Skip to Content

Monday, May 17th, 2021

بیرەوەریەكانم 18 …… پارێزەر فایق جەمیل

Be First!
by November 18, 2008 گشتی

 بیرەوەریەكانم 18   ……  پارێزەر فایق جەمیل
  پَێداچونەوە
      2
  
 
   بەدرخان — ژمارە 77—22/1/2007 بەشی پێنجەم ———-دێری13  ستونی یەكەم : راستكردنەوە ( خۆیان–)
   -دێری21 ستونی یەكەم : ——————-( كۆڵخۆزو سۆڵخۆز دو شێوە (كۆمەڵەی جوتیاری كشتوكالأ ) لەسیستەمی سۆڤیەت )
   دێری 9  ستونی سێیەم :—————–( خاڵم —)
 دێری 1  ستونی چوارەم : ———–( پیاوانی ……)
 دێری 14  ستونی چوارەم : ———-( قوتابی جەلال حسامەدین )
 دێری 14 ستونی چوارەم :————( تاهیر  سەعید )
 دێری30 ستونی  چوارەم :————-( لە كاتی        ) 
   دێری51 ستونی چوارەم :————–( نوری سەعید لە بنەرەتا ئەگەرێتەوە بۆ عشیرەتی ( قەرەغولی ) لە عیراق ئەمانیش بۆ قوقاسیەكان ..)
 ژمارە 78 —22/2/2007 بەشی شەشەم———–       دێری12ستونی سێیەم :—————– -( پایزی1945)
 دێری 15ستونی چوارەم :—————–(ساڵی1945)
   دێری 10ستونی پێنجەم : —————( بریتی ———)
 ژمارە 79—22/3/2007 بەشی حەوتەم——–دێری 12 ستونی سێیەم : ——- ( خەڵكی هەولێر)
   دێری24 ستونی پێنجەم : —————-( مرسوم : هەر بریارێك و قانونێك بە پێشنیاری سەروك وەزیران – بێ بەرلەمان – لە سەروَك دەوڵەت دەرچێت )
   ژمارە 82— 22/6/2007 بەشی نۆیەم———————دێری5 ستونی چوارەم : ————————(تا ئەم رۆژگارە ئەم تەیارو بۆچونە ) گرینگی وسەنگی خۆی ماوەتەوە ،  لە گەڵێ لاوە دوژمنانی كۆن ونوێى وكەم ئەزمون دژنەتەوە و خاكی  گەڵی كورد سەریان هەڵداوە گەرچی  سەركردەو دەسەڵاتدار و لێپسراوانی كورد لەم مەیانە لە گەڵێ لایەنەوە گوناهبارو رێ خۆشكەرەوەن ) 
 دێری50 ستونی چوارەم :———————-( لە كتێبی خوێندنمان لە كۆلیج لە سەرەتای ساڵانی پەنجاكان لە سەدەی رابوردو بە زمانی ئینگلیزی بە ناو { مێژووی ئەوروپاو  خۆر هەڵات  { نوسەری هێس Hayes : ناوی كورد بەم شێوە    Outlaw tribes دەبات }
         ژمارە 83—22/7/2007 بەشی دەیەم ———-دێری1ستونی یەكەم : ————————–( كەریم شێخانی لە دوا ساڵانی  چلەكان لە سەدەی رابوردو گوێی لە ئیستگەی لەندەن لە وشەی ( الاكراد : ئەلئەكراد )بو هەڵبەتە تا ئەم رۆژگارە ساڵی 2007 گەڵی كورد گەڵێ گۆران ورووی پێشكەوتن وسەركەوتنی بەخۆوە دێ گەرچی هێشتا بەرانبەر میللەتانی دی زۆری بەبەرەوە ماوە ) .
 دێری 2 ستونی چوارەم : ————————( لەلایەن میری )
       ژمارە 84 –22/8/ 2007 بەشی یازدەهەم —–دێری32ستونی یەكەم :———————–( بە پاڵپشتی ئەمریكا )
 دێری33ستونی یەكەم :———————–( وا ساڵی 2008 تواو بو دەوڵەتی فەلەستین بە تەك ئیسرائیل نەهاتە دی …).
