وتووێژی ڕێنیسانس له‌گه‌ڵ سیروان عه‌بدول
له دیباجه‌ی هه‌ڵبژاردنێکدا
وتووێژی تایبه‌تی ڕێنێسانس له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆشنبیر سیروان عهبدولپ/ وتارێکی جه‌نابتم له به‌رده‌ستدایه به ناوی "پۆپۆلیزم و ئه‌فسانه‌ی گۆڕینی ولآت له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه"، نه‌فه‌سێکی درێژ له‌م وتاره‌دا به‌دی ده‌کرێ. به‌ڵام سه‌ره‌تاکه‌ی به گومان و دوودڵی یان به‌و ته‌عبیره‌ی خۆت به "سه‌رسووڕمان" ده‌ست پێ ده‌کا. تۆ گومانت له دروستبوونی ره‌وت یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانخواز له هه‌رێمی کوردستان کردوه، قسه له نارێشهییبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و شاگهشگهبوونی رۆشنبیرانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌که‌ی. ره‌خنه‌ت له‌وه‌یه که "فیگۆڕێکی ناو دوێنێی ده‌سه‌ڵات" بووه‌ته پێش قافله‌ی بزاوتی گۆڕان. پرسیار ئه‌وه‌یه، به‌ڕای جه‌نابت ئه‌م تێزه‌ی که لێره‌دا مه‌تره‌حی ده‌که‌ی، به مانای بێ ئاکامبوون یان فاشلبوونی هه‌وڵێکه بۆ پێکهێنانی گۆران له ئاستی کولتور و گوتاری سیاسی‌دا یان ئه‌ساسه‌ن ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌وه نازانی که بتوانێ پتهنسیهلی گۆڕان له خۆێدا په‌ره‌وه‌ده بکا؟
سیروان ع.: پرسیاره‌که‌ت، چونکه پرسیارێکی گشتگیره و له‌یه‌ککاتدا دوای وه‌ڵامی پتر له یه‌ک ڕووی دۆزه‌که ده‌که‌وێت، هه‌ندێک له سه‌ره داوه‌کان تێکه‌ڵ ده‌کات که گرنگه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له یه‌کتر جیایان بکه‌ینه‌وه. له‌و ووتاره‌دا سه‌رسوڕمانی من له‌وه‌یه که به‌شی هه‌ره زۆری ڕۆشنبیرانی ئێمه له‌و ڕۆژانه‌دا، له‌ناو حه‌ماسه‌تی که‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئاماده بوون له ووردبوونه‌وه له وورده‌کارییه‌کانی دۆخه‌که و له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌کادیمیی و شیکارانه بۆ گۆڕانکارییه‌کان چاو بپۆشن و قایل بن به‌و لێکدانه‌وه ڕووکهشانهیهی که له بازاڕی سیاسیی‌دا ڕه‌واجی هه‌بوو. ترسی من له‌وه بوو که ڕۆشنبیران وازیان له بیرکردنه‌وه‌ی هێمنانه هێنا و به هه‌ڵپه‌یه‌کی زۆره‌وه که‌وتنه به‌خشینه‌وه‌ی موژده‌ی پۆپۆلیسته‌کان به هاتنی گۆڕانی ڕزگارکه‌رانه. ڕۆشنبیری ئێمه له خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا وا ڕووکه‌ش بووه‌وه که شکاندنی مۆنۆپۆلی پارتیی و یه‌کێتیی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ی لێ بووه ئامانجێکی ستراتیجیی گه‌وره. دیاره له مه‌یدانی ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا دیارده‌یه‌کی نوێ نییه ڕۆشنبیر خۆی بکاته ده‌لقه‌ک له‌ناو ڕووداوه سیاسییه‌کانی ڕۆژدا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌ڵوێستگیریی ناڕاشیۆناڵانه و شکانی ویقاری ئه‌کادیمیی ڕۆشنبیران له ئاکامی دڵگه‌رمیی ئه‌وان و چڕیی ڕووداوه‌کان، بڕێک سه‌رتاپاگیرتر بوو.
