ئه‌و ساتانه‌ی كه گوێبیستی گۆرانیه‌كانی ئییمانوئل یا ( لۆكه ) ده‌بین
ته‌كنه‌لۆژیا خۆشبێ ئه‌م ڕۆژانه دوو گۆرانی به دوو ئاڕاسته‌ی جیاوازدا پهلكیشیانكردم، یه‌كێكیان سه‌راپا له‌جوانی وئینساندۆستی، ئهویدشیان لێواولێو له‌بێزاری و بێ زه‌وقی. گۆرانبێژیكیان له‌ڕواڵه‌تدا نه‌ناسراوه‌و گهلێلك له‌ئێمه بۆ یه‌كه‌مجار به‌ده‌نگ و ڕه‌نگی ئاشناده‌بین.ئه‌ویتریشان””گوانیبیژهێكه”” خۆی واته‌نی دنیا بۆی شێت بووه. گۆرانی یه‌كه‌م سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ده‌یان ساڵه له‌گه‌شت وگوزرهی سه‌راپای جیهاندایه به‌لام هێشتا له‌ڕیزی دلنشینترین وئینسانیترین گۆرانیه‌كانی دنیای ئهمڕۆشدایه. گۆرانی دووهه‌میش له‌لایه‌كه‌وه گوزارشتێكه له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی كهمۆسیقاو گۆرانی كوردی تیكهوتووهو له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رهه‌می ئاسته‌نگیه‌كانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئازاده كه تینویه‌تی سیكس چهپاندنهوهیهكی وا به‌دوای خۆیدا كێشدهكات ئه‌م جۆره لهنمایشكردنهی سیكس له‌بازاری ئازادی له‌كوردستاندا ساخ ده‌كاته‌وه. ده‌نا له‌و بڕوایه‌دام گه‌نجانێك كهتائیسته گوێبیستی ئه‌م گۆرانیبیژهبوون، دوای ئه‌م داهێنانه نوێیه خۆیان شكهنچه نهدهداو چركه ساته‌كانی ژیانیان به‌دیار چهرهندو تڕۆهاتی له‌وجۆره نه‌ده‌برده سه‌ر به‌ناوی گوێگرتن له (( گۆرانی باو ))ی به‌دوور له هه‌ر جوانی و له‌زه‌تێكی هونه‌ری .
هه‌ندێ جار مرۆڤ وێنه‌یه‌ك، ده‌نگێك، ووشه‌یه‌ك، ڕووداوێك، گێڕانه‌وه‌یه‌ك، كاره‌ساتێك، هه‌والێكی هه‌ژێنه‌ر…بۆ چركه‌ساتێك حه‌په‌سان وشۆكێك له‌جوڵه‌ی ده‌خات. منیش ئه‌م شه‌و به‌بیستنی ئه‌و ده‌نگه‌و به‌بینینی ئه‌و گۆرانیبێژهو تیكههلكێشانی تێكستی گۆرانیهكهو ڕۆچۆنه نێو وێنه‌كانی پشت گۆرانیبیژهكه، جیهانێكی پڕ غوربه‌ت و جوانی به‌رهه‌مهێنا.هێشتا ته‌زوی له‌شم دهمارهكانمی جێنه‌هێشتبوو، پاش كه‌مێك لێوكرۆژین ودان به‌خۆداگرتن لێتان نه‌شارمه‌وه هه‌یه‌جانێك فرمێسكی قه‌تیسماوی چاوه‌كانمی شه‌پۆل پێلێداو قۆڵپی گریان منی بهئینساندۆستیهكی جوان سپارد. ئاخر من له‌نێوان تێَكستی گۆرانیهكهو ڕوخسار‌و باگراوه‌ندی گۆرانیبێژهكهدا هێنده نزیكایه‌تی و ئینسانیهتم ده‌دییه‌وه، مه‌حاله ئێوه‌ش بن هه‌ر وه‌ك من به‌كۆڵ نه‌گرین.
