له لوقمانم پرسی نه‌یزانی
خوا كه دنیای دروستكرد فریشته‌كان یارمه‌تیان دا
كه هاته سه‌ر به‌نده
به‌خۆی هه‌ویره‌كه‌ی شێلا…
ته‌مێكی مه‌یله‌و مۆر نیشته سه‌ر ده‌موچاوی
له‌به‌ر هیلاكی خه‌ریك بوو ببوورێته‌وه!
كه لێبووه‌وه، به فریشته‌كانی وت،
سوجده‌ی بۆ ببه‌ن.
نه‌شئه‌و خۆشی په‌یدا بوو
هه‌تا به‌ردیش كه‌وته خه‌نین
ئه‌و خۆشییه درێژه‌ی نه‌كێشا
ئه‌و مۆمه توایه‌وه سه‌ر قه‌دی خۆی
ئه‌و نه‌یزه‌كه كوژایه‌وه ناو ناخی خۆی
ئه‌و ناكاته بوو به كات
ئه‌و ناشوێنه بوو به شوێن
له‌و كات و له‌و جێیه فڕێ درا به‌نده‌ی خودا.
سێ سه‌د ساڵ به ته‌نیا گریا
خوا به‌زه‌یی به‌و هه‌موو فرمێسكه‌ی هاته‌وه
خۆراكی بۆ نارده سه‌ر زه‌وی
………………………….. هه‌تا دوایی.
ئێستا به‌نده له سووچێكدا دانیشتووه
بیر له‌و رۆژه ده‌كاته‌وه
سوپاسی بێ پایانی بۆ داره كه په‌لكی كرد به سیپاڵی
سوپاسی بێ پایانی بۆ به‌رده كه بوو به په‌ناگه‌و ماڵی
هه‌روه‌ها … هه‌روه‌ها …
به‌بیری دێته‌وه :
چه‌ند له‌سه‌ر لمی كه‌ناران خشاوه
چه‌ند له‌به‌ر تاوان سووتاوه
چه‌ند لێوی هه‌ڵه‌ی كرۆشتووه لچی شۆڕبۆته‌وه
چه‌ند هێسكی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی شكاوه باوه‌ڕی چه‌ماوه‌ته‌وه
رۆژ به رۆژ ته‌نیایی ڕه‌گی دوورتر كوتاوه سێبه‌ری پتر ئاڵاوه
رووباری هه‌تا هاتووه پان وپۆڕتر و قووڵایی كه‌متره
هێلكه‌ی یه‌ك یه‌ك ترووكاون كه‌چی به پۆل كوژراون
نه‌مامی یه‌ك یه‌ك نێژراون به‌دارستان سووتاون
هه‌روه‌ها… هه‌روه‌ها…
یه‌كه‌مجار سۆزێك له قه‌فه‌سی سنگیدا په‌نگی خواردۆته‌وه
خه‌ریك بووه په‌راسووه‌كانی بشكێنێ
كه هاتۆته ده‌رێ بۆته په‌لكه‌زێڕینه
ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌وڵیداوه بۆی نه‌چۆته‌وه ناو سینه
ئه‌و هه‌موو هه‌وری گرینه لێی داوه هه‌ر نه ڕواوه
هه‌موو كاتی له‌و عه‌به‌سه فه‌وتاوه.
كه بالیفی نه‌بووه سه‌ری خستۆته سه‌ر باسكی
كه لێفی نه‌بووه بووه بهدۆشهك ولێفی!
شه‌و هه‌ر راشكاوه‌و هه‌ر حیكایه‌تی گێڕاوه‌ته‌وه
هه‌ر دڵی داوه‌ته‌وه : بن‌و پاشا!
كه‌چی هێشتا هه‌ر غه‌ریبه پاشا !
هه‌ر ته‌نیا و بێكه‌سه پاشا!
چرچ ولۆچ كه‌وتۆته سه‌ر ده‌م وچاوی
داڵغه و خه‌یاڵ هه‌ڵیان كۆڵیوه هه‌ناوی
هێزی بیستنی كزبووه له‌به‌ر ژاوه‌ژاو
زار‌و زمانی به زه‌حمه‌ت ده‌گه‌ڕێ
دیمه‌نه‌كان لێڵ داهاتوون له‌به‌ر چاو
سه‌ری سووڕماوه به‌نده دوای ئه‌و هه‌موو عه‌زابه
هێشتا ده‌بێ سوپاس و ستایشی ئافه‌رێنه‌ر بكا:
چا نه‌بوو له گوناهی خۆش بوو
لێی خۆش نه‌بایه چی ده‌قه‌وما و ئێستا به‌نده له كوێ ده‌بوو؟
له ناكات و له ناشوێندا غه‌یب ده‌بوو!
دڵشاد عه‌بدوڵڵا
* ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به درووستبوونی ( به‌نده ) وه هه‌یه له كتێبی ( بویروق ) پیرۆزی شه‌به‌ك وه‌رگیراوه.