گفتوگۆ لەگەڵ چیرۆكنوس و وه‌رگێڕ(فاروق هۆمه‌ر)
چیرۆكنوس و وه‌رگێڕ(فاروق هۆمه‌ر): له‌سه‌ره‌تادا نواندنم تاقیکرده‌وه و هه‌ر زوو بۆم ڕونبۆوه که بۆم ناکری له‌وێدا هیچ گۆڕانکارییه‌ک جێبهێڵم
سازدانی: داستان به‌رزان
ئه‌گه‌رچی ڕۆژانێك له بواری شانۆدا كاری كردووه و چه‌ند ئه‌زمونێكی له بواره‌كانی نواندن و ده‌رهێنان و نوسینی شانۆنامه‌دا تاقیكردۆته‌وه، به‌ڵام دواجار له بواری چیرۆكنوسین و وه‌رگێڕاندا خۆی ده‌دۆزێته‌وه و له پاش ڕاپه‌رینه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می له‌و دوو بواره‌دا نوسیوه و وه‌رگێڕاوه، فاروق هۆمه‌ری چیرۆكنوس و وه‌رگێڕ خاوه‌نی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی چاپكراوه به ناوی(سه‌رگه‌ردانییه‌كانی پیاوێك)و چه‌ندین تێكستی شانۆیشی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووش‌دا كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی به ناوی (نیگایه‌ك پڕ له گرفتاری) له‌لایه‌ن یانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌وه چاپ و بڵاوكرایه‌وه،. ئێمه‌ش پێمان باش بوو له‌م ده‌رفه‌ته‌دا زیاتر ده‌رباره‌ی ژیانی خۆی و بواری وه‌رگێڕان بیهێنینه گۆ و له ڕێگه‌ی چه‌ند پرسیارێكه‌وه بۆچوون و سه‌رنجی وه‌ربگرین.
تۆ لە سەرەتادا لە شانۆوە دەست پێدەکەیت، دواتر چیرۆک دەنووسیت، لە هەمان کاتدا وەرگێڕانیش دەکەیت، لەم سێ بوارەدا کامیان ویستی ڕاستەقینەی تۆ بووە؟
به‌بروای من ئه‌و بوارانه‌ی جه‌نابت باسیان لێوه ده‌که‌یت، هه‌ر سێکیان؛ سێ کانیاون له سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن و بۆ ماوه‌یه‌ک دوور له‌یه‌ک ڕێده‌که‌ن و دواجار تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌بنه‌وه. تۆ بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌رێکی باش بیت، گومانی تیا نییه ده‌بێت خوێنه‌رێکی باش بیت. که‌سێکی ئاگادار بیت له‌و ئه‌زموونه ڕۆشبیرییهی که مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌مین به‌رهه‌می هێناوه. بۆ مرۆییه‌کی کورد که له‌نێو ئه‌و زه‌مینه هه‌ژاره‌ی ئێمه‌ی تیا ده‌ژین له‌دایکده‌بێت، کلتوور و مێژوویه‌کی هێند لاواز و کهمدهرامهتمان هه‌یه که هێنده‌ی له خنکانه‌وه نزیکه هێنده له ژیانه‌وه نزیک نییه؛ ناچار ده‌بیت ڕوو له زمانێکی دی بکه‌یت و هه‌وڵبده‌یت په‌نا بۆ کلتوورێکی دی به‌ریت بۆ خۆڕۆشنبیرکردن. به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ تاوێک وه‌رگێران له‌و نێوانه‌دا هه‌ڵبگریت خۆت له‌نێو قاتوقڕی و وشکانییه‌کی گه‌وره‌دا ده‌بینیته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ زمانێکی وه‌ک زمانی کوردی که له‌دێرزه‌مانه‌وه ده‌ست خراوه‌ته بینه قاقای، تاوه‌کو ئاسان و له‌بار نه‌بێت بۆی به‌سه‌ر دونیادا بکرێته‌وه و پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت. بۆ زمانێک هێنده‌ی دوژمن و نه‌یارانی، له‌لایه‌ن خودی خۆیه‌وه له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگ ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه. پێمخۆشه به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه که‌مێک بچمه‌وه دواوه و ئاوڕێک له منداڵی خۆم بده‌مه‌وه و له خۆم بدوێم.