ئه‌م شه‌و ووشهگهلێكم به‌رگوێ كه‌وت، گۆرانیه‌كم بیست و گۆرانی بێژێكم بینی كهتائێسته كه‌سمان نایناسین، هاوكات گۆرانیبێژێكم وهبیركهوتهوه بۆ زۆرێك له‌ئێمه ئاشنایه، زۆریك له‌ئێمه ئه‌مڕۆ له‌دوێنی زیاتر هه‌ست به‌مه‌زنی و زیندوبوون و بینینه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كانی نێو تیكستی ئه‌و گۆرانیه ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه تائێره ته‌نیا لایه‌نێكی مه‌زنی ئه‌و گۆرانییه، به‌لام له‌سیمای گۆرانیبێژه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان گۆیبیستی گێڕانه‌وه‌ی داستانی مندالێك ده‌بین كه جه‌سته‌ی سه‌دان هه‌زار مندالی كه‌م ئه‌ندام و قوربانی مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕو سه‌دان هه‌زار مندالی قوربانی كاره‌ساتی گه‌مارۆی ئابوری و قوربانی گه‌رده‌لولی سه‌حراو سه‌دان هه‌زار مندالی ئاواره‌و، چه‌ند ملیون مندالی بێ باوك و بێ سهرپهنادهبین… من ئه‌م شه‌و گوێبیستی ده‌نگی یه‌كێك له‌و منداڵه كه‌م ئه‌ندامانه بووم كه‌قوربانی یه‌كێ ئه‌و كاره‌ساتانه بووه، كاتێك پێشكه‌شكارانی به‌رنامه‌كه پرسیاری لێده‌كه‌ن ته‌مه‌نت چه‌نده ده‌لێ (( له‌ڕاستیدا نازانم زۆر دلنیانیم…)) تۆ بلێ ئه‌وه چ كارهساتێكبێ ئینسان به‌ئاقاری له‌بیر چوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا به‌رێ ؟ دواتر ده‌ڵیت كاتێك له‌گه‌ل براكه‌مدا له‌عیراقه‌وه هاتین له كارتۆنابووین له‌پشت ئوتۆمبیله‌وه…بێ پاسپۆرت بێ هیچ وهرقهیهك … به‌و شێوه درێژه به قسهوباسهكه ده‌دات، بۆیه ڕۆحم له‌نێوان ئینسانی بوونی تێكستی گۆرانیهكهو تراژیدیا‌و كاره‌ساتی داستانی ژیانی ئه‌و منداڵه به‌هره‌مه‌نده به‌جۆرێك لێك ههڵپێكرا ده‌تگوت له‌گه‌ل تۆنی میلودیهكدا ساتێك به‌وپه‌ری جوانی و له‌زه‌ت و مه‌زنی هونه‌رو قابیله‌تی ئینسانم ده‌سپێرم و هاوكات ئازار تا ناخ و قولای دڵم لولم ده‌دات.
ئه‌م گۆرانیبێژه منداڵه ناوی ( ئییمانوئل )ه یه‌كێك له ناسراوترین و خۆشترین گۆرانیه‌كانی ( جان لئون ) ده‌ڵێته‌وه به‌ناوی ( تهسهوركهن ).
جان لئۆن له سه‌ده‌ی 20دا یه‌كێك له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی جیهانی مۆسیقا‌و گۆرانی ڕاك بوو كه دیاره له ده‌رفه‌تێكی ئاوا كورتدا ناتوانریت باس له مه‌زنی و توانای جان لئۆن و گۆرانیه‌كانی بكه‌ین. هاوكات گۆمان ده‌كه‌م له‌وه‌ی كه به‌خستنه‌ڕووی چه‌ند ووشه‌یه‌كی سارد بتوانم گه‌رموگوری ونمایشی قولای توانای هونه‌ری (ئییمانوئل) نیشان بده‌م. بۆیه چاكتر وایه به‌بیستنی ئه‌و گورانیه خۆتان سه‌رپشك بكه‌م. بڕوا ناكه‌م به‌بینینی ئه‌م به‌رهه‌مه ته‌نیا من به گۆشه‌ی ئه‌م غۆربه‌ته بسپیرن، وا هه‌ست ده‌كه‌م زۆریكتانم له‌گه‌ل ده‌بێت. ته‌نیا ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌كرێ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاشنابوون به گۆشه‌یه‌ك له تیكستی گۆرانیه‌كه چه‌ند دێرێكیتان بخه‌مه به‌رچاو ئه‌گه‌رچی ره‌نگه نهمتوانیبیت له‌رووی هونه‌ریه‌وه وه‌ك خۆی وهریگیرمه سه‌ر زمانی كوردی:(…… ته‌سه‌وركه هه‌موو ئینسانه‌كان له‌ئاشتیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن
ڕه‌نگه بڵیت خۆش خه‌یاڵیه، به‌لام من ته‌نیا نیم
ئومێده‌وارم كه ڕۆژێك تۆش به ئێمه‌وه په‌یوه‌ست بیت و جیهان یه‌ك بێت
نهسهوركه خاوهنداریهتیهك لهگۆردا نیه، دلنیات ده‌كه‌م ناتوانی
پێویستت به هه‌ڵپه‌و برسیه‌تی بێ، ئینسانه‌كان براده‌رن.
