به ئه‌قلی پیاوه‌تیم خه‌می ژنم بیرناچێته‌وه !…..عه‌لی سدیق
له غیابی ئه‌قلی پیاو، هیچ كات خه‌می ژنم بیرناچێته‌وه،
ئه‌و ژنانه‌ی فێریان كردم
ژیان وه‌ك تامی ده‌نكه هه‌نار مێخۆشه و
تك تك به قه‌باره‌ی ئاوی خۆی ده‌ڕژێته سه‌ر لێو و له چاو تروكانێك ته‌واو ده‌بێت
كێ هه‌یه له داوه‌شینی حه‌زه‌كان ساتێك نوقمی جوانی نه‌بێ؟
پیاوه‌كان چیتر خه‌م مه‌خۆن
بزانن پوچترینتان منم
ئای له گه‌وره‌یی پیاوه‌تیتان
ئای له كه‌می پیاوه‌تیم…ئه‌مڕۆ، ئه‌و ڕۆژه‌یه كه عیشق له ئێوه‌ش ئه‌فه‌وتێ
ئه‌مڕۆ، ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ناشرینی پێتانه‌وه ده‌لكێ
ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به قین پفدرام
له‌سه‌ر سفره‌ی خه‌مێكی قووڵ پهروهردهكرام،
له نیشتمانێكی ره‌سه‌ن شاربهدهركرام
هیچ خودایه‌ك پێم نه‌گه‌یشت
په‌یامبه‌رێك نه‌هاته هانام
ئای له میهره‌بانیتان،
ئای له ملكهچیم!
***
له‌و ڕۆژه‌دا خودا مرۆڤی دروست كرد
هه‌ندێك یاسا‌و هه‌ندێك ڕێسای بۆ ڕه‌وانكرد
هه‌ندێك ڕووت و هه‌ندێك “بێ” بوو
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچی خه‌ڵكی دنیا هه‌یه
پشكێ له “ئه‌رێ”ی پێ درا
ته‌نیا به‌شی من “نه‌رێ” بوو
ئه‌وان هه‌مه‌ڕه‌نگ و جوان
به‌شه‌كه‌ی من سیفاتێ بوو دژی ئه‌وان
له‌و ڕۆژه‌دا بێ ئومێدكرام
له‌و ڕۆژه‌دا به ڕق و قین پفدرام
ئای چ پیاوێكی پر شههامهتن
ئای چ پیاوێكی بێ نرخم!
***
ئه‌زانم خه‌تای تۆ نییه
گله‌ییش له‌خودا ناكه‌م
یه‌كێك خۆم و ئهویدیكهش چاوبرسیهكانی هاوژیان
به‌شیان بردم
كوا عه‌داله‌تت، كوا شه‌هامه‌تت ئه‌ی پیاو؟
بمده‌رێ له‌به‌شی ئه‌و قازییه‌ی له حوكمی یاسا ده‌زانێ
با له‌ژیان
ملی مارێك بخه‌مه په‌تی سێداره و
له‌قه له كیسه‌ڵێك بده‌م
دوو مێروله‌ش بڕوتێنمهوه و لهباڵیان خه‌م
تا هه‌موو خه‌ڵك پێم بلێن:
ئه‌وه‌یه پیاوه‌تی، ئه‌وه‌یه عه‌داله‌ت!
ئای له كالفامی پیاوه‌تیتان
ئای له ساوایی عه‌داله‌تم…
***
له‌و ڕۆژه‌دا خه‌تای خه‌و بوو كه پوچكرام
دره‌نگ خه‌به‌رم بویه‌وه و كه گه‌یشتم
راستی نه‌بوو، ڕه‌وشت نه‌بوو، جوانی نه‌بوو
به‌شه‌كه‌ی من پۆخڵی بوو
“به‌د”یان بۆ ڕه‌وشتم هێنا، به‌ره‌ڵا كرام
له بری راستی، درۆم به‌ركه‌وت
بۆ پاكبوونه‌وه ڕۆیشتم، پیستر كرام
هه‌رچی میهره‌بانیش هه‌یه، هه‌مووی برابوو
رقم زۆری لێده‌كردم قسه بكه‌م
له‌گه‌وره‌یی شه‌رمم ئاوێته‌ی خودا بوو،
گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی هیچم نه‌دی
ساڵانێكه، منیش وه‌ك هه‌موویان ده‌ژیم
رۆژێك نه‌مدی ئه‌وان خهمێكیشیان هه‌بی
ئای له شه‌رمی پیاوه‌تیتان
ئای له خه‌می پیاوه‌تیم!
***
من كوڕێكم، له جنسی “با”
له‌قه‌دی سێبه‌ر ڕوواوم
هێمنیم له‌توخمی “ئاو”ه و
هێنده‌ی “ئاگر” میهرهبانمئهو ڕۆژه‌ی به ڕق پفدراوم
له‌جیاتی خوێن
ده‌ماره‌كانم پڕ بوو له شه‌هوه‌تی پیریی
له بری جوانی
كه‌لله‌م بوو به به‌دگومانی
تاكو ئه‌مڕۆ كه به گومانی عیشقی تۆوه خه‌یاڵ ده‌كه‌م
هه‌موو شه‌وێك سپیترین ژنی دنیا بۆ مانگ دێنم
له‌سه‌ر زه‌وی نمایشی جه‌سته‌یان پێ ده‌كه‌م
هه‌موو شه‌وێك چاوی گه‌شترین مناڵ ده‌ردێنم
كه شه‌و ده‌ڕوا
خۆر بۆ بن كه‌پره مێوهكهم بانگ ده‌كه‌م
كه‌مێك فێنكی ده‌كه‌مه‌وه
با به‌تینتر بێت بۆ سوتانی جه‌سته‌كانتان
هه‌ر پانزه شه‌ویش جارێك
پیلهكانی مانگ ده‌گۆڕم،
تا ڕووناكتر بێت بۆ بینینی جێژوانتان
خوا وه‌ك جاسوس منی ناردووه
خه‌تای ئێوه بوو، به‌شتان بردم هاوڕێكانم
ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه چه‌ند خۆشه
ئای له ساده‌یی پیاوه‌تیتان
ئای له جاسوسی پیاوه‌تیم!
***
هه‌ندێكجار ده‌مه‌وێ ژنێكم خۆش بوێ
شه‌رم له پیاوه‌تی خۆم ده‌كه‌م و
چاو ده‌بڕمه ڕووتی دارێك
قێزم له ئاو ده‌بێته‌وه، ماسیه‌كان له‌خۆیدا نوقم ده‌كا و بهسهمایان دێنێ
هه‌ندێك جاریش له كه‌ناری خه‌وێكه‌وه ده‌كه‌ومه باوه‌شی ژنێك
هه‌ست به‌گه‌وره‌یی خۆم ده‌كه‌م
دوور دوور ده‌ڕوانم و
لێوه‌كانی خۆم ماچ ده‌كه‌م
ئای له شه‌رمی پیاوه‌تیتان…
ئای له حه‌زی پیاوه‌تیم
***
هه‌ندێك جار خه‌ون به شیكاركردنی ته‌مه‌ن ده‌بینم
له‌و خه‌ونه‌دا
هه‌ر چه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم ژیان شیكار كه‌م
ده‌بینم یه‌ك كۆ یه‌ك ده‌كاته دوو
بۆچی
ئه‌م “دوو”ه، دابه‌ش یه‌ك نابێ
كه من ده‌مه‌وێ ببێته خێزان
یاساكان به‌ره‌و ئالۆزیم ده‌به‌ن
به‌ره‌و مه‌نفایه‌كی دوور دوور و
زیاتر له ژیانم ده‌كه‌ن
چه‌ندی ده‌كه‌م ڕۆژێك نایه‌ت
له‌و وه‌همه‌ی هه‌مه ده‌ربازم بێت
ببمه كه‌پری پیره پیاوێك
ببمه سێبه‌ری كه‌نارێك
تا له‌ژێریه‌وه خۆرێك و دوو ئه‌ستێره ئاسودهكهم،
خۆرێك فێنك بكه‌مه‌وه چه‌ندان ساڵه گه‌رمی دنیا ده‌یسوتێنێ
شیعر بۆ ئه‌ستێره بڵێم كه هیچ جوانیه‌ك نه‌یتوانی لێوهكانیی ببزوێنێ
ئای له جوانی سروشتیتان
ئای له پۆخلی پیاوه‌تیمان!
***
ئه‌ی هه‌ور هاتووم پێت بڵێم بگه‌ڕێوه
په‌شیمانبه‌وه له‌و سێبه‌ره‌ی
به‌سه‌ر شههلاكانی ده‌كه‌یت
له‌و ته‌مه‌ی،
بۆ كوكوختیه‌كان ده‌یهێنیت
به زه‌وی بڵێ بتبورێ
ئێمه ده‌مرین!
ته‌مه‌نمان كه‌وتۆته لێواری غه‌ریبیه‌وه
ماڵمان كه‌وتۆته سێبه‌ری دنیاوه،
له هه‌ساره‌یه‌ك ده‌ژین،
له‌دووری تۆ و خۆر و مانگ
بۆته زبڵدانی ئاسمان،
ده‌تۆ یه‌ك جار وه‌ره بۆ ماڵمان
ببینه پڕه له سه‌رلێشێوانی ئه‌و مناڵانه‌ی كه‌وتونه‌ته قه‌راغ ئیره‌یی
دراوسێكانمان له بۆنی فیتنه هه‌ڵاتوون
وه‌ره‌و ئهومجارهش بباره
پاكمانكهوه به تۆفانێك
ئای له پاكیتان پیاوه‌كان
ئای له پۆخلی پیاوه‌تیم
***
سروشت رێگاكهمی ته‌لبه‌ند كردوه
زیاتر دووركه‌وتۆته‌وه هه‌ناسه‌ت لێم..
ئه‌مشه‌و په‌یڤم باڵ ده‌گرێ،
ههنیسكم هه‌ڵمی ڕۆح ده‌گرێ …
میهره‌بانی ئاوه‌كانی ئه‌م دارانه هێنده‌ی دیكه عیشق ده‌گرێ
هێمن هێمن جیهانی من چاو لێكده‌نێ!
ئه‌ی یار، زه‌مه‌ن چه‌نده خێرایه؟
من كوڕێكم.. له‌بوونه‌وه مردوو
ڕه‌نگی خاكم له‌خۆڵه‌مێش دزی
بۆنی زه‌ویم له سوتان برد
تامی ژیانم له كه‌نار ده‌ریایه‌كی سوێر سوێر چه‌شت و
سه‌رم به‌رزكرده‌وه بۆ ئاسمان
بینیم گۆڕه‌پانی یاریه بۆ منداڵان و
تێر تێر به‌زه‌ویدا گه‌ڕام
زانیم شوێنی زۆرانبازی جه‌للادانه و
خۆر و ئه‌ستێره و مانگیش له ناوبژیوانێك زیاتر هیچ نین
جه‌نگی منیش ته‌نیا له‌گه‌ڵ تۆیه ئه‌ی یار
ئه‌وه‌تا كه شه‌و فیكه‌ی پشوو لێده‌دات و
ئازاری فیراقت به‌ر رۆحم ده‌كه‌وێت
ده‌مرم و ده‌مرم و دهمرمهوه
ئای له خۆشه‌ویستی تۆ
ئای له ڕق و قینه‌ی من!