ناوڕاستی هه‌فتاکان ئه‌و ساڵانه بوون که من منداڵیم تیا گوزه‌راند و هه‌شتاکانیش سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری و خودناسینی من بوون. ئه‌و دوو ده‌یه‌ش بۆ خۆت ده‌زانی سه‌رده‌مانێکی پڕ له کاره‌سات و ڕوداوی جوراوجۆر بوون. هه‌موو ئه‌وانه‌شی که له ده‌وروپشتم ڕوویان ده‌دا، بۆ خۆیان جۆرێک بوون له ڕوداوی شانۆیی یان ده‌کرێ بگوترێ بۆ من وه‌ک چیرۆکێک وابوون. بۆ نمونه ته‌مه‌نم پێنج ساڵان ده‌بوو یان نه‌ده‌بوو، ڕۆژێک باوکم بۆ گه‌ڕان و سه‌رگه‌رمی،بردمی بۆ کارێزی (وه‌ستا شه‌ریف) و له‌وێوه به دیووی گردی سه‌یواندا گه‌ڕاینه‌وه. گریانی باوکم له‌سه‌ر گۆڕێک که من نه‌مده‌زانی کێیه. له‌پڕ قڵیشانه‌وه و بوون بهشهڕه ته‌قه و ڕاکردنمان به کون‌و که‌له‌به‌ر و کوچه و کوڵانه تاریک‌و باریکو ته‌نگه‌به‌ره‌کانی سه‌رکارێز و سابوونکه‌ران دا تا خۆمان له‌مه‌رگ قوتار بکه‌ین و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ینه‌وه ماڵێ. کوژرانی ئه‌و خه‌ڵکانه و بینینی دیمه‌نی لاشه‌ی خوێناوی و ده‌موچاوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاو و بیستن و هاتنه گوێی ئه‌و وشانه‌ی که به کورتی و به‌دزییه‌وه پیاندهگوتی؛ ئه‌وه شیوعی بوو، ئه‌وه پارتی بوو، له ئه‌ندێشه و مێشکی منداڵێکی چوار پێنج ساڵاندا هێواش هێواش کاریگه‌ری و نه‌خشی خۆیان جێده‌هێڵا. به حوکمی پیشه‌که‌ی باوکم که له‌بواری ته‌ندروستییدا کاری ده‌کرد، زۆربه‌ی ژیانی منداڵیم له لادێ دا گوزه‌راند. ئه‌دگاری شاخ و په‌یکه‌ری شادرهختی گه‌وره و کۆن و پیر و خوڕه‌ی کانی و دیمه‌نی گۆڕستان و بینینی ناشتنی مردوو و ئه‌و ده‌مانه‌ش که به‌فر گوندی داده‌پۆشی و هاتووچۆی ڕاده‌گرت، دیمه‌نی شه‌ڕه سه‌گ و ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی شوان به‌خۆی و مێگهلهکهیهوه. دیارنه‌مانی خوشکێکم و دواجار ناسینی مه‌رگ که چۆن که‌سه ئازیزه‌کانت لێڕادهفرێنێت، دونیای منداڵی منیان لێو ڕێژکرد به دیمه‌ن و ڕووداوی جوراو جۆر. هێشتا هه‌ر منداڵبووم که مامم به ڕه‌وه ئه‌سپێکه‌وه هاته گوند و که‌لوپه‌له‌کانی ماڵه‌که‌مانی له ئه‌سپه‌کان بار کرد و گه‌ڕاینه‌وه بۆ شار، دواجار زانیم که ئه‌وه پاشی ئاشبه‌تاڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بووه بۆ شاره‌کان .
ڕۆژگاری په‌یدابوونی کۆمه‌ڵه‌و به‌هێزبوونی حیزبی به‌عس و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عێراق و ئێران و هه‌ڵگیرسانی لافاوی خوێن و کوژرانی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵک. هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه بوونه هۆی له‌باربردنی دونیای منداڵی و پاشان شێوانی جیهانی هه‌رزه‌کاری من و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش که له‌و ڕۆژگاره‌دا له‌پاڵ یه‌که‌وه گه‌وره ده‌بووین. به‌ڵام گه‌لێک پرسیاری جۆراو جۆر ده‌رباره‌ی بوون و نه‌بوون، کات و شوێن، شۆرش و ئازادی له‌لام دهرسکان و له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌وه به دونیا ئاشناده‌بووم. یاوه‌خود خوێندنه‌وه ئه‌و ده‌روازه‌یه بوو که له‌و دۆزه‌خه‌دا به‌هانامه‌وه هات . دڵنیابووم له‌وه‌ی که ئیدی ده‌روازه‌یه‌ک نییه بۆ هه‌ڵاتن و ده‌ربازبوون له‌و دۆزه‌خه، خوێندنه‌وه و خۆکوشتن دوانه‌یه‌ک بوون له هه‌ناوی من و گه‌لێک له گه‌نجانی ئه‌و ڕۆژگاره‌دا پێکه‌وه ده‌ژیان و گه‌وره ده‌بوون . ئه‌مه‌وێ به‌ڕاشکاوی پێتیبڵێم بێجگه له چه‌ند کتێبێک که له‌ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ستمان زیاتر نه‌بوون، کتێب به کوردی نه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بۆت بکرێ له‌و دونیا و ڕۆژگاره تێبگه‌یت که جیهانی پیاتێدهپهڕێت، ناچار بووی خۆت فێری زمانێکی دی بکه‌یت. بۆ من زمانی عه‌ره‌بی ئه‌و ده‌روازه‌یه بوو که له‌و دۆزه‌خه‌دا ده‌ستی گرتم و له‌گه‌ڵ خۆی بردمی. زۆربه‌ی کاته‌کانی خۆم له کتێبخانه‌ی گشتی و له کتێبخانه‌ی ئه‌وقاف به‌سه‌رده‌برد.
