵویستیه له نێوان و هه‌رێم و ئه‌كێتی ئه‌وروپادا و پێكه‌وه كاركردنه به تایبه‌ت كه ئێسته كیشه‌ی كورد له توركیا و سوریا به‌نده به په‌كه‌كه‌وه په‌كه‌كه‌ش به‌رده‌وام ئاماده‌ی خۆی نیشان داوه بۆ دانوستان چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی كورد له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌و مه‌رجه‌ی لایه‌نی توركی ئیراده‌ی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر له ڕێ ی گفت‌و گۆ وه ئه‌و راسته‌ش ده‌زانین تا شه‌ڕ درێژ تر بێته‌وه ناكۆكیه‌كانی نێوان دو نه‌ته‌وه تورك و كورد ئاڵۆزتر ده‌بێت .
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئایا حكومه‌تی كوردی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مه‌رجه‌كانی بون به ده‌وڵه‌تی هه‌یه له كاتی جیابونه‌وه له عێراق كه ئێسته به جۆرێكی ناراسته‌و خۆ به‌بێ ناوچه‌كانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیه كه ئه‌مه‌ش دهكاتهكێشهكانی ناوخۆ ..تا بیر له‌وه بكاته‌وه كار بۆ كوردستانی گه‌وره بكات .
له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا ده‌بێت چاوه‌ڕێی گۆڕانكاریه‌كان بین تا ئه‌ویش وه‌ك سوریا زه‌مینه‌ی دروست بونی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ڕه‌خسێ و سه‌ره‌تاكانی له هه‌رێمی كوردستاندا دروست بكرێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك به تایبه‌ت ئه‌گه‌ری گۆڕانكار له ئێران‌دا دوای سوریا نزیكه .
ئێستا له عێراقدا زۆر كات ده‌وترێ كه كورده‌كان ده‌توانن به‌م سێ پارێزگاوه جیا ببنه‌وه وه ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه ڕای جیهانی تا ئێستاش پشتگیری له عێراقی فیدراڵی ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی ناوخۆی له‌بار بێت ئه‌وا ده‌توانرێت ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نرێ به‌ڵا م لێره‌دا پرسیاره‌كه دروست ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌شی زۆربه‌مان ده‌یزانین كه تا ئێستا له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا نه‌توانراوه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروست بكرێت و خاوه‌نی سستمێكی حوكمڕانی ته‌ندروست بین و ئه‌وه‌ی پێ ی ده‌وتری خۆژێنی سفره كه ده‌بێت سه‌ره‌تا بیر له بونیاتنانی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ت بون بكه‌ینه‌وه كه له دوای له ده‌ست دانی 20 ساڵ حوكمرانی خۆیه‌تی هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و له ناوخۆدا كار بۆ سستمێكی ته‌ندروست نه‌كراوه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌م بنه‌مایانه دروست بكه‌ین و سه‌ره‌تایه‌كیش دابڕێژرێت بۆ خه‌ونه مێژوییهكهمان كه زه‌مینه تا بێت فراوانتر و له‌بار تر ده‌بێت و بیر له‌وه‌ش بكرێته‌وه كه به هاوكاری یه‌كێتی ئه‌ورپا فشار بخرێته سه‌ر توركیا بۆ توركیایه‌كی فیدڕاڵی و په‌كه‌كه‌ش كه ئێسته هه‌ڵگری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه له كوردستانی باكوردا ببێته به‌شێكی كارا له‌و فیدراڵیه‌ته قۆناغی داهاتوش بۆ كوردستانی گه‌وره ئه‌و كات ده‌توانین له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێدا ببینه ته‌واو كاری به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا .
به‌ختیار شاره‌زوری