فێڵ کردن له دیمۆکراسی له نێوان شاعیر و وه‌زیردا
فێڵ کردن له دیمۆکراسی له نێوان شاعیر و وه‌زیردا
شه‌هید که‌وڵۆسی
به‌ر له هه‌ر شت ئه‌مه‌وێت له‌و گرێده‌رونیه خۆم ببوێرم که ئه‌مڕۆ هه‌ندێک نوسه‌ر و کادری سیاسی یه‌ک بۆ له‌که‌دار کردنی ئه‌وی دی چونه‌ته سه‌نگه‌ر و پارێزه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نوسینه هه‌وڵێک نیه بۆ بێ بایه‌خ کردنی ئه‌رک و مافی هیچ تاکو گرپ و هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵێکی کورته بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگایه‌کی تر بۆ تێگه‌شتن له له ئه‌رک و( ماف) له نێو کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیزه کراودا ، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی به‌شیوه‌یه‌کی دروست چالاک و راسیۆنالانه خه‌ریکی مه‌شق کردنی ئه‌رک و مافه‌کانێتی له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌و ئازادی ناس و ئه‌رک شوناس و ماف خوازدا ، لێره‌دا به ناچاری ڕه‌نگه دروست بێت یه‌که‌مین پرسیار بته‌قێنینه‌وه سه‌باره‌ت به( ماف) ، له راستیا هیچ کۆنسێپت و رۆشنبیریه‌کی فیکری و فه‌لسه‌فی و سیاسی وامان به‌ر چاو نا که‌وێت هێنده‌ی کۆنسێپتی( ماف) بیرمه‌ندان و ماف ناسان و سیاسیه‌کانی له ده‌وری خۆی کۆکردبێته‌وه ، مێژوی فه‌لسه‌فه هه‌وڵێکی درێژه بۆ سیستماتیزه کردنی مافی مرۆڤ به شێوه ئیونیڤێرساله‌که‌یوو وه هه‌روه‌ها به فۆرمه هاونیشتیمانییه‌که‌ی ، مرۆڤ به گشتی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک مافه به‌ڵام له نیشتیمانێکه‌وه مافی تاکه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ نیشتیمانێکی تر ، له سیسته‌مێکی سیاسی بۆ سیسته‌مێکی دیکه‌ی سیاسی مه‌فهومی( ماف) ڕێگاکانی خۆی داگژ ده‌کات ، ئه‌و مافانه‌ی تاکێکی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵگریه‌تی هه‌مان ئه‌و مافانه نین که تاکێکی هۆڵندی یان ئیسپانی یان به‌ریتانی یان ئه‌مریکی یان کوردی هه‌ڵگریه‌تی ، ته‌نها شتێک مرۆڤه‌کان له به‌رده‌م به‌ده‌ست هێنانی ماف‌دا لێکجودا ده‌کاته‌وه شیوه‌ی هۆشیاری و تێگه‌شتنیانه له چه‌مکی ماف ، کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای هه‌ر له مناڵیه‌وه خه‌ریکی مه‌شق کردنن به نه‌وه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر مانا‌و مه‌فهومی ماف به‌شیوه‌و ڕێگای جودا ، سه‌دان دام و ده‌زگای فێرکاری و ڕۆشنبیری جیا جیا هه‌ن بۆ به‌ریه‌ک که‌وتن و تێکه‌ڵ بونی هێزو توانیه‌کانی تاک و کۆ ، بۆ ده‌ست نیشان کردن و زه‌ق کردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی مرۆڤ بۆ تێکۆشان و ناسینه‌وه‌ی ڕه‌نج و تواناییه‌کانی یه‌کتری ، خوێندن و ڕاڤه‌کردن و تێگه‌شتن له چه‌مکی ماف یه‌ک له سه‌ره‌تایی ترین