ناسینی دوو که‌س له‌و ڕۆژگاره ناسکه‌دا بۆ من بوونه ده‌روازه‌یه‌کی گرنگ، ئه‌وانیش هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (هۆرێن غه‌ریب و دانا ڕه‌ئوف)بوون. ئه‌و دوو زاته له‌و ده‌مه‌دا ده‌رگای کتێبخانه‌کانیان بۆ خستبوومه سه‌ر گازی پشت. له‌و ڕێیه‌وه ئاشنا بووم به ئه‌ده‌بی جیهانی و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سه‌رجه‌م تێکستی شانۆی بێگانه‌م که تا ئه‌و کاته به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوببونه‌وه، خوێندنه‌وه . سه‌دان کورته چیرۆک و ڕۆمانی ناوازه‌م خوێنده‌وه. ناسینی (فرۆید و مارکس و نیتشه) و دواجار (کامۆ و سارته‌ر و بیکێت و ژان ژنییه) دونیای منیان گۆڕی. که‌واته ده‌کرێ بڵێم، بۆ من شانۆ و چیرۆک و وه‌رگێران پێکه‌وه له‌دایکبوون و هه‌رگیز هه‌ستم نه‌کردوه که جوداوازییه‌ک له‌و نێوانه‌دا هه‌بووبێت. له‌سه‌ره‌تادا نواندنم تاقیکرده‌وه و هه‌ر زوو بۆم ڕونبۆوه که بۆم ناکری له‌وێدا هیچ گۆڕانکارییه‌ک جێبهێڵم، هه‌ندێک کاری ده‌رهێنانم ئه‌نجام دا‌و له‌وێشدا هه‌ستم به‌ئارامی نه‌کرد و بۆم نه‌کرا ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆمی له‌گه‌ڵدا نه‌رم بکه‌م. چه‌ند ده‌قێکی شانۆیم نوسی و هه‌ر زوو هه‌موویم دڕان، به‌ڵام له خاڵێکدا هه‌ستم به سه‌بوری و ههدادانێکی گه‌وره کرد، ئه‌ویش ناسین و شاره‌زابوون و تێگه‌یشتنم بوو له قوڵاییه‌کانی ده‌قی شانۆیی. لێره‌دا ئه‌زموونی (شه‌کسپیر و ئه‌پسن و چیخه‌ف)، ئه‌و سێ ئه‌زموونه قووڵ و گرنگه بوون که فریام که‌وتن و لێیانه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی که ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی تێکست، به‌تایبه‌تی تێکستی شانۆیی؛ له ناوه‌ندی شانۆیی ئێمه‌دا بڵاون پڕن له هه‌ڵه و په‌ڵه و ئاستێکی زۆر ساده‌یان هه‌یه و هه‌ر زوو خۆم لێبه‌دوور گرتن. به‌و پاشخانه شانۆییه‌وه گه‌لێک چیرۆکم نوسین و ئێستاش به‌رده‌وامم له هه‌وڵدانی نوسین، به‌ڵام ئیستاشی پێوه بێت ترسێکی زۆر گه‌وره‌م له‌به‌رانبه‌ر نوسین هه‌یه. ئه‌و ترسه‌ش له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی کاره‌کانی (بیکێت و هارۆڵد پنته‌ر) گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بوو . ئه‌گه‌ر جارجاره‌ش کاری وه‌رگێڕانم کردبێت ته‌نیا بۆ ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ترسه بووه که‌له‌به‌رانبه‌ر نوسیندا هه‌مبوه. به‌ڵام وه‌رگێران له‌لای من هیچی له نوسین که‌متر نییه و چۆن له‌به‌رانبه‌ر نوسیندا هه‌ستم به‌به‌رپرسیاری کردوه، ئاواش له وه‌رگێراندا هه‌ستم پێکردوه و نوسین و وه‌رگێران دوو پرۆسه‌ن له‌ناو یه‌کتریدا ده‌خوڵقێن و گه‌وره ده‌بن .
وەرگێڕانەکانی ئێمە بەگشتی لە زمانی دووەم و سێیەم بگرە زیاتریشەوە ئەنجامدەدرێت، ئایا ئەمە زیان بە تێکستی وەرگێڕدراو ناگەێنێت؟ وه‌رگێڕان لای ئێمه پسپۆریی یاخود ته‌نیا وه‌ک کارێکی سه‌رپێی سه‌یر ده‌کرێت؟
ئێمه وه‌ک چۆن له گه‌لێک بواردا کۆڵو وێرانین، له بواری وه‌رگێرانیشدا حاڵمان گه‌لێک وێرانه. به‌شێکی ئه‌و وێرانییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێنه‌گه‌یشتنمان له پرۆسه‌ی وه‌رگێران. وه‌رگێران ته‌نیا خۆی له گۆڕینی کۆمه‌ڵێک ده‌قدا نابینێته‌وه بۆ سه‌ر زمانێک. به‌ڵکو په‌یوه‌ندییه‌کی گرنگه که له ڕێگه‌ی نێوانێکی هیومانییهوه دوو زمان، دوو کلتور پێکه‌وه گرێده‌داته‌وه. کار له‌سه‌ر لێکچوون و جیاوازییه‌کانی ئه‌و دوو کلتوره ده‌کات. تۆ بڕوانه نێوانی زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی، ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی .. هتد . ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا کار ده‌کات پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه. ئه‌وه پرۆسه‌ی وه‌رگێرانه که هه‌وڵی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه ده‌دات که له‌سه‌ر ئاستی تێگه‌یشتن و قبوڵ کردنی یه‌کتری دامه‌زراوه، پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامه له تێگه‌یشتن و نزیکخستنه‌وه و پێکه‌وه ژیانی مرۆڤه‌کاندا چرکه به چرکه کاری خۆی ده‌کات. تۆ کاتێک بۆ نموونه ئه‌زموونی شیعری (بۆدلێر) له فه‌ره‌نسییه‌وه وهردهگێریته سه‌ر زمانی کوردی، بێ له‌وه‌ی ئه‌زموونێکی تاکانه‌یی شاعیرێک بۆ سه‌ر زمانی خۆت ده‌هێنیت، کار له‌سه‌ر به‌جیهانی کردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ش ده‌که‌یت. ئیدی لێره‌وه تۆش وه‌ک تاکێکی کورد و زمانی کوردیش وه‌ک زمانێکی جیهانی ده‌بێته به‌شێک له‌و ئه‌زموونه جیهانییه. واته (بۆدلێر) چۆن لای فه‌ره‌نسییه‌ک بوونی هه‌یه لای کوردێکیش بوونی هه‌یه. ئه‌وجا با قووڵتر بۆ هه‌موو بواره ڕۆشنبیرییه‌کانی دی په‌لبهاوین و بزانین ئێمه له‌و په‌یوه‌ندییه جیهانییه‌دا تا کوێ هاتووین و له کوێداین. لای ئێمه وه‌رگێران به‌و مانا قووڵه بوونی نییه. نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانی به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستێکی لۆکاڵیش، وه‌رگێران ڕایه‌ڵێکی ئه‌وتۆی دروستنه‌کردوه بۆ لێکنزیکخستنه‌وه‌ی کورد و عه‌ره‌ب یان کورد و فارس. من ده‌ڵێم پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان به‌و مانا قووڵه‌ی هه‌یه‌تی، به‌و ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر شانی گرتووه هێشتا لای ئێمه له‌دایکنه‌بووه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌شدا که له گوڕهپانهکهدا هه‌ن و هه‌ڵگری هیچ خه‌مێکی ڕۆشنبیری و ئینسانی نین؛ له دایک نابێت. ئه‌وه‌ی که لێره‌و و له‌وێ به‌هه‌وڵی تاکه که‌سی ده‌کرێت ته‌نیا خولیا و ویستی چه‌ند که‌سانێکی عاشقن یاوه‌خود نه‌خۆشن و هیچی دی؛ پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌و دوو وشه‌یه له‌پاڵ یه‌کدیدا به‌کارده‌هێنم. ئاخر عاشق کارێک ئه‌نجامده‌دات که ته‌نیا ئامانجی رازی کردنی مه‌عشوقه‌که‌یه‌تی، نه‌خۆشیش بۆ خۆی نازانێ چی ده‌کا و به‌رپرسیار نییه له جووڵه و کاری خۆی. ئه‌و جووڵه‌یه‌ی وه‌رگێرانیش که لای ئێمه هه‌یه عاشق و نه‌خۆش
پێکه‌وه ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ خۆشت بڕوانیته ئه‌و هه‌زاران کتێبه‌ی که لێره و له‌وێ ناوی وه‌رگێرانیان لێنراوه و ڕۆژانه به شه‌پۆل بڵاوده‌بنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و دوو کاره‌کته‌ره زۆر زوو ده‌ناسیته‌وه. هه‌ندێک وهرگێری عاشقمان هه‌ن ئه‌گه‌ر چی ژماره‌یان که‌مه به‌ڵام به‌کاره‌کانیان زمانی کوردیان جوانتر کردووه، من لێره‌دا ناتوانم به‌رانبه‌ر کاره‌کانی (خه‌بات عارف و دلاوه‌ر قه‌ره‌دایی و دانا ره‌ئوف) بێده‌نگ بم. له‌و لاشه‌وه سوپایه‌کمان له وه‌رگێر هه‌ن، که ڕۆژی کتێبێک وه‌رده‌گێڕن، له فه‌لسه‌فه، له سایکۆلۆژی، له شیعر، له سیاسه‌ت. ئه‌مانه هه‌ر خودا بۆ خۆی ده‌زانێت که چ تاوانێکیان به‌رانبه‌ر به زمانی کوردی ئه‌نجامداوه. من سه‌دان کتێبم له‌وانه بینیوه، بۆم نه‌کراوه چوار لاپه‌ره‌یان لێ ته‌واو بکه‌م. ئاخر کاتێک من له‌سه‌ر ئه‌م لێشاوه قسه ده‌که‌م، دیارده‌یه‌که که پاره‌ی بۆ سه‌رفده‌کرێت، سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ری کوردی پێ ده‌شوێنرێت، ده‌زگا و حیزب هه‌ن ده‌کێشن بهباڵیاندا و فوویان تێده‌که‌ن، داهاتووی کلتوور و ڕۆشنبیریشمان تاریک و وێران ده‌که‌ن. بڕوابکه من به‌رهه‌می وه‌رگێرێکی زۆر ناودارم خوێندۆته‌وه که سه‌دان کتێبی ته‌رجومه کردوه، چونکه وه‌رگێران بۆ ئه‌و نه‌بۆته خه‌م و خولیایه‌ک و لای بۆته کاسپی، سه‌دان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامداوه و کاتێکیش ده‌ته‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستی و ره‌خنه‌ی ئاراسته بکه‌یت؛ پێت ده‌ڵیت تۆ چاوت به داهێنانی مندا هه‌ڵنایه‌ت.
