نەخشە ڕێگای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانیی
نەخشە ڕێگای دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانیی
وەهمەکان، ئەستەنگەکان، رێگاچارەکان و میکانیزمەکان
دەسپێک:
پرسی مافی چارەنوس و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی لەسەروبەندی نەورۆزی ئەم ساڵەوە تەکانێکی گەورەی پێدراوە و کۆدەنگییەکی بێهاوتاشی بەخۆیەوە بینیوە. چارەسەری فیدراڵی بە بنبەست گەیشتووە، ئەگەر نەڵێین شکستی هێناوە.
هەوڵەکانی بە دیموکراسیکردنی عێراق ڕوکەشانەن و هەوڵەکانی بە سێنترالیزەکردنەوەی عێراق بەردەوامەو ئەگەرەکانی بەدیکتاتۆربوونەوی عێراق لە دیموکراتیزەکردنی زۆر بەهێزترن. لەپاڵئەمانە، خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی بەندەکانی دەستور لەسەروی هەموویانەوە مادەی ١٤٠ی چارەنوسساز کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدای قووڵترکردۆتەوە. گەلی کوردستان تەنگی پێهەڵچنراوەو تەعریبی کوردستان بەردەوامە و پرس و مافەکانی گەلی کوردستان پشتگوێخراون. هەموو ئەمانە بەسەریەکەوە بە ئیزافەی ڕەوایی و شەرعییەتی گەلی کوردستان لە بڕیاردانی چارەنوسی خۆی، کە دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەکات، دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی وەک بەدیلێک بۆ چارەسەییەکانی دیکە کردووە بەهەنووکەییترین و ریشەییترین چارەسەری کێشەی گەلی کوردستان لە عێراقدا……