5 مینی‌ماڵ … تێکۆشه‌ر خالید
-1-
ده‌رکه ئاسنینه‌که
ساڵانێک بوو له‌ودیو ده‌رکه ئاسنینه‌که‌وه گوێ بیستی گریانی ده‌بوون، ساڵێک به‌ر له ئێسته؛ له ئه‌مڕۆدا هیچکه‌س گوێی له گریانی نه‌بوو، ده‌رکه ئاسنینهکهیش بۆ ئه‌به‌د نه‌کرایه‌وه. پیاوه ته‌نیاکه بووه کرمی بچوک بچوک و له بن ده‌رکه‌که هاته‌ده‌ر و که‌سیش ئه‌مه‌ی نه‌بینی.
-2-
که‌سێک ده‌گریێ
به‌رده‌وام خه‌مگین خۆم نیشان ده‌ده‌م، نه قژم، نه جلکه‌کانم ڕێک ده‌خه‌م. خوم به‌وه‌وه گرتووه، بگریێم. یان هیچ نه‌بێت چاو نهترووکێنم تا فرمێسکم له چاو دێن. واهه‌ست ده‌که‌م ئه‌و کچه‌ی له تیڤی کوتی: عاشقی گریانی کوڕم، هه‌میشه ده‌مبینێت.
-3-
پێخه‌مبه‌رێکی دی
پیره‌که منداڵه‌که‌ی برده چۆڵه‌وانی و چه‌قۆکه‌ی له‌سه‌ر ملی نا. نه گریانی منداڵه‌که و نه نزای باوکه‌که نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی خودا به‌رانێک بۆ خێزانه هه‌ژاره‌که بنێرێت.
-4-
پشیله‌کان
منداڵان به تامه‌زرۆییه‌وه یارییان له‌گه‌ڵ پشیله‌کان ده‌کرد، پیره بێ حهوسهڵهکان تێلفۆنیان کرد و ده‌زگه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵان، پشیله‌کانی کۆڵانی گوازته‌وه بۆ شوێنێکی تایبه‌ت.
منداڵان له‌سه‌ر دیواره‌کان ده‌یاننووسی و هه‌موو شه‌وێک، تا نیوه‌ی شه‌و، به میاو… میاو… نه‌یانده‌هێشت که‌س بخه‌وێت.
دوای په‌نجا ساڵ؛ پشیله‌کان هاتنه‌وه. منداڵان ڕاوه پشیله‌یان ده‌کرد و ده‌یانکوشتن. پیره‌پیاوه‌کان ئیدی ببوونه پاسه‌وانی پشیله‌کان.
-5-
مه‌یتبه‌ر
بکوژه‌که به دوای که‌سێکدا ده‌گه‌ڕا؛ که بۆی ده‌گه‌ڕا. ئه‌و که‌سه، هه‌مان ئه‌و که‌سه بوو که پێش یه‌ک هه‌فته، شه‌وێکی تاریکی زستان، پێکه‌وه پیاسه‌یان ده‌کرد؛ ته‌رمی پیاوێکی ڕه‌شتاڵه‌یان دۆزییه‌وه که له ناوقه‌ددا کردرابوو به دوو که‌رته‌وه.
“لێدوانی پیاوێکی پیر، دوای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی مه‌یتبه‌ر”
تێبینی:
چیرۆکی مه‌یتبه‌ر له‌م لینکه تماشابکهن.
http://www.dengekan.info/dengekan/6/12803.html