من زۆر به‌دڵنییایه‌وه پێتی ده‌ڵێم که ئێمه هێشتا پرۆسه‌یه‌کمان نییه به‌ناوی وه‌رگێرانه‌وه، ده‌کرێ بگوترێت هێشتا بیرکردنهوهیهکیشمان نییه بۆ دامه‌زراندنی پرۆسه‌یه‌کی له‌و جۆره. تا کاریش بۆ دامه‌زراندنی پرۆسه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ش نه‌کرێ وه‌رگێران له‌و بواره ته‌سکه‌ی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه و به‌ناوی وه‌رگێرانه‌وه ده‌یان کاری خراپ خۆی قووت ده‌کاته‌وه. دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستی به که‌سانی کارامه و زمان‌ناس و زمان‌زان هه‌یه. پێویستیت به که‌سانی ئه‌کادیمی هه‌یه، پێویستیت به‌به‌رنامه‌ڕێژی هه‌یه، چی وه‌ربگێرین و له کوێوه ده‌ستپێبکه‌ین. کێ وه‌ربگێرێ و کێ ئه‌رکی پیاچوونه‌وه و خۆبهخاوهزانینی هه‌ڵبگرێت. به‌ر له هه‌موو شتێکیش ده‌بێت خه‌مێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ت هه‌بێ و ئه‌و خه‌مه‌ش لای ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هێشتا له‌دایک نه‌بووه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ش له زمانی دووهه‌م و سێهه‌مه‌وه وه‌رگێران بکرێ یان نه‌کرێت، من دژی ئه‌و کاره نیم و پێم وایه کردنی له نه‌کردنی باشتر بێت. به‌ڵام خۆ ده‌بێت به‌رنامه و پهیڕهوێکیشت بۆ ئه‌و کاره هه‌بێت. تۆ بڕوانه کتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی، ده‌بینیت له هه‌موو بواره‌کانی ڕوشنبیریدا چ له‌بواری ئه‌ده‌ب، فه‌لسه‌فه، سایکۆلۆژی و مۆسیقا و شێوه‌کاری… هتد ئه‌وان زۆر زوو به‌فریای خۆیان که‌وتن و تاڕاده‌یه‌کی باش خه‌رمانه‌ی کلتوری دونیان هێنایه سه‌ر زمانه‌کانی خۆیان. تۆ ده‌توانی بۆ نموونه سه‌رجه‌م کاره‌کانی (فرۆید، نیتشه) به عه‌ره‌بی و فارسی بخوێنیته‌وه. لێره‌و له‌وێ ده‌یان ده‌زگا و خانه‌ی وه‌رگێران دروستبوون که هیچ پلانێکیان بۆ کاره‌کانیان نییه و بێبه‌رنامه کتێب وه‌رده‌گێرن، بۆ خۆیان زیانێکی گه‌وره‌یان به پرۆسه‌ی وه‌رگێران گه‌یاندووه. ته‌نیا ئه‌زموونێکیش لێره‌دا من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م، وه‌رگێرانی ئه‌و زنجیره‌یه‌ی شانۆی بێگانه بوو که (دانا ره‌ئوف) به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، که جۆرێک لهبهرنامهرێژی به‌خۆوه گرتبوو . وه‌رگێره‌کانیش له‌ڕێی توانا و لێوه‌شاوه‌یی ڕۆشنبیری (دانا ره‌ئوف)ه‌وه کاری نایابیان وه‌رگێرا. ئه‌گه‌رچی کاره‌کان که‌م بوون له‌ئاست خه‌رمانی شانۆیی جیهانیدا، به‌ڵام وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م به‌یه‌که‌م ئه‌زموونی به‌رنامه‌دار داده‌نرێت. ده‌کرێ په‌نا بۆ کارێکی وا ببرێت. با هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌وه‌دا لاسایی عه‌ره‌به‌کان بکه‌ینه‌وه، بۆ نموونه ده‌زگایه‌ک به‌رنامه‌رێژی بۆ زنجیره‌یه‌کی سایکۆلۆژی یان فه‌لسه‌فی دابرێژێت و ته‌نیا له‌و بواره‌دا وه‌رگێرانی خۆی په‌ره پێبدات و په‌ل بۆ به‌رهه‌می دی نه‌هاوێژێت .
به بۆچوونی ئێوه کەسی وەرگێڕ بۆ ئەوەی ڕاستگۆیانە تێکست بگەێنێتە خوێنەر، دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ وەرگێڕاندا بکات؟
من پێموایه ئه‌و که‌سه‌ی کاری وه‌رگێران ده‌کات زۆر گرنگه که که‌سێکی ڕۆشنبیر و پاشخانێکی هوشیاری قووڵی هه‌بێت. مه‌رج نییه ته‌نیا به زانینی زمان بتوانیت ببیته وه‌رگێر. ئاخر وه‌رگێران ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی تێکستێک نییه له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دی. من چه‌ند که‌سانم دیوه که ده‌یان ساڵبووه له ئه‌مه‌ریکا ژیاون و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بهرزیشبوون و ئینگلیزییه‌کی باشیشیان زانیوه، که‌چی بۆیان نه‌کراوه تاکه به‌رهه‌مێک بگوازنه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی. هه‌ر ده‌قێک ده‌گری بۆ خۆی هه‌ڵگری ده‌یان مانا و جوانی و دیوی شاراوه و چڕ‌و پڕی ئاماژه‌یه، لێره‌دا ئه‌گه‌ر تێکستناس نه‌بیت و بۆت نه‌کرێ ئه‌و ئاماژه‌و نهێنیانه بدۆزیته‌وه که له‌و ده‌قه‌دا هه‌ن هه‌رگیز بۆت ناکرێ بێ له ڕووکاره ساده‌کانی ئه‌و ده‌قه هیچ قووڵاییه‌ک ده‌رک پێبکه‌یت. زۆر تێکست وه‌رگێراون و له‌دوای خۆیانه‌وه کاره‌سات و مهههزهلهیهکی گه‌وره‌یان جێهیشتووه. زۆر کتێب هه‌ن کراونه‌ته کوردی و له‌گه‌ڵ بڵاوبونهوهیاندا مه‌رگی خۆیان ڕاگه‌یاندووه. وه‌رگێر زۆر گرنگه ئاستی خۆی بناسێت و بزانێت له چ بوارێک‌دا به‌رهه‌م وه‌رده‌گێڕێت. من پێم وانییه ئه‌گه‌ر که‌سێک توانی به‌رهه‌مێک له بوارێک‌دا وه‌ربگێڕێت ئیدی بتوانێت له هه‌موو بواره‌کانی دی‌دا به هه‌مان توانا و ئاسته‌وه وه‌رگێران ئه‌نجام بدات. ناسینی تواناکانی خۆت یه‌کێکه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که ده‌بێت وه‌رگێر هه‌میشه له‌پێش چاوی خۆی دابنێت. ئه‌مه بۆته یه‌کێک له‌و ده‌رده کوشندانه‌ی که زۆر وهرگێری کورد پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. شانۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێکی قووڵ و ناسکی نواندن بگه‌یه‌نێته بینه‌ر ده‌بێت توانای ناسینی جه‌سته و ئاسته‌کانی نواندنی خۆی هه‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا ئاگاییه‌کی قووڵی ده‌رباره‌ی ناسینی ئه‌و بینه‌ره‌ی هه‌بێت که له به‌رانبه‌ریا وه‌ستاوه و ته‌ماشای ده‌کات. تۆ وه‌ک وه‌رگێرێک ته‌نیا کارت گواستنه‌وه‌ی ده‌قێک نییه، ئه‌وه‌نده‌ی له ڕێی ئه‌و ده‌قه‌وه ده‌ته‌وێت چی بڵێیت، چۆن توانای جوانناسی زمانی خۆت نیشان بده‌یت. ئێمه وهرگێری باشمان له بواری ئه‌ده‌بدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌کانی لێکۆڵینه‌وه و ره‌خنه‌دا ئه‌و توانایه به کۆڵه‌واری ماوه‌ته‌وه .
