 
	وتارێكی زۆر كورت
چه‌ن مانگێكه كاره‌بای ( وه‌ته‌نی ) ئێوه خۆش ،خه‌ڵكی شاره‌كه‌م نوێژیان له‌سه‌ر ته‌زوه سارد‌و سڕه‌كه‌ی كرد‌و مهغربانێ به خاكی  كه‌م پیتی یاده‌وه‌ریان سپارد ، جا هه‌موو ئێوارانێ دوای نوێژی عیشا ، به دڵ و به گیان فاتیحا بۆ رۆحیانه‌تی پیاكی ” ئه‌دیسۆن “ده نێرین و  یه‌ژین [خودا كونجێك له‌و به هه‌شته‌ی كه بۆ ” ئومه‌تی موحه‌مه‌د داتناوه ” به ئه‌و پیاوه گاوره ببه‌خشیت ].
لێتانی ناشارمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و (پیاوه میسری )یه ی هاوسێم ، كه كوڕكهم له خۆشه‌ویستیدا ناوی ناوه “”  گهدهعوڵا  “” سه‌فه‌ری نه‌كردبێ ئه‌وا  به‌نده‌ی موخڵیستان” 25 ”  بیست و پێنچ ئه‌مپێر كاره‌بای خشتی هه‌س ، واتا جگه له   “عه‌له تریك ”   به م چله‌ی سمستانه ” 24 “بیست و چوار  سه‌عات   به ئاوی گه‌رم شه‌ڕ ئه‌كه‌ین  ، ئاخر ئه‌و پیاوه  غه‌ریب وبه ئه‌ده‌ب و فره به ڕێزه له بری هاژ و هووژ و نه‌ڕ نه‌ڕی موه‌لیده زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كه دار و دیوار‌و په‌نجه‌ره‌و ده‌رگای ماڵه‌كه‌مان ده‌هه‌ژێنێت و له حه‌یبه‌تی ده‌نگه وهڕسكهرهكهیدا لۆكه ده‌ئاخنمه گوێكانم و منیش مه‌منونم ،ئه‌و برا عاره‌به  به‌سپاسه‌وه ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی پێبه‌خشیوم .
ئه‌و رۆژه له زڵه زڵ و بیگره و به‌رده‌ی مناڵه كاندا بێ‌دار بوومه‌وه ، مه‌سه‌له كه ( شیری ئێكسپایه‌ر )ی ئه‌م مانگه بوو ، من وتم جا ئه‌مه كه‌ی گرفته ، كورد واته‌نی ( هه‌شته له بان  مشته )! .جا ئه‌مجا با بێینه سه‌ر باسی نه‌و ت و ئاگر :
من بۆ خۆم كابرایه‌كی ( زستان بێزارم ) و به‌رده‌وام حه‌زم له ( میوه‌ی زستانه واتا “” ئاگر “”
به‌ڵام دایكی منداڵه‌كان پێچه‌وانه‌ی منه و ده‌ستیش به ئه‌و به‌رمیله نه‌وته‌وه ده‌گرێت كه به بڕی “180” سه‌دو هه‌شتا هه‌زار دیناری قه‌ڵپ كڕیومانه ، بۆیه ئه‌و عه‌سره رۆژه له تاو سه‌رمادا خۆم خزانده نێو پێخهفهكهمهوهو خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه به‌نرخ و بڕ به‌هاكه‌ی (( خواوه‌ندی ئه‌له‌موت )) بووم  ، له ده‌رگا درا ، كوڕه گه‌وره‌كه‌م وتی: به خوا ئه‌وه سواڵكه‌ره با من بچم به ده‌نگیه‌وه نه‌وه‌ك باوكم پێش من بڕوات  و لێی تووڕه بێت ، ئاخر منداڵه‌كانم ده‌زانن من زۆر رقم له سواڵكه‌ره گه‌نج و ژنه لهچكدارهكان ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام كه كوڕكهم گه‌ڕایه‌وه وتی : وه‌ڵا سواڵكر بوو سواڵكریش نه‌بوو!!
وتم یانی چی ؟ ئه‌و وتی پسووله‌ی كاره‌بامان بۆ هاته‌وه !! پرسیم چه‌نده ؟ وتی : سه‌دو په‌نجا دیناری قه‌ڵپ بوو ، جا چونكه ئه‌و پاره‌یه ناخوێنرێته‌وه به نیاز بووم دووسه‌د و په‌نجا دیناری بده‌مێ به‌ڵام ئه‌ویشم شك نه‌برد بۆیه “” پێنج سه‌د “” دینارم دایه ، ده كوره قیدی چیه كردم ئه‌ویش سواڵكه‌رێك بوو .
