ئه‌ی .. خار … به‌ندی عه‌لی
Closed
من له‌خه‌می لانهیهکدام
یان به‌قه‌دی دارێکه‌وه
وه‌ک کونه ماڵی سمۆره
یان بندهوهنێکی ئه‌مان
ئه‌وه‌نده‌ی کولانه که‌روێشک
یاخو چوارچڵه وشکهپوش
به‌سه‌ر لقێکی چه‌په‌ری دارێکه‌وه
وه‌ک هێلانه‌ی کوکوختیان
تۆش هه‌ر له‌خه‌می ئه‌وه‌دای
سه‌ری باڵه‌خانه‌کانی نیازت
له‌سنگی هه‌ور گیر بکه‌یت و
وه‌ک ره‌قیبێکی لهندههور
ده‌شتی ئاسۆ ، مێنڕێژ بکه‌ی
به‌چاوی سوور
من له‌خه‌می جووتێ باڵدام
گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
باڵه‌کانی چۆله‌که‌ش بن
تاخهونهکانمی پێ بفڕن
تۆش هه‌ر له‌خه‌می ئه‌وه‌دای
هه‌موو دنیا
بکه‌ی بهقهفزێکی ڕه‌نگین
ئێمه تاسه‌ر ته‌ریب نابین
منی ژێر دار‌و تۆی سه‌ردار
ئه‌و ڕۆژه‌شی به‌یه‌ک ده‌گه‌ین
وه‌ک دوو شمشێری هه‌ڵکێشراو
یه‌کتر ئه‌بڕین
ئه‌وه قه‌ده‌رمانه ، ئه‌ی خار