سه‌رسوڕمانی من له‌مه نابێت تێکه‌ڵ بکه‌ین له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی من له پۆپۆلیزم له مه‌یدانی سیاسیی‌دا له کوردستانی عێراقدا. قسه‌ی من ئه‌وه بوو که هێنانهجۆشی ”خه‌ڵک” دژ به نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار کارێک نییه ڕۆشنبیر سه‌نگی ئه‌کادیمیی خۆی بخاته سه‌ر و مۆری شۆڕشگێڕیی لێ بدات. گوتاری پۆپۆلیستیی و ته‌رحکردنی چاره‌سه‌ری ڕاسته‌وخۆ و حازربه‌ده‌ست بۆ کێشه‌کانی ڕابردوو له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردندا دیارده‌یه‌کی باوه و هه‌رده‌م بۆ بردنه‌وه‌ی دڵی ده‌نگده‌ری ساده په‌نای بۆ ده‌برێت. ئه‌وه‌ی له کوردستان بینیمان بردنه‌وه‌ی ئه‌و گوتاره بوو بۆ دڵی ڕۆشنبیران. له‌پڕێکدا بینیمان هه‌موو ستراتیجییه‌تی بیرمه‌ندانی ئێمه بووه ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌ڵبژاردن ئیختیلالێک بخه‌ینه هاوسه‌نگیی هێزه‌کانه‌وه و کارێک بکه‌ین ئۆپۆزیسیۆن بۆ پارتیی و یه‌کێتیی دروست ببێت. به‌شداربوونی ڕاسته‌وخۆ له‌م تاکتیکه سیاسییه‌دا کاری ڕۆشنبیران نییه. به‌ڵێ ”شڵه‌قان” یان ”شڵه‌قاندن”ی دۆخێکی جێگرتووی سته‌مکاریی کارێکی پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام کاری ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه ئه‌و شڵه‌قاندن و ئیختیلاله له ماوه‌ی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بخاته‌وه، ئه‌گینا بۆی هه‌یه هه‌ڵبژاردن ستهمکارییهکمان بۆ بگۆڕێته‌وه به سته‌مکارییه‌کی تر. بۆ من ئاماژه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر نییه کۆمه‌ڵگایه‌کم هه‌بێت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌عره‌ته و جۆش و خرۆشی تێبکه‌وێت. ئه‌و جۆش و خرۆشه مانای که‌م و زۆر بهدهستلێنهدراویی-مانه‌وه‌ی سته‌مکارییه له ماوه‌ی نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا. ئه‌وه‌ی که چوار ساڵ ناڕێکییه‌کان به دهستلێنهدراویی ده‌مێننه‌وه، ده‌بێت مانای ناکاریگه‌ریی و دهستسپێتیی ئۆپۆزیسیۆنیش بێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها ده‌سه‌ڵات. لێره‌وه‌یه که‌سێک ده‌بێت واقیعبینتر بێت له چاوه‌ڕوانییه‌کانیدا له ئۆپۆزیسیۆن. ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه له سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردندا ده‌بێته پێغه‌مبه‌ری ڕزگاریی و سه‌نگی ئه‌کادیمیی ڕۆشنبیریش به‌دوای خۆیدا ڕاده‌کێشێت و ده‌یکاته ئاکتۆرێکی سیاسیی زه‌لیلی به‌رده‌ستی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان، فیعلی هیچ نییه کاریگه‌ریی سیاسه‌تی پۆپۆلیستانه نه‌بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگا زهدیدهکاندا.
پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌یت که ئایا من کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشوور به‌وه ده‌زانم که بکرێت پۆتێنسیالی گۆڕانی تیا سه‌ر هه‌ڵبدات یان نا. بێگومان من له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا و به گشتییش له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌و پۆتێنسیاله ده‌بینم که ببێته کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکرات و دیموکراتتر، پێشکه‌وتوو و پێشکه‌وتووتر؛ به‌ڵام که‌م و زۆریی ئه‌م گۆڕانه له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ستاوه که چه‌ند دروست کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین نه‌ک چه‌ند