زمانی ئه‌مپراتۆریی و زمانی عه‌وامیی
جیاوازی بنه‌ره‌تی و ڕادیكالی له نێوان شارستانه دێرینه‌كان وه‌ك شارستانی مسریه كۆنه‌كان و سۆمه‌ریه‌كان-كه هه‌ندێ توێژه‌رانی كورد گریمانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كورد بن , له‌وانه‌یه وا بێ له‌وانه‌یه وا نه‌بێ –بابلیه‌كان و ئاشوریه‌كان و میدیه‌كان….و شارستانی هاوچه‌رخ , كاری ده‌ست و بوونی ئامێره! بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له دۆزه‌كه ورد بینه‌وه , ده‌مانه‌وێ بڵێین شارستانیه دێرینه‌كان له سه‌ر بنه‌مای كاری ده‌ستی دروست بوون .ده‌ست نوێنه‌ری عه‌قڵ بووه , شته‌كانی ئه‌وسا زاده‌ی عه‌قڵ بوونه , هه‌رچی شارستانی سه‌رده‌مه زاده‌ی ئامێرن و بیركردنه‌وه له زۆربه‌ی شته‌كان ده‌توانین بڵێین حزوری نییه ! هه‌ردوو دیارده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و ڕۆژئاواناسی نموونه‌ی شارستانی كۆن و شارستانی نوێن .
له شارستانی كۆن زمانی ئه‌مپراتۆری به‌شێك له‌و شارستانیه‌ی پێكده‌هێنا.زمانی لاتینی زمانی ده‌سه‌ڵات , كه‌نیسه , ئه‌ده‌ب , فه‌لسه‌فه و جه‌ماوه‌ر بوو!!هه‌نووكه ئه‌و زمانه له كوێی یۆنیسكۆیه ؟ زمانێك كه ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی له ئه‌وروپا هه‌بوو , چۆن ئێستا زمانێكی مردووه ؟؟گه‌ر سه‌یری شانۆیی و شیعره‌كان و سۆنێتهكانی ویلیه‌م شه‌كسپیر بكه‌یین پڕیه‌تی له وشه و فرێزی لاتینی .زمانی ئینگلیزی كه له شارستانی دێرین هه‌ر ته‌نها دایهلێكتیك یان ڤێرناكولێرێك بوو . له‌مه زیاتر له به‌رامبه‌ر زمانی لاتینی, زمانی ئینگلیزی هه‌ر ته‌نها ” شه‌رم ” و ” ئاستێك ” له دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو ! زمانێكی وه‌ك ئینگلیزی ئه‌وسا زمانی عه‌وام بوو!
خه‌ڵكی هه‌ژار و ئاست لاواز بوو هه‌تا كه‌سێكی وه‌ك جیفری چۆسه‌ر توانی له مێژوودا ببێته باوكی زمانی ئینگلیزی !
له شارستانی نوێ‌دا زمانی لاتینی مردووه و زمانی ئینگلیزی بۆته زمانێكی جیهانی هه‌روه‌ها زمانێكی ئه‌مپراتۆری به شێوه‌یه‌كی نوێ , كه له گه‌ڵ زمانی هه‌موو ئامێره‌كانی شارستانی نوێ بگونجێ !
با بزانین زمانی كوردی له‌و دوو شارستانیه له كوێیه؟؟ ئێمه ناتوانین جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ شارستانی دێرین بۆ ئه‌وه‌ی له شته ئاركیۆلۆجیهكان بكۆڵینه‌وه كه زمانی كوردی چۆن بووه ؟ شارستانی كۆن وه‌ك وتمان عه‌قڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه , كه‌واته ئامێره‌كان وه‌ك ئه‌مرۆ نه‌بوونه و ده‌كرێ بڵێین له گۆره‌پانه‌كه حزوریان نه‌بووه! پاش ئه‌و ئاماژه‌كردنه ناكرێ له سه‌رچاوه سۆمه‌ری , كلدانی , ئاشوریه‌كان ڕه‌وشی زمانی كوردی چۆن بووه . ئێمه ده‌توانین خۆمان و ڕۆڵی خۆمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ناو شارستانی نوێ‌دا بدۆزینه‌وه . زمانی كوردی چۆن به زۆریی كراوه‌ته زمانی عه‌وام و له زۆربه‌ی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا دوور خراوه‌ته‌وه بۆ نموونه له نووسراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان زۆر كاری پێناكرێ !
جا ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ چاره‌نووسی زمانه‌كه‌مان وه‌ك زمانی ئینگلیزی بێت , نه‌وه‌ك زمانی لاتینی , با زمانێكی ستانده‌رمان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌بێ و زمانێكی ڕه‌سمیمان له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بێ .
سه‌لام ناوخۆش
سه‌رۆكی زمان‌ناسی كوردی