ئه‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ن که ده‌وڵه‌ت و یاسا ، تاک و کۆ ، شاعیر‌و وه‌زیر بێ وچان هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن ، لێره‌وه گه‌نجێکی رۆژئاوای به توانیه‌کی ئه‌قڵانی و ئه‌خلاقیه‌وه مافی خۆی ده‌زانێت و ده‌ست له ساده‌ترین هه‌قی خۆشی به‌رنادات ، ده‌ست به‌ردان له ماف به‌لای (ژیل دولو)زه‌وه یه‌کاو یه‌ک ده‌ست به‌ردانه له مۆراڵی کۆمیون ، که مرۆڤه‌کان بێ جیاوازی له‌سه‌ری کۆکن و بۆی تێکۆشاون ، واته مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی داوای ماف بکات ئه‌بێت لانی که‌م هۆشیار بێت به‌رامبه‌ر به کۆنسێپتی ماف ،مرۆڤی ماف ناس که‌سێکه ڕه‌نجی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له مانا‌و مافهومی ماف حاڵی بێت ، مرۆڤی ئازاد که‌سێکه که ده‌بێت ده‌رباره‌ی شێوه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ماف ژیر و ئه‌کتیڤ و چاو کراوه بێت ، که‌سێک داوای ، ماف ده‌کات ده‌بێت بزانێت چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت چۆن ده‌پارێزرێت ، چۆن چۆنی وه‌کو شوناسی تاک و ته‌نهای خۆی له‌وانی تری ده‌گه‌یه‌نێت که مافی خۆی وه‌رگرتوه‌و به ڕه‌نج و کۆششی خۆی ، خۆ ماف وه‌ک له کۆنه‌وه بیستومانه پێدراوێکی سروشتی کلتوری مێژویی نیه هه‌موو هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه خاوه‌نی مافی ڕه‌وای خۆی بێت و وه‌کو بایه‌عی مانگانه مافی خۆی بۆ بێته ماڵه‌وه ؟ داخۆ ماف چه‌نده مرۆڤ له ڕه‌نج و تێکۆشان نزیک ده‌کاته‌وه ، ئایا مافی سیاسی یان مافی نه‌ته‌وه هه‌مان مافی هاوڵاتیان و تاکه‌کانێتی ؟ بێگومان نه‌خێر هێزه‌سیاسیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ن بۆ به ده‌ست هێنانی مافی سیاسی و به‌رخوردی حوکم سازی ، هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وه‌یی گرێدرای کۆمه‌ڵێک چه‌مک و مه‌فاهیمی گشتیه که له‌سه‌ره‌وه نه‌ته‌وه ده‌بێته هه‌ڵگری شوناسێکی سومبۆلێک ، شوناسێک ته‌نها ده‌ربڕینێکی نێونه‌ته‌وه‌یی و دانپێدانانێکی گه‌ردونی زه‌روره ، لێره‌وه مافی نه‌ته‌وه پێش مافی تاکه‌کانی ده‌که‌وێت ، نه‌ته‌وه ده‌کرێت خاوه‌نی کۆمه‌ڵیک به‌ها و مافی گه‌ردنی بێت له ته‌نیشت نه‌ته‌وه‌کانی تردا ، به‌ڵام ئه‌م جۆره له( ماف) هه‌میشه له‌سه‌ر بێده‌نگ کردن و سه‌رنانه‌وه‌ی مافه فه‌ردیه‌کان دروست ده‌بێت ، (میشێل ئۆنفرای) به وردی له کتێبی La pensée de midi archéologie d’une gauche libertaier
خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه پێشکه‌ش کردوه . ڕه‌نگه قوڵبونه‌وه له‌م باره‌یه‌وه له مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌م نوسینه‌مان دور بخاته‌وه ، هیوادارم خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کتێبه‌ی میشێل ئۆنفرای ، له ده‌رفه‌تێکی باش‌دا ، وه‌ک ئاشکرایه ( ماف) پێدراوێکی میژووی نیه دیارییه‌ک نیه نه‌ته‌وه‌کان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بیبه‌خشنه‌وه ، موچه‌یه‌ک نیه سیاسه‌ت مه‌داران بۆمانی ببڕنه‌وه ، له ڕاستیا میراتێکی سروشتی و ده‌ست که‌وتێکی (فامیلیال )یش نیه بۆ تاکه‌کان ، به‌ڵکه ڕه‌نج و تێکۆشانێکی ئه‌قڵانی و توانایی ژیریوو هێزێكی چالاکی تاکه‌کانه که مرۆڤه‌کان ده‌گه‌یه‌نێته ماف و خواسته‌کانی ، وه‌ک ئاشکرایه هه‌موو خواستێکی مرۆڤ مه‌رج نیه به‌ده‌ست بێت به‌ڵکه خه‌باتێکی درێژ خایه‌ن و ڕه‌نجێکی بێ بڕانه‌وه‌ی گه‌ره‌که تا مافێک ده‌بێته یاسا‌و کۆی ستراکتۆره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئاینی و فیکریه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی پراگماتیکی قبوڵی ده‌کان . وروژاندنی پرسیاری دووه‌م سه‌باره‌ت به چونه ژووره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م نوسینه ده‌رباره‌ی (ئه‌رک) ه ، وه‌ک ڕونه هیچ مافێک ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی بێ گرێ و کێشه ببێته ماف هه‌تا ئه‌رکی تاکه‌کان له‌به‌رده‌می خود و یاسادا دیاری نه‌که‌ین ، ته‌نها شتێک وا ده‌کات مرۆڤ له مافه‌کانی نزیک بکاته‌وه ئه‌رکه‌کانێتی ، واته ئه‌وه سیسته‌مه سیاسی و کلتوری و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نیه ده‌ستی مرۆڤ ده‌گرێت بۆسه‌ر سفره‌ی ماف و ئازادیه‌کانی ، به‌ڵکه شیوه‌ی ئه‌رکه‌کانێتی ده‌بنه پاڵنه‌ری بیرکردنه‌وه له ماف و ئازادیه‌کانی خۆی ، چه‌نده مرۆڤ هه‌ڵگری ڕه‌نج و هیواو هێزی بونیاد نه‌ربێت هێنده نزیک ده‌بێته‌وه له بیر کردنه‌وه له ماف و خواسته‌کانی ، مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌رک و خاوه‌ن و پرۆژه ڕۆژانه تاعامول له‌گه‌ڵ شعوری فه‌ردی خۆیدا ده‌کات ، سات دوای سات بیر له ژیانێکی باشتر و جوانتر و سه‌رفرازانه‌تر ده‌کاته‌وه ، هه‌موو ماف و ئازادیه‌کانی دونیا به‌رهه‌می خه‌یاڵی مرۆڤه ماندوه‌کانن ،کۆی یاسا دارێژراوه‌کانیش دیسانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی مرۆڤه ماندوه‌کان به‌رهه‌م هێنراون ، به‌لای( میشێل ئۆنفرای )ه‌وه هیچ شتێک له‌وه کۆمیدی تر نیه بته‌وێت ئازادی و نان ، ماف و ئه‌رک ، به‌راوردی یه‌کدی بکه‌یت ، چونکه ئه‌رکه‌کانی مرۆڤ زۆر له‌وه سه‌خت تر‌و پڕمانا ترن وه‌ک له‌وه‌ی له مافێکی نوسراودا خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات ، هه‌روه‌ها جێگای داخه مرۆڤ نان و ئازادی پێکه‌وه بکێشیت له‌کاتێکدا به‌ده‌ست خستنی ئازادی ڕه‌نجی دروست کردنی گۆی زه‌وی ده‌وێت ، به‌ڵام نان پێدراوێکی سروشتیه . مرۆڤ بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی ته‌نها موحتاجی جه‌سته نیه به‌ڵکه پتر موتمانه‌ی له‌سه‌ر ئاقڵ و ژیرێتیه‌تی ، ئاژه‌ڵه‌کان بێ جیاوازی بژێوی ڕۆژانه‌ی خۆیان چنگ ده‌خه‌ن ، به‌ڵام هه‌مێشه له قه‌ره‌وڵی ڕاوکردندان له لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه ، لێروه مۆراڵی ئه‌رک و ئازادی پێکه‌وه رێک ده‌خات و ئۆنفرای پێی وایه ته‌نها ڕێگای تێگه‌شتن له مه‌ف و ئازادی شێوه‌ی تێگه‌شتنمانه له ئامانج له ئه‌رکه‌کانمان ، ئه‌م سه‌ره‌تایه پێم وابوو گرنگ بێت بۆ داغڵبون به قسه‌کردنێکی لانی که‌م مانادار ،بێگومان ئه‌م نوسینه قسه کردنه له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوو که له نێوان برای شاعیر (موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) و ئاسایشی سلێمانی ڕویدا ، که دواجار وه‌زیری ناو خۆ باشدارییه‌کی ترسناک و شه‌رم ئامێزانه‌ی تێدا كرد ، ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کانه‌وه به‌رچاومان که‌وت سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ی ئێواره‌ی 6/11/2008 به‌ڕێز موحه‌مه‌د عوسمانی شاعیر له شه‌قامی تویمه‌لیک به سه‌ر خۆشی جنێو ئه‌به‌خشێته‌وه که تا ئێستا ڕوون نیه جنێوه‌کانی ڕوو له کێ بون هاوکات ئاسایشی سلێمانی به پێی هه‌ستانیان به واجباتی خۆیان نه‌ناسانه برای شاعیریان ڕاپێچی ئاساێش کردوه و دوای لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وتوه ئه‌و به‌ڕێزه شاعرێکی هه‌ست ناسکی کورده‌و ده‌ست به جێ دوای لێبوردنی لێده‌کرێت و ئازاد ده‌کرێت ، دوای ڕوداوه‌که بڕێز وه‌زیری ناو خۆی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ترسی ده‌می ڕۆژنامه‌کان و دۆست و هاوڕێکانی شاعر بڕیار ده‌رده‌کات ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی ئاسایش ته‌وقیف بکرێن و بخرێنه زیندانه‌وه تا ڕۆژی دادگای کردنیان ، هاوکات جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ تێلێفۆن بۆ برای شاعیر ده‌کات و به‌ناوی خۆی و وه‌زاره‌تی ناو خۆوه داوای لێبوردن له برای هه‌ست ناسک ده‌کات و ده‌قێکی ئه‌م عوزرخواییه‌ش بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک جه‌نابیان نوسیویانه ڕوداوه‌که نه‌شێوێنرێت که له دورو نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌ڕێزیانه‌وه و نیه و هه‌رله‌وێش بڵاو ده‌کڕیته‌وه ، به کورتی ئه‌وه‌ی به‌ر چاوی ئێمه که‌وت له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه و ماڵپه‌ڕه‌کاندا ئه‌مه بوو رووداوه‌که‌ی ئێواره‌ی 6/11/2008 جاده‌ی تویمه‌لیک . هه‌ڵبه‌ت وه‌ک سه‌ره‌تا باسمان کرد مرۆڤه‌کان ئه‌بێت بێ چه‌ندو چۆن یه‌کسان بن له به‌رده‌می یاسادا ، هه‌روه‌ها ئه‌بێت دیسانه‌وه هه‌م جه‌نابی وه‌زیرو هه‌میش کاکی شاعیر و برا پۆلیسه‌کانمان هۆشیار بن به‌رامبه‌ر به مافی خۆیان و ڕاستگۆ و خاوه‌ن ژیریی بن بۆ هه‌ڵسوراندنی ئه‌رکه‌کانیان ، (موحه‌مه‌د حومه‌ر عوسمان) هه‌رچی بێت دواجار هاوڵاتیه‌کی کورده و له‌سه‌رو یاسا‌و ئه‌من و ئاسایشی نیشتیمانه‌وه نیه ، دڵنیام به‌ڕێز (موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) له‌م ڕاستیه به‌د گومان نیه ، هه‌روه‌ها جه‌نابی وه‌زیرو برایانی ئاسایش ده‌بێت به ڕونی له ئه‌رکی خۆیان دڵنیابن و شه‌رمن نه‌بن له جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانیاندا ، هه‌موو ده‌زانین پۆلیسی کوردستان و ئێراق ئه‌رکێکی سه‌خت و دژواری هه‌یه ، شێوه‌ی ئیشکردنیان سه‌دان جار له ئه‌رک و کاری هه‌م جه‌نابی وه‌زیرو هه‌میش جه‌نابی شاعیر ترسناک تر‌و سامناک تره ، برایانی پۆلیس ڕۆژانه له‌گه‌ڵ مه‌رگ ده‌ست له ملانن ، چرکه پاش چرکه مه‌رگی خۆیان ده‌ژمێرن، ئه‌گه‌ر سه‌رما ته‌نگیان پێهه‌ڵچنێت بۆ دابین کردنی ئاسایشی هه‌زارانی وه‌کو جه‌نابی وه‌زیرو جه‌نابی شاعره ، ئه‌گه‌ر برسی و خه‌مبارن دیسانه‌وه به ناچاریش بێت به ئه‌رکی خۆیان هه‌لده‌ستن و خه‌ته‌ر ترین ڕێگایان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و هازاره‌ها خاڵکی تریش گرتۆته به‌ر ، به‌ڕاستی ئه‌رکی برایانی ئاسایش جێگای ڕێز‌و سوپاسه ، گرفته‌که تا ئێره شایسته‌ی ساکته کردن نیه لێره به دوا لێمان مه‌گرن ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی هه‌ندێک خه‌می قوڵ بدوێین ، من ده‌مه‌وێت بپرسم جه‌نابی وه‌زیر له کوێی دونیادا بینیوته پۆلیس دادگایی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاعیرێک وه‌زیرێک کرێکارێک هونه‌رمه‌ندێکی ڕاگرتوه؟ ئه‌رکی پۆلیس به‌رگرتنه له توند‌و تیژی له زه‌برو زه‌نگ ، ئه‌رکی پۆلیس به‌دوادا چونی ئه‌و ده‌نگ و ده‌ست و هێزانه‌ن که له نادیاردا خه‌ریکی دروست کردنی توند‌و تیژین، زۆر به‌لامه‌وه گرنگه بگه‌ڕیمه‌وه بۆ ڕایه‌کی به‌ڕێز کاک مه‌ریوانی وریا قانع ، له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌رباره‌ی ئازادی قسه‌کردن ، کاک مه‌ریوان پێی وایه ئازادی گوێگرتن هێنده‌ی ئازادی قسه کردن و ڕاده‌ربڕین گرنگه ، قسه کردن چه‌نده ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی باش و ئه‌قڵانی به‌کار بێت هێنده‌ش ده‌کرێت به شێوه‌یه‌کی توندوتیژی هێنه‌ر به‌کار ببرێت ، له‌وێدا قسه کردن ئه‌بێته جنێو ده‌بێته جۆرێک له توڕه‌یی و بێزار کردن و شکاندن و ناو زڕاندنی ئه‌وانی تر له‌وێدا توند‌و تیژی ده‌ست پێده‌کات ، له کوێدا توند‌و تیژی خۆی ڕاگه‌یاند و ئه‌وانی تری ترساندو بێزار‌و بریندار کرد ، لێره‌دا ئه‌رکی پۆلیس ده‌ست پێده‌کات ، (کارل پۆپه‌ر)ی بیرمه‌دنی ناسراوی نامسایی ده‌رباره‌ی توندوتیژی له‌كتێبی (کۆمه‌ڵگای کراوه و دوژمنه‌کانیدا ) ،زۆر به‌وردری له‌سه‌ر مۆنتالیتێی عوساب و توندوتیژی قسه‌ی کردوه به‌ڕای پۆپه‌ر ئه‌وکه‌سانه‌ی زیاد له ئازادی خۆیان دواده‌که‌ن و خه‌ریکی شێواندن و چاندنی تۆوی ڕقوو کینه‌ن خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکانی ئاسایی و سودمه‌ند دروست ده‌که‌ن ، بۆیه ده‌بێت به‌ریان پێبگیرێت و ڕیگه‌یان