   دێری67 ستونی دووەم :————————-(روبەروبەخزمەت – كەریم حسامی – نەگەیشتووم بەڵام نوسینەكانیم خوێندیتەوە بە تایبەتی (بیرەوەریەكان ) ی ، وابو پیش كۆچی دوایی بە دەوەتی هەندێ لا یەنی كوردی سەردانی ئەم وڵاتەی كرد ( ئوسترالیا )بەڵام  لە جیاتی وەی بە زۆرترین خەڵكانی كوردی بناسێنن وگوێ بیستی وتەو گوَتارو راو بوچونی ئەم كەڵە پیاوە سیاسی وخەباتگێرو كوردپەروەر ببن ….. ئەمان شاردیانەوە …!! بەهەرحاڵ وا لەم دەرفەتە بە هەڵم زانی كە هەندێ لە دەقی پرسەی سەرەخۆشی دەستەی نوسەران و كارگێرانی ( پەیام )—ژمارە 33–34 تشرینی یەكەم – تشرینی دووەم ساڵی 2001 كەلە لەندەن دەردەچوبە بۆنەی كۆچی دوایی  بۆ خۆێنەران بگوازمەوە { مامۆستا كەریمی حسامی یەكێك لە ناودارترین سیاسەتمدارانی كوردوو نوسەر وەرگێڕی ناسراوی كورد ، دوای ماوەیەك نەخۆشی وچاودێریدا مانەوە لە رۆژی 6/10/ 2001 دا لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید كۆچی دوایی كرد . مامۆستا كەریمی حسامی بێجگە لەوەی كە لە نیوەی دووەمی چەرخی بیستەمدا رۆلێكی گرنگی لە دارشتنی سیاسەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد دا – بەتایبەت لە خۆرهەڵاتی كوردستان – هەبوو ، یەكێكیش بوو لە نووسەرو وەرگێڕە ناسراوەكانی كورد و چەندان كتێبی نوسیون و بۆ كوردی وەرگێڕاون پێشكەش بەكتێبخانەی كوردی كردوون …… ئێمە لە گەڵ ناردنی پرسەی سەرەخۆشیماندا …..} .
 دێری56 ستونی سێیەم : —————————–( ئیستگە——)
 دێری 41 ستونی چوارەم :——————————( لە سەردانەكی دواییم بۆ وڵات – 2004–2007 – چەند جارىَ سەردانی چنارۆكم كرد ، لە مەیانی ئەم چەندین ساڵە هیچ پێشكەوتن وئاوەدانیەكی بە خۆوە نەدیوە دورە لە شێوەكانی گەشتیاری بە تەواوی لە گشت لاوە فەرامۆش كراوە …. وا دیارە لەبەر كۆشك وباَڵەخانەی تایبەت بە تەك چنارۆكی دێرین لە بیر كراوەو ئیدی نایتە بەر چاو ….  ). 
 دێری 34 ستونی پێنجەم :—————————– ( بە دوا پرسیارەكەم لە بارەی بونی كەنیسە لە ناو شاری كۆیە لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنی لە گەڵ دكتۆر ( عەبدولستار شەریف )- كە لەم رۆژگارە لە وڵاتی ( نیوزیلەند )    New Zealand نیشتەجێ بو  واتە ساڵی — 2001 – بۆی رون كردمەوە كە لە كۆنەوە لە نێو شاری ، كەنیسە هەیە ، ساڵی 969—970  —  قایمقامی كۆێی بووە ، قەشەكانی ئەم كەنیسەیە سەردانیان كردووە تا جارێ 3 سێ دانە ئینجیل بە زمانی كوردی پێشكەشیان كردووە ئەمیش لە لای خۆیەوە دانەیەكی پێشكەش بە بەشی كوردی (كۆری زانیاری عیراقی ) لەبەغدا كردووە ، هەر وە ك قایمقام زۆر یارمەتی كەنیسەو قەشەكانی داوە ..بەم بۆنەوە ئەڵیم ماوەیەكی زۆرم لە گەڵ ئەم پیاوە نەبەردە لە بەغدا بردە سەر گەر تەمەن مەو دا بدات ئەیخەمە باری نوسین لە مان دوا نامەی لە نیوزیلەندەوە پێش گەرانەوەی بۆ وڵات  .. ) .
 دێری 35 ستونی پێنجەم : ——————————–( مێژووی دروستكردنی مزگەوتی گەورەی كۆیەم دەست نەكەوت گەر هەبێ یاریدەی خوێنەران دات لەم بارەوە ) .
   دێری 56 ستونی پێنجەم : ———————————( راخراوە )..       
   دێری 61 ستونی پێنجەم : ———————————-( راخراوە )..      
 ژمارە- 85 –22/9/2007 بەشی دوازدەهەم —–دێری13 ستونی یەكەم : ———-(سەرەكی …..)
    دیری 26 ستونی یەكەم:——————- )كراسی & halifax 2by2)
 دێری27 ستونی یەكەم :——————-( بوینباغ  Total پێلاوی Barret )
