یادێک له‌کۆڕه‌و….. به‌ندی عه‌لی
Closed							
	
						
						
					سه‌یرم مه‌که‌ن به‌تاسه‌وه
که‌من ته‌نیام
هه‌ڵگری یه‌ک ئه‌شکه‌نجه نیم
میراتگری خه‌مه‌کانی هه‌موو دنیام
سه‌یرم مه‌که‌ن به‌تاسه‌وه
من دڵم مرد
چاوه‌کانیشم به‌ده‌ست خۆم 
وهدهرهانی و به‌دیاری بۆ
حافزهکهی شیرازم برد
تافلیمی ئه‌م حه‌سره‌ته لێباته‌وه
تۆفانی ڕه‌و
هه‌ره‌س بهبهفری کێو دێنێ
دایکێ ، کۆرپه‌یه‌کی بێ گیان 
ڕائه‌ژێنێ  
باوکێ بۆ کیسه نانی سواڵ 
چووه ده‌رێ و نه‌هاته‌وه
 
ئه‌م شیعره له‌ساته‌وه‌ختی کۆڕه‌وا نووسراوه
 