بۆ نه‌کرێته‌وه به مه‌یلی خۆیان شێرگیر ببن و ڕق و کینه بڕێژن به شێوه‌یه‌کی نا دروست، هیوادارم خوێنه‌ر کاتی هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی پۆپه‌ر ،la société ouverte et ses ennemis
جنێوفرۆش هه‌ندێک جار ده‌کرێت وه‌زیرێک بێت ، شاعیرێک بێت ،کارمه‌ندێکی ئاسایی بێت ، کرێکارێک بێت ، سه‌ربه‌گروپێکی ئۆپۆزسیۆن بێت ….هتد، به‌ڵام هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری تاک لێره‌دا گرنگی خۆی به‌یانده‌کات ،که بێ شه‌رم و درۆ پێمانده‌ڵێت هه‌موومان له پێشده‌می یاسا‌و ده‌زگاکانی ئاسایش‌دا یاکسانین ، ئه‌وه‌ی جه‌نابی وه‌زیر ته‌نگه‌تاو ده‌کات ده‌می هه‌راشی نوسه‌رانی بێ مۆراڵ و ڕۆژنامه‌ی بێ ئه‌رک و گرپ و هێزه له‌خۆ باییه‌کانه ، ترسه له ڕه‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌کان ، تۆقینه له مۆدێلی که‌مپینی ته‌مبه‌ڵباشی و ناڕه‌زه‌یی ساخته به‌رامبه‌ر به دیارده‌یه‌ک ، هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رچاوم نه که‌وتوه هێزێکی ڕادیکاڵ و خاوه‌ن پرۆژه بێته مه‌یدان و داوای مافێکی مه‌شروعی خۆی بکات له‌سه‌ر ئه‌نجامی ڕه‌نج و به‌رخۆدان ، نه‌مان بیستوه ڕۆژێک ئۆرگانێکی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی بێت و که‌مپین بۆ ئازادی هه‌زاره‌ها به‌ندکراو له بیر کراوی کورد بکه‌ن له زیندانه‌کانی حیزب و حوکمه‌تدا ، وه‌زیری ناو خۆ له‌بری ئه‌وه‌ی دڵداری له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌و شاعیره‌کاندا بکات ، باشتره خاوه‌نی مۆراڵ و هۆشیاریه‌کی مافناسی بێ جیاوازی بێت بۆ تاک تاکی کۆمه‌ڵگای ئێمه ، فێڵ کردن له دیمۆکراسی لێره‌وه ڕه‌گ و ڕیشه‌کانی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه ، ده‌ست له‌هه‌ندێک ئازادی ورد به‌ر ئه‌دات بۆ شاعرو نوسه‌ران ، له پشته‌وه ده‌ست ئه‌خاته بیناقاقای هه‌ژاران ، من ناڵێم نوسه‌رانی ئێمه خاوه‌نی ئازادی و مافی خۆیانن ، خۆزگه ئه‌م فێڵه له دیمۆکراسی ده‌بووه جۆرێک له هۆشیاری و سیاسی و رێز گرتن له مرۆڤه‌کان بێ جیازاوی ده‌بوه خاوه‌نی به‌هاو نرخی خۆی ، به‌ڵام ده‌ردی خه‌مناک ئه‌وه‌یه ، فێڵ کردن له دیمۆکراسی ئه‌و کاره‌ساته‌یه که ته‌نها له ڕۆژنامه‌کاندا دیمۆکراسی خواز بین ، جه‌نابی وه‌زیر له دادگایی کردن و ڕاوه‌دو نان و ئه‌شکه‌نجه دانی ده‌یان شاعیر‌و نوسه‌رو رۆژنامه‌وانی ئێمه‌دا بۆ موزمه‌عیله ؟ له‌کاتێکدا نوسه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر بیر‌و ڕای فیکری دادگایی کراوه ، ڕۆژنامه‌نوس هه‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی بیر کردنوه‌ی ئه‌شکه‌نجه دراوه و کوژراوه .هه‌زاره‌ها مرۆڤی کورد له زیندانه‌کاندا بێدادگایی کردن چه‌ندین ساڵه ده‌تلێنه‌وه ، به‌ڵام جه‌نابی وه‌زیر ، فێڵمان لێده‌کات ، له ڕاگرتنی موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسماندا داوای لێبوردن ده‌کات و مه‌فره‌زه‌کانی ئاسیش ده‌داته دادگا ، له‌ڕاستیا ئه‌وه‌ڵین جاره پۆلیسی کوردستان بێ جیاوازی و شه‌رم ئه‌رکی خۆیان به‌جێبگه‌یه‌نن ، جه‌نابی وه‌زیر لێی تێکداین . ئێمه بێ جیاوازی ده‌بێت روبه‌ڕوی دادگا ببینه‌وه ، ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌ڕێز موحه‌مه‌د عومه‌رمان له دونیا له‌به‌ر چاوه ، بیلکلنتۆنی سه‌رۆکی ئه‌مریکاو جاک شیراکی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا دوو نمونه‌ی زیندون ، ڕاسته جه‌نابی شاعیر به تۆمه‌تی جنێو و شێرگیری له‌سه‌ر جاده براوه‌ته ئاسایش بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ، به‌ڵام سه‌رۆک و شاعران و نوسه‌رو بیرمه‌ندان و کرێکار‌و وه‌زیره‌کانی دیکه‌ی دونیا هه‌ر یه‌ک به تۆمه‌تێک پۆلیس پێیان ده‌ڵێت راوه‌سته لێره‌به‌دوا ئازادی تۆ پێی خسته ناو شێواندن و بێزارکردنی ئازادی ئه‌وانی تر ئه‌وانی تر هه‌رکه‌س بێت گرنگ نیه ، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ سنوری ئازادی خۆت تێپه‌ڕاندوه ، له‌کوێدا که‌سێک ده‌ستی چوه ماف و ئازادی ئه‌وانی تر ، له کوێدا هاوڵاتیه‌ک په‌نای برد بۆ توندوتیژی ، له کوێدا مرۆڤێک ڕێزی له په‌یمانی کۆمه‌ڵایاتی که ده‌ستوری نیشتیمانییه نه‌گرت له‌وێدا هه‌موومان وه‌کو یه‌کین ، شاعیر بێت یان وه‌زیر له تێکدانی باری سروشتی هاوڵاتیاندا ده‌بێت هۆشیارو لێبورده‌بێت و داوای لێبوردن بکات ، ئه‌وه‌ی ڕۆژێک شیعرێکی نوسی ، ئه‌وه‌ی ڕۆژێک حیزبی بوو ، ئه‌وه‌ی ساتێک شانسی هه‌بوو داغڵی سوڵته ببێت ، نابێت له سه‌رو یاساوه حیسابی بۆ بکرێت ، ئه‌م جۆره مۆدێله زۆر قێزه‌ونه مه‌گه‌ر ته‌نها له وڵاتی ئێمه نرخی مابێت ، میهره‌بان بیت له‌گه‌ڵ شاعراندا و دڵره‌ق بێت له‌گه‌ڵ هه‌ژاران ، له‌ڕاستیا ئه‌م ڕوداوه زه‌نگێکی خه‌تارناک بوو بۆ تێگه‌شتن و حاڵی بوون له‌و سیسته‌م و مۆدێله جاهیل و نه‌خوێنه‌واره‌ی حوکمه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناو خۆ ، ئه‌وه‌ی جێگای خه‌مباریه برای هه‌ست ناسک و شاعیر به‌ڕیز موحه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ، هیچ هه‌ڵوێستێکی هۆشیارانه‌و ئاقڵانه‌ی نیه سه‌باره‌ت به‌و مه‌فره‌زه‌ی ئاسایشه‌ی که بۆ دڵدانه‌وه‌ی جه‌نابیان له زیندان توند کراون ، که دڵنیام به‌ڕێزیان له‌و ڕاستیه دڵنیان که بونی پۆلیس و ئاسایشی ڕاسته‌قینه واته پارێزگاری کردن له کۆی سه‌روه‌ریه کانی مرۆڤ له مافه‌وه تا ئه‌رک و ئازادیه‌کانی برای شاعیر و برای وه‌زیر و …….. هتد