جا وه‌كو عه‌رزم كردن (كاره‌بای نیشتمانی ) مه‌رگی موجافاتی كرد و مه‌گه‌ر چه‌ن شه‌و جارێ هه‌ر بۆ هه‌وه‌س بێته خه‌ومان ،بۆ به‌دبه‌ختی من ئه‌ورۆژه‌ش ( گهدهعوڵا ) سه‌فه‌ری كردبوو پاش نیو سه‌عات كاركردن ، ( موه‌لیده ئه‌هلی ) كه‌شمان گڕی گرت و سووتا ، ئێسته ئه‌مه دوو شه‌وه بێكارهباین ، بۆیه به ناچاری په‌نامان برده به‌ر چرا نه‌وتینه  حه‌یاته‌كه و له به‌ر تروسكایی ئه‌ودا شه‌وانه كروشكه ده‌كه‌ین ، ئه‌م شه‌و  له پرَێكدا منداڵه بچكۆله‌كه‌مان هه‌ڵساو وتی ( من سبه‌ی ئیمتحانم هه‌یه ) و وه‌ك بێچوه شێر په‌لاماری چراكه‌ی دا‌و یه‌ك شه‌قی مزری تێهه‌ڵدا ،  چراكهیش له رقا فوویهكی له خۆ كرد و كوژایه‌وه !! ، دایكی منداڵه‌كان كه زۆر جار له ئاخاوتنا تێده‌كه‌وێت هاته قسه‌و وتی : ( شه‌ق له‌و نیعمه‌ته مه‌دو ناشوكر مه‌به ،  ده‌ی خۆ سا مه‌رگ بۆ كاره‌بای ئێكسپایه‌رو شیری موه‌لیده )
ئه‌م وتاره‌م له به‌رواری 21/9/2008 نووسیه‌وه و واپێئه چێت به که‌مێک جیاوازییه‌وه بۆ ئه‌مڕۆش  بشێت ، جیاوازیه‌کانیش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن …………………………….
1- نه‌وتی سپیی به چه‌ن دینارێکی  ” قه‌ڵپ ” له ئه وساکه هه‌رزانتره و شیری ئێکسپایه‌ر و غه‌یره ئێکسپایه‌ر، ئه‌م ڕۆژانه   به‌گرفت ناژمێردرێت.
2- پیاوه  مسریهکه  ( گهدهعوڵڵا ) گه‌ڕایه‌وه وڵاتی خۆی و له کاتی بڕینی کاره‌بای “”  وه‌ته‌نیی “” منی بێبه‌ش کرد له کاره‌بای به‌لاش  و حه‌لاش ،   گشت جه‌ژنێکی  ره‌مه‌زان که من ڕۆژووی تیا ناگرم و ڕێز له خوشک و برا ڕۆژوهوانهکانم ئه‌گرم ، ” گهدهعوڵڵا “
له بیری  نه‌کردوم و تائێستاش به مه‌سیجێک  جه‌ژنه پیرۆزه‌م بۆ ئه‌نێرێت !!!
جا  له‌بری ئه‌و مرۆڤه عاره‌به مسرییه ، ئێستا ( ژنه عاره‌بێکی عێراقیی دکتۆره‌ی سهیدهلانی ) موه‌لیده‌یه‌کی گه‌وره گه‌وره ،  که ده‌کرێت کاره‌بای گه‌ڕه‌کێک ده‌سه‌به‌ر بکات
به‌رانبه‌ر ماڵه‌که‌مان دایناوه و له کاتی  بچڕانی کاره‌بای وه‌ته‌نیی ” به‌قودره‌تی  قادر ” موه‌لیده‌که‌ی ئه‌که‌وێته کار و دار و دیوار و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی گشت ماڵه ده‌راوسێکان دێنێته ههشۆکان و خۆیشی وه‌ک ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت و نه بۆران ، له‌و گه‌ڕه‌که‌دا  خه‌ریکی  ده‌رمان گرتنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژاری “”  شمالونا ئه‌لحه‌بیب “”.
جا  به‌ینی  خۆمان بێت ، وه‌ک بیستوومه ئه‌م دکتۆره نیشتمانپه‌روه‌ره ، له کاره‌کانیدا  شه‌ریکی کوڕی سه‌پانی ماڵی  کۆنه ئاغایه‌که !!!
هه‌فته‌یه‌که  که ئیش پێکردنی فێنککه‌ره‌وه ، به سپلێتیشهوه که‌م بووه‌ته‌وه که‌چیی جار ناجارێک کاره‌بای ” وه‌ته‌نیی ” ئهبچرێت و ئێمه‌ش ”  سیلسیله‌ی ئه‌فکارمان ” له گه‌ڵیدا  ئه‌بچڕێت و منیش  له قینا دۆ و دۆشاو تێکه‌ڵ ئه‌که‌م !! جا بۆیه یه‌ژم ( جه‌نابی وه‌زیری کاره‌با ، سا له ڕێگای  خوادا چارێ ) وهسسهلامو عهلامنیتهبهعهل هودا …………..
حه‌مه سه‌عید كه‌لاری
21/9/2008

 
			 
			 
			