لە وەرگێڕاندا جارێک وەک خوێنەر و جارێکیش وەک وەرگێڕ بەر تێکست دەکەویت، تاچەند هەوڵت داوە ئەو تێکستانەی وەرگێڕانیان بۆ دەکەیت لە دونیای خۆتەوە نزیک بن؟
من ئه‌گه‌ر له خودی خۆم بدوێم و په‌یوه‌ندیم به کاری وه‌رگێرانه‌وه، ئه‌وا ده‌کرێ بڵێم ئه‌گه‌ر ده‌قێک ده‌یان جار نه‌مخوێندبێته‌وه ئه‌وا به‌هیچ جۆرێک بۆم نه‌کراوه کاری تیا بکه‌م. ده‌ق هه‌بووه له دوو سه‌رده‌می جیاوازدا کارم تیا کردوه. له ڕۆژگارێکدا ئه‌و ده‌قه‌م خوێندۆته‌وه و به‌جێمهێشتووه و له‌ناخمدا ماوه‌ته‌وه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گه‌وره و گه‌وره‌تر بووه. ته‌ماشام کردوه بۆم ناکرێ بهجێیبهێلم. له‌کاتی چوونم بۆ کارکردن و له‌ده‌ره‌وه‌ی مێز و کورسیی نووسین به گیری هێناوم. له‌ده‌می نوستن و زۆرجار له گه‌رمه‌ی خه‌وندا ئارامی لێهه‌ڵگرتووم و به‌ئاگای هێناومه‌ته‌وه. بۆ نموونه من له کوردستان زۆربه‌ی ده‌قه‌کانی (هارۆلد پنته‌ر)م به عه‌ره‌بی خوێندبووه، کاریگه‌ریم به‌و ده‌قانه هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ ئه‌وه نه‌بوه که بیانکه‌مه کوردی و ببنه کتیب و به‌جێیان بهێڵم. به‌ڵکو ناسینی که‌سێتی پنته‌ر و جیهانبینی و ڕوانینی پنته‌ر بۆ خۆیان یاریده‌رێکی گه‌وره‌بوون بۆ نزیکبوونه‌وه‌م له‌و هه‌نگاوه‌ی که بیانکه‌مه کوردی. ده‌قی (دیمه‌نێکی سروشتی و ڕۆژگاره خاڵییه‌کان) به‌رله‌وه‌ی هیچ کارێکیان تیا بکه‌م هه‌ستم ده‌کرد من بۆ خۆم کاره‌کته‌رێکم له‌ناویاندا. شانۆیی (ئهستێڵکه مه‌زنه‌که)، ئه‌و چه‌ند و چوونه‌ی که له‌نێوان کاره‌کته‌ری (چێرچ و دران)دا ڕوو ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم که‌وتوومه‌ته نێو ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌وه که ده‌مێک ده‌بمه دران و چێرچ به‌ره‌و داروخان و خنکان ده‌به‌م . ده‌مێک ده‌بمه چێرچ و ماندووبوونم له دونیای شارستانی و قه‌ڵه‌باڵخی شار به‌ره‌و ئه‌و ئهستێڵکهم ده‌با و خۆم به‌خنکاوی به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی ئه‌و ئاوه سارد و ته‌زیوه‌ی به‌یانیانه‌وه ده‌بینم. مه‌به‌ستمه بڵێم کاتێک کارم له وه‌رگێرانی ئه‌و ده‌قانه‌دا کردوه هه‌ر به‌ته‌نیا وه‌رگێڕێک نه‌بووم به‌ڵکو ئه‌و شاره‌زاییه‌ی که له‌نواندن و ده‌رهێنان و بواری شانۆدا هه‌مبوه بۆته به‌شێکی گه‌وهه‌ری له کاره‌که‌مدا، وه‌ک چیرۆکنوسێک ئاگاییم له بواری زمان و چونێتی دارشتنی کاره‌کته‌ر و یاریکردن به کات و شوێن و فه‌نتازیا بوونه‌ته هاوکارێکم. به‌ر له هه‌ر شتێک چێژێکی ته‌واوم له تێکسته‌که وه‌رگرتوه و ئه‌و چێژه تا به ئێستاشی ده‌گات که کارم له‌و دهقهکانهدا گه‌یشتۆته کۆتایی، هه‌ر ماوه‌ته‌وه و له ناخ و گیانمدا هه‌ناسه ده‌ده‌ن. ئه‌و ده‌م له (شام) بووم که له