دیارده‌ی دروستبوونی ئیمۆ ( هۆكارو چاره‌سه‌ر)
هه‌ر دیارده‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگادا، پێشتر وه‌كو حاڵه‌ت و دۆخی ده‌گمه‌ن و دووباره ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام دواجار به‌هۆی فاكته‌ری لاساییكردنه‌وه‌و هه‌وادار په‌یداكردنی له لایه‌نی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه، بره‌و و ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت، ده‌بێته دیارده. زۆرێك له‌و دیاردانه‌ش گه‌نجان پێی هه‌ڵده‌ستن چونكه ئه‌وان، زوو مۆدێل و ستایڵ وه‌رده‌گرن و ده‌یقۆزنه‌وه، ئه‌وان سه‌رسامن به شتی رووكه‌ش، رووخساری ده‌ره‌وه‌ی شته‌كان سه‌رنجی گه‌نجان پێش پیران راده‌كێشێت.. بۆیه سه‌یر نییه كه مۆدێلی نوێی جلوبه‌رگ، قژو زوڵفی كوڕان و هه‌روه‌ها پرچ و ئه‌گریجه‌ی كچان، برۆ و چاو و رووخسار ماكیاژ كردن، هه‌موویان به‌پێی دوا مۆدێلی رۆژگار ده‌ڕازێنه‌وه.
دیارده‌ی ئیمۆ، كه له به‌غداو شاره‌كانی باشوری عێراق بره‌وی هه‌یه‌و گه‌نجانی ئیمۆ ته‌شه‌نه‌یان پێسهندووه، بریتییه له‌وه‌ی گه‌نجانێك په‌یدا بوون كه سه‌رو رووخسار‌و جلوبه‌رگ و ره‌فتارو گوزه‌رانی رۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌نجانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆداو گه‌نجانی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر جیاوازه‌و ئیمۆكان، زیاتر هه‌ڵسوكه‌وتیان له كچان نزیكتره وه‌ك له كوڕان، نهرموناسك خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، ده‌ستكاری مووی ده‌موچاوی خۆیان ده‌كه‌ن، برۆو چاویان هه‌ڵده‌گرن، جلوبه‌رگیان ته‌سك و ترسك ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌شولاریان وه‌كو كچان به نهرمو شلی و به له‌نجه‌وه هه‌نگاوی نه‌رم و خاو ده‌نێن.. بلوزی ته‌سك و بریق‌وباق له‌به‌ر ده‌كه‌ن، پانتۆڵی ته‌سكی شۆڕ بۆ خوار كه‌مه‌ریان به قایشێكی بریقه‌داره‌وه ده‌پۆشن.. ملیان پڕ ده‌كه‌ن له ملوانكه‌ی زیوی یان ئالچتوونی و نقێمی گه‌وره هورهی شوشه‌یی پێوه ده‌كه‌ن.. قسه‌كردن و ئاخاوتنیان ناسك و زیق ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو كچ یان نێرمووك ره‌فتار ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ده‌ڵێن نینۆك و پهنجهكانیشیان له نینۆك و په‌نجه‌ی كچان ناسكترن و مه‌رهه‌م و نیڤیای تایبه‌تی بۆ به‌كار دێنن.. رۆژانه‌ش له شوێنی تایبه‌ت به خۆیان له‌نێو شاردا، له سه‌نته‌ر و كافیتریاو قاوه‌خانه‌كاندا، جگه‌ره ده‌كێشن، حه‌ب و شرینقهو شروبیش به‌كاردێنن بۆئه‌وه‌ی تۆزێك سه‌ریان گه‌رم بێت و بچنه نێو خه‌یاڵاته‌وه.. نێرگه‌له‌ش ده‌كێشن و زۆرینه‌یان لاپ‌تۆپ و ئینته‌رنێتی وایهرلێسیان ( له‌شێوه‌ی رێبه‌ر و تیشك نێت) پێیه‌و هه‌ر خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی سایت و فه‌یسبووكن.