دانه شۆڕشی تیا ده‌که‌ین و چه‌ند شڵه‌قان ده‌خه‌ینه ناو سیسته‌می حوکمه‌وه. بۆ هێنانه‌وه‌ی نموونه پێویست ناکات دوور بڕۆین و کافییه سه‌یری ئه‌و گۆڕانانه بکه‌ین که شۆڕشی ئێران له ۱۳۵۷ به‌دواوه له‌و وڵات‌دا خستییه‌وه. بیرمان نه‌چێت له ئێرانیش هۆکارێکی سه‌ره‌کیی هه‌ڵچوونی خه‌ڵک دژ به ڕژێمی شا فره‌بوونی پوڵ له ئاکامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌باکردنی ئه‌و پوڵه بوو له‌لایه‌ن نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. هه‌لومه‌رجێکی وا بوو خومه‌ینی له خه‌ڵک کرد به پێغه‌مبه‌ری ڕزگارکه‌ر و هیوای ”گۆڕان” که‌وتبووه دڵی هه‌مووان. خومه‌ینی سه‌ره‌تا به پۆپۆلیستییه‌کی له‌و چه‌شنه ده‌ستی پێ‌کرد که به‌ڵێنی ده‌دا که موڵکی گشتیی له‌ژێر ده‌ستی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ربێنێ و بیداته‌وه به خه‌ڵک به‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتییه‌ک ئه‌و ٧٢ تمه‌نه‌ی که ڕۆژانه له ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌وته‌وه ده‌یکه‌وێت بدرێته ده‌ستی خۆی. که‌چی دوو مانگی ته‌واو به‌سه‌ر حوکمدارێتیی خومه‌ینییدا تێنه‌په‌ڕیبوو که به‌کارهێنانی ووشه‌ی ”دیموکراسی” ته‌نانه‌ت وه‌ک ووشهش قه‌ده‌غه کرد. ئه‌م نموونه‌یه‌ی ده‌یهێنمه‌وه هه‌وڵێک نییه بۆ شوبهاندنی فیگوره سیاسییه‌کانی ناو ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی ناو گۆڕه‌پانی سیاسیی باشووری کوردستان به خومه‌ینی، به‌ڵکو مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌ت پیشان بده‌م که پۆپۆلیزم له‌ناو خه‌ڵکێکی زهدیدهدا چه‌ند ئاسان ده‌توانێت حه‌ماسه‌ت بخوڵقێنێت و چه‌ندیش ئاسان مومکینه سته‌مکاریی لێ بچنرێته‌وه.پ/ ئه‌گه‌ر بێین و به‌راوردێک له نێوان ئه‌م بزاوته کۆمه‌ڵایه‌تییه بکه‌ین که به ناوی گۆڕان له ئاستی کوردستانی باشوردا سه‌ری هه‌ڵدا له گه‌ڵ ئه‌و بزاوته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا وڵاتی هه‌ژاند، چ وێکچوونێک له‌و به‌ینه‌دا ده‌بینی و رات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌ی جه‌وهه‌ری کاریگه‌ی وه‌رگرتووه؟ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ی له‌وێش چه‌ند فیگۆڕێکی ناوی دوێنێی ده‌سه‌ڵات بوونه سه‌رقافله؟ ره‌نگه تۆ قه‌ناعه‌تت له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بێ که له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه که‌سێک بێت و بیه‌وێ کارێک بکا له هی دوێنێ نه‌چێ.
سیروان ع.: ده‌ستنیشانکردن و ژماردنی لێکچوونه‌کان له‌نێوان دوو دۆخی سیاسیی‌دا ڕه‌نگه له‌جیاتی لێکدانه‌وه‌ی فیکریی، مرۆڤ تووشی موقایهسهگهرییهکی ڕووکه‌شانه‌ی ڕووداوه‌کان بکات؛ بۆ نموونه وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو ڕووداوه‌که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن، له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ته‌ره‌فێک فرتوفێڵی گه‌وره‌ی کرد، هه‌ردوو ئه‌و سه‌رۆک لیسته‌ی که جۆشێکیان خستۆته ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه فیگوری ناو دوێنێی ده‌سه‌ڵات خۆین، هه‌ردووکیان دروشمی گۆڕینی شێوه‌ی حوکمڕانییان هه‌ڵگرتووه و شتی له‌م بابه‌ته. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شیکارییه‌کی قوڵتر بکه‌ین بۆ هه‌ردوو دۆخه‌که ڕه‌نگه زۆر به‌که‌ڵکتر بێت لێکنهچوونهکانی نێوان ئه‌و دوو دۆخه ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر نه‌ک لێکچووکانیان.