ته‌سه‌وركه هه‌موو مرۆڤه‌كان له هه‌موو دنیا به‌شدارن………….)
ێ ێ ێ
دنیا بۆ من شیت بووه چۆنه تۆ هه‌ر نامناسی
كاره‌سات ئه‌وه‌یه، هێشتا سه‌رمه‌ستی گۆرانیه كاریگه‌ره‌كه‌ی جان لئون بووم به‌ده‌نگی خۆشی ئییمانوئل، به‌ڕێكه‌وت له فهیسبووكهوه لوتم ته‌قی به مهزههلهیهك به‌ناوی گۆرانی كوردیه‌وه‌و ناچاربووم به‌وه‌ی كه‌نه‌ك هه‌ر چه‌ند خوله‌كێك له ژیانم به‌فیڕۆبده‌م به‌ڵكو ڕه‌نج به‌رم له‌وه‌ی كه‌ئاخۆ ئه‌وه چ كاره‌ساتێكه هه‌ندێ جار هونه‌ری گۆرانی ووتن ده‌توانێ جێگه‌ی جروجانهوهرگهلێكی تیدا بێته‌وه له‌باتی له‌زه‌ت به‌خیشن په‌یامی سزادانی ده‌رونیمان پێ ببه‌خشیت. بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێی له‌م جۆره هونه‌ره سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم كه‌سنووری بیركردنه‌وه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ دوو جه‌مسه‌ری باوی نێو بازاری گۆرانی كوردی جیاكه‌مه‌وه، كه‌ئه‌ویش ((هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی ))و كۆده شاراوه‌كانی پشت ئه‌م تهرمهلۆژییه، گوایه هه‌ر گۆرانی ومۆسیقاو ئاوازێك له( جغرافیای سیاسی كوردستان )چووه ده‌ره‌وه ئیتر ئه‌وه ناڕه‌سه‌ن و ناپهسهنه، ئیتر ئه‌وه تعریباندن و فارساندن و توركاندنه …یا ڕووكهی تری ئه‌م دراوه، هه‌ر گۆرانیه‌ك شێواز یا میۆلۆدیاو كلیبی غهربیانه بوو ئیتر ئه‌وه شاكارێكی نوێ یه‌و مۆدێرنه‌و پیشكهوتووانهیه.هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سیك گه‌ر ساتهوهختیك دان به‌خۆیدا بگریت وته‌ماشای ئه‌م كلیپه نایابه‌و گۆرنیبیژه ناسراوه‌كه‌ی بكات كه‌هه‌ر ((خۆیه‌تی ده‌نگ وڕهنگیكی ماوه)) ئه‌وا زوو په‌یامی ئه‌م گۆرانی وگۆرانیبیژه له‌چه‌ند خالێكدا كۆده‌كاته‌وه، گه‌ر من یه‌كێك بم له‌و كه‌سانه وای بۆ ده‌چم كه یه‌كه‌م: هه‌ر له سه‌ماو جوله‌و چاوداگرتن و ده‌ست و پهنجهبادانهوه تا …… نمایشیكی سیكسی زهفهربردنه به‌و بۆشایه‌ی گه‌وره‌ی كه له كۆمه‌لگای ئیمه‌دا دروست بووه. دووهه‌م: له‌پاڵ ئه‌م نمایشه سیكسیهدا بازار گهرمكردنیكی بێ زهوقانهیه كه (( گۆرانیبیژ )) تیدا په‌نا بۆ ستایشكردن و پیاههلدانی خۆی ده‌بات، ئاخه‌ر بیهێنه به‌رچاوی خۆت گه‌ر ئه‌مه لوتكه‌ی ڕووقامی نه‌بێت كێ توانای ئه‌م ئه‌ندازه له به‌خودا هه‌ڵدانی هه‌یه (…من لۆكهم گهرنامناسی / چه‌ند پره دهنگوباسی / دنیا بۆ من شت بووه / چۆنه تۆ ههرنامناسی / من له‌وه سهرسۆرماوه / ده‌لێن هه‌ر لۆكه باوه / ده‌نگ و ڕه‌نگێكی ماوه/ بۆیه ناوم له‌ناوه…) سیهه‌م: چهپاندنهوهی فه‌رهه‌نگی و نه‌بوونی ماف و ئازادیه سه‌ره‌تایه‌كانی ئینسان له گۆمه‌لگای ئێمه‌دا كاری به‌وه‌ش گه‌یاندوه بۆپڕكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه جنسیه‌كان هونه‌ریش قۆرخ بكریت و بكریته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایانه‌ی كه ئه‌م جۆره (( گۆرانیبیژانه)) تیدا ئه‌سپی خۆیان تاودهن.چواره‌م : ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی كه له‌م كۆمه‌لگایه‌دا ڕه‌گی خۆی داكوتاوه دۆخێكی خولقاندوه كه‌هه‌رشتێك له ژێر ناوی خزمه‌تی جه‌ماوه‌ردا بكرێ ئیتر ده‌روازه ئاوهلابێ بۆ خۆخالیكردنهوه، ده‌نا ده‌كرا ڕۆژێ له‌رۆژان لایه‌نێكی چاودیر بیپرسیبا كه ئاخۆ ئه‌م جۆره كلیپه چ هونهریك، چ جوانی و ستاتیكێك، چ له‌زه‌تێك و كام گۆشه‌و كه‌ناری هونه‌ری كوردی دهولهمهندو ده‌وله‌مه‌نتر ده‌كات، جگه له گیرفانی خاوه‌نه‌كانیان . پێنجه‌م: هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد، لهكۆمهڵگایهدا كه گه‌نده‌ڵی هه‌موو خانه‌و جومگه‌كانی ته‌نیبێته‌وه، هونه‌ریش ده‌بێته ئامڕازێكی تر بۆ ئاراسته‌كردنی بیر‌و خولیای خه‌لكی به‌ئاقاری پۆچگهرای و كات به‌فیڕۆدان و سڕینه‌وه‌و پاكتاوكردنی جوانهیهكان و به‌ها ئینسانیه‌كان و له زه‌ت بردن له كرۆك و ناوه‌رۆكی په‌یامی هونه‌ری.ده‌نا بۆ ده‌بێ پاش گوێ گرتن له گۆرانیه‌كه‌ی ئییمانوئل، ته‌حه‌مولی بینین و گوبیستنی ئه‌م جۆره گۆرانیانه بین كه من ڕێزم هه‌یه بۆ ژیانی شه‌خسی خاوه‌نه‌كانیان، به‌لام كاتێك به‌ناوی هونه‌رو هونه‌رمه‌نده‌وه خۆیانمان پێدهناسینن و كالاكانی خۆیانمان پێ ده‌فرۆشن ئیدی به مافی خۆمانی ده‌زانین كه نه‌ك هه‌ر كریاری ئه‌وجۆره كالایانه نین به‌ڵكو چاوپوشی له‌م جۆره كاتگرتن و بازرگانی كردنه‌ش ناكه‌ین !
هاوپیچ لینگی هه‌ردوو گۆرانیهكهتان بۆ ده‌نێرم، هیوادارم بۆ ئه‌وه‌ی كهپشوویهك بده‌ن پاش سه‌یركردنی كلیپه‌كه‌ی لۆكه پاشان سه‌یری گۆرانیه‌كه‌ی ئییمانوئل بكه‌ن .
Loka
http://www.youtube.com/watch?v=rIe7GSwGDS8&feature=related
Emmanuel
http://www.youtube.com/watch?v=gXSLjgsl6MI&feature=player_embedded
ریبوار عارف
rebwar.arif@hotmail.com
Am babata la Hawlati zemara 764 belawkerawatawa