كام ده‌وڵه‌تی كوردی؟ …. عه‌زیز ڕه‌ئووف
زیاد له هۆكارێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بتوانێت له‌سه‌ر پایه‌كانی خۆی بوه‌ستێت كه ئه‌م جۆره پایانه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا غائیبه. ده‌وڵه‌تی كوردی پێویستی به سوپای نیشتیمانی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستاندا ده‌یبینین هیچ نیه جگه له هێز و فه‌وجی به‌رپرسان و حزبه‌كان.
ده‌وڵه‌تی كوردی پێویستی به ئابوورییه‌ك هه‌یه كه لانی كه‌م له‌ژێر ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی سیاسی‌دا نه‌بێت. ده‌وڵه‌تی كوردی پێویستی به فه‌زایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌ستی كار و هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك زۆرینه‌ی پێداویستیه‌كانی له‌ودیوی سنوره‌وه بۆبێت چانسی به‌ده‌وڵه‌تبوونی زۆر كه‌مه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئیراده بۆ سه‌ربه‌خۆیی لای هێز و لایه‌نه‌كانی ئێمه زۆر كه‌مه و ته‌نها له قسه‌كردن و توڕه‌بوون زیاتر هیچ كات كاركردن له‌سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تبوونی كورد نه‌خراوه‌ته ئه‌جێندا و پرۆژه‌یی ستراتیژی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه.
له سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت بێ ئینیتمای خه‌ڵك و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك دروست نابێت. ئێستا له كوردستان نه‌ك ڕای خه‌ڵك وه‌رناگیرێت به‌ڵكو له‌لایه‌ن نوخبه‌ی سیاسیشه‌وه گولله‌باران ده‌كرێت، هه‌ر هێزێك گولله ئاراسته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات نوكته‌یه‌كی گه‌وره‌یه بڕوای پێ بكه‌ین كه بتوانێت ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌مان بۆ دروست بكات.
با بپرسین كێ عیراقی زیندوو كرده‌وه؟ له ساڵی 2005 زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و كاته سه‌ركردایه‌تی كورد نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك وا ئێستا پێمان ده‌ڵێن له تهحهمولماندا نه‌ماوه و میلله‌ت ڕای خۆیی ده‌دات؟ هه‌ركات سه‌رۆك مه‌زاجی گرتی باس له بڕیاری میلله‌ت ده‌دات و هه‌ركاتیش توڕه بوو باس له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات، له دۆخی وادا باسكردن له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هیچ نیه جگه له نه‌بوونی پرۆژه و بازدان به‌سه‌ر قه‌یرانه ناوخۆییه‌كاندا، ئێمه ڕاهاتووین هه‌ركات قه‌یرانێكی ناوخۆیی یان عیراقی هه‌بێت ئێنجا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد خۆی به ئاڵای كوردستاندا هه‌ڵده‌واسێت و به‌م هه‌موو تێكشاوییهوه باس له ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات.
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه لانی كه‌م پێویستی به كۆده‌نگی نیشتیمانی هه‌یه. وتاری سێ سه‌ركرده‌ی كورد له نه‌ورۆزدا ده‌ریده‌خات كۆمه‌ڵگه‌ی كودی چه‌ند تێكشكاو و پارچه پارچه‌یه. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه په‌یوه‌ستی به كۆده‌نگیی هه‌یه و ئه‌م كردهنگیه له ئێستادا ته‌واو غائیبه.
به‌ڵام ڕه‌نگه سه‌ره‌كیترین پایه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بریتی بێت له خه‌ون. له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی نوخبه‌ی سیاسی له كوردستان بریتیه له كوشتنی خه‌ونی منداڵه‌كانمان. باراك ئۆباما له ئه‌فریقیاوه ده‌توانێت خه‌ون به بوون به‌سه‌رۆك كۆماره‌وه ببینێت، به‌ڵام هیچ منداڵێكی كورد جگه له منداڵی حزب و بنه‌ماڵه، ناتوانن خه‌ون به بوون به‌سه‌رۆكی وڵاته‌وه ببینن. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هه‌رگیز به‌بێ بینینی خه‌ون دروست نابێت. ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ببینێت ده‌زانێت كه منداڵه‌كانی هه‌رگیز خه‌ون نابینن. كوشتنی خه‌ون لای منداڵه‌كانمان و باسكردن له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له نوكته‌یه‌كی بێتام ده‌چێت.
ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی ئێستا له كوردستان به‌دی ده‌كرێت بۆ كۆنترۆڵكردن و بێده‌نگ كردن فه‌زایه‌كه تروسكاییه‌ك هه‌ناسه‌ی تێدا نیه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه. تۆ له ئێستاوه هه‌زاران ڕێگه و پلانت هه‌بێت بۆ مانه‌وه‌ت له ده‌سه‌ڵات و زیاد له هه‌وڵێكت هه‌بێت له پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور و یاساكان به به‌رژه‌وه‌ندی هێز و لایه‌ن بنوسیته‌وه نه‌ك نه‌ته‌وه، كێیه ئه‌وه‌نده ساده‌یه باوه‌ڕ ده‌كات ده‌وڵه‌تێك دروست ده‌بێت مافی هه‌مووانی تێدا پارێزراو ده‌بێت.
له ئێستادا ڕه‌نگه خه‌ونی زۆربه‌مان دروستبوونی كیانێك بێت، دروستبوونی ماڵێكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بێـ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی كوردی، به‌ڵام ده‌بێـت هه‌رگیز ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌م نوخبه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی كوردی چانسی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی نییه. نوخبه‌یه‌كی سیاسی منداڵ له‌سه‌ر شه‌قام بكوژێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت چۆن ده‌وڵه‌تێك به‌ڕێوه به‌رێت؟ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بێت به بروای من خراپترین ده‌وله‌تی دنیا ده‌بیت.
Azizrauf75@yahoo.com