جیاوازییه‌کی گه‌وره و جه‌وهه‌ریی نێوان ئه‌و دوو پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه که تووڕه‌یی ده‌نگده‌ری ئێرانیی کاتێک ده‌چێته به‌ر سندوقی ده‌نگدان به پله‌ی بنه‌ڕه‌تیی دژ به به‌رته‌سکیی ئازادییه‌کان و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤه له له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، له کاتێکدا گه‌رموگوڕترین دۆزی سه‌ره‌کیی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمی کوردستان که دڵگه‌رمیی خسته ناو ده‌نگده‌ری ئه‌وێوه دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵیی و داوای دابه‌شکردنی یه‌کسانی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بوو به‌سه‌ر تاکه‌کانی ”گه‌ل”دا. ئه‌و به‌هایانه‌ی له‌پشت ئه‌م دوو دۆزه ئینتیخابییهوه وه‌ستاون جیاوازیی جه‌وهه‌رییان هه‌یه. شه‌ڕی ده‌نگده‌ری ناڕازیی له ئێران‌دا شه‌ڕه له پێناو کرانه‌وه‌ی زیاتر و شکاندنی ته‌وقی کۆنسه‌رڤاتیزم و زه‌وتکردنی ئازادییه‌کان، له کاتێکدا نزیک به سه‌رجه‌می کێشه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به ده‌وری باسی پاره‌وپوڵ و بودجه و داهاتی وڵات‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
من له‌و ووتاره‌دا که تۆ ئاماژه‌ی پێده‌ده‌یت ده‌ستم خستۆته سه‌ر دیارده‌یه‌ک و کلتورێکی کوشنده که له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا زیاتر له‌م پێنج شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا سه‌ری هه‌ڵدا. مه‌به‌ستم دیارده‌ی چاوچنۆکیی و کلتوری مه‌سره‌فگه‌راییه. ئه‌گه‌ر سه‌رنجت دابێت له بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌ی که هه‌ر باس نه‌بوو هه‌ژاریی و برسێتیی ئه‌و خانه‌وادانه بوو که به‌تایبه‌ت له لادێکان و شاره‌دێکانی کوردستاندا له‌ژێر باری بێدهرامهتییدا پلیشاونه‌ته‌وه. خواسته‌کانی چینی ناوه‌ڕاست هه‌رده‌م خواسته زاڵه‌کانی ناو گوتاری ئۆپۆزیسیۆن بووه. چینێک که له‌و خه‌مه بۆته‌وه که نانی ڕۆژی نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ڵپه‌یه‌تی ئه‌ویش به‌هره‌مه‌ند بێت له‌و ژیانه لۆکسۆسهی که دهستپیاڕاگهیشتنی و موماره‌سه‌کردنی بووه‌ته ئامانج و پایه‌ی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌دات. بێ موناسه‌به نییه له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ووشه‌کانی ”ده‌ستکه‌وت” و ”خزمه‌تگوزاریی” نه‌ک ووشه‌ی سیاسه‌تی دروست ئاماده‌ترین و کاراترین ووشه‌ی ناو فه‌رهه‌نگی حوکم و ناو بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنن. ئه‌وه دۆزه‌کان و داخوازییه‌کانی چینی ناوه‌ڕاست بوو که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زاڵ بوو و گڕوتینی خستبووه ناو شه‌قامی کوردییه‌وه. بۆ که‌سێک که به کوردستاندا نه‌گه‌ڕێت و ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوخساری ده‌ره‌کیی کۆمه‌ڵگاکه و قسه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکیی بڕیار بدات، بڕاوایهکی وای لا دروست ده‌بێت که هه‌ژاریی له‌و هه‌رێمه‌دا نه‌ماوه و هیچ خانه‌واده‌یه‌ک نه‌ماوه له خوارووی هێڵی هه‌ژارییه‌وه بژی. ئه‌مه ئاکامی ئه‌وه‌یه که ده‌نگی ئه‌وانه‌ی که پلیشاونه‌ته‌وه ناگاته گوێ و که‌س ئاگای لێیان نییه. ئا ئه‌م دیارده‌یه شایه‌تییه‌کی گه‌وره ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌ند بێ‌ویژدان و بێباکمان دروست کردووه. ئیلی ویسڵ، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی ۱۹۸۶ جارێک ده‌نووسێت: "ووشه‌ی دژه‌به‌ری خۆشه‌ویستیی (ڕق) نییه، به‌ڵکو (بێباکیی)ه". شڵه‌قانی یان شڵه‌قاندنی پارسه‌نگی هێزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی وایه که من حهماسهتێکم بۆی نییه و داوا ده‌که‌م به هۆشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی بکه‌ین. له به‌رامبه‌ردا شڵه‌قان یان شڵه‌قاندنی دۆخی سیاسیی و پارسه‌نگی هێزه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵگای ئێران که له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامییه ته‌واو تاسێنراوه، شه‌ڕ بۆ ئازادییه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤت بۆ دێنیته سه‌ر جاده. بیرمان نه‌جێت که بڕێکی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له ئێران‌دا هاتنه سه‌ر جاده خوازیاری به ته‌واوه‌تیی نه‌مانی کۆماری ئیسلامیی بوون نه‌ک لایه‌نگری باڵێکی دیارییکراوی ناو ئه‌و ڕژێمه. وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی که پاڵپشتیی ڕیفۆرمخوازیی میر حوسه‌ین موسه‌وییان ده‌کرد له‌وێوه ده‌یانکرد که دژ به هێرشی پیاوانی ناو ڕژێم بۆ سه‌ر ئازادییه‌کان بوه‌ستنه‌وه نه‌ک ده‌رهێنانی پاره‌وپوڵی وڵات له‌ژێر ده‌ستیان.