ئیمۆكانی عێراق، شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه كاریگه‌ری ره‌فتاری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌سه‌ره‌وه‌یه. به‌واتای ئه‌گه‌ر له سه‌دا سه‌د لاسایی هه‌نده‌رانی رۆژاواش نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا لاسایی گه‌نجانی سوریا‌و لوبنان و كوه‌یت و خه‌لیجی عه‌ره‌بی ده‌كه‌نه‌وه.. چونكه ئه‌وان ده‌مێكه، كراونه‌ته‌وه به‌سه‌ر رۆژاواو ته‌كنۆلۆژیادا، زۆرینه‌یان سه‌فه‌ری ئهمهریكاو هه‌نده‌رانیان كردووه، له وڵاته‌كانی خۆشیاندا ئازادییه‌كی زیاتریان چنگ كه‌وتووه، له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه بۆی فه‌راهه‌م كردوون..
راسته ئه‌م دیارده‌یه جوان و ئاسایی و نه‌ریتی نییه‌و به‌دڵی باوان و باپیران و نه‌وه‌ی كۆن نییه، به‌دڵی زۆرێك له پیاوه راستگۆ و ئیشكهرو داهێنهرهكانیش نییه.. چونكه ئیمۆكان كارناكه‌ن و ته‌مه‌ڵن، مشه‌خۆرو به‌ڕه‌ڵان.. شێوازی ژیانیان بریتیه له لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌لتوورێك كه دووره له كه‌لتووری لۆكاڵی و نه‌ریتی باو، بۆیه ده‌بنه جێگه‌ی ره‌خنه‌و توانج و ته‌شه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵك.
راسته ئه‌وان رێچكه شكێنن، ئاگایان له دوا مۆدێلی قژو پۆشاكی جیهانییه به‌ڵام ئاگایان له كێشه‌و گرفت و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناو خێزان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان نین.. ئه‌وان چونكه كارناكه‌ن و مشه‌خۆرو به‌كاربه‌رن، ده‌بنه گرفت و قورسایی بۆ سه‌ر خه‌می كه‌ڵه‌كه‌بووی كۆمه‌ڵگاكه‌یان. ئاگایان له خوێندن و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیان نییه، ئاگایان له په‌یداكردنی بژێوو پارووه نانی خۆیان و خێزانه‌كانیان نییه.. ئه‌وان مرۆڤی سه‌رنه‌كه‌وتوون، نه له خوێندن و نه له كاركردندیاندا، سه‌ركه‌وتوو نین. هه‌رگیز ناشبنه جێگه‌ی بڕوا‌و متمانه‌و پشت پێبه‌ستنی كه‌سوكاریان.
ره‌نگه له‌ڕووی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كه‌سانی له‌شێوه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن، ره‌نگه په‌یوه‌ندیی سێكسی لاڕێ و لاده‌ریش ساز بده‌ن كه ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره.. بۆ كۆمهلچگاو بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كانیش.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و تێڕوانین و قسه‌و بۆچوونانه‌مان رێگه‌ی ئه‌وه‌مان پێناده‌ن، بڵێین نابێت و ناكرێت و ناشێت ئه‌م دیاردانه له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا روو بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه رزگارمان بووه له دیكتاتۆرییه‌ت، له قۆناغی وه‌رچه‌رخانداین، به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چین، به‌ره‌و سیاسه‌تێكی ئابووریی سه‌رمایه‌دارییانه ده‌چین، كه‌واته له‌مجۆره دیاردانه‌ش ئاسایی ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ر ئه‌مه‌ش باجی كرانه‌وه‌و ئازادییه، رێگه له‌مجۆره دیاردانه ئاسان نییه‌و به كوشتنیش چاره‌سه‌ر ناكرێت. به پێچه‌وانه‌وه یاساغ ده‌بێته خوازراو (ممنوع مرغوب).. پێشتر له‌م عێراقه‌دا هه‌موو شتێك، هزرێك چالاكییه‌ك، قه‌ده‌غه‌و یاسغ بوون، ره‌نگه‌كان و ده‌نگه‌كان، هه‌موو ده‌بوایه وه‌ك یه‌ك بن ئه‌گینا باجه‌كه‌ی و سزاكه‌ی مه‌رگ بوون..!
به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌كو به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه، ده‌كرێت ئه‌و گه‌نجانه بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه‌و له یانه و شوێنه وه‌رزشی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، كۆبكرێنه‌وه، هان بدرێن زیاتر حه‌ز له خوێندن بكه‌ن و خواست و خولیاكانیان له بواری وه‌رزش و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا به‌هێند وه‌ربگیرێن.
كۆمه‌ڵناس: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