گۆشه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کدا هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی شانۆیی (مه‌رگ و پاکییزه)ی (دۆرفمه‌ن)م بۆ یه‌که‌مجار خوێنده‌وه، هیچ شتێکم ده‌رباره‌ی نوسه‌ره‌که‌ی و ده‌قه‌که‌ش نه‌ده‌زانی، به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و ئه‌و نووسینه که‌مه‌وه ده‌مزانی که ده‌رباره‌ی (جه‌للاد و قوربانی) ده‌دوێت. من بۆ خۆم قوربانی بووم و نوشووستییهکانی خۆم به‌ده‌ست ئه‌و ڕۆژگاره‌ی وه‌ک گه‌نجێک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و دواجاریش ئه‌زموونم له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی خۆمان ئه‌و نزیکییه بوون که به‌و ده‌قه‌وه گیرۆده‌ی کردم. ساڵانێک تێپه‌رین و کاتێک ئه‌و ده‌قه‌م له ئه‌مه‌ریکا بهئیگلیزی بینی و هێنامه‌وه ماڵێ هێشتا نه‌مده‌توانی به‌ته‌واوی ئیگلیزی بخوێنمه‌وه، وشه وشه له‌ڕێی قامووسه‌وه خوێندمه‌وه. به‌ڵام ئه‌و قۆناغه‌ی که ده‌که‌وێته نێوان خوێندنه‌وه‌ی گۆشه‌که و کڕینی کتێبه‌که، بۆ من بۆ خۆی چیرۆکێکه. تا ئیستاشی پێوه بێت درۆ نییه ئه‌گه‌ر بڵێم زیاد له سه‌د جار ئه‌و تێکسته‌م خوێندۆته‌وه و هێشتا تێر نه‌بووم له خوێندنه‌وه‌ی. کاتێکیش که کتێبه‌که‌م وه‌رگێرا سه‌رجه‌م کاره‌کانی ئه‌و نووسه‌ره‌م خوێنده‌وه و به‌هۆی نووسهرهکهشهوه شاره‌زاییه‌کی گه‌وره‌م ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگا و شۆرشی (شیللی) په‌یدا کرد. دواجار شانۆیی (بێوه‌ژنه‌کانی)ی هه‌مان نووسه‌ریشم کرده کوردی. هه‌ستم ده‌کرد ئه‌زموونی ئه‌و نووسه‌ره ئه‌زموونی خۆمه. ئیستاشی پێوه بێت هاوار و قیژه‌کانی ئه‌و بێوه‌ژنه له‌نێو ناخما ده‌نگده‌داته‌وه و بۆم ناکرێ خۆم له هاواره‌کانی بدزمه‌وه. کاتێکیش که کارم له (بێوه‌ژنه‌کان)دا ده‌کرد من ئه‌و بێوهژنهم وه‌ک هه‌ر دایکێکی جه‌رگسوتاوی کورد ده‌بینی . هه‌ستم نه‌کرد که سه‌رقاڵی وه‌رگێرانم، به‌ڵکو وامده‌زانی بۆ خۆم ده‌قه‌که ده‌نوسم. ئه‌گه‌ر تۆ بێوه‌ژنه‌کانت خوێندبێته‌وه هه‌ست ناکه‌ی (دۆرفمه‌ن) پیاوێکه خه‌ڵکی (شیللی)، به‌ڵکو وه‌ک نووسه‌رێکی کوردی ده‌ناسی و واده‌زانی ئه‌و تێکسته‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه نوسیوه. ده‌کرێ بڵێم هه‌رچیم کردبێته کوردی من بوومه‌ته به‌شێکی جیانه‌کراوه له‌و تێکستانه و ئه‌و تێکستانه‌ش هێند له رۆحمه‌وه نزیکبوون، که وا هه‌ست ده‌که‌م من بۆ خۆم نووسهرهکانیانم. ده‌کرێ له‌دواجاردا بڵێم ئه‌گه‌ر وه‌رگێر بۆ خۆی چێژ له‌ده‌قێک وه‌رنه‌گرێت و له‌گه‌ڵیا ڕاستگۆ نه‌بێت هه‌رگیز ناتوانێ ئه‌و چێژه بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر. له‌پشتی هه‌ر ده‌قێکی جوان و ناسکی وهرگێراویشهوه خه‌ون و جوانی و هه‌ناسه‌دانێکی قووڵ هه‌یه .
پێت وایە ڕۆڵی دەزگا و دامەزراوەکانی پەخش و بڵاوکردنەوە لە هێنانە ناوەوەی وەرگێرانی خراپ‌دا چییە و ئەوان چی بکە تاکو هەر هیچ نەبێ کەمێک ئەم بوارە گرنگی خۆی وەربگرێت؟
ده‌زگا و دامه‌زراوه ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌گێرن، هه‌ر زۆر گرنگ. خوێنه‌ر ده‌زانێ کتێبی کام ده‌زگایه باشه و کام ده‌زگایه خراپ. تۆ به‌رله‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و کتێب‌دا بکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌کدا ده‌یکه‌یت. بۆ نموونه تۆ ته‌ماشای ده‌زگایه‌کی وه‌ک (په‌نگوین) بکه که له ساڵانی سییه‌کانه‌وه چ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به کۆمه‌ڵگای ئینگلیزی کردوه. ئه‌و کتێبانه‌ی که گروپی (په‌نگوین)، یان (فابه‌ر)، له زمانی ئینگلیزی‌دا چاپی کردوون و خستونیه‌ته به‌رده‌می خوێنه‌ری ئینگلیزی، جێگای ترس نین. ئه‌گه‌رچی بازرگانی بۆ خۆی به‌شیکی گرنگی هه‌ر ده‌زگایه‌که به‌ڵام خۆ هه‌ر هه‌موو شتێک نییه. تۆ ده‌بێت خه‌می کلتوری و رۆشنبیری خه‌می گه‌وره‌ت بن. لای ئێمه هێشتا ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کان تازه‌ن و ئه‌و ئه‌زموونه فراوانه‌یان نییه که هه‌ست به قووڵی و مانای کاره‌کانیان بکه‌ن. هیچیشیان ده‌زگای ئازاد نین که به‌ته‌نگ خه‌می ڕۆشنبیرییه‌وه بن، به‌تایبه‌تی له حاڵی ئیستایاندا . ده‌بوو بۆ ئێمه‌ی کورد که چه‌ندین سه‌ده ئه‌زموونی چه‌وسانه‌وه‌مان دیوه، ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌ی حوکمرانی کورد قه‌ره‌بووکردنه‌وه بوایه بۆ مێژوویه‌کی بێبه‌شی کورد له خوێنده‌واری. من وامده‌زانی که کورد بۆ خۆی حوکمی خۆی بکات ڕۆشنبیری و خوێنده‌واری ده‌بێته‌وه کۆڵه‌که‌یه‌کی گرنگ. به‌ڵام من له‌وه‌دا به هه‌ڵه‌دا چوو بووم. له‌دوای ڕاپه‌ڕین من خێزانه هه‌ژار و برسییه‌که‌ی خۆم جێهێشت و چووم له گونده‌کان بووم به مامۆستای خۆبه‌خش. گونداو گوند ده‌گه‌ڕام و خه‌مم فێرکردنی ئه‌و منداڵه گوندییه هه‌ژارانه بوو که فێری خوێنده‌واری ببن. له‌کاتێکدا که ده‌کرا نه‌هێڵین گوندێک بێ مامۆستا و بێ قوتابخانه بێت ئێمه شه‌ڕی یه‌کتریمان ده‌کرد. ده‌زگاکانی ئێمه نه‌ک هه‌ر به‌ده‌زگای ڕۆشنبیرییه‌وه به‌ڵکو به سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه تاوانباری گه‌وره ده‌رچوون. ڕۆژکارێکیش دێت که ئه‌مانه بۆ خۆیان ده‌که‌ونه به‌رده‌م لیپرسینه‌وه‌ی ویژدانی. من پێموایه لێره‌دا ڕۆشنبیرانی کورد به‌ر له پیاوه سیاسییه‌کان له‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌دا گوناهباربن. زۆر به‌ساده‌یی ده‌کرا ئه‌و ئیمکانیه‌ته مادییه‌ی که که‌وته به‌رده‌ستییان کاری گه‌وره‌ی پێبکرایه. به‌ڵام نه‌کرا. من بۆ خۆم بڕوام به هیچ ده‌زگایه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردی نییه، ئه‌وه‌نده نه‌بێت که ده‌زانم کاری کام نووسه‌ر ده‌خوێنمه‌وه. سه‌دان کتێب چاپ‌کرا که شایه‌نی خوێندنه‌وه نین. ئه‌و کهشو هه‌وا ڕۆشبیرییهی که لای ئێمه هه‌یه که‌شوهه‌وایه‌کی ته‌ندروست نییه. تۆ بۆ خۆت قوتابی شانۆیت و له په‌یمانگه‌یه‌کی هونه‌ری ده‌خوێنیت، ده‌کرێ پێم بڵێیت تا ئیستا چه‌ند کتێبی کوردی ده‌رباره‌ی ئاماده‌کردنی ئهکتهرت به‌زمانی کوردی له‌به‌رده‌ستایه؟ چ دڵێکت به په‌یمانگایه‌ک خۆش بێت که سه‌رجه‌م کاره‌کانی (شه‌کسپیر و مۆلێر و ئه‌پسنی) به کوردی تیا نه‌بیت؟ ساڵانه ده‌یان پزیشک له کۆلیژه‌کان دێنه ده‌رێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌یان کتێبی پزیشکییان وه‌ک سه‌رچاوه به‌زمانی کوردی له‌به‌رده‌ستا بێت. ئه‌مه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه. کتێبخانه‌ی کوردی هه‌ژارترین کتێبخانه‌ی دونیایه. ئاخر هه‌ر کتێبخانه‌ی وڵاتێک ده‌گری سه‌رجه‌م ئه‌ده‌بی جیهانی تیا ئاماده‌یه. باسی چی له وه‌رگێران بکه‌ین که ڕێزی کتێب و کتێبخانه و خوێندنه‌وه وه‌ک نان و ئاوی لینههاتبێت لای خه‌ڵکانی ئه‌و وڵاته.
ڕۆشنبیری کوردی ئێمه هێشتا ناتوانێ به‌زمانێکی کوردی پاراو و په‌تی بدوێت، کاتێکیش سیاسییه‌کان ده‌دوێن ئه‌وا شه‌رم له کوردبوونی خۆت ده‌که‌ی؛ له‌کاتێکدا سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و تیڤی ڕۆژانه له‌و وڵاته‌ی تۆدا کار ده‌که‌ن. ئه‌مه بۆ خۆی پرسیارێکی گه‌وره‌یه و هه‌مووشمان گوێی خۆمان لێ کپکردووه.