 دێری 28 ستونی یەكەم :——————(-سابونی Lux & palmolive )
   دێری46 ستونی یەكەم :————-(-محەمەد ئەمین كەبابچی )بۆ ماوەیەكی زۆرناسراوترین كەبابچی بو لە شاری كۆیە لە گەڵ وەش روشنبیرو ئەدەب دۆست و دەنگ خۆش بە تایبەتی لە گۆرانیەكانی كۆنی كوردی كوری گەورەی بەناو عەبدوڵا ئەمیش شوێنی باوكی گرتەوە لە هەولێر كورانی دی زۆر بوون وا بزانم هەریەكە خوێندنیان بە شێوەیەك تەواو كرد ، كیژی گەورەی بە ناو ( حەمدیە ) مامۆستای قوتابخەی سەرەتایی شوی بە  (حیسامەدین  تەیب ) ناسراو بە شەعب ( لە بەشەكانی پێشو باسم لێوە كردووە )- كرد . ئەمیش ئافرەتێ روگەشی لێوەشاوە ،  ماوەكی زۆر مانەوە لە شاری سولەیمانی  هەر لەم شارەش حسامەدین – شەعب – كۆچی دوایی كرد .
 بە رێكەوت شەوی 3/12/2007 لە ( یانەی ناوەندی روشنبیری زانكۆی سەلاحەدین ) لە هەولێر لە گەڵ مامۆستایان حاجی محیەدین و حسام شاكرو شیركۆ كەمالی برازام – هوشیار- كوری محەمەدەمین كەبابچی – كە بەیەكەوە بون لە گەڵ دكتۆری لەش ( سابیر ئەحمەد كۆیی )—ێابر أحمد –  لە وانەیە لە هەرە بچوكی كورانی باوكی بێت — خۆی پێ ناساندم وە ك مامۆستا لە قوتابخانەی سەرەتایی بە بیری هینامەوە كە لە ساڵی حەفتا –970— لە  سەدەی رابوردو باوكی بە دو بەێتە شیعربەسەری كوردومەتوە بە بۆنەی بوونم بە ( رێوەبەری بەرێوەبەرایەتی زانستی ) لە هەولێر ، سەیر ئەمە بو كە هێشتا ئەم دو دێرە شعرەی لە بیر مابو :
    پڕتەوی عیلمت بڕی شەوقی گڵۆپی پێنسەدی قامەتی تۆ بەرز ترە سەد جار لە كێوی كۆسرەتی
     دێری59 ستونی دووەم : —————–  ( كارخانەی پاراوتنی نەوت كەوتوبووە رۆخ زێی ( وەند) نێزیك شاری خانەقین ، كۆمپانیایەكی بریتانی ئەی گێرا بە تەنەكەی سەر مۆر بەسەر شارەكان دابەش دەكرا ئەمنەوتە گەڵێ روون و پاراوەتربو  لە بەنزینی ئوتوموبیلی ئەم سەردەمە جگە لە بۆنی جیا نەدەكراوە لە ئاوی خواردنەوە . )
        تێبینی
 —————-
 پرسیاری هەندێ خوێنەرانی بەرێز بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشولە بیرەوەریەكانم ، وا بە سوپاسەوە سایتی (دەنگەكان ) گشت بە شەكان پەیتا پەیتا ئەپارێزی لە خانەی ( نوسەران ) هەڵبەتە لە پیتی – ف –  فایق — لاپەرەكە ئەكرێتەوە بە گشت بەشەكانەوە . خۆزیا بۆ زیاتر مەودای خوێندنەوەی  هەر نەبێ بۆ حەفتەیەك لە لاپەرە سەرەكی سایتەكە خۆی رادەگرت . 
     لە هەمان كات خۆێنەران لە حەفتەنامەی ( بەدرخان )– لە بەشی یەكەمەوە تا بیست ودوو واتە لە ژمارە 73—22/9/2006 تا ژمارە 97—22/8/2008– ئەدۆزێتەوە . هەروها گەر دەست نەكەوت بە ئێمالی خوارەوە ئاگادار بكرێم بە كۆپی رەوانە دەكرێ لە گەڵ سوپاس و رێزمان .
 
 ——————————————-
                                                      
                                                                                                سدنی / ئوسترالیا
                                                                        November 2008
 alifaieq08@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply