چیرۆك ورهههندهكانی كاریگه‌ری بهسهركهسایهتی منداڵه‌وه
زۆرجار دایبابان وامنداڵهكانیان راده‌هێنن شه‌وانه به‌رله خه‌وتنیان چیرۆكێكیان بۆبگێرنهوه، به‌ر له‌خه‌می ئاماده‌كردنی ده‌بێ جۆری چیروكهكه به‌وردی رهچاوبكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ زۆر به‌بایه‌خه‌وه گوێ راده‌دێرێ بۆدایكی به‌تایبه‌ت له‌كات چیرۆك گێڕانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ
خاوه‌ن خه‌یاڵێكی فراوان وقوولن، خۆی له‌و چیرۆكه ده‌بینێته‌وه به‌تایبه‌ت كاتێ له‌زمانی دایكی یه‌وه گوێبیستی ده‌بێت،بۆیه قسه‌كانی دایكیپتر له‌كاته‌كانی دیكه كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ری یه‌وه، ئاماژه‌و جوڵانه‌وه‌ی دهموچاوودهست وبهنجهی دایكی زیاتر لهكاتهكانیترسهرنجی راده‌كێشێ, كاتێ دایكی رۆشه‌نبیر ده‌زانێت منداڵ وه‌كو لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی وئاسمانێكی شینی بێ گه‌رد وایه ده‌بێت به‌هه‌ندی وه‌ربگرێ كه ئه‌ولاپه‌ڕه سپی یه ی له‌ژێرده‌ستی دایه به‌ووشه‌ی جوانی پڕمهغزا ومانای رێك وپێك خه‌یاڵی منداڵه‌كه‌ی پێ پڕبكاته‌وه ، به‌ئامرازێكی دابنێت بۆئامۆژگاری جۆراو وجۆر كه‌سوودی زۆری ده‌بێت بۆفراوانكردنی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی منداڵ ,هه‌ر ئهوخهیاڵهیه كه دوارۆژێك وئاینده‌یه‌كی چاك وكه‌سێكی بلیمه‌ت له‌و مرۆڤه ده‌خوڵقێنێ ،كهلهوهوپێش به‌سوود وه‌رگرتنی له قۆناغ به‌قۆناغی ژیاندا تێپه‌ڕیكردووه وبهكۆمهڵێ ئه‌زموونی ئهوقۆناغانه پێكهاته‌ی كه‌سێتی دروست بووه , ده‌بێ دایكان ئاگاداری ئه‌وه بن كه‌خۆیان به‌دوور رابگرنلهگێڕانهوهی ئه‌و جۆره چیرۆكانه‌ی ئاماژه به‌ترس وسامناكی ودلهراوكێ ده‌ده‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ چیرۆكه‌كان ڕهنگدانهوهیخۆشهویستی وپاكی وره‌نگه جوانه‌كانی ژیان بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ هێشتاله سه‌ره‌تاكانی ژیانه وبیركردنهوهوههست وتهداركی بۆماهیهتی شته‌كان وچهمكهكان لای نوێ یه، نازانێ ژیان چ ره‌نگه، ترسه یان خۆشییه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ههمووشتهكانی دیكه‌ی ده‌ورووبه‌ری
هه‌مان مامه‌ڵه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ریان، ئه‌وه دایكه وردكارییهكانی ژیان به هه‌موو ماناكانی پیشانی دهداولێی حاڵی ده‌كات , زانایدهروونناس(سكنه‌ر)كه‌خاوه‌ن تیوری ره‌فتاره ئاماژه به‌وه دهكاكهژینگه رۆلێكێ زۆر كاریگهردهبینێ كهئاراستهكهری ره‌فتاری مرۆڤدهكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ كائینێكی وهرگرووهڵامدهره، قسهوكار وكرده‌وه ده‌ره‌كییه‌كان كاریگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێ له‌سه‌ر ره‌فتاری،قسه‌و وكرده‌وه‌ی ئه‌رێنی خه‌سله‌تی مانه‌وه وجێگیربوونی هه‌یه لای مرۆڤ، بۆیه له‌ناخ وههزری مرۆڤدا ده‌مێنێ ورۆژانه به‌كاری دێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری، بۆیه ده‌بێ دایكان وریابن له‌هه‌ڵبژاردنی چیرۆك به‌ر له‌گێڕانه‌وه‌ی وسیخناخی بكه‌ن له‌كرده‌وه‌ی چاك وبهزمانێكی شیرین وپاراو بیگێڕێته‌وه ،له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی قسهوئاماژهكانی دایك ره‌فتارده‌كات، له‌ده‌رئه‌نجامه ئه‌و ره‌فتارانه قۆناغ به‌قۆناغ كه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه دروست ده‌كات.
له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو دایكێك ده‌خوازێت منداڵه‌كه‌ی چاكترین وچالاكترین كه‌سایه‌تی هه‌بێ،ئه‌مه‌ش وابهسانایی نایه‌ته ده‌ست ئه‌گه‌ر ئه‌و دایكه زانستانه ووردبینانه له‌گه‌لیدا هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كات وله زمانی منداڵێتی ئه‌و حاڵی نه‌بێ. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ده‌بێت قۆناغی منداڵی به‌بایه‌خه‌وه له‌چاو بگیرێت،هه‌ر لهگیڕانهوهی چیرۆك تاوهكوههڵبژاردهی ره‌نگی پۆشاكی وخاوێنی وشێوازی گفتوگۆكردن ومامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیا ورێزگرتن له‌كه‌سایه‌تی كه‌ده‌ركه‌وتووه منداڵ له‌ته‌مه‌نی(5)مانگی‌دا كه‌سایه‌تی پێكده‌هێنرێ ودروست ده‌بێ ، به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك لهدایبابان كه پێیان وایه منداڵ له‌ته‌مه‌نی چوارپێنج ساڵان ده‌ركی شته‌كان ده‌كا! ..
مه‌رج نییه دایكان یه‌ك ریگه بگرنه به‌ر بۆگێڕانه‌وه‌ی چیرۆك ، ئهمرۆدهیان شێوازی جۆراوجۆرهه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، بۆنموونه ده‌یان گۆڤارونامیلكهی منداڵان هه‌یه كهبهشیوهی وێنه كێشراوه بێ ده‌یالۆگ، دایكان له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌خۆیان ده‌توانن وبهفراوانی چیرۆكه‌كه بگێڕنه‌وه وبه‌ئاره‌زووی خۆیان ئاماژه به‌هه‌ندێ شتی دیكه بدات وبیجهسپێنی له خه‌یاڵ وههزری منداڵه‌كه‌ی، وده‌كرێ ئهوكتێبانه ش بدرێتهدهستی خۆی ،خۆی بهپهڕكردنی چێژی لێ وه‌رده‌گرێ وخۆشه‌ویستی ده‌كات لای. یاخود له‌رێگه‌ی وێنه ئهلكترۆنێهكانی ئینته‌رنێت وكۆمپیوتهر ،كهجولهی له‌گه‌ڵدایه ئاسانتره وزیاتر سه‌رنجی راده‌كێشێت،یاخود له‌ریگه‌ی چهندیاریهكی منداڵان كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان
كراوه..ده‌بێ دایكان ئه‌وه‌ش بهههندوهربگرن كهچیرۆك پێداویستی یه‌كی گرنگه بۆمنداڵان وه‌كو یاری وخواردن وایه وسوودی ده‌روونی وفكریشی هه‌یه،به‌تایبه‌ت كاتێ دایك چیرۆك ده‌گێڕێته‌وه ،منداڵه‌كه‌ی لهئامێزه ده‌گرێت، یاخودبهشێوهیهك له‌شێوه‌كان لێی نزیكه، وئه‌م حاڵتهش واهه‌ست به‌منداڵ ده‌كات كه‌له‌و ساتهدازۆرنزیكه له سۆزی دایكی و ئارامییه‌كی بێ وێنه پێ ده‌به‌خشێ .
دایكی ژیروبهتوانا كاتێ خاوه‌ن باكگراوندێكی رۆشه‌نبیری بێت ، ده‌توانێت له‌ریگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك ئامۆژگاری منداڵه‌كه‌ی بكات وبهوشێوهیهی كه خۆی به‌چاكی ده‌بینێت، لهكاتێكداكه منداڵان زۆردڵگران ده‌بن به‌وه‌رگرتنی ئامۆژگاری له‌دایك ، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ كاتێ هه‌ست بهبایخدانی بێ سنووری دایبابان وده‌رووبه‌ری ده‌كات وای لێده‌كات كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆی بێ وجۆره متمانه یه‌كی لادروست ده‌بێت ، له‌ده‌رئه‌نجامه ئاماده‌نابێ به‌سانایی گوێ بۆئاموژگاری شل بكات، بۆیه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك ئامۆژگاری راسته‌وخۆ ره‌تده‌كاته‌وه، دایك له‌م حاڵهتهداولهریگهی چیرۆكه‌وه ده‌توانێت ئهوئامۆژگاریانهی پێبڵێ به‌ده‌ر له‌شێوازی ئهمرونههیكردن.
به‌م شێوه‌یه لای منداڵیش جێی قبوڵكردنه وبگره كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی دیكه‌شی ده‌بێت بهسهركهسایهتی منداڵهوهوئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی بۆشتهكان له‌ئاینده‌ی ژیانی فراوانتردهكات.